هێزە ئەرێنیەکانی پەیوەندیکردن بە ماڵەوە

کاتێک سەرەتا دەستم کرد بە وانەوتنەوە زۆر ماندوو دەبووم بەهۆی قورسی و ئاڵۆزی کارەکەوە. ستراتیجی مانەوەی من بەسادەی بریتیە لە بردنی هەموو ئامۆژگاریەکانی کە کەوتونەتە ڕێم وە جێبەجێ کردنیان. بۆیە کاتێک کە ئامۆژگاریکەرە  ژیرەکەم پێشنیاری کرد وتی لەدوای یەکەم ڕۆژی قوتانخانەوە پەیوە ندیم بە خێزانی هەموو قوتابیەکانی قۆناقی دووەم کردووە ، منیش هەمان کارم کرد.

سەرەڕای ماندوبونێکی زۆرم کە پەیوەندیم بە هەریەکە لە خێزانەکان دەکرد وە خۆمدەناساند، دواتر چەند پرسیارێکم دەکرد دەربارەی قوتابیەکە. دەمووت کە منداڵەکەتات یەکەم ڕۆژی بەباشی بەسەربرد وە زۆرخۆشحاڵم کە پێکەوە کار دەکەین و پێکەوەین.

بەدرێژای ئەو ساڵە وە ساڵانی دواتریش بەردەوام بووم لەسەر ئەم کارە وە هەستێکی ژیرانەم هەبوو کە ئەوە کلیلەکە بوو: لایەنە ئەرێنیەکانی پەیوەندی کردن بە ماڵەوە. لەدوای یەکەم ڕۆژ هەرکە قوتابیەکانم ناسیەوەو جیاکردەوە بەتایبەتی ئەوانەی کە زیاتر تیدەکۆشن، ئەوەم کرد بە یاسایەک کە هەموو حەفتەیەک  هەواڵە ئەرێنیە خۆشەکانی ئەو قوتابیە لە گەڵ خێزانەکانیاندا هاوبەشی پێ بکەم وە دواتر ئەمەم لەگەڵ قوتابیەکان هاوبەشی پێکرد کە دەست بکەم بە سڵاولێکردنیان هەر لەدەرگاکەوە بە چەند شیوازێکی جیاواز وەکو:

 ” من زۆر دڵخۆشم ئەم بەیانیە بەبینینت، ئۆسکار!” ،” ئەمڕۆ بەتەمام زۆر بە دیقەتەوە سەرنجت بدەم بۆ دروستکردنی چەند هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆئەوەی هاوبەشی پێبکەم لەگەڵ دایکتدا ئەم ئێوارەیە” زۆر بەپەرۆشم بۆئەوەی پەیوەندی پێوەبکەم و پێی بڵیم کە چ ڕۆژێکی نایابت هەبوو”

کاتێک وانەم بە ناوەندیەکان دەوتەوە ئەم ستراتیجیە جیاوازی دروست دەکرد لەبەینی گروپی گران وە ئاسانەکان، سەرسام دەبیت، لەوانەیە، کە چۆن قۆناخی هەشتەمی کوڕان خێزانەکانیان دەوێت ئاگادار بکرێنەوە و پەیوەندیان لەگەڵ بکرێت.

 لە یەکەم ڕۆژی قوتابخانەدا سەرژمێریەکم وەرگرت لە قوتابیەکان  وە ئەم پرسیارەم لێکردن.” کێ حەزەکات کە من پەیوەندی بکەم بە خێزانەکەیەوە لە کاتی هەبوونی هەواڵێکی ئەرێنی و خۆش وە چۆنیەتی هەڵسوکەوتتان لە پۆلدا ؟

 تۆ سەرپشکی  کە ناوی ٥ لەو کەسانە بنوسیت وە بهێڵە بزانم کێن من ئەمشەو یاخود بەیانی پەیوەندیان پێوە دەکەم.

سەرەتا پەیوەندی بەو خێزانانەوە دەکەم کە ئەزانم هەندێک سەختتردەبێت ئەوانەی کە گومانم لێیان هەیە کە کەمتر چالاکیان هەبێت و کەمتر بتوانم پەیوەندی ئەرێنیم لەگەڵ خێزانەکانیان هەبێت. ئەگەر گەنجێک وەڵامی دایەوە ئەوە بەهەناسەیەکی قوڵەوە دەڵێم، سڵاو خاتوو___؟ من لە قوتابخانەی____ ناوەندیەوە لەگەڵتم هەواڵێکی دڵخۆشکەرم پێیە سەبارەت بە کوڕەکەت____. ئەتوانم هەواڵەکەت پێبڵێم؟ ئەگەر یەکسەر هەواڵە خۆشەکەم لەدەم دەرنەچوو ئەوا هەندێکیان پەیوەندیەکە دادەخەنەوە یاخود ئاهێکی قوڵ هەڵەکێشن.

هەندێک خوێندکار زۆر سەخت بوو بەڕاستی زۆر سەخت بوو لەگەڵ ئەوەی هەمیشەش هەوڵم دەدا کە تەنانەت خاڵێکی ئەرێنیان تیا بدۆزمەوە.

ڕۆژگار تێدەپەڕین و منیش بەردەوام بوم لە پەیوەندی کردنەکان—تەنها ئەمەویت ئەوە بڵێم کە ئەمڕۆ کاتێک __ هەتە پۆلەوە بەیانی بەشی کرد و دواتر ڕاستەوخۆ دەفتەرەکەی کردەوە. دەزانم کە ڕۆژێکی خۆش تێدەپەڕێنین ئەمڕۆ.هەندێک

کات لە نیوەی وانەکەدا دەوەستم لەبەردەم هەموو قوتابیەکاندا، دەمەوێت تەلەفۆن بۆ ماڵەوەتان بکەم. منداڵەکان ئەوەیان لەلاخۆشە. هەندێکیان دەستدەکەن بە پاڕانەوەو پرسیارکردن لێم کە تەلەفۆن بۆ ماڵەوەی ئەوانیشبکەم. ئەوە یەکەم هەڵبژاردە بوو بۆ خەڵاتکردن لە بەرامبەر رەفتاری جواندا— تانها پەیوەندی بکە بە دایکمەوەو پێی بڵێ زۆر باشبوم ئەمڕۆ.”

ئەوەی کە منی توشی شۆک کرد ئەوەبوو کە دایکو باوکەکان دەیان وت” بڕواناکەم تا ئێستا هیچ کەسێک پەیوەندی بە ئێمەوەوە کردبی لە قوتابخانەوە  بۆ شتێکی ئەرێیانە لەبارەی منداڵەکەمەوە” زۆربەیکات بەهەناسە ساردیەوە قسەیان لەگەڵ کردوم.

یەکەم شت کە ئەم پەیوەندیکردنەم  بەکارهێنا وەک ستراتیجیەک بۆ باشترکردنی ڕەفتاریان وە بۆ بنیاتنان وبەهێزکردنی پەیوەندی خێزانی، ئەوە سەریگرت.

هەرچەندە دوای دە ساڵ لە وانە وتنەوە ببوم بە خێزانێک وە هەستەکانم ڕۆیشتن بۆ چەند جیهانێکی تر. وەکو خێزانێک ئێستا ناتوانم لەوە زیاتر بیر لە هیچ شتێکی تر بکەمەوە کە ئەمەوێت مامۆستا بیکات ئەویش تەنها ناسینەوەی کە ئایا کوڕەکەم باشە کاتێک کە هەوڵ دەدات وە کاتێک کە فێردەبێت وە کاتێک کە ڕەفتاری دەگۆڕێت وە ئەو تێبینیانە لەگەڵ مندا هاوبەشی پێ دەکات.

دەزانم کە چەند کاتژمێر مامۆستایان کاردەکەن. هەروەها ئەوەش دەزانم کە تەلەفۆنەکە ٣دەقە دەخایەنێت. ئەگەر هەموو مامۆستایەک  ١٥ دەقە لە کاتی خۆیان بگرن هەر ڕۆژێک بۆ پەیوەندی کردنەکەو هاوبەشی کردنی هەواڵە خۆشەکە بەخێزانەکانیان، کاریگەری و ئەجامەکەی یەکجار نایاب دەبێت. لە لیستی شتە گرینگەکانی مامۆستادا ئەم پەیوەندی کردنە یەکەم خاڵ نیە لە لیستەکەدا بەڵام تۆ تاقی بکەرەوە—ئەگەرچی بۆ هەفتەیەکێشبێت – ئەمە تاقی بکەرەوە بۆ هەندێک لە منداڵەکان( نەک تەنها لەگەڵ یەک قوتابیدا بەڵکو هەموویان شایەنی ئەم پەیوەندی کردنەن) پاشا ن چاوەڕێبکە چی ڕودەدات  ئەمە کاریگەری هەیە بۆ سەر منداڵەکە، پۆلەکە وە لەوانەیە بۆ مامۆستاکەش.

 

وەرگێڕان: هودا علی فەرەج

هەڵەچن:خەبات رەفیق محمد

سەرچاوەی وتار:https://www.edutopia.org/blog/power-positive-phone-call-home-elena-aguilar

سەرچاوەی وێنە:https://www.edutopia.org/blog/power-positive-phone-call-home-elena-aguilar

دێزاینی وێنە: فێرۆپیدیا

دەربارەى Tarza Nawzad

تەرزە نەوزاد ابوبکر لە دایک بووی شاری سلێمانییە. لە ئێستادا خوێندکارە لە زانکۆی ئەمریکی، بۆ پەرەپێدان و فێربوونی زمانی ئینگلیزی بە باشی بەشداری چەند کۆرسێکی کردووە لەوانە پەیمانگای پاوەر، پەیمانگای IDEL. وە بڕوای وایە ئەم ژیانە چانسیکە ئەگەر بزانی بەکاری بێنی دەتوانی سەرکەوتووبیت لە هەموو کارەکانتدا.

لێرەش بگەڕێ

بەکارهێنانی ووچانەکانی مێشک بۆ گەڕاندنەوەی سەرنجی خوێندکاران

دەربارەی زانست و شیانی ئەم چالاکیە خێرایانەی فێربوون بۆ پۆل بزانە.  ووچانەکانی مێشک چین؟  بۆ …

Share via
Send this to a friend