كاتێك پرسيار له مامۆستايان دهكهين گهورهترين كێشهيان چى يه ، يهك كێشه دهدۆزنهوه به شێوهيهكى ڕێك و بنچينهيى “هاندانى خوێندكاران” . دهتوانيت به زۆربهى خوێندكارهكانت بگهيت، بهڵام خوێندكارهكانى تر ناتوانيت پێيان بگهيت. كێشه نى يه چ ههوڵێك دهدهيت ، هيچ حهزێكيان بۆ فێربوون نى يه . هيچ حهزێكيان بۆ ئهنجامدانى …
زياتر بخوێنەرەوە »بەشداربوونی خوێندكاران
ڕێگا ئاسانەکان بۆ یارمەتیدانی منداڵە بچوکەکان لە پێشخستنی خۆکۆنترۆڵکردندا
فێرکردنی منداڵان کە چۆن ڕەفتاروهەڵسوکەوت بکەن زۆرگرنگە هەروەها ڕوبەڕوبونەوەیەکی گەورەیە بۆمامۆستایان ودایک وباوکەکان. لێرەدا فێردەبیت کە چۆن دەتوانیت یارمەتی خوێندکارەکان ومنداڵەکانی خۆت بدەیت. ئەوهونەرانە بنیاتبنێ کە بۆ ڕێکخستن وکۆنترۆڵکردنی هەستەکانیان وهەڵسوکەوتەکانیان گرنگن.
زياتر بخوێنەرەوە »کام جۆرە لە ئەزموونەکانی دەنگ وا لە منداڵان دەکات بە باشترین شێوە فێربن؟
نینا کراوس کە زیندەوەرزانە لە زانکۆی نۆرس وێسترن (Northwestern) زۆرترین کاتی لە ژیانی پسپۆڕیدا لە توێژینەوە دەرباری ئەوەی چۆن دەنگ کار لە مێشک دەکات بەسەر بردووە. ئەوەی دۆزیویەتیەوە کاریگەی گرنگی لەسەر ئەوە هەیە کە چۆن پێگەشتووان و منداڵان مامەڵە لەگەڵ ئەو دەنگانە دەکەن کە لە دەوریانن. "دەنگ نەبینراوە، بەڵام هێزێکی یەکجار بەتوانایە، " کراوس ووتی،" بە باش یاخود بە خراپ، دەنگ شێوە دەدات بە مێشک و چۆنیەتی فێربوونت."
زياتر بخوێنەرەوە »٩ ستراتیژ بۆ هاندانی خوێندکاران لە وانەی بیرکاریدا
هاندانی خوێندکاران لە پێناوی ئەوەی وەرگرێکی بە پەرۆشبن بە یەکێک لە دیوە گرنگە کانی پێدانی ڕێنمای دەربارەی بیرکاری دادەنرێت و دیوێکی رەخنەگرانەیە لە هەر بابەتێکی خوێندن. مامۆستا کاریگەرەکان سەرنجی خۆیان لەسەر ئەو خوێندکارانە دادەنین کە کەمترین گرنگی دەدەن بەوانەکە و ئەو خوێندکارانەی کە بەپەرۆشن بۆ وانەکە. لەم وتارەدا ئاماژە بە …
زياتر بخوێنەرەوە »چۆن بەستەڵەک بشکێنین؟
پێنج ڕێگەی داهێنەرانە بۆ ئەوەی پۆلەکەت بهێنیتە قسەکردن. بەکارهێنانی بەستەڵەکشکێن گرنگە لەکاتێکدا کە لە هەوڵی ناسینی خوێندکارەکانتدایت. سودی هەیە تەنانەت لەکاتێکدا کە خوێندکارەکانیشت بەباشی یەکتری ناناسن. بە پشتبەستن بە شێوازی ڕێکخستنی پۆلەکان لەلایەن قوتابخانەکەتەوە دەتوانیت بەشێوەیەکی سەرەکی ئەم چالاکییانە بەکاربهێنیت لە سەرەتای ساڵی خوێندندا. هەروەها دەتوانیت بەستەڵەکشکێن بکەیت بە …
زياتر بخوێنەرەوە »پێنج ئامۆژگاری بۆ بەقسە هێنانی فێرخوازانی زمانی دووەم
دەمویست قسە لەگەڵ کەسێک بکەم. بەڵام کێ؟ ئەمانە وێنای ئەو کاتانەن کە پێوستی زۆرت بە کەسێکە، بەڵام جیهان لە چاوتا بچوکە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە. با چارەسەری بکەین هەمووان ناو بەناو شتێکیان هەیە بۆ وتن. فێرخوازانی زمانی دوەمیش بە هەمان شێوە. وەک فێرکارێکی زمانی دووەمی خوێندنی سەرهێڵ یاخود ناو پۆل، …
زياتر بخوێنەرەوە »سێ هەنگاو بۆ باشترکردنی پرسیاری مامۆستا (گفتوگۆی ڕاستەقینە لەناو پۆلدا)
بەگوێرەی کتێبی ”فێرکردنی کاریگەری ناوپۆل”ی ڕۆبێرت مەرزانۆ، هەشتا لە سەدی فێرکردنی ناوپۆل بریتیە لە پرسیارکردن. ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت، ئەگەر بمانەوێت کاریگەری وانەوتنەوەمان زیاتر بکەین، ئەوا بە دڵنیاییەوە پێویستە پرسیارەکانمان باشتر بکەین. دەربارەی ئەم بابەتە زۆر بیرم کردۆتەوە و دەمەوێت سێ کارتان پێبڵیم کە دەتوانین ئەنجامی بدەین بۆ باشترکردنی شێوازی پرسیارەکانمان. …
زياتر بخوێنەرەوە »بەکارهێنانی گاڵتەوگەپ لەناو پۆلدا
"بەڵام بۆچی دەبێت بچم؟ قوتابخانە خۆش نییە!" ئەمە وتەی منداڵێکی پۆڵی یەکە، لە دایکی دەپرسێت کە بۆچی دەبێت هەموو رۆژێک بچێت بۆ ئەو شوێنەی کە پێیوترابوو کە زۆر خۆش دەبێت، بەڵام لە ئاست ئەو پیاهەڵدانەدا نەبوو.
زياتر بخوێنەرەوە »٣٠ تەکنیک بۆ هێورکردنەوەی پۆلێکی پڕ ژاوەژاو
زۆرێک لە مامۆستایان ڕێگەیەکیان هەیە بۆهێمنکردنەوەی پۆلەکانیان. ئێمە لێرەدا چەند بیرۆکەیەکی باش و هەمە چەشنمان چنیوەتەوە و دەیانخەینە ڕوو بۆ پۆلەکانی بنەڕەتی و ناوەندی و ئامادەیی. تۆی مامۆستا پێویستت بەم نووسینە دەبێت تا ئەو کاتەی بەردەوامی لە وانە وتنەوە، بۆیە لای خۆت بیپارێزە.
زياتر بخوێنەرەوە »وەڵامدانەوەی قوتابیە بێزاركەرەكان
مەشقی كاریگەر و بەسود بدۆزەرەوە بۆ چارەسەری رەفتاری تێكدەرانە و سەرنجی خراپ و پێچەوانەی بكەیتەوە پێش ئەوەی ببێت بە كێشە.
زياتر بخوێنەرەوە »