© Igor Milic/500px

ڕێگا ئاسانەکان بۆ یارمەتیدانی منداڵە بچوکەکان لە پێشخستنی خۆکۆنترۆڵکردندا

لێرەدا فێردەبیت کە چۆن دەتوانیت یارمەتی خوێندکارەکان و منداڵەکانی خۆت بدەیت ئەو هونەرانە بنیاتبنێن کە بۆ ڕێکخستنی هەستەکانیان و هەڵسوکەوتەکانیان گرنگن.

پێنج ساڵی سەرەتای تەمەن کاتێکی گرنگی گەشەی مێشکە بەڵام هەندێک بەشی مێشک هێواشتر گەشە دەکەن لە بەشەکانی تر. پلی پێشەوەی مێشک کە شوێنی سەرەکی ڕاپەڕاندنی فرمانە، ڕوونی دەکاتەوە بۆچی دەکرێت کۆنترۆڵکردنی هەڵچوون و هەست قورس بێت بۆ منداڵە بچوکەکان.

لەگەڵ ئەمەشدا، لایەنەکانی ڕاپەڕاندنی فرمان، کە توانا بۆ سەرنجدان و بیرەوەری کارا و فرمانەکانی خۆڕێکخستن لەخۆدەگرێت، دەتوانرێت باشتر بکرێت بە فێرکردنی ئاشکرا و پشتگیری و ڕاهێنان تەنانەت لەناو منداڵانی باخچەشدا. هۆکارێکی باش هەیە بۆ دایک و باوک و مامۆستایانی منداڵی بچوک هەتاوەکو کار بکەن لەگەڵ منداڵ بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەن ئەم توانایانە گەشە پێبدەن. چەندین توێژینەوەی درێژی گرنگ ئەوە پیشاندەدەن ئەو منداڵانەی باخچە کە هەڵسوکەوتی ڕێکخراو دەکەن ئەزمونی سەرکەوتنیان زیاتر دەبێت لە خوێندنگە و هەروەها زیاتر خۆیان لادەدەن لەهەڵسوکەوتی مەترسیدار لەتەمەنی هەرزەکاریدا بە بەراورد بەو هاوڕێیانەیان کە بارودۆخێکی قورسیان هەیە لەگەڵ خۆکۆنترۆڵکردندا.

ڕووناکی سەوز بۆ خۆڕێکخستن

زۆرێک لە منداڵان لەنێوان تەمەنی ٣ بۆ ٧ ساڵاندا دەستکەوتی گەورە بەدەستدەهێنن بە توانای خۆیان بۆ گرتنەئەستۆی هەڵسوکەوت و هەستەکانیان. گەورەکان دەتوانن یارمەتی گەشەکردنی مێشکی منداڵانی باخچە بدەن بەوەی وەک “ڕاهێنەری هزری” رۆڵبگێڕن، و گەیاندنی ئەو پەیامە بە ماڵەوە کە منداڵان دەتوانن ببن بە گوێگرێکی باشتر، فێربن سەرنج بدەن، و بەردەوام بن لەسەر فێربوونی ئەرکەکان، و بە ڕێگای ئەرێنییانەتر ڕەفتار بکەن لەگەڵ هاوڕێکانیاندا ئەگەر مەبەستیان بێت و بیربکەنەوە لە کۆنترۆڵکردنی ڕەفتارەکانیان.

شوێنکەوتنی ئەم ستراتیژانە دەتوانێت یارمەتی منداڵە بچوکەکان بدات تواناکانی خۆڕێکخستنیان گەشە پێبدەن:

 بە ڕوونی، سادەیی، و بە زۆری باسی ئەو هەڵسەکەوتانە بکە کە گرنگن: “کاتی خوێندنەوە کاتی بێدەنگییە.” “بە نۆرە یاری بەو یارییانە بکەن کە خۆشترینن بەلاتانەوە.” “ئیستا کاتی ئەوەیە گوێ بگریت و دوای ئاڕاستەکان بکەویت.” “یارمەتیدان واتلێدەکات خۆت و ئەوانیترهەست بە دڵخۆشی بکەن.” پێشبینییەکان و یاساکان بەسادەیی بهێڵەرەوە و زۆرجار بیری منداڵەکان بهێنەرەوە کە کاتی ئەوەیە پەیڕەویان بکەن.   

ڕۆتین دروستبکە: لەوانەیە منداڵە بچوکەکان لە کات نەزانن بەڵام ئەوان ڕادێن بە ڕیزبەندی ئەو خشتەیەی کە هەیانە. کاتێک فێردەبن کە بەدوای کاتی چیرۆکدا کاتی یاریکردن دێت لە دەرەوە، لەوانەیە منداڵە بزێوەکان باشتر بتوانن بە بێدەنگی دابنیشن لەکاتێکدا مامۆستاکەیان دەخوێنێتەوە.

بەدرێژایی ڕۆژەکە کات دابنێ بۆ جووڵەی دڵخۆشکەر: درک بەو ڕاستییە بکە کە منداڵی بچوک مەودایەکی سنورداری هەیە بۆ سەرنجدان لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕکردنی ئەو چالاکییانەی فێربوون کە پێویستیان بە سەرنجدانێکی بێدەنگ و ورد هەیە بە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ یاری سەربەخۆ و ئەو چالاکییانەی فێربوون کە جووڵە لەخۆدەگرن.

زانست چی دەڵێت دەربارەی سود و گرنگی قۆناغی پێش قوتابخانە بۆ منداڵان؟

سەرنجیان ڕابکێشە بۆ سەرنجدان: توانا بۆ سەرنج خستنەسەر کردارەکانی فێربوون کارێکی گرنگی جێبەجێکردنە بۆ سەرکەوتنی داهاتووی خوێندن. منداڵە تازە لەدایکبووەکان سەرنجیان بەلای تێبینیکراوترین بزوێنەر لە ژینگەکەیاندا ڕادەکێشرێت. لە خولی گەشەپێدانی ئاساییدا، منداڵە شیرەخۆرەکان دەستدەکەن بە سەرنج خستنەسەر ئەو بزوێنەرە دیاریکراوەی کە لەلایەن دایک و باوک و دایەنەکانەوە جەختیان دەخرێتە سەر. منداڵە تازە پێگرتووەکان و منداڵەکانی باخچە وا دیارە هەندێک جار سەرنجی ناکۆتایان هەیە بۆ ئەو چالاکییانەی کە چێژی لێدەبینن-بنیاتنان بە خشت، دروستکردنی وێنە، یان بەشداریکردن لەیارییە پەسەندەکانی یاریگادا. ئەرکە قورسەکە لێرەدا بریتییە لە بەکارهێنانی چالاکی دیکەی فێربوون بە جۆرێک کە منداڵان هەمان ئاستی بەشداریکردنیان هەبێت- خوێندنەوە بەهەست و بە پەرۆشەوە، گەشەدان بە حەزی یاریکردن، بەشداریکردنی ئەو چالاکییانەی وانە کە پێویستیان بە دەست بەرزکردنەوەیە، وپێدانی سەرنج و پشتگیری تاکەکەسی بۆ دەستکەوتن و هێشتنەوەی بەشداریکردنی منداڵەکان.

یاری لێدروستبکە: یارییە کۆمپیوتەرییەکان و ئەو یاری کارتانەی کە پێویستیان بە سەرنجدانە دەتوانن یارمەتی منداڵە بچوکەکان بدەن پەرە بە یادگەی کارایان بدەن. یارییە زۆر چالاکەکانی وەک هێمای سوور و هێمای سەوز و وەستان، کە تیایدا منداڵەکان سەما دەکەن کاتێک مۆسیقاکە ئیش دەکات و دەوەستن کاتێک مۆسیقاکە دەوەستێت، وا لە بەشداربووان دەکەن دانبەخۆیاندا بگرن. بەدرێژایی کاتی مۆسیقاکە، مامۆستاکە دەتوانێت ڕێبەری خوێندکارەکان بکات لە ژەنینی ئامێرە ڕیتمییەکاندا یان ئامێری کازوو بە هێواشتر و خێراتر هاوکات لەگەڵ ئەو لێدانە مۆسیقییەی کە مامۆستاکەیان دەستیپێدەکات. ژمارەیەکی زۆر لە یاری و چالاکی هەن کە دەتوانن بوار بە منداڵان بدەن جەستە، دەنگ ومێشکیان کۆنترۆڵ بکەن- و لەهەمان کاتیشدا پێیان وابێت کە تەنها کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن.

هانی هەڵسوکەوتە کۆمەڵایەتییە باشەکان بدە: شێوازێکی تری خۆکۆنترۆڵکردن بریتیە لەوەی فێربین هەست و خۆشگوزەرانی ئەوانی تر لەبەرچاو بگرین. بە جێبەجێکردنی ئەمە، منداڵان  ئەرێنییانەتر ڕەفتاردەکەن لەگەڵ هاوڕێکانیاندا. هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی باش پێناسەکراوە بە مامەڵەکردنی ئارەزوومەندانە بە ئامانجی یارماتیدانی ئەوانی تر. لە خەسڵەتە بنچینەییەکانی خۆی لە خۆیدا، کارامەیی کۆمەڵایەتی پەیوەندی بە کارامەیی ئەکادیمی و سۆزداری-کۆمەڵایەتیشەوە هەیە. دایک و باوکان و مامۆستایانی سەرەتای تەمەنی منداڵی دەتوانن هانی منداڵە بچوکەکان بدەن کە هەڵسوکەوتە کۆمەڵایەتییە باشەکان پەرە پێبدەن لەڕێی زوو زوو دانانی پێشبینییە ئاشکراکانەوە بۆ بەشداریپێکردن و یارمەتیدانی ئەوانی تر، لەڕێی ئەنجامدانی ئەو کارانە لەلایەن خودی خۆیانەوە، هەروەها لەڕێی پێدانی سەرنجی ئەرێنی و تایبەت بە هەر منداڵێک. ئەو پەیامەش دووپاتبکەرەوە کە کاتێک ئێمە یارمەتی ئەوانیتر دەدەین خۆمان و ئەوانیش هەست بە دڵخۆشی دەکەین.

بێگومان، وەک ئێمە، منداڵە بچوکەکانیش کاتی خۆش و ناخۆشیان هەیە. سەرنجی ئەرێنییانە لەلایەن گەورەکانەوە کاتێک منداڵەکان هەست بە دڵتەنگی یان توڕەیی دەکەن دەتوانێت یارمەتی منداڵە بچوکەکان بدات دەستبکەن بە تێگەشتن لەوەی کە دەتوانن هەستەکانیان کۆنترۆڵ بکەن. دانیپێدابنێ کاتێک منداڵان هەست بە توڕەیی یان پەراوێزخراوی دەکەن، قسەیان لەگەڵ بکە دەربارەی هەستەکانیان بەبێ ئەوەی فەرامۆشیان بکەیت و بزانە ئەگەری هەیە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو هەستانەدا بکەن بەو ڕێگایانەی کە وایان لێبکات هەست بە باشتربوون بکەن بەبێ ئازاردانی ئەوانیتر.

بنیادنانی یادگەی کارایان دەکرێت یارمەتی منداڵە بچوکەکان بدات بڕیاربدەن لە ئاستی خوێنەرێکی سادەوە بگۆڕێن و ببن بە خوێنەرێکی ڕاستەقینە و توانای چارەسەرکردنی کێشەکانیان زیاددەکات بەهۆی ڕێپێدانیان کە زانیارییە گرنگەکان لە مێشکیاندا بهێڵنەوە لەکاتی هەژمارکردنی وەڵامەکاندا. هەوڵدان لەگەڵ ئەرکەکانی فێربوون، تێبینیکردن و بیرهاتنەوەی یاساکانی پۆل، و تێکەڵبوون لەگەڵ هاوپۆلەکاندا بەڕێگا ئەرێنییەکان، شێوازەکانی تری کردارە جێبەجێکراوەکانن کە ئەگەرەکان زۆردەکەن منداڵەکان  بگەشێنەوە لەگەڵ دەستکردنیان بە خوێندن  و بە درێژایی تەمەنیان لەناو پۆلدا.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاری بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: کیژان عبدللە احمد

هەڵەچن: خەبات رەفیق محمد، هاوناز ئیبراهیم مەحمود

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Kizhan Abdulla

کیژان عبدللە احمد خوێندکاری قۆناغی چواره‌می بەشی زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆيی، هەروەها هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمە لە ژمێریاریدا. لە ئێستادا ئەندامە لە فێرۆپیدیا و کاری وەرگێڕان دەکات. ئەو ئاواتەخوازە ببێت بە مامۆستایەکی دلسۆزو وەرگێڕێکی سەرکەوتوو كه‌ خزمەتى کەرتی پەروەردەبکات، هەربۆیە فێرۆپیدیای هەڵبژاردو هیوای بەردەوامی وسەرکەوتنی بۆ دەخوازێت. "هەرکەسێک هەوڵبدات بۆبەدەستهێنانی ئامانجێکی لە ژیان، بێگومان هەموو زروفێک یارمەتیدەری دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکەی'

لێرەش بگەڕێ

بۆچى و چۆن هاندانى ناوه‌كى كارده‌كات؟

ئێمه‌ زياتر له‌ هه‌موو كات به‌ئاگاين كه‌ هاندان و به‌شداريكردنى خوێندكاران بنچينه‌ن بۆ به‌رده‌وام بوونى فێربوون. به‌ڵام گفتوگۆى كه‌متر هه‌بووه‌ له‌سه‌ر بۆچى و چۆن هاندانى ناوه‌كى كارده‌كات؟ له‌ ڕاستيدا ، ئێمه‌ له‌باره‌ى هاندانى خوێندكارانه‌وه‌ ده‌دوێين ، ديمه‌نێكى ڕاستيمان له‌بيرچووه‌ كه‌ پێشتر خۆيان زۆر جار هاندراون بۆ ئه‌نجامنه‌دانى ئه‌و كارانه‌ى كه‌ په‌روه‌رده‌كاران ده‌يانه‌وێت ئه‌نجامى بده‌ن.

Share via
Send this to a friend