دارى سوپاسگوزارى

با ئاهه‌نگى جوانيه‌كانى پايز بگێڕين، به‌ دروستكردنى دارى سوپاسگوزارى. منداڵان حه‌ز به‌ يارمه‌تيدان ده‌كه‌ن له‌ كێشان و بڕين و ڕه‌نگكردنى گه‌ڵاكان له‌ كاغه‌ز. ئه‌مه‌ چانسێكيشه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببينن كه‌ده‌بێت چه‌ند سوپاسگوزاربن بۆ جوانيه‌كانى ژيان. هيوادارين ئه‌م كاره‌ ببێته‌ به‌شێك له‌ نه‌ريتى خێزانه‌كان له‌ كوردستان.

   

  • كاغه‌زى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ
  • پێنووس يان ماجيك
  • مقه‌ست بۆ منداڵ و گه‌وره‌
  • كه‌تيره‌ يان تيپ
  • لقى دره‌خت وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا دياره‌
  • گۆزه‌يه‌كى درێژ
  • به‌ڕوو (ئاره‌زومه‌ندانه‌يه‌)

چۆنێتى دروست كردنه‌كه‌ى:

  1.  به‌ پێنووس يان ماجيك شێوه‌ى گه‌ڵا له‌سه‌ر كاغه‌زه‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كان بكێشه‌ .ئێمه‌ 25 گه‌ڵا ده‌كێشين بۆئه‌وه‌ى لقه‌كان داپۆشن.
  2. گه‌ڵاكانى كه‌ له‌سه‌ر كاغه‌زه‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كه‌ كێشاوته‌ به‌ مقه‌ست ببڕه‌. هه‌موو گه‌ڵاكان ببڕه‌ چونكه‌ پێويستت ده‌بێت بۆ داپۆشينى لقه‌كان .
  3. ئه‌و شتانه‌ له‌سه‌ر گه‌ڵاكان بنوسه‌ كه‌ سوپاسگوزاريت بۆيان. ده‌كرێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتان قسه‌بكه‌ن و وشه‌كانيان بۆ بنوسن. گه‌ر خۆشيان تواناى نوسينيان هه‌يه‌ باخۆيان وشه‌كانيان بنوسن. 
  4. كه‌تيره‌ بده‌ له‌ قه‌راغى خواره‌وه‌ى هه‌ر گه‌ڵايه‌ك , ياخود ده‌توانيت تيپ به‌كاربهێنيت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ڵاكان به‌ لقه‌كانه‌وه‌ بنوسێنيت.

    سه‌رچاوه‌ى بابه‌ت:  ئيره ببينه

    سه‌رچاوه‌ى وێنه‌:  ئيره ببينه

    وه‌رگێڕِ: خه‌بات ره‌فيق محمد

    هه‌ڵه‌چن: دابان به‌همه‌ن احمد

    ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا     

دەربارەى Khabat Rafiq

خه‌بات ره‌فيق محمد، مامۆستاى زمانى ئينگليزى و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس له‌ زمان و ئه‌ده‌بى ئينگليزيدا، هه‌روه‌ها خاوه‌نى بڕوانامه‌ى TEFL ى به‌ريتانى بۆ وتنه‌وه‌ى زمانى ئينگليزى. مامۆستا خه‌بات به‌شدارى ده‌يان خولى ڕاهێنان و گه‌شه‌سه‌ندن و شياندنى مامۆستايانى كردووه‌ ده‌يان بڕوانامه‌ و سوپاسنامه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ ئێستادا له‌ پاڵ پيشه‌ى مامۆستايى دا وه‌رگێڕو هه‌ڵه‌چنه‌ له‌ فێرۆپيديا. مامۆستا خه‌بات باوه‌ڕى ته‌واوى به‌ گيانى هاوكارى و كاركردن به‌كۆمه‌ڵه‌. له‌ كۆتايدا ئه‌و ده‌ڵێت: تۆ دوو ده‌ستت هه‌يه‌ يه‌كه‌م بۆخۆت، دووه‌م بۆ يارمه‌تيدانى خه‌ڵكى.

لێرەش بگەڕێ

چۆن قوتابییە سەرەتاییەکانمان فێری سەلامەتی ئینتەرنێت بکەین

وانەیەکی داڕیژراو کە یارمەتی قوتابیەکان و منداڵانی باخچەی ساوایان بدات بۆئەوەی فێرببن کەچۆن سەلامەتبن لەسەر هێڵی ئینتەرنێت.

Share via
Send this to a friend