با به پرسیارێك ده‌ست پێبكه‌ین كه له زۆر شوێندا كردوومه.
من هه‌ڵوێسته‌كه‌م ده‌زانم و خوێندكاره‌كانم خۆش ده‌وێت، به‌ڵام هه‌ندێ كات كۆنترۆڵكردنیان قورسه تابتوانم وانه‌كه بڵێمه‌وه. تۆ ده‌توانیت چ خاڵێكی به‌ڕێوه‌بردنی پۆلم پێبڵێیت؟
به‌گشتی وه‌ڵامی من ئه‌وه‌یه كه‌تۆ هه‌رگیز زۆر ستراتیجی ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌بردنی پۆلت لانیه له سندوقی ئامرازه‌كانت بێ به‌كارهێنانی سزا.
وه‌ك ئاشكرایه هه‌ندێ حاڵه‌تی جدی له‌سنور ده‌رچوونی خوێندكار هه‌یه، وه‌ك توندوتیژی كه‌تێیدا هه‌ندێ جۆری سزادان وه‌ڵامێكی نه‌شیاوه. هه‌رچه‌نده له‌زۆر حاڵه‌تی تردا له‌وانه‌یه سزادان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاریگه‌ری هه‌بێت یان هه‌ر نه‌یبێت، یاخود كێشه‌كه خراپتر بكات. توێژینه‌وه‌كان پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كهسزادان زۆرجار به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی خوێندكار فێری ئه‌وه ده‌كات كه ده‌بێت ئه‌و خوێندكاره زیاتر وریابێت كه جاری داهاتوو نه‌گیرێت.
په‌یوه‌ندی گشتی و تایبه‌تی
ڕێكخه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌وڵده‌ده‌ن یارمه‌تی خه‌ڵك بده‌ن تاكو له‌جیاوازی نێوان په‌یوه‌ندی گشتی و تایبه‌تی تێبگه‌ن( من بۆماوه‌ی 19 ساڵ ڕێكخهربووم پێش ئه‌وه‌ی ببم به مامۆستا). زۆرجار ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و دابه‌شكارییه لێڵ بكه‌ن كاتێك كه ده‌گونجیت له‌گه‌ڵ ویستی خۆیان( بۆنموونه كاتێك سیاسیه‌كان ماچی منداڵ ده‌كه‌ن).
لێره‌دا نموونه‌یه‌كی ترهه‌یه: من چه‌ندین ساڵم به‌سه‌ر بردووه به ئیش كردن له‌گه‌ڵ زۆرێك له ڕێكخراوه‌كاندا ، له‌وانه‌ش كۆبونه‌وه دینیه‌كان و ڕێكخارییهكانی به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه. بڕیارده‌رانی سیاسی ئه‌وانه‌ی گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به گۆڕانكاییهكانی ده‌وروبه‌رمان هه‌ندێ جار ئه‌ندامن له‌و كۆڕ‌و كۆبونه‌وانه‌دا، زۆر جار هه‌وڵده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی كاریگه‌ری دروست بكه‌ن له‌سه‌ر قه‌شه‌كان و ڕابه‌ری كۆڕه‌كان تابه‌شێوه‌یه‌كی تربن له‌شوێنی گشتیدا. دواتر ڕابه‌رانی ئاینی پیشانی ده‌ده‌ن كه له‌شوێنی گشتی په‌یوه‌ندییه‌كه و گفتوگۆكه گشتيه. كاتێكیش دێته سه‌ر په‌یوه‌ندی تایبه‌تی پهیوهندییهكهو گفتوگۆكه تایبهتيه. له شوێنی گشتیدا په‌یوه‌ندییه‌كه مهرجییهو له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆوئاڵوگۆڕه. له په‌یوه‌ندی تایبه‌تیش په‌یوه‌ندییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تییه. ئه‌م جیاكارییه گرنگه به‌تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجی گشتیدا.
ئێمه ئه‌و جیاكارییانه‌مان جێبه‌جێ كرد به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامه‌كانمان چۆن پێویسته ڕه‌فتار بكه‌ن له چوارچێوه‌ی ڕێكخراوهكهداو یان له كۆبوونهوهكانمانداو یاخود له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنه‌كاندا و هه‌ركاتێك له‌به‌رچاوی عاممه‌ی خه‌ڵكن.
من ئه‌م بیرۆكه‌یه جێ به‌جێ ده‌كه‌م به‌سه‌ر پۆلدا بۆ یارمه‌تیدانی خوێندكاران تا له جیاوازی نێوان ڕه‌فتاركردن له گشتی و تایبه‌تی تێبگه‌ن. كاتێك له‌ناو پۆلدان ئه‌وه شوێنێكی گشتیه‌و له‌گه‌ڵ یاسای تایبه‌ت به‌خۆی. نموونه‌یه‌كی بچوك ئه‌وه‌یه كاتێك خوێندكارێك هاوارده‌كات “بێزاربووم” یان چه‌ند توانجێكی تری نه‌شیاو.
یه‌كێك له وه‌ڵامه شیاوه‌كان بۆ ئه‌م جۆره لێدوانه وریاكردنه‌وه‌یه‌كی تونده له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌وه.
هه‌رچه‌ند سه‌رباری ئه‌وه ، ئه‌وه‌ی كه من ده‌یكه‌م ڕێك له‌و كاته‌دا یاخود له‌هه‌لێكی تری گونجاو‌دا، ده‌چمه لای خوێندكاره‌كه و ده‌ست ده‌كه‌مه ملی یان سه‌ر شانی و به زه‌رده‌خه‌نه‌وه گفتوگۆیه‌كی خێرای له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م:
من: “جۆنی ئاساییه بیر له‌وه بكه‌یته‌وه كه ئێستا وتت؟”
جۆنی:” به‌ڵێ.”
من: “جۆنی ئه‌وه‌ی كه‌مێك پێش ئێستا وتت به‌ده‌نگی به‌رز بیڵێیته‌وه له‌ناو پۆلدا ؟”
جۆنی: ” نه‌خێر.”
پاشان هه‌ردوكمان زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌كه‌ین و ته‌واو ده‌بێت .
من هه‌ندێكجار چه‌ندین جاردووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندكارێكدا به جۆرێك كه ئه‌چمه نزیكیه‌وه هه‌موو دێڕه‌كان دووباره ده‌كاته‌وه. تێبینی ئه‌وه بكه گفتوگۆكه ئه‌وه ئاڕاسته ده‌كات كه خوێندكاره‌كان ده‌توانن بیكه‌ن، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه نایتوانن.
ئه‌م جۆره كۆمێنته نه‌شیاوانه كه‌مده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆشتنی ساڵه‌كه‌دا چونكه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ندێ خوێندكار ته‌واو تێده‌گه‌ن له جیاوازی نێوان گشتی و تایبه‌تی به‌جۆرێك كه بۆ ساڵانی داهاتووش سودێكی زۆری لێوه‌رده‌گرن.
“ئایا كاریگه‌ری درێژخایه‌نی ئه‌مه چیه؟”
پهروهردهكارو ڕاوێژكاری ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌بردنی پۆل (مارڤین مارشاڵ) پێشنیاری ستراتیجیه‌كی ئاسانی پرسیاركردن ده‌كات له‌و خوێندكاره تێكده‌رانه له‌و كاته‌دا یاخود دواتر: “كاریگه‌ری دریژخایه‌نی ئه‌مه چیه؟” وه‌كو پێشنیاری ده‌كات پرسیارلێكردن كاریگه‌رتره له پێوتن.
جێگره‌وه‌ی سزای به كۆمه‌ڵ
گومانم وایه زۆر مامۆستا ئه‌زموونی به‌م شێوه‌یان هه‌بێت:
فڕۆكه‌ی كاغه‌ز، تۆپی كاغه‌ز، قه‌ڵه‌م هه‌ڵدان به هه‌وادا، یان كه‌سێكیان ده‌نگێكی بێزاركه‌ر دروست بكات. له‌وانه‌یه ئامانجیان خوێندكارێك بووبێت و له‌وانه‌یه بهرئامانجهكه بكه‌وێت و ئه‌شبێت نه‌یپێكێت. ئه‌و ده‌نگه‌ده‌نگه ئامانج لێی كه‌شێكی گاڵته‌ئامێزه.
ده‌توانیت ئه‌و ناوچه‌یه‌ی شته‌كه‌ی لێوه فڕێ دراوه ئاگاداربكه‌یته‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا نازانیت كه‌سی گومانلێكراوكامیانه. ئه‌مه‌ش شتێكی بێزاركه‌ره و ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فێركاری به‌رجه‌سته ناكات.
كه‌واته ده‌بێت چیبكه‌یت؟
شتێكی نامۆنیه بۆ مامۆستایان كه هاواربكات و بڵێت “كێ بوو ئه‌وه‌ی فڕێ‌دا؟” پاشان كه‌س دانی پێدانانێت و دواتر مامۆستاكه‌ش سزای هه‌موو پۆله‌كه ده‌دات.
ئه‌مه پێناسه‌یه‌كی سزادانی به كۆمه‌ڵه:
سزای به‌كۆمه‌ڵ سزادانی گروپێك خه‌ڵكه له‌ئه‌نجامی ڕه‌فتاری كه‌سێك یان زیاتر یاخود چه‌ند كه‌سێك و گروپێك. گروپه سزادراوه‌كه له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی نه‌بێت له‌گه‌ڵ تاكه‌كان و گروپه‌كانی تر، یاخود كۆنترۆڵی نه‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌فتاره‌كانیاندا.
من به‌وه قایل نیم كه بمانه‌وێت ئه‌م ڕه‌فتاره له خوێندكارهكانماندا به‌رجه‌سته بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر سزای به‌كۆمه‌ڵ لابه‌رین، جێگره‌وه‌كه‌ی چییه؟
ئه‌مجۆره ڕه‌فتاره نه‌شیاوانه له‌پۆله‌كانی مندا كه‌م ڕوده‌ده‌ن، سوپاس بۆ خوا، به‌ڵام بهدڵنیاییی له داهاتووا ڕوده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی من زۆرجار ده‌یكه‌م ئه‌وه‌یه ده‌چمه ئه‌و شوێنه‌ی كه گومانم هه‌یه كهدهنگهكه یان موشه‌كه‌كه‌ی لێوه هاتووه و به هێواشی ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌ست ناكه‌م ڕێزم لێگیرابێت كاتێك كه ئه‌م شتانه ڕوده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها كاتێك هه‌ستده‌كه‌م كه پیشاندانیان به‌وه‌ی كه من هه‌مووكات ڕێزیان ده‌گرم، هیوادار ده‌بم هه‌ست بكه‌ن منیش هه‌ست به ڕێزگرتنیان بكه‌م. دواتر ڕونیدهكهمهوه كه من نازانم كێ ئه‌وه‌ی كردووه ، به‌ڵام حه‌زده‌كه‌م هه‌ریه‌كێك له‌وان په‌یمانبدات كه شت هه‌ڵنه‌ده‌ن و( یان ده‌نگه‌ده‌نگ دروست نه‌كه‌ن)، له‌سه‌ر ئه‌مه ڕێك ده‌كه‌وین. پێیان ده‌ڵێم من دڵنیام كه ئه‌مان خاوه‌ن په‌یمانی خۆیانن، پاشان باسه‌كه داده‌خرێت.
نۆجار له كۆی ده‌جار ئه‌مه كۆتایی شته‌كانه‌و دووباره كردنه‌وه‌ش نیه.
هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر دووباره ڕوبداته‌وه، ئه‌وه منیش هه‌نگاوی دواتر ده‌گرمه‌به‌ر. بۆنموونه یه‌كێك له پۆلدا جاروبار ده‌نگێكی نه‌شیاوی دروستده‌كرد. ده‌مزانی یه‌كێك بووه له دوو خوێندكار. هه‌نگاوی یه‌كه‌مم له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه، دواتر باشبوون. دوڕۆژی دواتر یه‌كێكیان ده‌نگه ده‌نگه‌كه‌ی دروست ده‌كرده‌وه.
داوام له هه‌ردوكیان كرد بێنه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵم و بۆم ڕونكردنهوه كه بێئومێدبووم كه یه‌كێكیان په‌یمانه‌كه‌ی نه‌برده سه‌ر. ده‌مزانی یه‌كێكیان جێی بروایه به‌ڵام نه‌مده‌زانی كامیانه. له‌به‌ر ئه‌وه پێم وتن كه ناتوانم باوه‌ڕ به‌قسه‌ی هیچكامیان بكه‌م و حه‌ز به‌و هه‌سته‌ش ناكه‌م. پێشنیاری ئه‌وه‌م بۆكردن كه ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌ده‌نگه‌كه‌ی دروستكردووه بیرله‌وه بكاته‌وه كه ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی چۆن كاری كردووه‌ته سه‌ر ئه‌وی تریان. پاشان هه‌ندێك كاتم دانێ كه پێكه‌وه قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن ( ده‌رگاكه‌م به كراوه‌ی جێهێشت داواملێكردن له‌به‌رده‌میدا بمێننه‌وه تاچاوم له هه‌ڵسوكه‌وتیان بێت نه‌ك گوێم له‌وه بێت كه ده‌یڵێن).
دواتر گوێمان له‌و ئاژاوه‌یه نه‌بوویه‌وه.
به مانایه‌كی دیكه كاتێك پێویستمان به هه‌نگاوی دووه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه كه خوێندكاره‌كه كاریگه‌ری ڕه‌فتاره‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بهێنێته پێش چاوی و داوایان لێده‌كه‌م هه‌وڵبده‌ن خۆیان كێشه‌ی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. له‌ماوه‌ی كاری وانه‌وتنه‌وه‌مدا ئه‌مه بوه‌ته هۆی وه‌ستانی هه‌ندێ ڕه‌فتاری نه‌شیاو، هیواخوازبووم كه خوێندكاره‌كانم له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌ندێك پێگه‌یشتن به‌ده‌ست بهێنن.
به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێك له‌و بارودۆخه باوانه‌ی كه تێیدا پێویست به سزادانی به كۆمه‌ڵ ده‌كات دوای كاتێكی گرانه له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی جێگره‌وه. یه‌كێك له ستراتیجه بیانووبڕهكان به‌كارهێنانی شتێكه وه‌ك شێوازی به‌كارهێنانی نمره‌ی ” هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاری مامۆستای جێگره‌وه” یه. له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كه‌دا مامۆستاكه شێوازه‌كه پیشانی خوێندكاره‌كان ده‌دات و ڕونیدهكاتهوه كه مامۆستای جێگره‌وه ئه‌مه‌یان له‌گه‌ڵ به‌كاردێنن. پێنج خولهك پێش كۆتای وانه‌كه مامۆستا جێگره‌وه‌كه لاپه‌ڕه‌كه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كات و داوایان لێده‌كات نمره بۆخۆیان دابنێن. دواتر مامۆستاكه له‌پۆله‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه وئه‌و نمره‌یان ده‌داتێ كه پێی وایه هه‌ریه‌كه‌یان شایه‌نی بووه و پاشان لاپه‌ڕه‌كان كۆده‌كاته‌وه(ئه‌م پرۆسه‌یه به‌و واتایه دێت كه جێگره‌وه‌كه نابێت خه‌می ئه‌وه‌ی بێت ناوی خوێندكاره‌كانی بیرنه‌بێت، ده‌توانێت هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه له‌سه‌ربنه‌مای ڕوخساری خوێندكاره‌كان بكات).
ئه‌م ستراتیجه زۆركاریگه‌ره بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی توڕه‌یی مامۆستاكه تاسزای هه‌موو پۆله‌كه نه‌دات، هه‌روه‌ها هه‌بوونی جێگره‌وه پۆله‌كه بهرههمداردهكات، به ئاشكرا سترێس له‌سه‌ر جێگره‌وه‌كه كه‌مده‌كاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلێك پیشانیاندا كه تێده‌گه‌ن و ڕێزده‌گرن له‌ڕه‌فتاری چاوه‌ڕوانكراو،مامۆستاكه ده‌توانێت به‌بێ شێوازی ده‌ره‌جه له‌گه‌ڵیان بڕوات و بۆیان ڕونكاته‌وه كه باوه‌ڕی پێیانه كه به شێوازێكی جوان ڕه‌فتار بكه‌ن.
له‌به‌شی دووه‌می ئه‌م پارچه نوسینه‌دا چه‌ند ستراتیجیه‌كی تری به‌ڕێوه‌بردنی پۆل باس ده‌كه‌ین له‌هه‌مان كاتدا به ئه‌رك نه‌بێت كۆمیێنتی خۆت له‌به‌شی كۆمێنت له خواره‌وه بنوسه.
سەرچاوەى بابه‌ت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي
وەرگێڕ: كانی عبدالله
هەڵەچن: خه‌بات رهفيق محمد
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا