وانە ووتنەوە بە پۆلی گەورە

پۆلی قەرەباڵغ بەراستی بونی هەیە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا و دەبنەهۆی دروستکردنی کۆمەڵێک ئاستەنگ.

 ئەم بابه‌ته‌ چەند ڕێگایەک پیشنیازدەکات بۆ ئەوەی زیاتر یارمەتیدەرت بێت لە شێوازی وانەوتنەوەت، له‌گه‌ڵ  بەکارهێنان و دروستکردنی گروپ، هەروەها مامەڵەکردن لەگەڵ چەند کەرەستەیەکی سنورداردا .

  • ئاستەنگەکانی وتنەوەی پۆلێکی قارەباڵغ چین ؟
  • چۆن دەتوانیت كار به‌ گروپ بكه‌يت بۆ یارمەتیدانت لە وتنەوەی پۆلێکی قەرەباڵغ ؟
  •  چۆن دەتوانیت برەو بە ڕێکخستنێکی باش بدەیت لە پۆلێکی قەرەباڵغدا ؟
  • سود و قازانجەکانی پۆلێکی قەرەباڵغ .
  • هەنگاوەکانی تر.

ئاستەنگەکانی وتنەوەی پۆلێکی قارەباڵغ چین؟

  • لە پۆلێکی قەرەباڵغدا بەردەوام بون لەسەر وتنەوەی بابەتێکی خوێندنی باش کارێکی گرانە .
  • پێشکەشکردنی وانەکەت بۆ ژمارەیەکی زیاترى منداڵان کە هەریەکەیان تەمەنی جیاوازو توانای جیاوازیان هەیە و دەتەوێت شتی جیاواز بەخێرای جیاواز و بەڕێگەی جیاواز فێربن .
  • ناتوانیت هەروا بەئاسانی ئاگات لە هەریەک لە منداڵەکان بێت .
  • لەوانەیە کتێبی پێویستت نەبێت و نەتوانی بەتەواوی هاوکاریان بکەیت لە فێربوون .

چۆن دەتوانیت كار به‌ گروپ بكه‌يت بۆ یارمەتیدانت لە وتنەوەی پۆلێکی قەرەباڵغ ؟

لە پۆلێکی قەرەباڵغدا منداڵەکان بە گروپ یاخود دوودوو دەتوانن یارمەتی یەکدی بدەن و لەیەکتریەوە فێرببن،بەمەش بێزار نابن لە گوێگرتن لە مامۆستا. ئەم ستراتیجانە تاقی بکەرەوە:

  • گروپەکان ڕێکبخە بەپێى توانای قوتابیه‌کان. مامۆستای پۆلی قەرەباڵغ ئەم ستراتیجیەیان تاقی کردوه‌تەوە
  • تێکەڵکردنی توانا جیاوازەکان لە گروپەکەدا:ئەو فێرخوازانەی کە زیاتر بەتوانان لە گروپەکەدا دەتوانن یارمەتی ئەوانی تر بدەن بۆ ئەنجامدانی کارەکە لێرەدا مامۆستاکە پێویست ناکات بچێت بۆلای هەریەک لە گروپەکان .
  • توانا لەیەکچوەکان لە گروپەکەدا: لێرەدا مامۆستاکە دەتوانێت ئەوقوتابیانەی کە ئاستیان باشترە کارەکە بۆخۆیان بەجێ بهێڵێت و کاتەکە زیاتر تەرخان بکات بۆ ئەو قوتابیانەی کە ئاستیان نزمترە.
  • بەکارهێنانی ڕابەر و چاودێر لە هەر گروپێکدا: هەندێک لە مامۆستاکان هەڵدەستن بە دانانی ئەو قوتابیانەی کە تواناو ئاستیان باشترە وەک چاودێرێک یان ڕابەر بۆ یارمەتیدانی قوتابیە ئاست نزمەکان.
  • خۆت ببیت بە چاودێر بەسەر گروپەکەوە:
  • مامۆستاکە پێویستە بەسەر قوتابیەکاندا بگەڕێت بۆئەوەی بزانێت بەکوێ گەیشتون و چ کێشەیەکیان هەیە. بۆئەوەی لە هەرشوێنێک پێویستیان پێ بوو  ڕێنماییان بکەیت و هانیان بدەیت.

كاركردن بە گروپ چۆن یارمەتیدەر دەبێت لە پۆلێکی قەرەباڵغدا کاتێک کەرەستەیەکی کەم لەبەردەستە ؟

كاركردن بە گروپ یارمەتیت دەدات لەکاتی نەبونی کتێبی پێویست. تەنانەت دەتوانرێ تەنها یەک کتێب بەس بێت

ئەگەر کتێبی پێویستت نیە بۆ هەریەک لە منداڵەکان.

لێرەدا دەتوانرێت هەر گروپێک کتێبێکی لەبەردەستا بێت. یاخود تەنها یەک کتێب بەس بێت بۆ هەمو گروپەکان.

ئەگەر تەنها یەک کتێبت هەیە، ڕێگەبدە گروپێکیان چەند دەقەیەک کتێبەکەی لابێت و ئیشی لەسەربکات لەکاتێکدا گروپەکانی تر چەند چالاکیەک بکەن کە پەیوەندی هەبێت بە ناوەڕۆکی بابەتەکەوە لە کتێبەکەدا. بۆنمونە، ئەگەربابەتی ناو کتێبەکە دەربارەی ” ژیانی خێزانە”ئەوگروپەی کە جارێ بابەتەکەی نەخوێندۆتەوەو کتێبەکەی لەلا نیە دەتوانێت ئەو ئیشانە ئەنجام بدات کە پێویستە پێش خوێندنەوەى بابەتی” ژیانی خێزان” بکرێن.  دەتوانن ئەو وشانە بنوسن کە دەیزانن دەربارەی بابەتەکە، یان دەتوانن قسەبکەن لەبارەی خێزانەکانی خۆیان. ئەو گروپەی تەواو بوو لە خوێندنەوەی بابەتەکە دەتوانێت قسە بکات دەربارەی ئەوەی خوێندویانەتەوە، یاخود کورتەیەک دەربارەی بنوسن، دوای ئەوە دە دەقەی دواتر کتێبەکە بدەن بە گروپێکی تر و لەکۆتای وانەکەدا  هەریەکەیان ئیشی خۆیان تەواو کرد و بێبەشیش نەبوون لە کتێبەکە.

ئیشی گروپ بکرێت یاخود نا،ئەگەرتەنها یەک کتێب هەبوو ئەوا دەتوانیت:

  • خاڵە گرنگەکانی دەربارەی بابەتەکە لەسەر تەختەکە بنوسە پێش دەستپێکردن بە وانەکە.
  • بابەتەکەیان پێ بنووسەرەوە تا هەریەکەیان کۆپیەکیان لە بابەتەکە هەبێت لەبەردەمیان.

چۆن دەتوانیت برەو بە ڕێکخستنێکی باش بدەیت لە پۆلێکی قەرەباڵغدا ؟

دانانی چەند مەرجێک لەڕەفتارکردندا کە ئەمە لەلایەن مامۆستەکەوە یان فێرخوازەکانەوە دروست کراوە. کە تیایدا چەند یاسایەکی سەرەکی و ڕوون دەربارەی ڕەفتارکردن دەخرێتە ڕوو تا قوتابیان زیاتر ئاشنا بن، وەکو:

  • پێویستە بە بێدەنگی ئیشەکانیان بکەن.
  • دەتوانن قسە بکەن بەڵام بەبێدەنگی.
  • ئەوانەی ئیشەکانیان تەواوکردووە دەتوانن کتێب بخوێننەوە تا بە بێئیشی نەمێننەوە و سەرقاڵ بن.
  • کاتێک قوتابیەکان بێزار و بێتاقەت دەبن هەوڵبدە ژینگەی دەرەوە بەکار بهێنە کە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و تاقیکردنەوەی شوێنێکی نوێ و جیاواز. هه‌روه‌ها ئەوەت لەبیر بێت:
  • دەتوانیت ئیش لەگەڵ چەند گروپێکدا بکەیت لە پۆلەکەدا لەکاتێکدا گروپەکانی تر لە دەرەوە ئیشەکان ئەنجام دەدەن (هەمان ئیش بێت یان جیاواز بێت)
  • بۆ ئەو گروپانەی کەلە دەرەوەن دەبێت چالاکیەکی ڕونیان بۆ دابنێیت وە بە وریاییەوە چاودێریان بکەیت .
  • چەند ڕابەرێکی بەرپرس بۆ گروپەکان دابنێ کە دەتوانێت درێژەبدات بە بابەتەکان، هەروەها دەشتوانن ئیشەکان جێبەجێبکەن و هەڵيبسەنگێنن بۆ گروپەکان و ڕونیشی بکاتەوە کە هەر گروپێک پێویستە چی بکات.

سودەکانی  هەبوونی پۆلی قەرەباڵغ

  • کاتێک ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیی لە پۆلێکدا دەبن دەتوانن چەند بیرۆکەیەکی جیاواز و چەند ئەزمونێکی سەرنجڕاکێشی ژیانیان لە نێوان خۆیان هاوبەشی پێبکەن. ئەمەش قوتابیەکان هەڵدەسەنگێنێت له‌گه‌ڵ ئەوبەشانەی کە قوتابیەکان گفتوگۆی لەسەردەکەن.له‌ هه‌مان كاتدا لەیەکتریەوە فێردەبن و فێربوون زیاتر چێژ بەخشتر دەکات.
  • بەدرێژای کارکردنەکەیان فێری هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و یارمەتیدانی یەکدی دەبن کە ئەمە هەمەجۆری بەدوای خۆیدا دەهێنێت و واشیان لێدەکات خێراتر بن لە ئەنجامدانی کاردا.

هەنگاوەکانی دواتر

بیرت بێت کە ئەمە تەنها  باشترین ڕێگە نیە بۆ وانەوتنەوە و فێربون لە پۆلێکی گەورە و قەرەباڵغدا، بەڵام ئەگەر تا ئێستا ئەم تەکنیکانەت بەکار نەهێناوە ئەوا لەمەودوا دەتوانیت بەکاریان بهێنیت لە پۆلەکەتدا.

  • گفتوگۆکردن لە گەڵ پۆلەکەدا دەربارەی کۆمەڵێك بنەمای ڕەوشتی و ڕەفتار کردن، کە لەگەڵ بارودۆخەکەدا گونجاوە. قوتابیەکان دەتوانن خاڵەکان لەسەر پۆستەرێک بنوسن و پاشانیش لەشوێنێکی بینراودا هەڵیبواسن.
  • چەند چالاکیەکی هەمەجۆر ئامادە بکە کە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت لەکاتێکدا کە تەنها یەک کتێب لەبەردەستدا هەیە.
  • پلان دابنێ کە هەریەک لە ئەندامانی گروپەکە ئیشی تایبەتی خۆیان هەبێت کە پەیوەندی هەبێت بە گروپەکانی تریشەوە و هەریه‌کەیان دەبێت بەڵێن بدەن و ئیمزا بکەن کە ڕازیبن لەوەی کە دەیکەن و  لەکاتی خۆیدا تەواوی ده‌کەن.

بیرۆکەی ئەم بابه‌ته‌ لە پرۆگرامی ڕادیۆی جیهانی بيبيسی “مامۆستاکان لەکاردا” وەرگیراوە بەهاوبەشی کۆمەڵێك مامۆستای هیندی، باشوری ئەفەریقا،غانا.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێران: هدی علی فرج

هە ڵەچن:خه‌بات رفيق محمد

دەنگ: لانه‌ سواره

دیزاینی وێنە: فێرۆپيديا

 

دەربارەى Huda Ali

هدی علی فرج لەدایک بووی شاری سلێمانییە. لە ئێستادا خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزیە لە زانکۆی سلێمانی. زمانی ئینگلیزی خولیای مناڵی بووە هەر لەبەر ئەمەش بووە کۆڵێژی زمانی ئینگلیزی هەڵبژاردووە وە لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری کۆمەڵێک کۆرسی زمانی ئینگلیزی کردووە لە چەند پەیمانگایەکی جیاواز. هاوکات زۆر حەز بەکاری خێرخوازی و بوون بە خۆبەخش دەکات پێی وایە لەم ڕێیەوە کەسانی زیاتر دەناسێت و ئاشنا دەبێت بە کۆمەڵێک خەڵکی جیاواز تر وە لێێانەوە فێر دەبێت هەربۆیە بەشداری کۆمەڵێک کاری خۆبەخشی کردووە وەک وانەوتنەوەی تایبەت بەچەند مناڵ و خوێندکارێک وە هەروەها بوون بە مامۆستا بە ئۆنلاین لە هەمویان گرنگتر کارکردنی وەک وەرگێڕێک لە ڕێکخراوی فێرۆپیدیا ووەک خۆی دەڵێ کە چەند سودێکی بینیوە لەم ڕێیەوە چونکە خولیای ئەوەیە ببێت بە وەرگێڕێکی سەرکەوتوو .هدی پێیوایە ژیان وەکو "پیانۆ" وایە، دوگمە ڕەشەکان ناخۆشیەکانی ژیان وە دوگمە سپیەکانیش خۆشیەکانی ژیانن، بەبێ ژەنینی هەردوو دوگمەکە ئاوازێکی خۆش دەرناچێت. بۆیە هەمیشە هەوڵی داوە کەسێکی گەشبین بێت.
Share via
Send this to a friend