http://www.westonhills.lincs.sch.uk/Media/Default/Classes/Class-4/Term%204/Persuasive%20Song%20Writing%20Mar%2016%20%288%29.JPG

نووسین و فێرخوازانی مندال

لەم بابەتەدا، ویندی ئارنۆلد و رۆسی ئەندرسۆن بە دوای چەند بیرۆکەیەکدا دەگەڕێن  دەربارەی گەشەکردنی بەهرەى نوسین لە فێرخوازانی منداڵدا .

نوسین و فێرخوازانی منداڵ

نوسین دەتوانرێ ببێتە چالاکیەکی سەرنجڕاکێش،خۆشى بەخش و سروشتی بۆ هاندانی فێرخوازانی منداڵ. مندالان فێرخوازی چالاک و بیرمەندن (پایلت ١٩٦٥)، فێربوون لە رێگەی پەیوەندی و کارلێکی کۆمەڵایەتیەوە(ڤیگۆتسکی ١٩٨٧)هەروەها فێربونێکی کاریگەرانە لە ڕێگەی بنیادنان و تواناکانی یەکترەوە(مەیین ١٩٩٢)، کە دەکرێ منداڵان بن یاخود تازە پێگەیشتوان.هاوکاریکردنی یەکتر و بوونی پلانێکی باش هانی دەقەکە دەدات  کە بێ کەم و کورتی بێ لە گشت تایبەتمەندیەکان بۆ فێرخوازان لە ناو پۆلدا.

سروشتی نووسین

نوسین کارامەییەکی  ئاڵۆزە بۆ بەرەو پێشچوون و كۆنترۆڵ کردن.هەروەها جەخت دەکاتەوە لەسەر بەرهەمی کۆتايی نوسینەکە و هەنگاوەکان بۆ گەیشتن پێیان. بەهرەى نوسین پێش دەکەوێت کاتێک فێرخوازانی گەنچ فێر دەبن چۆن بنووسن یاخود دەرفەتێکی وایان پێ دراوە بۆ پراکتیزە کردنی لێهاتوویی و ستراتیجیەکان.

بۆچی پێویستە بەهرەى نوسین پەرە پێ بدەین لە فێرخوازانی منداڵدا؟

نوسین هەروەک شتێکی پشت گوێ خراو دانراوە لە ناو پۆلدا، بە ڵام لە راستیدا بە شێکی  سەرەکی بەرەو پێشچوونی زمانە .بەهرەى نوسینێکی باش بە پێی کارامەی خوێندنەوەیەکی باش دیاری دەکرێت.پێويستە ووشەکان بناسیتەوە تاکو بتوانی بینوسی و بە ئاسانی بەکاری بهێنیت.(لینس ٢٠٠٥).

  • زۆربەی فێرخوازە منداڵەکان پێشکەوتوو نین بە تەواوی لە بەهرەى نوسین لە زمانی یەکەمیاندا (زمانی دایک)،هەروەها ئەو ستراتیجیانە لەوانەیە وەک پێویست زانیاریەکان نەگوێزنەوە بۆیان لە نوسینی ئینگلیزیدا.
  • نوسین ڕێگە بە فێرخوازانی منداڵ دەدات بۆ پراکتیزە کردنی ووشە و یاساکان.
  • ڕێگە بە بەهێز کردنی کەسایەتی و داهێنان دەدات.
  • وا لە فێرخوازی گەنج دەکات تاکو رێگای سەركەشانە بگرنە بەر و لە دەرەوەی زمانە تازەکەیاندا هەوڵبدەن، لەگەڵ( زیاتر بیرکردنەوەیان) بە تێپەر بوونی کات.
  • کارامەی نوسین ئەو هەلە دەدات بە فێرخوازانی گەنج لەگەل بنچینەیەکی پتەو بۆ بەرەو پێش چوونی ئایندە و فێربوونی زیاتریان.
  • جەخت کردنەوە لە بەهرەى نوسینی بابەتەکان لە ناو پۆلدا جۆرایەتی و قايل بوون درووست دەکات لە جیاوازی شێوەکانی فێربوونیان.
  • مامۆستایان دەتوانن تواناو لایەنەکانی بەرەو پێش چوون لە ڕووی (ووشەکاری،پێک هاتن، رێنووس.هتد….)ی فێرخوازەکان دیاری بکەن.
  • جەخت کردنەوە لەم لایەنە وا لە فێرخواز دەکات لە سەرەتای تەمەنیدا چێژ لە نوسین ببینێت.

ڕەچاوکردنی بیردۆزەکان

زۆربەی بیردۆزەکان لە نوسینی زمانی دووەمدا پشت دەبەستن بە توێژینەوەکان بۆ بەرەو پێش چوونی کارامەيی نووسین لە زمانی یەکەمدا. لەم توێژینەوەیەدا دوو لێکچوونی سەرەکی دەردەکەوێت :نوسین هەروەک کردارێک(قۆناخێک) و نوسین هەروەک بەرهەمێک

نووسین هەروەک کردارێک پێک دێت لە:

-بیرۆکەی زۆر یاخود ئاڵوگۆڕی بیروڕا یاخود نەخشەدانان، تێبینی،بیرۆکە .ووشەو دەستەواژەکان دەربارەی بابەتەکە.

-پۆڵێنکردن و رێکخستنی بیرۆکەکان بە پێی پێویستیەکانی بابەتەکە.

-نوسینی یەکەم (رەشنوس).

-پێداچوونەوە بە یەکەم ڕەشنووسدا بە باشترکردن و ورد کردنەوەی ناوەرۆکەکە.

-چالاک کردن و جێبەجێ کردنەکان وسەر لە نوێ دوبارە نوسینەوەی بابەتەکە.

نوسین وەک بەرهەمێک.

ئامانجی کۆتايی ئەرکێکی ڕاستە (دوور لە گومان) بۆ نمونە نووسین بۆ ئاگادار کردنەوە، بۆ سوپاس کردن وهتد . سەرکەوتن لە ئامانجەکە بە(ڕاستی) ووردی ناوەڕۆکەکە و ووردی نوسین دە پێورێت.

ووردی مەبەست لە:

– ڕێزمان و وشەکاری.

– نوسین و خاڵبەندی.

– خۆشنوسی و گونجاندن و ڕێکخستنی بەهەمەکە.

ووردی ناوەڕۆک جەخت دەکاتەوە سەر:

– گواستنەوەی زانیاریەکان بۆ خوێنەر بە سەرکەوتووی

– پێدانی زانیاری درێژ و تەواو.

– ڕێکخستنی ژیرانەی بیرۆکەکان.

– بەکار هێنانی تۆماری گونجاو.

– ڕەسەنايەتى بیرۆکەکە.

رێنمایەکانی نوسین لە ناو پۆلدا.

ئەمانە هەندێک زانیاری سەرەکین بۆ هاندانی زیاتری فێرخوازانی منداڵ لە نوسینی ئەرکەکانیاندا،بیر بکەرەوە چۆن دەتوانیت ئەمانە لەگەڵ فێرخوازە منداڵەکانتا بەکار بهێنیت.

-هاندانی فێرخوازە منداڵەکان بۆ کارکردن و هاریکاریکردنی یەکتر بە پێدانی دەرفەت بۆ  بیر کردنەوە،  دروست بوونی تێبینی،  پلاندانان و پێدا چوونەوەی ئەرکەکە هتد.

  • پێدانی شتە بینراوەکان،  یاخود داوا لە  فێرخوازەکان بکە کە وێنەی خۆیان بکێشن بۆ دەستەبەر کردنی ناوەرۆکی ئەرکەکە.
  • دەبێ بابەتەکە فێرخوازانی مندال سەرقال بکات بۆ نموونە هاندانێکی بەردەوام و وسەرەکی یاخود نوسین دەربارەی ئەوەی کە دەیزانن بۆ نموونە (یاری، هاوڕێ،چالاکی،  حەز و ئارەزووەکان، هتد)
  • لە چەند تێروانینێکی جیاوازەوە تەماشای ئەرکە نوسراوەکە بکە بۆ نموونە، لە جیاتی ئەوەی دەربارەی رۆتینی رۆژانەیان دەنووسن، دەیان توانی دەربارەی ئاژەلە مالیەکانیان،  چالاکی ئەژەلە مالیەکانیان،خواردن،هتد……)
  • رێگە بە فێرخوازەکان بدە دەربارەی ئە و کەسایەتیانە بنوسن کە خۆیان هەڵی دەبژێرن.
  • سەرەڕاى دژوارى بەڵام ئەرکەکە بەرهەمدار دەبێت .
  • بوونى درێژ کردنەوەی چالاکی بۆ ئەو فێرخوازانای کە زوو تەواو دەبن.
  • هاندانی فێرخوازەکان بە شانازی کردن بە نوسینەکانیان لەکاتی پێشکەش کردنیاندا .بۆ نموونە فێرخوازە مندالەکان دەتوانن وێنە بکێشن، باسێکی زۆر بکەن لەسەر پەرتوکەک هتد.
  • بە بیرۆکەو نوسین وەلامیان بدەرەوە نەک تەنها بە ووتن.
  • ئاماژە کردنی ئیچابیانە و پێدانی وەلام دانەوەیەکی باش لەسەر ناوەرۆکی نوسینەکانیان هەروەک بە وتنیش بێت، هاندانی فێرخوازان دەدات بۆ بەهادار کردنی نوسینەکانیان.
  • هاندان و پێدانی بنچینەی سادە و روون بۆ راست کردنەوەی هەلەکانی خۆیان. بەکار هێنانی زەردەخەنە دەتوانیت هانی فێرخوازە گەنجەکان بدات بۆ چەسپاندنی ئەوە ی کە چۆن هەست دەکەن دەربارەی ئەرکە جیاوازەکانی نووسین.
  • پاش کارکردن بە گرووپ/دوکەسی، کات تەرخان بکە بۆ بەشداری پێکردنی نوسینەکانی ناو پۆلەکە، بۆ نموونە  لە نموونە باشەکانی نوسینەکان بخوێنەرەوە ( بەلام ناوی فيرخوازەکان مەهێنە).
  • پێشکەش کردنی کارەکانی فێرخوازان پشت دەبەستێ بە جۆری ئەرکەکە، بەلام کارەکە دەتوانرێت كارەكە بکرێت بە کتێبێکی پچوک، لە پۆلدا نمایش بکرێت یاخود لە بۆردی گشتی قوتابخانەداا دابنرێت هتد. بەمەش فێرخوازانی مندال هان دەدرێن بۆ پیشاندانی کارەکانی خۆیان.

کۆتای

ئەرکی مامۆستایە بۆ بەرەو پێش بردنی ئەرکی نوسینی فێرخوازە مندالەکان لە ئاسانی و چێژ بەخشین،مەشق پێکردن، ماناداری، بەمەبەست،کۆمەلایەتی و پشتگیریکردنیان لە ئەرکاکاندا(ریید ١٩٩٨) .هاندانی فێرخوازان و پێدانی دەرفەت بۆ هاریکاریکردنی یەکتر کەشکێکی فێربوون دەستەبەر دەکەن کە تیایدا نوسین هەم چێژ بەخش و هەم بە بە هادار دەبێت.بەمەش خۆشی لە نوسین لەگەل فێرخوازانی مندال داهاتوی فێرخواز  بەرهەم دەهێنرێت هەروەک ناموالی سیرپلل،نوسارۆ یاخود ژیسیبورتۆن!

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

وەرگێر : تاژان آ‌‌‌حمد محمد

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

ده‌نگ: لانه‌ سواره

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Tazhan Ahmed

تاژان ﺃحمد مامۆستای زمانی ئینگلیزییە. دەچووی بەشی زمانی ئینگلیزیە (کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت) زانکۆی سلێمانی، وە بروانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لەو بوارەدا. تاژان ﺃحمد توانیویەتی ئەرکی خۆی بە سەرکەوتووی ئەنجام بدات وەک مامۆستا لە قوتابخانەی پرێستیژی نێودەلەتی و کۆرسەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە خوێندنگەی هاوینەی ئایدل. لە ئێستادا لە قوتابخانەیەکی تایبەت وەک مامۆستای پۆل کار دەکات و سەرقالی زانیاری بەخشینە بە خوێندکارەکانی. وانەکانی ( زانست،ئینگلیزی،بیرکاری و فۆنیکس) بە زمانی ئینگلیزی دەلێتەوە.

لێرەش بگەڕێ

چۆن قوتابییە سەرەتاییەکانمان فێری سەلامەتی ئینتەرنێت بکەین

وانەیەکی داڕیژراو کە یارمەتی قوتابیەکان و منداڵانی باخچەی ساوایان بدات بۆئەوەی فێرببن کەچۆن سەلامەتبن لەسەر هێڵی ئینتەرنێت.

Share via
Send this to a friend