تيمه كه مان بناسه

سڵاو! ئێمە ئەندامانى فێرۆپيدياين. خۆشحاڵين بە ناسينتان

 

فێرۆپيديا بەرهەمى خەمخۆريى توێژەران، ڕۆشنبيران، پەروەردەكاران، مامۆستايان، مامۆستايانى تايبەت، ڕاهێنەرانى مامۆستاو ديزاينەران و هەر تاكێكە كە تواناو زانيارى خۆى لە بەرەوپێشبردنى پەروەردەدا بە كوالێتيەكى بەرز بەكارهێناوە. دروستكردنى ئەم تيمە ناوازەيە لەسەر دەستى هەريەك لەو تاكانە هاتە دى، ئەم هەمەچەشنيەش بۆتە هۆى هەڵقوڵانى بيرۆكەى مەزن لە بوارە جياجياكانى پەروەردەدا. ئەندامانى فێرۆپيديا كەسانێكن باوەڕيان وايە هاوبەشيكردنێكى بچووك دەبێتە دروستكردنى كۆمەڵگەيەكى چالاك كە لە توانايدا بێت ئامانجە ديارەكانى بەديبێنێت.

Louay Haji

لوئەى سەلمان حاجى (Louay Salman Haji): دامەزرێنەرى فێرۆپيديا و بەڕێوەبەرى جێبەجێكار

لوئەى حاجى (Louay Haji) هەڵگرى بڕوانامەى ماستەرە لە فێركردنى زمانى ئينگليزيدا (ELT) و بڕوانامەى ڕاهێنەرى مامۆستايانى هەيە لە لايەن ئينتەرناشناڵ هاوس- لەندەن لەگەڵ ئەزموونى ٩ ساڵ وتنەوەى زمانى ئينگليزى، ڕاهێنانى مامۆستايان و دانانى پڕۆگرامە پەروەردەييەكان. ناو براو لە ئێستادا ڕاهێنەرى مامۆستايانە لە كۆلێجى نۆتينگ هيڵ- كوردستان و مامۆستاى زمانى ئينگليزيشە. هەروەها بەڕێوەبەرى ئەكاديمى و دانەرى پڕۆگرامى خوێندنى پەيمانگاى ئايدڵە. لوئەى باكگراوندێكى پەروەردەيى وانەبێژيى دەوڵەمەندى هەيە. لە زۆرێك لە دامەزراوە ئەكاديميەكان كارى كردووە لەوانە زانكۆ و سەنتەرە نێودەوڵەتييكانى زمان و ڕێكخراوە ناحكومييەكان.

لوئەى حاجى (Louay Haji) فێرۆپيدياى دامەزراند، كە پلاتفۆرمێكى پەروەردەيى پێشەنگە، وەك هەنگاوێكى گرنگ بۆ دەستەبەركردنى بيرۆكەى پڕ كواڵێتى و بەردەوام بۆ مامۆستايان و ڕاهێنەران و بەرپرسانى پەروەردەيى و دايكان و باوكان. ڕوانگەى فێرۆپيديا دەرەنجامى باوەڕى پتەوى لوئەيە بە هێزى پەروەردە و گەشەسەندنى پرۆفێشناڵانەى بەردەوام وەك ئامڕازێكى بەهێز بۆ بنياتنانى كۆمەڵگەيەكى هەردەم چالاك.

  • Ala Faraj

    ئاڵا فرج حسین دەرچوی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتییە لە زانکۆی سلێمانی. پیشەی مامۆستایە. ئەو هەم زمانی ئینگلیزی و هەم پیشەکەی زۆر خۆشدەوێت، چونکە باوەڕی وایە بناغەی کۆمەڵگایەکی تەندروست بەندە لەسەر پەروەردەیەکی تەندروست. ئامانجی ئاڵا گەیاندنی خزمەتە بە کۆمەڵگاکەی بەگشتی و چینی مامۆستا بەتایبەتی لە بواری پەروەردەدا، وە دڵنیاشە کە لەگەڵ گروپی فێرۆپیدیادا زووتر بەو ئامانجەی دەگات.
  • Amira Sharif

    ئەمیرە شەریف کارمەندی ڕێنمایی دەرونییە، خاوەنی بڕوانامەی بکالۆریۆسە لە پەروەردە و دەروونزانیدا، لە زانکۆی سەلاحەدین. لە چەند بوارێکی جیاوازدا کاریکردووە وەک مامۆستای دەروونزانی و پەروەردە لە چەند پەیمانگایەک، ماوەی زیاتر لە ساڵێک کاری دیمانەسازی کردوە لەپرۆژەی نوسینەوەی مێژوی عێراقدا، لەبواری ڕێکخراوەییدا کاری زۆری ئەنجامداوە و گرنگترینیان وەک توێژەر و چاودێری مافی مروڤ کاریکردووە لە گرتوخانەکانی سلێمانی و دەوروبەری. زیاتر لە سێ ساڵ کاری رۆژنامەنوسی کردووە و خاوەنی چەندین ڕێپۆرتاژ و بابەتە. ئێستا و زیاتر لەساڵێکە ڕاوێژکاری دەرونییە و خاوەنی گۆشەی (دەروون دۆستی)ە لە گۆڤاری ژن کە گۆڤارێکی مانگانەی ژنانەیە. ئەمیرە باوەڕی وایە کە پێشکەوتن و سەرکەوتنی کۆمەڵگا بە گشتی، بەندە بە پێشکەوتن و وشیارکردنەوەی خێزان و تاکەکانی سەبارەت بە گرفتەکان. هەر لەو ئاڕاستەیەوە و لەبواری نوسین و وەرگێراندا کار لەسەر خێزان و تاکەکانی ئەکات، بەمەبەستی وشیارکردنەوەی زیاتری کۆمەڵگای کوردی.
  • Azhin K. Azziz

    ئەژین دەرچووی زانکۆی سلێمانییە و هەڵگری بڕوانامەی بە کالۆریۆسە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزیدا، هەروەها هەڵگری بڕوانامەی TEFL بەریتانیە بۆ وتنەوەی زمانی ئینگلیزی. ئەو وەک مامۆستا کارەکەی خۆش دەوێت و بڕوای وایە ئێستا کاتی گۆڕینی سیستەمی پەروەردەییە بەرەو ڕێگارە نوێیەکان کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ فێربوون. لە باخچە و کۆرسی هاوینەی مناڵان لە IDEL کاریکردووە و بڕوای وایە هەموومان تەواوکەری یەکترین بۆیە پێویستە یارمەتی یەکتر بدەین بۆ بەرەوپێشچوون و پەروەردەکردنی نەوەیەکی تەندروست.
  • Barzan Ahmed

    بەرزان ئەحمەد هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی سلێمانی و لە ئێستاشدا خوێندکاری ماستەرە لە (فێرکردنی زمانی ئینگلیزی) لە زانکۆی 'علوم و تحقیقات- تهران'. خاوەنی ئەزمونی وانەوتنەوەیە لە خوێندنگای حکومی و پەیمانگای فێرکردنی زمان. بەرزان بڕوای وایە پەرورەردە خاڵی وەرچەرخانە و پەروەردەی باش تاکی چالاک و بەهێز بەرهەم دەهێنێت کە سەرەنجام ڕەنگدانەوەی بەرچاوی دەبێت لە پێشخستن و پێشکەوتنی کۆمەڵگا و ولات. بە بۆچونی بەرزان بۆ هەبوونی پەروەردەیەکی باش، لەسەر ئاستی گشتی، پێویستمان بە چآکسازی پەروەردەیی و دامەزراندنی سیستەمێکی پەروەردەیی بەهێز و سەردەمیانە هەیە، لەسەر ئاستی تاکیش پێویستمان بە مامۆستا و فێرکاری چالاک و زیندوو هەیە کە بەردەوام لە هەوڵی زیندوو هێشتنەوە و زیادکردن و کۆکردنەوەی زانست و زانیاری بوارەکەی خۆی بێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین پەروەردە و فێرکردن. بۆیە با لە پەروەردەوە دەستپێبکەین و کارە گەورەکەمان پەروەردە بێت.
  • Chra Bixtyar

    چرا به ختیار غفور ده رچوی پیشه سازی به شی وینه ی ئه ندازه ی. ئيستا كار ده كه م له په یمانگای په ره پیدانی زمانی ئنگلیزی (IDEL). كاره كه ى خومم زور خوش ده ويت، به سوباسه وه به شداريم كردوه له فیروپیدیا به لكو بتوانم به شتيكى بچوکیش بیت خزمه ت به گوی گران وخوینه رانی خوشه ویست بکه م، به لكو سودی هه بیت بو ماموستا تا بتوانن سودیکی باشی هه بیت بو قوتابیان تابتوانن خزمه تی کوردستان بکه ن، تاببنه باشترین نه وه ی داهاتو .
  • Daban Fariq

    دابان فريق مامۆستاى زمانى ئينگليزييە لە پەيمانگاى زمانەوانى ئايدڵ، وەرگێڕى زمانى ئيتگلزييە، لە ئێستادا لە دەستەى بەڕێوەبەرايەتى قوتابخانەى شوەيفاتى نێودەوڵەتى كار دەكات. ناوبراو هەڵگرى بڕوانامى بەكالۆريۆسە لە زمانى ئينگيزى و ئەدەبدا و ئەزمونێكى دەوڵەمەنى هەيە لە بوارى فێركردن و وانە ووتنەودا. ئەو ڕێگا نووێيەكانى وانە وتتنەوەى لا پەسەدە وەك لە ڕێگا كۆنەكان. لە گەڵ پێشوەچوونى تەكەلۆژيادا، ئەو باوەڕى وايە ئەوانەى كە لە بوارى پەروەردەو فێركردندا كار دەكەن، باشترە گەر ئاشنا بن بەم پێشوەچوونانە و ڕێگا تازە و داهێنەرانە بە كار بهێنن لە فێركردندا كە بە هۆى تەكنەلۆژياوە هاتوونەتە بوون.
  • Daban Bahman

    دابان دەرچووى زانكۆى سلێمانى يە و هەڵگرى بڕوانامەى بەكالۆريۆسە لە پەروەردەى زمانى ئينگليزيدا. هەرەوەها هەڵگرى بڕوانامەى دبلۆمى بەڕيتانى (TEFL) و بڕوانامەى TESOLى زانكۆى بێرمنگهامە. ئەو لە ئێستادا ڕێگەپێدراوى ياساييە بۆ كارى وەرگێڕى و مامۆستاى ئامادەييشە، لە پاڵ ئەوەشدا مامۆستاى فێربوونى زمانى ئينگليزييە لە پەيمانگاى IDEL. دابان بە بەشداريكردنى لە چەندين خولى ڕاهێنان و كاركردن لەگەڵ كەسانى جياواز و لە پەيمانگاو ڕێكخراوى جياوازدا بۆتە خاوەن ئەزموونێكى بێهاوتا لە پيشەكەيدا. بۆيە ئەو پێى باشە مامۆستايانى كوردستان لە ڕێگەى بە دواداچوون و خوێندنەوەى زياترەوە تواناو لێهاتوييان پەرەپێپدەن و جەختيش دەكاتەوە كە ئەوان بەرپرسى يەكەمن لە گۆڕينى وانەيەكى وشك و بێزاركەر بۆ ئەزموونێكى لەبير نەكراو و پڕ چالاكى جا لە هەر ژينگەيەكدا بێت.
  • Dadwer Khaled

    دادوەر خالید عوسمان لەدایکبووی شاری سلێمانیە ئێستا خوێندکاری قۆناغی چوارە لە زانکۆی سلێمانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر , لە ئێستادا کارمەندە لە پەیمانگای پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی ئایدڵ (IDEL) , دیزاینەری وێنە و ڤیدیۆ لە فێرۆپێدیا , پڕۆگرامەر لە زمانەکانی Java و ++C و شارەزا لەبواری نێتۆرکین و داتابەیس , باوەڕێکی زۆر گەورەی بە کوردستان هەیە و شانازی ئەکا بە دەستکەوتەکانی باوەڕی وایە داهەتویەکی زۆر ڕوون لەبەردەممانە بەمەرجێک بەهێزبیین یەک دڵ بین یەک ڕیزبین .
  • Hanaw Ibrahim

    هەناو ‌‌إبراهیم دەرچوی بەشی ئەندازیاری شارستانیم لە زانکۆی سلێمانی. لە ئێستادا لە بواری وەرگێڕانی هەردوو زمانی عەرەبی و ئنگلیزیدا کاردەکەم، هەروەها سەرقاڵی وێنەکێشانم وەکو خولیایەک.
  • Hardi Abbas

    هه‌ردى عباس محمد "هه‌ردى عباس"، ده‌رچووى به‌شى زانستى كۆمپيوته‌رم له‌ زانكۆى سلێمانى. ئێستا ڕاهێنه‌رى په‌روه‌رده‌ييم له‌ په‌يمانگاى ڕاهێنان و گه‌شپێدانى په‌روه‌رده‌يى و، سه‌روكارم له‌ گه‌ڵ به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى وانه‌وتنه‌وه‌ى مامۆستايان دا هه‌يه‌، هه‌ر له‌ دواى ته‌واوكردنى خوێندنى زانكۆييه‌وه‌، له‌ ناو په‌روه‌رده‌دا كار ده‌كه‌م ،كه‌ پێكدێن له‌ وانه‌ وتنه‌وه‌و ڕاهێنه‌رى و به‌شدارى كردن له‌ چه‌نده‌ها بۆنه‌و چالاكى په‌روه‌رده‌يى. له‌و پێناوه‌شدا به‌شدارى زۆرترين خوولى پێگه‌ياندنى په‌روه‌رده‌ييم كردووه‌و بڕوانامه‌ى تايبه‌تى په‌روه‌رده‌ييم تێدا به‌ده‌ست هێناوه‌، كه‌ گرنگترينيان به‌شداريكردن بووه‌ له‌ خوولى MTTP (پرۆگرامى پێگه‌ياندنى ڕاهێنه‌رى په‌روه‌رده‌يي)، كه‌ له‌لايه‌ن كۆليژى بێرمينگهامى په‌روه‌رده‌ييه‌وه‌ جێبه‌جێكرا. به‌نده‌ به‌ پێى ئه‌زمونى كاركردنم له‌ كايه‌ى په‌روه‌رده‌ييدا، له‌و بڕوايه‌دام زۆربه‌ى كێشه‌كانى ئه‌م ووڵاته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سيسته‌مى په‌روه‌رده‌، بۆيه‌ بۆ چێكردنى هه‌ر گۆڕانكاريه‌ك ناچارين له‌ په‌روه‌رده‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ين. په‌روه‌رده‌ش بۆخۆى سه‌لامه‌تترين و باوه‌ڕپێكراوترين ڕێگه‌يه‌ بۆ گۆڕينى جيهان.
  • Hawta Mohammed Abdullah

    ناوم (هاوتا محمد عبداللە)ە. دەرچووی زانکۆی راپەرین/ کۆلێژی پەروەردە/ زمانی ئینگلیزی. لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە، مامۆستام لە کەرتی تایبەت لە شاری رانیە. ئامانجم پێگەیاندنی نەوەیەکی دوور لە توندوتیژی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و روانینێکی ئەرێنییە بۆ داهاتوو. هیوادارم نووسین و وەرگێرانەکانم یارمەتیدەری هەموان بێت لە بواری پەروەردە و فێرکردندا.
  • Hiwa Ali Mohammed

    هیوا علی محمد موالیدی ۱۹۹٤ م لە حاجیاوا دادەنیشم. بروانامەی بەکالۆریۆسم هەیە لە زمانی ئینگلیزیدا لە زانکۆی گەرمیان کۆلیژی ئاداب، ئیستا مامۆستام لە فێرگەی ئەهلی ئینگلیزی FAM لە ڕانیە. دوو کۆرسم کردۆتەوە بۆ زمانی ئینگلیزی بۆ ئاستی بنەرەتی، ناوەندی، ئامادەی و زانکۆ. لە فێرگەدا وانەی دیسکەڤەری دەڵیمەوە بە زمانی ئینگلیزی. بروام وایە فێربوون گرێدراوی پەیوەندییە لە نێوان فێرکار و فێرخوازدا. چەپاندنیش تاکە هۆکاری ترس و شەرمە لای منداڵ.
  • Huda Ali

    هدی علی فرج لەدایک بووی شاری سلێمانییە. لە ئێستادا خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزیە لە زانکۆی سلێمانی. زمانی ئینگلیزی خولیای مناڵی بووە هەر لەبەر ئەمەش بووە کۆڵێژی زمانی ئینگلیزی هەڵبژاردووە وە لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری کۆمەڵێک کۆرسی زمانی ئینگلیزی کردووە لە چەند پەیمانگایەکی جیاواز. هاوکات زۆر حەز بەکاری خێرخوازی و بوون بە خۆبەخش دەکات پێی وایە لەم ڕێیەوە کەسانی زیاتر دەناسێت و ئاشنا دەبێت بە کۆمەڵێک خەڵکی جیاواز تر وە لێێانەوە فێر دەبێت هەربۆیە بەشداری کۆمەڵێک کاری خۆبەخشی کردووە وەک وانەوتنەوەی تایبەت بەچەند مناڵ و خوێندکارێک وە هەروەها بوون بە مامۆستا بە ئۆنلاین لە هەمویان گرنگتر کارکردنی وەک وەرگێڕێک لە ڕێکخراوی فێرۆپیدیا ووەک خۆی دەڵێ کە چەند سودێکی بینیوە لەم ڕێیەوە چونکە خولیای ئەوەیە ببێت بە وەرگێڕێکی سەرکەوتوو .هدی پێیوایە ژیان وەکو "پیانۆ" وایە، دوگمە ڕەشەکان ناخۆشیەکانی ژیان وە دوگمە سپیەکانیش خۆشیەکانی ژیانن، بەبێ ژەنینی هەردوو دوگمەکە ئاوازێکی خۆش دەرناچێت. بۆیە هەمیشە هەوڵی داوە کەسێکی گەشبین بێت.
  • Hunar Ismael Kareem

    هونەر دەرچوى بەشى زمانى ئینگلیزییە لە کۆلێژى پەروەردە / زانکۆى سەڵاحەددین، هەڵگرى بڕوانامەى بەکالۆریۆسە لەهەمان بەش. ماوەى سێ ساڵە وەکو مامۆستایەکى زمانى ئینگلیزى وانەدەڵێتەوە لە پەیمانگا و سەنتەرەکانى ناحکومى هەولێر. پێشتر کارى کتێبفرۆشى وەهەروەها وەرگێڕی لەگەڵ هێزەبیانییەکان کردووە. خولێکى ئامادەکارى بۆ کۆرسى CELTA وەرگرتووە کە تیایدا بیرى فێرکردنى گۆڕاوە. پێى وایە مامۆستاکان دەبێت بەردەوام بن لە فێربوون، وە هەمیشە بەدوایى ڕێگا و تەکنیکى تازەدا بگەڕێن بۆ وانەوتنەوە. ئێستا مامۆستایە لە پەیمانگایى نێودەوڵەتى کۆلینز، پەیمانگاى کۆنان، وە پەیمانگاى ماد.
  • Judi Shaho Hussein

    بانگم ئەکەن بە (Coolest Math Teacher) من (جودی شاهۆ حسێن) م، خوێندکاری بەشی ئینگلیزی نیم هیوام ئەخوازت لەوێ بوومایە بەلام من ئیستا خویندکاری قۆناغی چوارەمی بەشێ ماتماتیکم لە کۆلیجی پەروەردە - زانکۆی سلێمانی، لە منالێمەوە خولیای فیربونی زمان بووم و لە ئێستادا ( بە ٣ زمان قسە ئەکەم و بە ٢ زمانی تر کاری خۆم بەڕی ئەکەم) هەوڵم بۆی داوە بە تایبەتی زمانی ئینگلیزی و هەرشتێ پەیوەندی بە ئینگلیزیەوە هەبێت بەشدار بوم تیێدا و هەڵبژاردنی فیرۆپیدیا بۆ من دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارێک کە بریتیە لەوەی خویندکاری ئینگلیزی نیم و وەرگێری یاسای نیم بەڵام لەخوا بەزیابێت لەو کارو کۆنفرانسانەی بەشداریم تێدا کردون وەک وەرگێری زمانی (ئینگلیز و عەرەبی ) کارم کردوە و جێ دەستم هەبووە لەبەر ئەوەش ویستم فیرۆپیدیا بکەم بە ویستگەیەکی تر بۆ پیشاندانی جێدەستی خۆم و تواناکانم بەرەو پێش بەرم و بتوانم سودیك ببەخشم بە کۆمەڵگای کوردی لەڕێ وەرگێڕانی ئەو وتارانەی کە تایبەتن بە وانەی ماتماتیک (بیرکاری ) لەبەر ئەوەی لە کۆمەڵگای کوردیدا مامۆستای ماتماتیک زۆرن بەڵام مامۆستا دانسقە و بەتواناکان کە هەوڵ ئەدەن وانەی ماتماتیک لای خوێندکار خۆشەویست کەن و بیبەستن بە ژیانی ڕۆژانەمان زۆر زۆر کەمن.
  • Juyar Jalal Hasan

    ناوم جوتیار جلالە، دانیشتوی دەڤەری ڕاپەڕینم لە پێدەشتی بیتوێن. بڕوانامەی بەکالۆریۆسم هەیە لە بەشی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین. وەکو وەرگێڕ ومامۆستای یاریدەر کارم کردوە لە سەنتەری پەرەپێدان و زمانی زانکۆی ڕاپەڕین و یەکەی شوێنەواری هەمان زانكۆ. هەروەها وەکو مامۆستا لە چەندین پەیمانگای زمان کارم کردووە. لە ئێستاشدا لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی ناوچەکە وەکو مامۆستا کاە دەکەم.
  • Kany Abdulla

    کانى عبداللە دەرچوى بەشى زمانى ئینگلیزییە لە زانکۆى سلێمانى،وە هەڵگرى بڕوانامەى باڵاى وانەوتنەوەیە لە زمانى ئینگلیزى بە کەسانى بیانى. لە بوارى جیاجیادا ئیشى کردووە وەک بوارى فرۆشتن و دیزاینى ناوماڵ و ژمێریارىو وانە وتنەوە و وەرگێڕان. ئەو پێى وایە بنەماکانى بەڕێوەبردنێکى سەرکەوتوانەى ناو پۆل پەیوەستە بە خوێندنەوەى مامۆستا لە بوارەجیاوازەکاندا و سود وەرگرتن لە مامۆستایانى بە ئەزموون لە بوارى وانەوتنەوە و بەڕێوەبردنى ناو پۆلدا.
  • Khabat Rafiq

    خه‌بات ره‌فيق محمد، مامۆستاى زمانى ئينگليزى و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس له‌ زمان و ئه‌ده‌بى ئينگليزيدا، هه‌روه‌ها خاوه‌نى بڕوانامه‌ى TEFL ى به‌ريتانى بۆ وتنه‌وه‌ى زمانى ئينگليزى. مامۆستا خه‌بات به‌شدارى ده‌يان خولى ڕاهێنان و گه‌شه‌سه‌ندن و شياندنى مامۆستايانى كردووه‌ ده‌يان بڕوانامه‌ و سوپاسنامه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ ئێستادا له‌ پاڵ پيشه‌ى مامۆستايى دا وه‌رگێڕو هه‌ڵه‌چنه‌ له‌ فێرۆپيديا. مامۆستا خه‌بات باوه‌ڕى ته‌واوى به‌ گيانى هاوكارى و كاركردن به‌كۆمه‌ڵه‌. له‌ كۆتايدا ئه‌و ده‌ڵێت: تۆ دوو ده‌ستت هه‌يه‌ يه‌كه‌م بۆخۆت، دووه‌م بۆ يارمه‌تيدانى خه‌ڵكى.
  • Kizhan Abdulla

    کیژان عبدللە احمد خوێندکاری قۆناغی چواره‌می بەشی زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆيی، هەروەها هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمە لە ژمێریاریدا. لە ئێستادا ئەندامە لە فێرۆپیدیا و کاری وەرگێڕان دەکات. ئەو ئاواتەخوازە ببێت بە مامۆستایەکی دلسۆزو وەرگێڕێکی سەرکەوتوو كه‌ خزمەتى کەرتی پەروەردەبکات، هەربۆیە فێرۆپیدیای هەڵبژاردو هیوای بەردەوامی وسەرکەوتنی بۆ دەخوازێت. "هەرکەسێک هەوڵبدات بۆبەدەستهێنانی ئامانجێکی لە ژیان، بێگومان هەموو زروفێک یارمەتیدەری دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکەی'
  • Lana Swara

    من ناوم لانه‌ سواره محەمەد دەرچوی ئاماده‌یم ئاره‌زوم فێربوونی زمانی بیانیه‌ بەتایبەت زمانی ئینگلیزی چەند کۆرسێکیشم بینیووه له‌م بواره‌دا وه‌ بە سه‌رکه‌ووتوی تێمپه‌راندووه‌ به رێگای ئۆنلاین و راستەوخۆ وه‌ هه‌روه‌ها ئاره‌زوێکی زۆری هونه‌ریم هه‌یه بەتایبەت وێنە کێشان کە لەم بواره‌دا توانیومە به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمیانه‌ به‌ره‌وپێش بچم .. وه ئێستاش خۆبه‌خشم لە رێکخراوی ریچ وه‌ لە سایتی فرۆپیدیا کاری ریکۆر ئه‌که‌م وه‌ هیوادارم بتوانم سودێکی باش بگه‌یه‌نم بە خوێنه‌ران ..بروام وایه‌ هاوکاری و کاری خۆبه‌خشی هۆکارێکن بۆ دڵخۆشیمان.
  • Sarah Ahmed

    سارا احمد لە ئێستادا خوێندکاری بە شی زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی سلیمانی بۆ پەرە پێدانی زیاتری زمانی ئینگلیزی .هه‌روه‌ها بەشداری کۆمەلێک کۆرسی زمانی ئینگلیزی کردووە لە چه‌ند پەیمانگايه‌كى جياواز.
  • Sarya Hassan

    ساریا حسن کەریم دەرچووی بەشی وەرگێڕانە لە زانکۆی سلێمانی. لە ئێستادا مامۆستای زمانی ئنگلیزییە لە پەیمانگایەکی زمان لە شاری سلێمانی. ئەو ئارەزوویەکی زۆری هەیە بۆ فێرکردن و کاری وەرگێڕان. ئەو دەڵێت " پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن کلیلی سەرکەوتنە، و ئەوەی فێرۆپێدیا دەستەبەری دەکات: کلی پەروەردە و فێرکردنە. ئەوەشی بەڕاستی لە فێرۆپیدیاوە بەدەستیدەهێنم دڵخۆشییە."
  • Shano Mohammed

    شانۆ لەتیف، خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی ‌‌‌/ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی سلێمانی. ئەو پێی وایە کە هیچ شتێک مەحاڵ نییە لەم ژیانە، ئەتوانی هەموو ئەو شتانە بەدەست بهێنی کە خۆت ئەتەوێن بە مەرجێک بە ڕاستی بتەوێن.
  • Shiraz Ahmad

    شیراز احمد مامۆستای زمانی ئینگلیزیه، ده‌رجوی به‌شی ئینگلیزی / كۆلیزی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تیه‌. بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌یه‌ له‌ بواره‌كه‌یدا. ئه‌و شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مامۆستایه‌ و كه‌سێك له‌وه‌وه‌ فێربێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زای له‌ زۆر شوێن كاری كردوه‌ وه‌ك باخجه‌ی ساوایان و خولی هاوینه‌ و كۆرس زمانی ئینگلیزی وه‌ ئێستا له‌ قوتابخانه‌ی وایز مامۆستایه‌ . بڕوای وایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زمونی زیاتر جه‌ند هه‌وڵ بده‌ی كه‌مه‌.
  • Shokhan Mohammed Hadi

    شۆخان محمد هادی هەڵگری دوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و زانکۆی سلێمانی. ئەزموونی کارکردنم لە خوێندنگا ناحکومی و پەیمانگاکانی فێرکردنی زماندا هەیە. باوەڕم بە گرنگی پەروەردە و ڕۆلی گەورەی مامۆستا هەیە. بۆیە پێم وایە پێویستە مامۆستا ئامادە بکرێت پاشان بنێردرێتە پۆلەکانی خوێندن؛ بۆ ئەمەش بە پلەی یەکەم هەوڵ و پەرۆشیی مامۆستا بۆ پیشەکەی خۆی، پاشان سیستمێکی پەروەردەیی پێشکەوتوو پێویستە کە بەردوام لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی مامۆستاو پشتگیریکردنیدا بێت. بەڵام نەبوونی سیستمێکی لەو شێوەیە هەرگیز ئاستەنگ نیە لەبەردەم خوێندنەوەو هەوڵی خۆ بەرەرەو پێشبردنی بەردەوام لە لایەن مامۆستا خۆیەوە؛ چوونکە پێم وایە مامۆستا بەرپرسی یەکەمە لە گەیاندنی زانیاری بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش و لەبیر نەکراو. لە ئێستادا خوێندکاری ماستەرم لە (ئەدەبی جیهانی) لە ووڵاتی مالیزیا.
  • Tazhan Ahmed

    تاژان ﺃحمد مامۆستای زمانی ئینگلیزییە. دەچووی بەشی زمانی ئینگلیزیە (کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت) زانکۆی سلێمانی، وە بروانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لەو بوارەدا. تاژان ﺃحمد توانیویەتی ئەرکی خۆی بە سەرکەوتووی ئەنجام بدات وەک مامۆستا لە قوتابخانەی پرێستیژی نێودەلەتی و کۆرسەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە خوێندنگەی هاوینەی ئایدل. لە ئێستادا لە قوتابخانەیەکی تایبەت وەک مامۆستای پۆل کار دەکات و سەرقالی زانیاری بەخشینە بە خوێندکارەکانی. وانەکانی ( زانست،ئینگلیزی،بیرکاری و فۆنیکس) بە زمانی ئینگلیزی دەلێتەوە.