کاتێک لیلی شەم بچوک بوو لە قسەکردن دەترسالەپۆلدا. لەبەرئەوەنەبوکەهیچ شتێکی سەرنجڕاکێشی نەبێت بۆووتن یاخودلەبەرئەوەی گوێی نەگرتبێت بەباشی یان وەڵامەکە نەزانێت. ئەوتەنهابێدەنگ بوو.
” هەریەکێک لەهەڵسەنگاندنەکان کەهەمبوودەڵێت، پێویستەلیلی زیاترقسەبکات.ئەوزۆربێدەنگە” شەم ئێستایاریدەدەری دەرهێنەرەلەقوتابخانەی تریڤۆر دەی لەمانهاتان.
ئەو نایەوێت خوێندکارەکانی هەست بەوپاڵەپەستۆیەبکەن کەئەم هەستی پێکردوە.
لەبەرئەوە لەم دواییانەداچووەپاڵ زیاترلە ٦٠ مامۆستالەشاری نیویۆرک لەپەیمانگای کوایت سەمە. ۆرکشۆپی گەشەپێدانی پیشەیی بنیاتنرابولەسەرقازانجی باشترین فرۆشیار سوزان. هێزی گۆشەگیرەکان لەجیهانداکەناتوانن لەقسەکردن بۆستن.
کتێبەکە دیارییەکی نەتەوەییەوگەشەپێدراوەلەلایەن هێید کاسیڤیج بۆمامۆستاکان.
کاسیڤیج دەڵێت” ئەوە هاوێنەیەک بووکەبەهۆیەوەدەمتوانی تەواوی ژیانم ببینم وهەست بەوەبکەم کەخۆمبم” مامۆستایەک بۆماوەی زیاترلە ٢٠ ساڵ، ئێستاکاربۆکۆمپانیای گەین دەکات بۆبەرزکردنەوەی پەیامی کتێبەکەدەربارەی گۆشەگیرەکان.
ئەم ۆرکشۆپی مەشقکردنە ئەم کتێبەبەکاردەهێنێت_لەیتێست بووک ریتن فۆرمیدل_سکولەر. تایارمەتی مامۆستاکان بدات تێبینی وخزمەتی ئەومنداڵەبێدەنگانەبکەن.
کاسیڤیج دەڵێت “چەندین پێشبیبی هەیەلەسەرمنداڵەکانمان کەببن بەسەرکردەیەکی کۆمەڵایەتی.” ئەودەڵێت، ئەگەربەبێ خواستی خۆشیان بێت مامۆستاکان زیاتر گوێ بۆخوێندکارەدەنگ بەرزەکان دەگرن.
کاسیڤیج دانی بەوەداناکەئەمیش ئەوەی کردوە، بانگی ئەومنداڵانەدەکات کەیەکەمجاردەستەکانیان بەرزدەکەنەوە.
خولەدووڕۆژیەکەدەستی پێکردلەبەشداری کردنی پۆلەکە، کەلەهەندێ لەقوتابخانەکاندابەبەشێکی گەورەی نمرەی خوێندکارەکان ئەژماردەکرا. کاسیڤیج پێی باشبوو بەپابەندبونی پۆل ناوببرێت.
ئەودەڵێت” ئامادەبون وپێکەوەبەستن پێویست ناکات روبدات بەهۆی قسەی زۆرەوە” بۆچی هەوڵ نەدەین وێنە بکێشین وبنوسین یان کاربکەین پێکەوە؟
یاخودکاسیڤیج پێشنیاردەکات، خوێندکارەکان بەدەوری پۆلەکەدابڕٶن وبیرۆکەکان بنوسن لەسەرپارچەکاغەزەکان. دەتوانن وەڵامی بیرۆکەکانی یەکتربدەنەوە-وەک وبەشێک لەگفتوگۆی بێدەنگ.
مامۆستاکان لەلوتکەکەدالەکاین خۆی وهەروەهائامی کودی وپریسیلا گیلمان، نوسەرەکان بوون کەگفتوگۆیان لەبارەی بابەتی گۆشەگیرەکانەوەکرد.
رابەروبڕیاردەرەکان تێکەڵکران لەگەڵ دەرونناسەکانی قوتابخانەو ڕابەرەکان وڕاوێژکارەکان ومامۆستاکان. ئەوان کران بە گروپی بچوک بچوک بۆگفتوگۆکردنی بیرۆکەکان وخاڵەکان.
لەیەکەم کۆبونەوەدا، ئیریکاکۆربین دەرهێنەری کۆمیونیتی لایف ولەقوتابخانەتایبەتەکانی کچان لەمانهاتان. بەتیمەکەی خۆی ووت کەتیشک خستنەسەرگۆشەگیرەکان مانای.
ئەم خاڵەی پێشکەش کردبۆچارەسەرکردنی خوێندکارەکان کەزاڵ دەبن بەسەرگفتوگۆکەدا: و-ە-ی-ت. بەدڵنیاییەوەواتاچاوەڕێکردن. بەڵام کۆربن ڕونیدەکاتەوەکەهەروەهامانای” بۆچی من قسەدەکەم” دەنوێنێت.
لەژێرڕوخسارەکانەوە
کۆربین دەڵێت، لەگەڵ منداڵەشەرمنەکان دا، ئەوەتەنهادەربارەی تێبینی کردنیان نییە. پێویستە مامۆستاکان بیربکەنەوە بۆچی ئەوان بێدەنگن.
وە ڕوونی دەکاتەوە كە ،” لەوانەیە کەسێتی بەشێک بێت لەوە” و” لەوانەیەئێمەش ئەومنداڵانەمان هەبێت کە بئ دەنگن لەبەرئەوەی بێدەنگ کراون. لەوانەیەئێمەئەومنداڵانەمان هەبێ کەبئ دەنگن لەبەرئەوەی پێشبینی دەکەن بێدەنگ بکرێن”.
ڕەچاو كردنى هەموو هۆكارەكانى وەك ناسەقامگيرى يان کێشە لەماڵەوە،” کاتێک ئێمەبیرلەوخوێندکارانەدەکەینەوەکەبێ دەنگن،دەبێت بزانين چ پەيوەنديەكى هەيە بە نەژاد یان ڕەگەزیان.؟
ئەو دەڵێت،” بە تێگەشتن لەوەی چۆن بگەینەگۆشەگیرەکان مامۆستادەتوانێت هەست بەو كێشانەى تربکات، لەبەرئەوەی ئەگەرتەماشاى پەنا ئەو خوێندكارانە نەكەين كە دەستيان هەڵبڕيوە، ئەوا بيرۆكەگەلێكى نایابمان لەدەست دەچێت”
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه
ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي
وەرگێڕ: کیژان عبدللە ئەحمەد
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا