Amira Sharif

ئەمیرە شەریف کارمەندی ڕێنمایی دەرونییە، خاوەنی بڕوانامەی بکالۆریۆسە لە پەروەردە و دەروونزانیدا، لە زانکۆی سەلاحەدین. لە چەند بوارێکی جیاوازدا کاریکردووە وەک مامۆستای دەروونزانی و پەروەردە لە چەند پەیمانگایەک، ماوەی زیاتر لە ساڵێک کاری دیمانەسازی کردوە لەپرۆژەی نوسینەوەی مێژوی عێراقدا، لەبواری ڕێکخراوەییدا کاری زۆری ئەنجامداوە و گرنگترینیان وەک توێژەر و چاودێری مافی مروڤ کاریکردووە لە گرتوخانەکانی سلێمانی و دەوروبەری. زیاتر لە سێ ساڵ کاری رۆژنامەنوسی کردووە و خاوەنی چەندین ڕێپۆرتاژ و بابەتە. ئێستا و زیاتر لەساڵێکە ڕاوێژکاری دەرونییە و خاوەنی گۆشەی (دەروون دۆستی)ە لە گۆڤاری ژن کە گۆڤارێکی مانگانەی ژنانەیە. ئەمیرە باوەڕی وایە کە پێشکەوتن و سەرکەوتنی کۆمەڵگا بە گشتی، بەندە بە پێشکەوتن و وشیارکردنەوەی خێزان و تاکەکانی سەبارەت بە گرفتەکان. هەر لەو ئاڕاستەیەوە و لەبواری نوسین و وەرگێراندا کار لەسەر خێزان و تاکەکانی ئەکات، بەمەبەستی وشیارکردنەوەی زیاتری کۆمەڵگای کوردی.

چەند ئامۆژگاریەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕەفتارە خراپەکانی منداڵان لە تەمەنی ٤ ساڵیدا

لەوانەیە تەمەنی چوار ساڵى قورس بێت بۆ منداڵ و بۆ خێزانەکەشی، چونکە منداڵان لەم تەمەنەدا دەست دەکەن بە بەکارهێنانی مشکیان، بەجۆرێک هەڵبژاردنی جل و بەرگ قورستر دەبێت و داهێنانی قژ یەکێکە لە موعجیزەکان و کۆنتڕۆڵکردنی ڕەفتارە خراپەکانی ئەبێت بە یەکێک لە کارە ئەستەمەکان. لەبەر ئەوە ئەگەر باوەڕت وابووە سێ ساڵی …

زياتر بخوێنەرەوە »
Share via
Send this to a friend