سەردانکردنی ماڵەوە

سەردانکردنی ماڵەوەدەکرێت ئامڕازێکی بەنرخ بێت بۆ زیادکردنی بەشداری کردنی دایک وباوکەکان لەپەروەردەکردنی منداڵەکانیان. لێرەدافێردەبیت چۆن دەتوانیت دەستپێبکەیت بەگوێرەی پسپۆڕان!

زۆرجارمامۆستاکان سەرسام دەبن بۆچی هەوڵەکانیان سەرکەوتونابێت لەرێکخستنی بواردا بۆ دایک وباوکەکان تاکوزیاتربەشداری بکەن لەچالاکییەکانی ناوپۆلدا. بەخوێندکارەکاندا نوسراودەنێرن بۆماڵەوە وپەیوەندی تەلەفونی دەکەن وئیمەیل ونامەدەنێرن. بەڵام کاتێک هەوڵەدوبارەکان بۆگفتوگۆکردن لەگەڵ دایک وباوکەکان بێ وەڵام مانەوە،ئيدى زۆربەی مامۆستاکان بێ ئومێد دەبن ودەست دەکەن بە گریمانەی نەرێنی دەربارەی بەشداریکردنی دایک وباوکەکان.

سەردانکردنی ماڵەوە پەیوەندی ئەرێنی و گفتوگۆکردن لەگەڵ خێزانەکاندا دروست دەکات. ئەوانە جێگرەوەی کۆبوونەوەى مامۆستاو دایک وباوک نین بەڵکو پرۆسەیەکە کە بەهۆیەوە مامۆستاکان پشتگیریەکانیان بۆخێزانەکانی خوێندکارەکان پیشان دەدەن. بەسەردانکردنی ژینگەی ماڵەوە یان شوێنێکی تر کەخێزان وا هەست بکات ماڵی خۆیەتی وئاسودەبێت. سەردانکردنی ماڵەوە پێویستە لەخواستێکی ڕاستگۆیانەوەسەرچاوەبگرێت بۆیارمەتی دان وکارکردن لەگەڵ خێزانەکاندا. سەردانکردنی ماڵەوە کارلێکە چالاکەکان زیاد دەکات کە بەهۆیەوە مامۆستاکان پشتگیری ڕاستەقينەى خۆيان دەخەنە ڕوو كاتێك لايەنە بەهێزەكانى خێزانەكانيان بۆ دەركەوت.

بۆئەومامۆستایانەی ئارەزوی سەردانکردنی ماڵەوەی خوێندکاران دەکەن. لێرەدا چەند ئامۆژگارییەک هەیەبۆدەست پێکردن.

توێژینەوەکەت بکە

لەوانەیە مامۆستاکان بێدەنگ بن لەجێبەجێکردنی سەردانکردنی ماڵەوە بەهۆی پابەندبون بەکات وبەشداری کردنی ئەرکەوە. چەندین نامەی پشتگیری هەیە دەربارەی سەردانکردنی سەرکەوتو لەلایەن مامۆستاکان وخێزانەکانەوە بەڵام بەبێ رێنمای قوتابخانە وپشتگیری ناوچەی وتوانای مامۆستا بۆدانانی کات بەدرێژای ڕۆژی خوێندن بۆسەردانکردنی ماڵەوە سنوردارە

بۆئەوانەی کەبڕیاریان داوە، گرنگەباش ئاگاداری سوود و دەستكەوت و ئاستەنگەكانى سەردانی ماڵەوەبن. کاتێک مامۆستاکان سەردانی ماڵەوە دەکەن دەتوانن هەنگاوبنێن بۆتوێژینەوە، پرۆژە و ئامرازو باڵگەنامەی پرۆسەکە.

خێزانەکەت بناسە

یەکێک لە لێکۆڵینەوەکان بریتیە لەفێربون دەربارەی خێزانی خوێندکارەکان وکۆمەڵگەکەیان وگەرەکەکەیان وزمانەکەیان، یان جیاوازی کەلتور و خشتەی کارەکانیان.هەستیاربەکاتێک سەردانی ماڵەوە دەکەیت وبەرێزەوە گفتوگۆ بکە، وابێت لە ئاست پێگەى خێزانەكە بيت.

بە دواداچوون بكە بۆ ئەوانەى پێشترئەم كارەيان ئەنجام داوە تابزانى کە چۆن سەردانی ماڵەوەیان کردوە. گەر ئەتەوێت پرۆسەیەک دروست بکەیت کە شیاو وڕاستەقینەو بەسود بێت بۆخوێندکارەکان وخێزانەکانیان ئەم هەنگاوە گرنگە.

پلانی بەرنامەڕێژی( ستراتیجی)

ئەومامۆستایانەی کەبەڕێکوپێکی سەردانی ماڵەوەدەکەن ئامۆژگاری دانانی پەیوەندی دەکەن لەگەڵ دایک وباوکەکان داپێش دەستپيکردنی ساڵی خوێندن. هەندێک شێوازی سەردانکردنی ماڵەوە جەخت دەکاتەوە لەسەرسودی بەیەکەوەبونی مامۆستا، بەیەکەوە ڕۆشتن بۆماڵی خوێندکارەکان وخۆناساندنیان بەدایکوباوکەکان بەدرێژای هاوین.پێویستە یەکەم سەردان تیشک بخاتەسەر بنیاتنانی پەیوەندی ودرێژکردنی پشتگیری وچالاکانە گوێگرتن لەدایک وباوکەکان. بۆدڵنیای وسەلامەتی خشتەی سەردانی ماڵەوە، كە پێکدێت لە شوێن وکات وبەروار، پێویستە بدرێت بە ستافی قوتابخانەکە.

نەرم بە

لەوانەیە هەمووکات دایکوباوک هەست بە ئاسودەيی نەکەن لەماڵەوە کۆببنەوە.شوێنی جێگرەوە وەکو کتێبخانە و قاوەخانەیەکی بێدەنگ یان تەنانەت چێشتخانەیەکی خواردنی خێرالەوانەیە شوێنێکی شياوبێت بۆسەردانی خێزانەکان. هەروەها نەرم بون دەشێت بە واتاى چاوپێکەوتن بێت لە کۆتایی هەفتەکاندا. پێش دەستپێکردنی قوتابخانە یان لەکۆتای ڕۆژی قوتابخانەدا.

پلانی سەردانکردنی ماڵەوەبەشێوەیەکی پێشکەوتو ڕێگەبەمامۆستاکان دەدات بەشيوەیەکی ستراتیجی سەردانی ئەوخوێنکارانە بکات کە خوشک وبران یان ئەوانەی لە هەمان گەڕەکدا دەژین.

تیشک خستنەسەر لايەنە بەهێزەكان

ئەومامۆستایەی کەبەهەڵسوکەوتێکی بێ ڕەخنە دەچێتە ماڵەکە دەتوانێت لە چاوى خێزانەكەوە شتەكان ببينێت.، كە ئەمەش گفتوگۆيەكى كلتورى بە ئەنجام و بێلايەنانە دەخوڵقێنێ. خۆ ئەگەرمامۆستاكە ويستى لايەنێكى نەرێنى خوێندكارەكەى باس بكات دەتوانێت تەكنيكى ساندويچ(لەفە) بەكاربێنێت، ئەويش بريتيە لە باسكردنى لايەنە نەرێنيەكە لەنێوان دوو خاڵى بەهێزدا وەكو ساندويچ.

نەخشەی کرداری دروست بکە

گوێگرتن لە تێبینی و نیگەرانی وبیرۆکەی دایک وباوکەکان بۆمنداڵەکەیان ئارەزوی ڕاستەقينە و بايەخ نیشان دەدات. لەیەکەم سەردانی ماڵەوەداپێویستە مامۆستاکان تێبینی نەنوسن، لەبەرئەوەی ڕەنگە کۆکردنەوەی زانیاری گومان یان بێ متمانەيی دایک وباوک زیادبکات. بەڵکومامۆستائەگەر پرسیاری هەبوودەتوانێت پرسیارلە دایک وباوکەکان بکات وتێبینی هزری وەربگرێت ودواتر یاداشتنامە دروست بکات وتێبینیەکانی تیابنوسێتەوە دەربارەی ئەوەی گفتوگۆی لەسەرکرا.

پێش سەردانکردنی مالەوەمامۆستاکان دەتوانن دایکوباوکەکان ئاگاداربکەنەوە لەوەی کەتێبینی دەنوسن دەربارەی نیگەرانی یان بیرۆکەکان کەلەئەنجامی گفتوگۆکردنەکەوە دروستبوو. لەوانەیەئەم تێبینیانەلەسەرکۆبونەوەکانی قوتابخانەی تر بنیات بنرێت وپلانی کرداری بدات کە دایک وباوک ومامۆستاکان دەتوانن دروستی بکەن.

گەڕانەوەى ڕاپۆرت

تاکە ڕێگەیەک کە بەرپرسیارانە بتهێڵێتەوەبەرامبەرخێزانی منداڵەکان بریتیە لەبەردەوامی ودوبارەسەردانکردنەوەو بەردەوام نوێکردنەوەی پلانی کارەکە کەمامۆستاوخێزان بەیەکەوەبەدیبێنن. دۆزینەوەی ڕێگای لەلایەن دایک وباوکەوە زۆرگرنگە، پاشان پشکنین بەڕێکوپێکی بەیەکەوە دەربارەی بنياتنانى ئامانجێکی هاوبەش بۆمنداڵەکان پلاتفۆرمێکی کراوە وبەردەوام بۆ مامۆستاکان ودایکوباوکەکان دروستدەكات کە بەهۆیەوە گفتوگۆبکەن وکارلێک بکەن.

سەردانکردنی ماڵەوە دەستپێکێکی گرنگەبۆ گفتوگۆیەکی ئەرێنی وپەیوەندی لەنێوان مامۆستاکان وخێزانى خوێندکارەکاندا. دانانی بنا‌غەیەکی بەهێز بەهۆی سەردانکردنی ماڵەوەیەکەم هەنگاوە، وە ئەم پەیوەندییانە زیاد دەکات لە ڕێى گفتوگۆیەکی دوو لايەنەوە.

 سەرچاوەی بابەت:  ئيره ببينه

 سەرچاوەی وێنە:  ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: کیژان عبدالله أحمەد

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Kizhan Abdulla

کیژان عبدللە احمد خوێندکاری قۆناغی چواره‌می بەشی زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆيی، هەروەها هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمە لە ژمێریاریدا. لە ئێستادا ئەندامە لە فێرۆپیدیا و کاری وەرگێڕان دەکات. ئەو ئاواتەخوازە ببێت بە مامۆستایەکی دلسۆزو وەرگێڕێکی سەرکەوتوو كه‌ خزمەتى کەرتی پەروەردەبکات، هەربۆیە فێرۆپیدیای هەڵبژاردو هیوای بەردەوامی وسەرکەوتنی بۆ دەخوازێت. "هەرکەسێک هەوڵبدات بۆبەدەستهێنانی ئامانجێکی لە ژیان، بێگومان هەموو زروفێک یارمەتیدەری دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکەی'

لێرەش بگەڕێ

ئایا ئەركی ماڵەوە بەسوودە؟ ئەو پێنج پرسیارەی کە پێویستە هەموو مامۆستایەک لە خۆی بکات

مامۆستایان هەموو ڕۆژێک مامەڵە لەگەڵ ئەركی ماڵەوەدا دەكەن، بەڵام ئایا بەڕاستی دەزانیت چۆن ئەرکی ماڵەوە بەکاربهێنیت. ئەمانەی خوارەوە ئەو پێنج پرسیارەن کە پێویستە بزانیت لەبارەیانەوە

Share via