زانكۆى ئينديانا پێى وايە پرسە فێربوون بريتى يە لەو شێوازهى وانە وتنەوە كە فێربوون دەكاتە ناوەند بۆ چارەسەركردنى كێشەو وەڵامدانەوەى پرسيارە بنچينەييەكان. چەندين مۆدێلى پرسە
فێربوون هەيە بەڵام زۆريان هاوبەشن لە چەند ڕوويەكەوە:
١- پرسە فێربوون بايەخ بە بارودۆخ و بابەتە واتادارو گەرم و گوڕەكان دەدات كە بيرۆكەو تێڕوانينى جياوازيان دەوێت.
٢- بەسروشتى كردنى فێربوون بە شێوەيەكى ئەكاديمى تێروتەسەل كاتێك دەبێت كە خوێندكار خۆى ئيش بكات بۆ دۆزينەوەى شيكارو وهڵامهكان.
٣- گيانى هاوكارى لەنێوان خوێندكاراندا ڕۆڵێكى ئەكتيڤى لە پڕۆسەى فێربووندا هەيە.
٤- مامۆستايان پاڵپشتى و هۆكارو سەرچاوەى باش دەخەنە بەردەستى خوێندكارەكانيان بۆ دۆزينەوەى شيكارو وهڵامەكان.
٥- فێرخوازەكان شيكارو وهڵامهكان دەخەنە ڕوو.
پڕۆسەكە خۆى لە خۆيدا دەكرێت ببێت بە چەند قۆناغێكى جياواز كە يارمەتى مامۆستا بدات لە نەخشاندنى چوارچێوەى فێركردندا. ئەم مۆدێلەى ئێمە دروستمانكردووە دەكرێت وەك ڕێبەريكردنێك سوودى لێوەربگرين بۆ مامۆستاو خوێندكاريش، لەبەرئەوەى لە هەريەكێك لە قۆناغەكاندا ڕێنيشاندەرى بۆ مامۆستاو خوێندكارانيش تێدايە هاوشان لەگەڵ تۆنێكى نمونەيى لە هەر قۆناغێكدا، تەنانەت ئەپڵيكەيشنى بەسووديش خراوەتە ڕوو كە پاڵپشتى قۆناغەكە دەكات.
پرسە فێربوون ئەو ڕيگەيەيە كە هەريەك لە فێربوون بە هۆى پڕۆژەكارەوە، فێربوونێكى پڕ ململانێ، پەروەدە لەسەر بنەماى شوێن، فێربوونێكى ئاوێتە يان تێكەڵ و جۆرە باوەكانى ديكەى پەروەردە جێگەدەكاتەوەو لەگەڵ يەكدى دەيانگونجێنێت.
٤ قۆناغى پرسە فێربوون: ڕێبەرييەك بۆ مامۆستايان
١- كارلێكردن
قۆناغى يەكەم لە پرسە فێربوون بريتى يە لە كارلێكردن، ئەميش كارلێككردنه له نێوان:
- خوێندكار بۆ بابەتى خوێندن: ئەم بابەتەش بە شێوە ڕەسميەكەى لەڕێگەى توێژينەوە زانستيەكانەوە بەدەست دێت، بە شێوە ناڕەسميەكەشى لە ڕێى خوێندنەوەو هۆكارە كۆمەڵايەتى و ديجيتاڵيەكان و هاريكاريكردنەوە دەبێت. كە مامۆستا دەتوانێت ئەم هۆكارانە بۆ خوێندكارەكان بەدەست بخات.
- خوێندكار بۆ هاوپۆلەكەى: ئەم جۆرەى كارلێكردن لەلايەن مامۆستا يان خوێندكار خۆيەوە هەڵدەبژێردرێت بەپێى پێويستيى بۆ زانيارى و لێكدانەوەى ديكە.
- خوێندكار بۆ كەسى شارەزا: (ئەو شارەزايانەى لە بوارى هاوشێوەدا كاردەكەن.)
- خوێندكار بۆ هۆكارە بەربڵاوەكان ( ديجيتاڵ، نووسراوەكان، داتاكان)
سروشتى پرس بە شێوەيەكى نمونەيى بريتيە لە زانينخوازى و نەرمونيانى. پێوانە بەرتەسك و سەرباس و بابەتە سنوردارەكان و تەقليدەييەكانى ديكەى قوتابخانە لەمڕۆدا لايەنى پرسيان تەواو بەرتەسك كردۆتەوە لە پڕۆسەى فێربووندا. ڕۆڵى مامۆستا لێرەدا بريتى دەبێت لە بايەخدان بە سەرچاوەو ئەداكردنى زانينخوازى و ڕاهێنەرايەتيەكى هزريى.
تۆنى پێويست: بير فراوانبە، زانينخوازبە، كێشەكانت بدركێنە، فێڵبازبە
بۆ خوێندكار: بە شێوەيەكى چالاك گەڕان بەناو ميديا جياوازەكاندا دەكات، شوێن زانينخوازى دەكەوێت، بەڕێزەوە وەڵام دەداتەوە، لەگەڵ ميديايەكى تايبەت بەردەوام دەبێت بە پشت بەستن بە زانينخوازى و ئەو خزمەتەى بۆى تەرخان كراوە: هەروەها پرسيار لە هاوپۆلەكانى دەكات بۆ بەدەستهێنانى بيرۆكەو سەرچاوە.
بۆ مامۆستا: نمونەى زانينخوازى ئەدا دەكات، بە دەنگى بەرز بيرۆكەكانى دەخاتەڕوو كاتێك كارلێك لەگەڵ ميديا جياوازەكاندا دەكات. پرسيارى قووڵ لە خوێندكارەكان دەكات، خۆى بەدوور دەگرێت لە ووتنى ووتەى هەڵسەنگێنەر، نمونە دەخاتە ڕوو، چاودێرو هاندەرى شێوازى بيركردنەوەى خوێندكارەكانيەتى.
ئەپڵيكەيشنەكان: FlipBoard, pocket, Podkicker, Zotero
پرسيارە گونجاوەكان: كامە سەرچاوەى زانيارى بەردەستە بۆم؟ ئەوانەى دەوروبەرم چى دەزانن؟ چى بخوێنين باشە؟ بايەخ بە كامە پێشهاتەو كێشەو بارودۆخ بدهم؟ چ ئەزموون و لێكدانەوەو داتايەكم لەبەردەستە؟ چ كات دەبمە باشترين؟
٢- ڕوونكردنەوە
بيرۆكە مەزنەكە: پوختەكردن، داڕشتنەوە، پۆلێن كردنى بابەتەكانى فێربوون بە يارمەتى مامۆستا يان كەسێكى شارەزا.
ئەمە كاتێك ڕوو دەدات كە داتاكان شيبكەينەوەو بابەتە بەهەڵە تێگەيشتوەكان دووبارە ڕوونبكرێنەوەو بە پێچەوانەشەوە جۆش و خرۆشێكى تايبەتمان لا دروست بێت بۆ پێوەرو سروشت و پێشهاتەى ئەو بابهتانەى هەڵمانبژاردووە بۆ ئەنجامدانى پرس لەسەريان.
پاش گەڕان و خوێندنەوەو تەماشاكردن و كارلێكردن لەگەڵ ميديا جۆراوجۆرەكاندا، لەم قۆناغەدا خوێندكاران هەڵدەستن بە ڕوونكردنەوەى بۆچوونەكانى خۆيان و سروشتى شتەكانى دەوروبەريان وەك: بيرۆكەى پرۆژەكان، ململانێ زانستيەكان، چانسەكانى پێداچوونەوە، پێويستيى بۆ بيرۆكە ديزاينەرييەكان، پێوەرێكى نوێ بۆ چارەسەرى كێشە بەردەوامەكان، هتد.
شێوازەكانى بيركردنەوەمان شتێكى ناوەكين، كاردانەوەين، دەرەكين و پاشان شايەنى گفتوگۆكردنن. بەم پێيە، خوێندكاران هەڵسەنگاندن و كاردانەوەيان دەبێت لەمەڕ زانياريى خۆيان لەو كاتەى خەريكى دياريكردنى ڕێگەى گونجاون بۆ بەرەوپێشچوونيان.
تۆنى پێويست: كەمێك زياتر تەركيزكە، كاردانەوەت هەبێت، پشت بەخۆت ببەستە، ووريابە
بۆ خوێندكار: بە زمانێكى ڕوون پوختەى ئەو بابەتە دەكات كە لێى تێگەيشتووە، خۆى بە دوور دەگرێت لە گەڕان بەدواى وەڵام و شيكارهكان دا، جياوازى دەكات لەنێوان ڕاستى و بۆچووندا، هەڵسەنگاندن بۆ ڕاست و دروستى و پەيوەنديداريى سەرچاوەكان دەكات، تەركيز دەخاتە سەر گريمانەو ڕێتێچوون.
بۆ مامۆستا: فيدباكى بەردەوام و دوور لە هەڵسەنگاندن پێشكەش دەكات، گرافيكى پەيوەنديدار و ڕێگەى ديكە بەكاردەهێنێت بۆ دروستكردنى چوارچێوەى بيركردنەوەى خوێندكارەكان، پرسيارى چڕ لە خوێندكارەكانى دەكات كە تايبەتە بە بيركردنەوەيان، بەوەى چى دەزانن و بۆ واهەست دەكەن دەيزانن.
پرسيارە گونجاوەكان: وێنە گەورەكە چى يە لێرەدا؟ پارچەكانى كامانەن و چۆن دەيانگونجێنين؟ كامە شت بەردەستە بۆتان و بە پێچەوانەشەوە؟ چ شتێك گونجاوە؟ ئايا ئەو داتا گرنگ و لێكدانەوەو چانسانەى هاريكاريكردنم پەراوێزخستووە كە يارمەتى ڕوونكردنەوەى زياترى هزرەكانم دەدەن؟ كامە شت تێگەيشتووم، بەڵگەم چييە؟
ئەپڵيكەيشنەكان: WordPress, Google+, Quora, reddit
٣- پرسياركردن
بيرۆكە مەزنەكە: پرسياركردن لە پێناو بەردەوامى و خود ئاڕاستەكردن.
پرسياركردن يەكێكە لە قۆناغە هەستيارەكانى پرۆسەى فێربوون بەشێوازى پرس، جا بەهەر هۆيەك بێت وەك تێنەگەيشتن، ناڕێكخراويى، نەبوونى متمانەى تەواو، ياخود ناتوانن وێنە ڕاستەقينەكەى ئەم قۆناغە ببينن بەراورد بە قۆناغەكانى پێشوتر.
خوێندكارو مامۆستا وەكو يەك پێويستە لە سروشت و شێوازەكانى پرس بگەن كە دەكرێت دووبارەبن: زۆرجار لە نێوان قۆناغەكاندا، ياخود دەكرێت زانيارى و توانا تازەكان بە پچڕ پچڕى و كەم كەم بەدەست بێن. بۆيە فێربوون لەسەر بنەماى پرس زياتر لەبارەى پڕۆسەو تۆن و غەريزەكانى فێربوونەوەيە نەك فۆرمە ئەكاديميە پوختەكانى ديكە كە داوا لە مامۆستاو خوێندكار دەكات خۆيان لەگەڵ پێوەرەكانى بەرەوپێشچوون و هاوسەنگى و سەركەوتندا بگونجێنن.
تۆنى پێويست: داهێنەر، باوەڕ بە خۆبوون، هاوبەندى
بۆ خوێندكار: زانينخوازن، پرسيارەكانيان دروستە، چاودێريكەرى خۆيانن، وێناى بيركردنەوەيان فراوانە، وێناى جێبەجێكردنيان كەمە.
بۆ مامۆستا: نمونەى چۆنيەتى پرسياركردنيان پيشاندەدات، بيرۆكەكانى بە ئاشكرا دەخاتە ڕوو، چۆنيەتى بەكارهێنانى ئامڕازەكانى بيركردنەوەى نەخشە ئامێزيان نيشاندەدات، چەند سيمينارێكى تايبەت بە خوێندكاران كە چۆن يارمەتى يەكدى بدەن لە تێگەيشتنى بيرۆكەكان بەڕێوەدەبات، (Socratic Seminars)
پرسيارە گونجاوەكان: كامە گرنگە لێى تێبگەين؟ كوا بۆشاييە مەعريفيەكانم؟ چ شتێك لەوەدا هەيە كە بەدەستى دێنم؟ چ كارێكم لە ڕابردوودا ئەنجامداوە تا لە بەرەوپێشچوونى ئەم بارودۆخەى ئێستامدا يارمەتيم بدات؟
ئەپڵيكەيشنەكان: Evernote, MindMeister, twitter, Quora, reddit
٤– ديزايين
بيرۆكە مەزنەكە: ديزاينى كارێكى پەيوەنديدارو زانينخوازانە بە مەرجێك بزوێنەرى بابەتى پرس بێت.
لەم قۆناغەى كۆتايى فێربوون لەسەر بنەماى پرس فێرخوازان تەركيز دەخەنە سەر ديزاينكردن.
- ديزاينى چارەسەر بۆ كێشەكان لە چوارچێوەيەكى ڕێك وپێكدا.
- ديزاينى جێبهجێكردنێكى لۆژيكانە بۆ ئەو بابەتانەى خوێندراون.
- ديزاينى هەنگاوەكانى داهاتووتر بۆ فراوانكردنى تواناى خودفێربوون.
تۆنى پێويست: داهێنەر، بێدەنگ، هۆشيار
پرسيارە گونجاوەكان: ئەى ئێستا چى؟ چ جۆرە خوێنەرێك بۆ ئەم توێژينەوەيە باشن؟ لەكوێ دەتوانم كارێكى باش ئەنجام بدەم؟ چ شتێك باشە؟ ئەوانەى پێش من چيان كردووە؟
ئەپڵيكەيشنەكان: Mixtures, Inkiest, Google Drive, DesignPad, Falsify
بۆ خوێندكار: بيرۆكەكانى ڕووندەكاتەوە، سەرقاڵە، خودبەڕێوەبەرە، نادڵنيايە بەڵام كاريگەرە، شوێن زانينخوازى دەكەوێت.
بۆ مامۆستا: مەرج و مەبەستى هاريكارى دادەنێت، ئەو جێگايانە دياريدەكات كە دەبێت پێداچوونەوە بكرێت كاردانەوە لەسەر تەواوى پرۆسەكە وەردەگرێت، بۆ نمونە ” چۆن گەيشتينە ئێرە”
٤ پرسيارى خوێندكار لە قۆناغى كۆتايى دەربڕينى كاردانەوەيان
پاش تەواوبوونى پرۆسەكە ( لە پێناو ئەركەكانى پۆل و بڵاوكردنەوەو نمرەدانان و هتد..) كارێكى يارمەتيدەرە گەر خوێندكارەكان كاردانەويان لەسەر پرۆسەكە بە چەند پرسيارێك دەربڕن:
١- پشتم بە كامە تواناو پسپۆڕى بەست؟
٢- لەبارەى كامە بابەت بە ووردى دەزانم، چۆن دەيزانم؟
٣- چ شتێكى ديكەم بە ئەنجام دەگەياند گەر كات و سەرچاوەى زياترم لەبەردەست بووايە.
٤- ڕۆڵى پرس چييە لە فێربووندا؟
سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي
وەرگێڕ: دابان بەهمەن أحمد
هەڵەچن: خهبات رهفيق محمد
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا