بەداخەوە زۆرجار لە پرۆگرامەکانی پەروەردەی مامۆستادا گرنگی ئامادەبوونی قوتابیان لە پۆلدا- کە حاڵەتی ئاگاداربوونە لە زانیاری وەرگرتن، پەیوەندیکردنە بەئەرکی تاکەکان و کۆمەڵێکەوە لەچوارچێوەی ژینگەیەکی فێربووندا، بە وردی فێرناکرێت.
مامۆستایان هەست بە ئامادەبوونی خۆیان دەکەن کاتێک پەیوەندیەکی راستەقینەیان هەبێت لەگەڵ قوتابیەکاندا، کە دەبێتەهۆی درووستبوونی متمانە ورێز لە پۆلدا، ئەمەش رێگەیاندەدات کە چاونەترسبن و هەلی فێربوونیان زیاد دەکات. ئەو مامۆستایانەی پەیوەندییەکی ڕاستەقینەیان هەیە لەگەڵ قوتابییەکانیاندا، لە هەمانکاتدا بە لە بەرچاو گرتنی پێویستییە ئەکادیمی و هەستییەکانی قوتابییان دەبنە سەرچاوەیەک بۆ ئەو شتانەی کە چاوەڕێدەکرێت قوتابییان نەیزانن.
دەکرێت توانای مامۆستایان وەکو کەسێکی ئامادەبوو لە پۆلدا پەرەیپێبدرێت و باشتربکرێت لە رێگەی سەرنج خستنەسەر ڕاستگۆیی، پەیوەندییەکان و باوەڕبەخۆبوون.
نیشاندانی سەرڕاستی
ویست و ئارەزووی قوتابیان دڵسۆزی و ڕاسگۆیی و گرنگیدانە لەو بابەتەدا کە فێردەکرێن، ئەم ڕێبازە فرە ڕەهەندیە ئاسان نیە ، بەڵام ئەتوانرێت بەدەستبهێنرێت. ڕێڕەوەکەشی گەشتێکە لە هزری رەخنەگرانە کە دەکرێت کارکردنی هاوپۆلەکان پێکەوە و قوتابیانی خەمخۆر و بیرکردنەوەی مامۆستاش بگرێتەخۆ.
دڵسۆزی ڕاستی گرنگیدان بە قوتابیەکانت خواستت بۆ گەشەکردنیان دەگرێتەوە، ئەمەش پڕۆسەییەکە کە پێشتر پلانی بۆ دادەنرێت، تیایدا تۆ وەکو مامۆستایەک چی دەزانیت و گرنگی دەدەیت بەچی؟ لەگەڵ ئەوەی کە قوتابیەکانت چی دەزانن ولەڕاستیدا پێویستیان بەچییە فێربن؟ پێکەوە کۆدەکاتەوە.
لە هەر پەیوەندییەکدا، ڕێبازێکی دروست بۆ پۆلەکەت و خۆت و بابەتەکە بنچینەیە بۆ سەرکەوتنی ڕێنماییەکان ، پێدانی وەڵامێکی ڕاست بە قوتابیەکانت وەکو ” پرسیارێکی زۆر باشە”. “ئێستا وەڵامەکە نازانم بەڵام ئەینووسم و سبەی وەڵامەکەت پێ دەدەمەوە” یان “داوای لێبووردن دەکەم”. ئەمانە دەتوانن هانی قوتابییان بدەن بۆئەوەی رێگەیەکی سەلامەت بگرنەبەر لەکاتی گفتوگۆکاندا وە پیشانیان دەدات کە هەمیشە مەرجنیە بێ کەم وکوڕی بن.
پەرۆشی، بەتوانایی لە وانەکان، بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا، بەکارهێنانی ئامێرەکانی گەیاندنی دەنگ و وێنە، یان میوا نی قسەکەر بەدڵنیایەوە یارمەتیت دەدەن بۆ بنیاتنانی ئامادەیی قوتابیان لە پۆلدا، چونکە وانەکانت سەرنجڕاکێشتر دەکەن. دروسکردنی مێشکێکی پەرەسەندووی تایبەت بەخۆت گرنگە هەروەک بەردەوامیت بۆ باشترکردنی وانەکانت. لە کۆتاییدا ئەم شتانە دەریدەخەن تۆ تا چەند بایەخ بە بابەتەکەت دەدەیت، قوتابیەکانیش ئەمە هەڵدەسەنگێنن کاتێک بڕیاردەدەن تا چەند وەکو کەسێکی سەرڕاست بیرتلێبکەنەوە.
دروسکردنی پەیوەندییە بەهێزەکان
بۆ ئامادەبوونی قوتابییان لە پۆلدا، پەرەدان بە پەیوەندییە ئەرێنی و گەشبینیەکان مەبەستێکی سودبەخش دەبێت. مامۆستایەکی سەرکەوتوو گفتوگۆ لەسەر بیر و باوەڕێکی ڕاستەقینە دەکات کە دەڵێت هەموو قوتابییان لەتوانایاندایە گەشەبکەن و فێرببن..
هونەری پەیوەندی دروسکردن هەمیشە بە هونەری گوێگرتنی تایبەت دەستپێدەکات ، پێویستە ئێمە بە شێوەیەکی چالاک گوێبگرین، بۆ نمونە پرسیاری سەرنجڕاکێش بکەین، خۆڕاگربین لەکاتی گوێگرتندا، وە حەزێکی ڕاستەقینە دەربڕین لەڕێی پرسیارکردن و ئاگاداربوون لە پرسیارەکان یان پشتگیریکردنی وەڵامی قوتابیانی تر بە شێوەیەکی ئەرێنی.
بۆ دروسکردنی ئەم جۆرە پەیوەندی و سەرنجە هاوبەشە، لەوانەیە پێویستبکات لە پۆلەکەدا داوا لە قوتابیان بکەیت بۆ نوسینی ڕاوبۆچونەکانیان، کە دەبێتە هۆی بەستنەوەی کێشەکانی قوتابیان و ئەزموونەکانیان لەگەڵ وانەی ئەو ڕٶژەدا. دەتوانیت یەکەم گۆڕانکاری بکەیت لە پۆلێکی قوتابخانەی ئامادەیی حوکمیدا بە پرسینی” وەکو قوتابییەک، هیواخوازی چ مافێکت هەبوایە کە ئێستا نیتە؟ وە بۆچی؟” ئەم جۆرە پرسیارانە نیشانیدەدەن کە تۆ توانای تێگەشتن لە دیدەکانیانت هەیە بەرامبەر بە جیهان و هەستکردن بە کۆششەکانیان.
ئەمە ڕاستی پەوەندیەکەیە کە رێدەدات بە مامۆستاو قوتابیان یەکتری ببینن و بزانن چ شتێک هاوبەشی پێکراوە لە نێوانیاندا.
نیساندانی متمانەبەخۆبوون
ئێمە دەزانین مامۆستا سەرکەوتووەکان بە متمانە بەخۆبوونەوە قوتابیان فێردەکەن _ کە جیایە لە لوتبەرزی. یەکەم هەنگاوی فێرکردن بە متمانەوە ئەوەیە کە بزانیت بۆچی قوتابییان فێردەکەیت – بۆچی بەشداری لە جێبەجێکردنی داواکارییە رٶشنبیری و هەستیاری و جەستەییەکانیان دەکەیت کە لەسەرمامۆستایان ئەرکن.
لە چاودێریکردنی مامۆستایان دا بۆ ماوەی بیست ساڵ، تێبینی ئەوەم کردووە سەرکەوتووترین مامۆستاکان ئەوانەن کە باوەڕبەخۆبوونی خۆیان پیشان دەدەن لە ڕێی دەنگێکی چالاک و زمانی جەستەو ئامادەبوونیان لە پۆلدا.
لە کاتێکدا قسە دەکەیت بە شێوەیەکی چالاک و ڕوون، پێویستە بزانیت کە کەی وچۆن دەنگت بە ئارامی و هاوسەنگی دەهێڵیتەوە، فێربوون و مەشقکردنی دەنگی جۆراوجۆر یارمەتیت دەدات لە نیشاندانی توانای خۆت وەکو مامۆستایەک، و بەدەستهێنانی ئەو سەرنجەی کە خۆت و قوتابیەکان شایستەیین. دەتوانیت ڕاهێنانی وەستانەکان و دەنگی جۆراوجۆر و گۆڕانی ڕێتمەکان بکەیت. ئەگەر کات یان سەرچاوەت هەبوو، هەوڵبدە بەشداریبکەیت لە پۆلێکی شانۆدا، یان وەکو خۆبەخشێکی ئاسایی کتێبی منداڵان بۆ منداڵانی پێش تەمەنی قوتابخانە و منداڵانی باخچەی ساوایان بخوێنیتەوە، ئەو بچکۆلانە وا دەکەن دەسبەجێ بزانیت کە دەتوانی سەرنجیان بە قسەکانت ڕابکێشیت.
چوونەژوورەوە بۆ ناوپۆل بەشێوەیەک کە شانەکانت بەرەوخوارەوەن و سەرت داخستووە یان مۆڕەدەکەیت کاتێک دەستەکانت لەسەریەکداناوە، ئیلهام نایات بە زۆربەی قویابیان. لە جێی ئەمانە، ڕێک ڕاوەستان، هاتووچۆکردن لە ناو پۆلەکەدا لەکاتی قسەکردن، سەیرکردنی چاوەکانیان و خەندەکردن. لەشێکی باوەڕبەخۆبوو ئامادەبوونی قوتابیان لە پۆلدا زیاتردەکات.
ئەگەر بەشداریبکەیت لە یارییەکی باسکەدا بزانیت کە خۆت ئامادەکردووە لە ڕێی ڕاهێنانکردن بۆ هێرشبردن و بەرگریکردن ، بە باوەڕبەخۆبوونێکی زیاترەرەوە یارییەکە تەواو دەکەیت، بەهەمان شێوەشە بۆ فێرکردن. بەنجامین فڕانکلین جارێکیان وتی “ئەگەر دوابکەویت لە ئامادەکردندا، ئەوا ئامادەیت بۆ دواکەوتن”. ئەگەر خۆت ئامادەکردبێت، بە متمانە بەخۆبووبوونەوە قوتابیان فێردەکەیت.
ئامادەبوونی قوتابییان لە پۆلدا بنچینەیە بۆ درێژەدان بە بەڕێوبردنی پۆل و گەیاندنی ڕێنماییەکان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو، وە کارامەییەکە ئێمە دەتوانین پەرەی پێبدەین لەڕێی هەوڵدانەوە.
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە : ئيره ببينه
وەرگێڕ: ساریا حسن کریم
هەڵەچن: باخچە نەورۆز
دیزاینەرێ وێنە: فێرۆپيديا