سەرەتای دەسپێکی ساڵێکی نوێی قوتابخانە کاتێکی زۆر باشە بۆ دوبارە بیرکردنەوە لەوەی چ شتێک بەڕاستی سودی بۆ تۆ هەبووە و چی نەیبووە. کاتێک کە دێتە سەر ڕێکخراوی بون، کاریگەری شتەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە. لە راستیدا هەمووی کەوتۆتە سەر دۆزینەوەی ئەو سیستمەی کە بەراستی سودی بۆ تۆ هەیە، هەڵبژاردنی ئەو پڕۆگرام و ئامڕازانەی کە تۆ بەراستی بەکاریان دەهێنیت، ههروەها ڕەچاوکردنی ئەوەی کە چەندین هەڵبژاردە هەیە بۆ هەڵبژاردن کاتێک کە دەیدۆزیتەوە چی باشترینە بۆت.
کاتێک کە دەگەڕێیت بەناو ئەو لیستەی کە دواتر دێت، بیر لە بەکارهێنانی هەمویان مەکەرەوە لە هەمان کاتدا. یەک یان دوان هەڵبژێرە، بەکاریان بێنە بۆ ماوەی مانگێک، پاشان دواتر بیربکەرەوە لەوەی چەند باشن لە یارمەتیدانی تۆ لە مانەوە بە ڕێکخراوی. تۆ لەوانەیە ئەو پڕۆگرامە یان ماڵپەڕە زیاد بکەیت بۆ پشتوێنی ئامرازەکانت، یان لەوانەیە بڕیار بدەیت کە دەست بەرداری ئەو ئامرازە ببیت و شتێکی تەواو تازە تاقی بکەیتەوە. کاتێک لەبارەی ئەم پڕۆگرام و ئامڕازانەی خوارەوەدا دەخوێنیتەوە، بیهێنە بەر چاوت کە لەوانەیە چهندێك یارمەتیت بدەن لە مانەوە بە ڕێکخراوی لە ساڵی تازە دا.
Pinterest iOS, Android, Web Browser – Free
مامۆستاکان زۆرتر و زۆرتر Pinterest بەکاردەهێنن بۆ دۆزینەوە و ڕێکخستنی بیرۆکەکانیان لە پۆلەکانیاندا. دەبێت بە بزوێنەرێکی گەڕانی زۆر یارمەتیدەر کاتێک کە تۆ هاندانت دەوێت بۆ پلانی وانەکان، چالاکیەکان، هێڵکاریەکان، و زیاتريش. ئەگەر تۆ ئێستا دەستدەکەیت بە ساڵەکەت بە گەڕان و بەکارهێنانی Pinterest، گرنگە کە ڕێکخراوبیت. شتێک کە من ئەم هاوینە کردومە بۆ ئەوەی ڕێکخراوبم دەمبوسەکانمی دابەش کردوە بەسەر بۆردەکاندا و کەڤەرەکانی زیاد کردوە بۆ ئەوەی بۆردەکان دیارو بەسود بن. ڕێکخستنی دەمبوسەکانت لەسەر بۆردەکان ڕێگایەکی زۆر باشە بۆ ڕێکخستنی ئەو شتانەی کە بەلای تۆوە پەسەندن لە جۆرە جیاوازەکاندا.
Voxer: iOS, Android, Web Browser – Free
لە کۆنفڕانسەکانی سەرانسەری وڵات، بیستومە مامۆستاکان قسەدەکەن لەبارەی ئەوەی چۆن Voxer بەکاردەهێنن. لەگەڵ ئەم پڕۆگرامە لاسیکیە، ئێوە دەتوانن پەیوەست بن بە کۆلێژە کانتانەوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریەکان بەخێرایی. هەندێک لە فێرکەرەکان Voxer بەکاردەهێنن بۆ پشکنینی ئامۆژگاریکارەکان، یان یاریدەدەری مامۆستاکان. ئەوانیتر بەکاری دەهێنن بۆ پەیوەندی کردن بەو مامۆستایانەی کە ڕا و بیرکردنەوەی نزیک لە یەکدیان هەیە و لە قوتابخانەی جیاواز ئیش دەکەن. ئەم پڕۆگرامە دەتوانێ یارمەتیدەر بێت لە نامەناردنی بەردەوام بەشێوەیەکی ڕێکخراو و ئاسان بۆ ڕوانين بەناویاندا کاتێک بە نامە تازەکان ڕادەگەیت.
30/30 iOS – Free, upgrades available
ئەم فرمان بەڕێکەرە ناوازەیە زۆر بەسودە بۆ ئەو مامۆستایانەی کە خشتەی to-do list ی درێژیان هەیە. گەر ئەو لیستە بەتەواوی لەبارەی کارەوەیە یان لەبارەی شتی کەسی و کارەوەیە، ئەم پڕٶگرامە ڕێگەت پێدەدات ئایکۆنی ڕەنگاوڕەنگ دابنێیت بۆ فرمانە جیاوازەکان. هەموو ئەوەی کە تۆ پێویستە بیکەیت کردنەوەی ئەپلیکەیشنەکە، دانانی چەند کاتت پێویستە بۆ ئیشکردن لەسەر فرمانێکی دیاریکراو، پاشان ژماردنی بەرەوخواری کات ژمێرەکە دەست پێدەکات. زۆر گرنگە بۆ تەرکیز خستنەسەر ئەو ئەرکانەی کە گەرم و گوڕى لە ئهنجامدانیان لەهەمان کاتدا ئەو پڕۆژە زۆر بە چێژانەی کە بەئهنجامدانیان ڕاناگەیت چونکە لیستێکی درێژی ئەو ئەرکانەو هەیە کە دەبێ ئەنجامیان بدەیت.
Google Docs iOS, Android, Web Browser – Free
Google Docs لەسەرەوەی لیستی باشترین ئامڕازەکانمە بۆ خۆڕێکخستن. تۆ دەتوانی ئیش بکەیت لە Chromebook, Mac Book, iPhone, or Tablet و هەموو دۆکیۆمێنتەکانت لەسەر بنەمای تازەترین دەبێت. ئەم ئامڕازە بەتەنها بۆ هاوکاریکردن گرنگ نیە، بەڵکو دەست کراوەیت پێ دەبەخشێت بۆ ئیشکردن لە زۆر لە ئامێرە جیاوازەکانەوە و ئامادەیی بۆ کارکردن بێ گوێدانە ئەوەی چیت بەسەردا دەدرێت. تۆ دەتوانی داخڵی Google Docs ببیت لە Web browser کەوە یان لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی مۆبایلێکەوە. هەروەها، هەڵبژاردەی Create and share folders پێ دەبەخشێت کە دۆزینەوەی دۆکیۆمێنتەکان ئاسان دەکات کە تۆ بەدوایدا دەگەڕێیت.
Pocket iOS, Android, Web Browser – Free, upgrades
لێرەدا باسی ئەو هۆکارانەم کردووە کە بۆچی Pocket گرنگە بۆ چاودێری کردنی تۆڕی خۆفێرکردنی کەسی(PLN) . لەگەڵ ئەم ئەپلیکەیشن و ماڵپەڕە، دەتوانیت نوسین و بابەت دیاربکەیت بۆ ئەوەی ڕێکخراوبن بۆ نیشان دان. تۆ دەتوانی (tags) یان لەسەردانان زیاد بکەیت بۆ ئەوەی نوسینەکانت ئاسانبن بۆ دووبارە سەردان کردنەوە. قتوی نامەکانم و وریاکردنەوەکانی Twitter پڕن لەو شتانەی کە زۆرجار کاتم نیە بۆ کردنەوەیان ئەگەر چی زۆر بەپەرۆشم بۆ خوێندنەوەیان. کاتێک کە ئەو خولەکە خۆڕاییەم دەست دەکەوێ، ئەتوانم مۆبایلێک یان web browser ێک بەکاربهێنم بۆ چونەناو هەموو لیستی نوسینەکان.
Twitter Lists iOS, Android, Web Browser – Free
بە ئاگابوون لە گۆڕانکاری وریاکەرەوەکانی Twitter دەکرێت قورس بێت بۆ فێرکەرەکان. دروستکردنی لیست لەناو ئەکاونتی تویتەرەکەت بۆ کۆکردنەوەی ئەو کەسانەی کە هاوڕان و بەشێکن لە ڕێکخراوێک. بۆ نموونە، من لیستێکی تویتەرم هەیە کە پڕە لە ئەندامانی Apple Distinguished Educators. تۆش لەوانەیە بریار بدەیت بە دروست کردنی لیستێک لە باشترین وریا کەرەوە پەروەردەییەکانی تویتەر کە Edutopia’s Twitter account شی تیابێت.
State Standards iOS, Android, Amazon – Free
هەڵگرتنی فایلێک کە پڕە لە وێنەی فۆتۆگرافی شتی نوسراو یان هەڵدانەوەی پەڕەکان بۆ دۆزینەوەی ئەوەی کە بەدوایدا دەگەڕێیت لەوانەیە بێزارکەر و بە فیڕۆدانی کات بێت. ئەم پڕۆگرامە ڕێت پێدەدات کە ستانداردەکان ببینیت لە مۆبایلەکەتەوە ئەگەر پەیوەندیش نەبی بە ئینتەرنێتەوە. دەتوانی بگەڕێی بەناو ستانداردەکان دا یان تەنها پەنجەیەک بیە لە شاشەی مۆبایلەکەت بۆ بازدان لەنێوان ناوچە جیاوازەکانی خوێندن.
زیاتر بخوێنەرەوە..
- Class Tag: ئەم ئامڕازی پەیوەندی کردنە خێزانیە ڕێکخستنی کۆنفڕانسەکانی دایک و باوک- مامۆستا ئاسان دەکات و لەگەڵ بهردهوامى لە پەیوەندیدا بەدرێژایی ساڵی خوێندن.
- Dropbox: ئەم خزمەت گوزاری بڵاوکردنەوەیە کە یەکخراوە لەگەڵ کۆمەڵێک ئەپڵیکەیشنی جیاوازدا، یارمەتیت دەدات لە ڕێکخستنی فایلەکانت.
- ClassDojo: بەڕێوبردنی ئەم پۆلانە یارمەتیدەر دەبێت لە ڕێکخستنی زانیاریەکانی خوێندکار و نامەکان لەگەڵ خێزانەکان دا.
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: دێنی برایم
هەڵەچن: خهبات رهفيق محمد
دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا