به‌م دواييانه به‌شداربووم له هه‌ندێك گفتووگۆدا له باره‌ى ئه‌وه‌ى كه ئايا منداڵان به ڕاستى ڕووبه‌ڕووى به‌ركه‌وتن ده‌بن له‌گه‌ڵ توند و تيژيدا ، يان ته‌نها ميدياى ده‌م به هاواره له جيهاندا كه هه‌ميشه توند و تيژ بوون . باوه‌ڕم وايه دووه‌م ڕاسته . له كۆنه‌وه تا ئێستا ژماره‌يه‌كى ناكۆتا نمايشى جه‌نگ و تاوان و كاره‌سات هه‌بووه. كات هه‌بووه بۆ سوتاندنى جادووگه‌ره‌كان ، له سێداره‌دان هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه‌دان . له سه‌ده‌ى بيسته‌مدا منداڵان ڕووبه‌ڕووى دوو جه‌نگى جيهانى ، جه‌نگى چه‌ته‌كان هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترين لاوازى ئابورى و خه‌مۆكى بونه‌ته‌وه . كاتێك منداڵ بووم له‌ژێر ترس و هه‌ڕه‌شه‌ى جه‌نگى ناووكى دهژيام. هێشتا بيرمه كه هێرشێكى ئاسمانى ده‌بوو خۆمان له‌ژێر تهختهكاندا ده‌شارده‌وه و ده‌ستمان سهرمانى داده‌پۆشى بۆ ئه‌وه‌ى بمانپارێزێت له بۆمبى ناووكى .
له‌سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا له ئينگلته‌را نزيكه‌ى سه‌دان كه‌س بۆسه‌ره‌وه ئاماده ده‌بوون بۆ شايه‌تيدان له‌كاتى له سێداره‌داندا . ئه‌مڕۆ ، بليۆنێك شايه‌تن يان توانايان هه‌يه كاتى سه‌ر په‌ڕاندنى كه‌سێك ببينن. له‌گه‌ڵ جه‌نگه توند و تيژهكانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ، تيرۆرى ڕۆژانه له هه‌موو جێيه‌ك , هێرشه سه‌ره‌كيه‌كانى پاريس و وڵاتانى تر , چه‌قۆ وه‌شاندن له له‌نده‌ن ، ژماره‌يه‌كى بێوێنه‌ى كوشتن له ئه‌مريكا ( لانى كه‌م كه‌سێك له ڕۆژێكدا , به گوێره‌ى هه‌ندێك توێژينه‌وه) ، منداڵ ناتوانن يارمه‌تى بده‌ن به‌ڵكو هه‌ست به ترس ده‌كه‌ن . ڕاگه‌ياندنى ئه‌له‌كترۆنى و هه‌واڵه‌كان به پشت به‌ستن به ڕاپۆرتى نوسه‌ره وروژێنه‌ره‌كان ئه‌م ڕووداوانهيان گه‌وره كردووه بۆ به‌شێكى دراماتيكى.
ژيان هه‌ميشه به ترسه‌وه ده‌كرێت ببێته هۆى خه‌مۆكى و بێهيوايى و لاوازى بۆ منداڵان.چونكە ئەوان ناتوانن فێربن گه‌ر هه‌ست به ئاسودهيى نه‌كه‌ن . مامۆستايان ده‌توانن به درێژايى ڕێگاكه له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كاندا بن بۆئه‌وه‌ى يارمه‌تييان بده‌ن زاڵ‌بن به‌سه‌ر ترسهكانياندا و ئه‌و ته‌وژم و شه‌پۆله توند و تيژيه بخه‌نه به‌رچاويان و بۆيان ڕونبكه‌نه‌وه . لێره‌دا 10 ڕێگه‌ى خێرا بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى خوێندكاره‌كانت له ترس و نيگه‌رانى ده‌خه‌ينه ڕوو:
١. تاريكى بهێنه و بيكه به ڕووناكى
له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانت گفتووگۆ بكه له چى ده‌ترسن و چۆن كارده‌كاته سه‌ريان . گفتووگۆيان له‌گه‌ڵدا بكه و بزانه كه‌سێكى پێگه‌يشتوو هه‌يه له ژيانياندا كه بتوانن قسه‌ى بۆ بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ى كه دهيبينن له ئينته‌رنێت يان ته‌له‌فيزيۆن . ئه‌و تاريكييه نامۆيانەى هه‌ستى پێده‌كه‌ن ناو بنێ و پێيان بڵێ كه ئه‌مانه سه‌رچاوه‌ى هه‌ستكردنيان نى يه به‌ترس به ته‌نها به‌ڵكو ئه‌مانه به‌شێكن له ژماره‌يه‌كى گه‌وره له ترس.
٢. مه‌هێڵه هه‌ست به لاوازى بكه‌ن
كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى زۆر هه‌يه كه خوێندكاران ده‌توانن ئه‌نجامى بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زياتر هه‌ست به ده‌سه‌ڵاتيان بكه‌ن وه‌ك نوسينى نامه‌ى پشتگيرى بۆ قوربانيه‌كان له هه‌موو جيهاندا ، ياخود نوسينى هه‌سته‌كانيان له‌باره‌ى سياسهتمهدارهكان و سه‌رۆكه‌كان.
٣. بنياتنانى ئامێرى گوزه‌ر كردن به‌ناو كاتدا
با خوێندكاره‌كانت بيرۆكه‌ى ديزاينى ئامێرى گوزه‌ركردن به‌ناو كاتدا دابڕێژن. ئه‌م داهێنانه‌ش به‌كار بهێنه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك كاتى جياواز له مێژوودا . دواتر لێكۆڵينه‌وه بكه‌ن له‌سه‌ر بڕى توند و تيژى كه ڕووبه‌ڕووى منداڵان بووه‌ته‌وه به به‌راورد به سه‌رده‌مى هاوچه‌رخى ئێستا .
٤. شيكارى مه‌ترسيه‌كان بكه
خوێندكاره‌كانت ڕاسپێره بۆ شيكاركردنى ئه‌و مه‌ترسيه جۆراوجۆرانه‌ى كه منداڵان ڕووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه له جيهانى ئه‌مڕۆدا . وه‌ك په‌ڕينه‌وه له شه‌قامه‌كان ، بريندار بوون له ڕهشهبايهكدا ، ڕووداوێكى ماڵه‌وه يان پێكانێكى وه‌رزشى . ئه‌و ژمارانه به‌راورد بكه له‌گه‌ڵ زيانه‌كانى كاره توند و تيژييهكان .
٥. پلان بۆ كاره‌ساته‌كان دابنێ
له‌سه‌ر ئاستى تاك داوا له خوێندكاره‌كانت بكه پلانى جياواز گه‌شه پێ بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌توانرێت چى بكرێت ئه‌گه‌ر خوێندنگه و خوێندكاره‌كانى ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى بوونه‌وه . له‌سه‌ر ئاستى پۆليش پلانه‌كان تاووتوێ بكه‌ن و باش‌ترين خاڵه‌كانى هه‌ريه‌كه‌يان هه‌ڵبژێرن و بۆ كارگێڕى قوتابخانهكهتانى نمايش بكه‌ن.
٦. ئه‌وانه‌ى زوو كاردانه‌وه‌يان هه‌يه بانگێشتيان بكه
كۆڕێك سازبكه له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌و خوێندكارانه‌ى زوو كاردانه‌وه‌يان هه‌يه . خاڵى گرنگ لێره‌دا بريتى يه له‌وه‌ى چۆن منداڵان خۆيان و خێزانه‌كانيان بپارێزن له ڕوداوێكى هێرشكردندا.
٧. پڕۆژه‌ى كۆمه‌كى دارايى ده‌ستپێبكه
پاره كۆبكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بينێريت بۆقوربانيانى توند وتيژيهكان يان كاره تيرۆرستيه‌كان . ئه‌مه يارمه‌تييان ده‌دات كه‌مێك بارى سهرشانيان سوك بێت.
٨. پشتگيرى نيشان بده‌ن
خوێندكاره‌كانت ڕێكبخه با ماندووبن و شه‌ونخونى بكێشن له‌گه‌ڵ قوربانيه‌كانى توندوتيژى و كرده‌وه تيرۆرستيه‌كان . وێنه‌ى ڕوداوه‌كه له ئينته‌رنێت بڵاوبكه‌ره‌وه.
٩. قسه‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و پشتگيريان بكه‌ن
له‌گه‌ڵ قوربانيه‌كان ببه هاوڕێ له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنى گوێيهكى هاوڕێيانه بۆ گوێگرتن و ده‌نگێكى به‌رده‌وام بۆ هاندانيان.
١٠. با نامه بۆسهرنوسهرهكان بنوسن:
داوا له خوێندكاره‌كانت بكه كه نامه بنوس بۆ سهرنوسهرهكان ، ڕاى خۆيان ده‌ربڕن سه‌باره‌ت به چۆنێتى وه‌ستانى تيرۆر و توندوتيژى. يارمه‌تييان بده نامهيهكى په‌سه‌ند بنوسن ، به‌بێ ئه‌وه‌ى كاربكهيته سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى . جه‌خت له‌وه بكه‌وه كه ئازادن له نوسينى هه‌رشتێك كه پێيان وايه ڕاسته.
با چه‌ند ده‌توانين يارمه‌تى منداڵه‌كانمان بده‌ين ڕووبه‌ڕووى ترسه بێناوهكان ببنەوە ، با وايان لێبكه‌ين هه‌ست به گه‌شبينى بكه‌ن كه شته‌كان ده‌توانن چاكبن. چوارچێوهيهكيان پێبده كه هه‌ردوو لايه‌نى مێژوويى و ته‌وژمى ئێستا نيشان بدات سه‌باره‌ت به ترس كه ڕووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه ، يارمه‌تى پێشكه‌شى قوربانيه‌كان بكه‌ن تا چانسى زياتريان هه‌بێت زاڵ‌بن به‌سه‌ر ترسهكانياندا .
سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: خه‌بات رهفيق محمد
هەڵەچن: دابان بەهمەن احمد
ده‌نگ: لانه سواره
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا