وه‌ك مامۆستايه‌كى تازه‌ى مێژوو، گه‌شتن به سيسته‌مێكى ڕێك بۆ فێرخوازان گه‌وره‌ترين كێشه‌م بوو. له سێيه‌م ساڵى كاركردنمدا نه به‌ته‌واوى تێده‌گه‌شتم ، نه ئه‌و هێز و سهختيه بێهاوتايهى خوێندكارانم له‌به‌رچاو ده‌گرت كه‌له‌گه‌ڵ خۆيان دهيانهێنا بۆناو پۆل. ئێستا پاش نۆساڵ له پۆلدا و فێربوون له شكهسته زۆرهكانم ، هێشتا ئه‌وه ناڵێم كه ته‌واو شاره‌زا بووم له هونه‌رى وانه وتنه‌وه‌دا يان دروستكردنى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره خوێندكارێكدا ، به‌ڵام هه‌ندێك بيرۆكهم هه‌يه له‌سه‌ر چۆنيه‌تى خۆ به‌دوورگرتن له هه‌ڵه سه‌ره‌تاييه‌كان .
خوێندكاره بێده‌نگه‌كان:
بيرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئايا مامۆستايان ڕاستن له هاندانى خوێندكاره گۆشهگيرهكان بۆ هاتنه ده‌ره‌وه‌يان له‌و قاوغەى بۆ خۆيان دروستكردووه؟ ماوه‌يه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نمرهدانانم له‌سه‌ر به‌شدارى ناوپۆل وه‌ستاند بۆ يارمه‌تى خوێندكاره بێده‌نگه‌كان كه هه‌ست بكه‌ن ده‌توانن سه‌ركه‌ون له پۆلهكهمدا. هه‌ر جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنێك كه‌سى و ده‌روونيه. به‌ڵام ژماردنى به‌شداريكردنى ناو پۆل هه‌ستى پێده‌كرێت، به‌تايبه‌ت كاتێك تێبينى ده‌كه‌م كه ڕاستكردنه‌وه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه نى يه له نێوان هه‌ر تاكێك چه‌ند قسه ده‌كات ، له ناويشياندا باشى ئه‌و قسه‌يه‌ى كه ده‌يكات و ئه‌نجامى ده‌دات له هه‌موو لاكانى تر‌ى كۆرسهكهوه.
بۆ پشكنينى بيركردنهوهكانم، قسه‌م بۆ سوزان كه‌ين كرد نوسهرى “بێده‌نگى: هێزى گۆشهگيرهكان له جيهاندا كه له قسه‌كردن ناوه‌ستێت” زۆر چيرۆكم گوێ لێ‌بوو له‌باره‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى كه پهيامێكيان پێدراوه له‌لايه‌ن هه‌ندێك مامۆستاى دڵسۆزه‌وه كه شتێك هه‌ڵه‌يه له‌و ڕێگايه‌ى لهسهرين. كه‌ين وتى: پێموايه مامۆستا دڵسۆزه‌كان ڕۆڵى خۆيان له گۆڕينى گۆشهگيرهكان بۆ خوێندكارى ساده و ساكار ده‌بينن. به‌ڕاستى پێويسته له‌وه تێبگه‌ين كه گۆشه‌گيرى به ته‌واوى جۆره كه‌سايه‌تييه‌كى سروشتى يه. كاتێك هه‌ڵسه‌نگاندنم ده‌كرد، پڕبه دڵ تێدهكۆشام بۆ وه‌رگرتنى قسه‌كانى كه‌ين.
ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه بێئيشن:
به پێچه‌وانه‌ى خوێندكاره بێده‌نگه‌كان، كه ڕه‌نگه حه‌ز به بابه‌ته‌كه بكه‌ن به‌ڵام زۆر بيرۆكهكانيان ئاڵوگۆڕ ناكه‌ن نايخهنه ڕوو له گفتووگۆكاندا. ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه بێئيشن به ده‌گمه‌ن سود و په‌يوه‌ندى ده‌بينن له‌سه‌ر هه‌ر شتێك كه وتراوه‌ته‌وه. بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌مه، هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌م به خوێندكاره‌كان بۆ داڕشتنى وتاره‌كانيان ياخود ناونيشانى پڕۆژه‌يه‌ك كه خاوه‌نێتى له‌خۆ ده‌گرێت له فێربووندا. هه‌روه‌ها دركم بەوە كردووە كه زۆرێك له خوێندكاره‌كان پشت به گه‌وره‌كان ده‌به‌ستن بۆ ڕێنمايى و ئاڕاستهكردنيان . زۆرجار خۆم به‌دوور ده‌گرم له پێدانى وه‌ڵامى ڕاسته‌وخۆ نه‌ك ته‌نها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى متمانه به‌خۆبوونيان به‌ڵكو بۆ جياكردنهوهى هه‌ستكردنى ڕاسته‌قينه به خۆشى له فێربوونى شتێك بۆ تاكه كه‌سێك.
ڕيچاردسۆن له كتێبه بچوك و پڕواتاكهيدا به ناوى ( قوتابخانه بۆچى ؟ چۆن په‌روه‌رده پێويسته بگۆڕێت كاتێك فێربوون و زانيارى له هه‌موو جێيه‌كه) ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه چيتر مامۆستايان به ته‌نها سه‌رچاوه‌ى زانيارى پۆل نين. ڕێگا هه‌يه بۆ گه‌يشتن به زانيارى زياتر هه‌روه‌ها خه‌ڵكانێكى زۆر زياتر ده‌زانن كه كليل بۆ ئه‌وه‌ى ببيته كه‌سێكى سه‌ركه‌وتوو له داهاتوودا؛ بريتى يه له‌وه‌ى خوێندكاران خۆيان پڕۆسه‌ى فێربوونى خۆيان ڕێكبخه‌ن. ئه‌و پێى وتم ئايا ده‌توانن پۆلهكانيان بدۆزنه‌وه؟ ئايا ده‌زانن پۆله‌كانى خۆيان و پهيڕهوهكهيان دروست بكه‌ن ؟ له ئه‌زموونى وانه وتنه‌وه‌مدا ئه‌مه كاتێكه كه خوێندكاران زياتر سه‌رقاڵ ده‌بن .
خوێندكاره لاوازه‌كان:
ده‌مه‌وێت خوێندكاران ئه‌وه بزانن كه ده‌توانن شكستهكانيان تێپه‌ڕێنن. زۆرجار زيره‌كه‌كان و گه‌نجه به‌تواناكان هه‌ست به بێهيوايى ده‌كه‌ن دواى به‌ده‌ستهێنانى نمره‌ى نزم . زياتر له‌وه‌ش زۆرێك له‌و خوێندكارانه ده‌ست ده‌كه‌ن به هه‌ستكردن به بێسودى وبێهيوايى دواى كۆمه‌ڵێك كه‌وتن. ته‌نانه‌ت مامۆستاكانيش هه‌ست به بێسودى ده‌كه‌ن له هه‌وڵدان بۆ پێشكه‌شكردنى يارمه‌تى زياتر . له‌به‌ر ئه‌وه خوێندكاره‌كانم يه‌ك ههفتهيان هه‌يه بۆ دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێك. منيش ته‌نها بهرزترينيان ئه‌ژمار ده‌كه‌م له‌و دوو هه‌وڵه.
ئه‌گه‌ر خوێندكاره‌كه شكستى هێنا له دووه‌م جاردا، به ڕه‌چاوكردنى بار و دۆخه‌كه ڕێگاى دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى پێده‌ده‌م، گه‌ر كاتى دۆزييه‌وه بۆئه‌وه‌ى چاوى پێم بكه‌وێت.
به درێژايى ئه‌و هێڵانه هه‌ندێك خه‌ڵكى كه‌م كاريگه‌ربوون به بيركردنهوهكانم زياتر له ڕيك ۆرميل نوسهرى (دادوه‌رى هه‌ميشه يه‌كسانى نى يه: هه‌ڵسه‌نگاندن و نمره‌دانان له پۆلى جياوازدا) ۆڕميل يه‌كه‌م مامۆستاى ئه‌مريكى يه كه بڕوانامه‌ى بۆردى نێو ده‌وڵه‌تى هه‌يه ده‌ڵێت ئه‌وه ده‌كه‌م كه وه‌رده‌گيرێت. ئامانجه‌كه ئه‌وه‌يه فێرى بابه‌ته‌كه بين . نه‌ك به ڕۆژێك فێرى بين . ئه‌م ڕێگايه جياواز ده‌بێت له خوێندكارێكه‌وه بۆ خوێندكارێكى تر. (له پۆلى مندا، كه‌متر گرنگى ده‌ده‌م به بابه‌تێكى تايبه‌ت يان لێهاتووييهك كه ته‌واو شاره‌زاى بوون . چونكه له راستيدا ته‌واو شاره‌زاى بوون).
خوێندكاره كێشه دروستكهرهكان:
گرنگه يارمه‌تى خه‌ڵكى گه‌نج بده‌ين له گوناههكانيان تێبگه‌ن. ئه‌گه‌ر چى له ئاكامدا هه‌ميشه گه‌شه به لايه‌نى ئه‌رێنى ده‌دات و خوێندكار به‌رده‌وام ده‌گۆڕێت له ڕه‌فتاره سهرێچيكارهكانيان . من جڵه‌وگيرى و په‌روه‌رده په‌سه‌ند ده‌كه‌م وه‌ك باش‌ترين خولى كردارى. باش‌ترين هه‌وڵيش ده‌ده‌م بۆ نيشاندان و دۆزينه‌وه‌ى ڕه‌وشتى نمونه‌يى. زياد له‌وه‌ش خوێندكاره‌كان ده‌گۆڕم بۆ شوێنكه‌وتنى ئه‌كاديمى ته‌ندروست و مه‌شقكردنى كۆمه‌ڵايه‌تى.
به‌هۆى زانخوازيم گه‌شتم به ئاڵان كازدين پڕۆفيسۆر له دهرونزانيدا و پزيشكى ده‌رونى له زانكۆى يهيڵ كه له كتێبه‌كه‌يدا به‌ناوى به‌رنامه‌ى هه‌موو ڕۆژێكى باوان ده‌ڵێت ( ده‌زانين كاتێك شته‌كان نيشان ده‌ده‌يت مێشكى منداڵه‌كه ده‌گۆڕێت. ئه‌مه‌ش به‌هێزترين ئامێره كه باوانه‌كان هه‌يانه، هه‌روه‌ها به دڵخۆشى چه‌كوشه‌كه هه‌ڵده‌گرن و نازانن كه چه‌كوشه)كازدين هه‌روه‌ها ده‌ڵێت باوان و مامۆستايان له هه‌وڵدان كاتێك زۆر بايه‌خ ده‌ده‌ن به چالاكيان له‌كاتى وانه‌وتنه‌وه‌دا!
ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و شتانه ڕه‌وشت ناگۆڕن، هيوام وايه بيانگۆڕيايه، به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌مه هه‌ميشه هه‌وڵى تەواو دەدەم بۆ ئه‌وه‌ى خوێندكاره‌كان دڵنيا بكه‌م كه باوه‌ڕم پێيانه. پێويستيان به بارگرانى زۆر نى يه بۆ سه‌ركه‌وتن. هێشتا دان به‌وه‌دا ده‌نێم كه هه‌ست به كەم و كوڕى ده‌كه‌م له‌باره‌ى چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌ى دووباره‌بووه‌وه‌دا بكه‌م وە پشتگيرى دورخستنه‌وه و ده‌ركردن ده‌كه‌م به‌ڵام وه‌ك كۆتا ڕێگه چاره بۆ ئه‌وه‌ى يارمه‌تى خوێندكاره‌كه بدات هه‌ست به خراپى كاره‌كه‌ى بكات به هيواى ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه به‌ره‌و باشتر بگۆڕێت .
سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: خه‌بات رهفيق محمد
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
ده‌نگ: سۆلين مصطفى
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا