Barzan Ahmed

بەرزان ئەحمەد هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی سلێمانی و لە ئێستاشدا خوێندکاری ماستەرە لە (فێرکردنی زمانی ئینگلیزی) لە زانکۆی 'علوم و تحقیقات- تهران'. خاوەنی ئەزمونی وانەوتنەوەیە لە خوێندنگای حکومی و پەیمانگای فێرکردنی زمان. بەرزان بڕوای وایە پەرورەردە خاڵی وەرچەرخانە و پەروەردەی باش تاکی چالاک و بەهێز بەرهەم دەهێنێت کە سەرەنجام ڕەنگدانەوەی بەرچاوی دەبێت لە پێشخستن و پێشکەوتنی کۆمەڵگا و ولات. بە بۆچونی بەرزان بۆ هەبوونی پەروەردەیەکی باش، لەسەر ئاستی گشتی، پێویستمان بە چآکسازی پەروەردەیی و دامەزراندنی سیستەمێکی پەروەردەیی بەهێز و سەردەمیانە هەیە، لەسەر ئاستی تاکیش پێویستمان بە مامۆستا و فێرکاری چالاک و زیندوو هەیە کە بەردەوام لە هەوڵی زیندوو هێشتنەوە و زیادکردن و کۆکردنەوەی زانست و زانیاری بوارەکەی خۆی بێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین پەروەردە و فێرکردن. بۆیە با لە پەروەردەوە دەستپێبکەین و کارە گەورەکەمان پەروەردە بێت.

سێ هەنگاو بۆ باشترکردنی پرسیاری مامۆستا (گفتوگۆی ڕاستەقینە لەناو پۆلدا)

بەگوێرەی کتێبی ”فێرکردنی کاریگەری ناوپۆل”ی ڕۆبێرت مەرزانۆ، هەشتا لە سەدی فێرکردنی ناوپۆل بریتیە لە پرسیارکردن. ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت، ئەگەر بمانەوێت کاریگەری وانەوتنەوەمان زیاتر بکەین، ئەوا بە دڵنیاییەوە پێویستە پرسیارەکانمان باشتر بکەین. دەربارەی ئەم بابەتە زۆر بیرم کردۆتەوە و دەمەوێت سێ کارتان پێبڵیم کە دەتوانین ئەنجامی بدەین بۆ باشترکردنی شێوازی پرسیارەکانمان. …

زياتر بخوێنەرەوە »
Share via
Send this to a friend