زەنگەکەیان بۆ لێبدە: ڕێگەیەکی نوێ بۆ لێدانی زەنگەکە

https://farmettepdc.files.wordpress.com/2010/03/erin.jpg

لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا کاتێک چوومە ناو پۆل بۆ بەجێ هێنانی خولی وانەوتنەوەم پێش تەواوکردنی زانکۆ. فێربووم کە چۆن وانەکە دەست پێ بکەم و بابەتەکان ڕێک بخەم وە بە چ ڕێگەیەک بابەتەکان باشتر لەلایەن فێرخوازەکانەوە وەردەگیرێت و بیریان دەمێنێت. هەر لە کۆنەوە بەشێوەیەکی گشتی فێرخواز لەسەر زەنگ لێدان ڕاهێنراوە. سەرەتای وانە بە چەند بەجێهێنانێکی کورت یان پێداچوونەوەی بابەتێکی پێشوو یان خوێندنەوەی بێدەنگ یان تەواوکردنی ڕاهێنانێک دەست پێدەکات.

ساڵی ڕابردوو دەستم کرد بە لێکۆڵینەوە دەربارەی (قۆناغی سەرەتایی و کاریگەرییە تازەییەکانی) و چۆن بتوانم هەر لە سەرەتای هاتنە ناو پۆلەوە قوتابیەکان پەیوەستی وانەکە بکەم. من ئەوەم بیرهاتەوە کە ناوەڕۆکی بابەتەکان و ئەزموونەکانی سەرەتای دەستپێکی وانە و ڕاهێنانەکان باشترین هەلن بۆ ئەوەی بیروهۆشیان بەردەوام لای وانەکە بێت.

١٠ چالاکی زەنگ لێدان: ئەم چالاکییانەی خوارەوەم بە سەرکەوتوویی لەپۆلدا بەکارهێنا:

١-چاوپێکەوتنێکی خەیاڵی:

کاتێک فێرخوازەکان دێنە پۆل، پارچە پەڕەیەکی ڕەنگ کراو هەڵدەبژێرن لەگەڵ کۆمەڵێک زانیاری دەربارەی چالاکییەکە. لەپێشەوەی پۆلەکەدا لەسەر کورسییەکی بەتاڵ دادەنیشن و منیش دەست دەکەم بە پرسیار کردن: ئەگەر تۆ بۆت هەبێت ماوەی ١٥ خولەک لەگەڵ کەسێکدا ببەیتەسەر بە گفتوگۆ کردن یاخود پرسیار کردن یان لەبەشداری کردنی شتێکدا، ئەوکەسە کێ دەبێت؟  بۆچی ئەو کەسە هەڵدەبژێریت؟ فێرخوازەکان دەتوانن وەڵامەکانیان بنوسن یاخود وێنەی بکێشن. کاتێک من ئەم ئەزموونەم لەگەڵ فێرخوازەکانی قۆناغی ناوەندی و زانکۆ جێبەجێ کرد بەشداری کردن و هاودەنگی کردنی یەکتر زیاتر بەرچاو دەکەوت،  منیش زۆرشت فێر بوم دەربارەی لایەنی سۆزداری و کۆمەڵایەتی فێرخوازەکان.

٢-ئەو شتانەی من هەڵم گرتوون:

لەپێشەوەی پۆلەکەدا جانتایەک هەیە کە ٥-٦ بڕگە یاخود وێنە یاخود وشەی تێدایە کە کەسایەتی منی پێ دەناسرێتەوە یاخود نزیکن لە بیرکردنەوە و دڵی منەوە، کاتێک من ناوەڕۆکی جانتاکە بۆ فێرخوازەکان ڕوون دەکەمەوە وەک ئەوە وایە کە پێیان بڵێم کە کەسایەتی من چۆنە و من کێم. ئەمە ڕێگەیەکی بەهێزە نەک تەنها بۆ ناسینی فێرخوازەکان بەڵکو بۆ گرێدانی ناوەڕۆکی جانتاکە بە وانەکەوە، جا وانەکە دەربارەی ڕۆمانێک یاخود بابەتێکی زانستی یاخود هەر بابەتێکی تر کە تۆ دەیڵێیتەوە و بەشێوەیەکی سادە و بە ریزکردنی ئەو بڕگە و وێنانەی کە فێرخوازان بۆ فێربوونی وانەکە پێویستیانە. لە جانتاکەدا فێرخوازەکان دەتوانن پێشبینی ئەوە بکەن کە چ وێنەو وشەیەک دەبێ لە جانتاکەدا هەبێ پێش ئەوەی تۆ ئاشکرایان بکەیت. پێشبینی کردن ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ ڕێک خستنەوەی توانای مێشک و دیاری کردنی ئاستی ئەو بەشەی مێشک کە بەرپرسیارە لە دڵخۆشی و ڕەفتاری گەڕان بەدوای ئامانجدا.

چەند ئامرازێک بۆ وتنەوەو بەڕێوەبردنی پۆلێکی قەبارە گەورە

٣-تەنها ١٠ وشە:

چیرۆکێکی ١٠ وشەیی بنوسە دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو کە پێشتر لەپۆلدا بۆت باس کردبن، یاخود یەکێک لە فێرخوازەکان با چیرۆکێک بنوسێت دەربارەی تواناو شارەزایی خۆیان. رێگەیەکیتر بۆ ئەو فێرخوازانەی کە نایانەوێت بنوسن ئەوەیە کە گرافیکێک لەسەر زانیارییەکان دروست بکەن.

٤-پێشبینی کردنی ئەنجام:

ڤیدیۆیەکی کورتی گفتوگۆیی یاخود دۆکیۆمێنتاری هەڵبژێرەو سەیری دەقەی یەکەمی بکە، دوای ئەو دەقەیە دوای پێشبینییەکان بکەوە، لەوانەیە فێرخوازەکان پێشبینی یەک دوو ئەنجام بکەن لەبارەی ئەوەی کە ڤیدیۆکە بە چ شێوەیەک کۆتایی دێت. ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو بابەتانەی کە پێشتر خوێندویانە یاخود دەکرێ ڤیدیۆیەکی هاندان و بەرزکردنەوەی ئاستی کۆمەڵایەتی و سۆزداری بێت.

٥-ڕاپۆرتی بیروباوەڕ:

هەندێک وێنە و وشە و ڕەنگ و تەکنەلۆژیا بەکاربهێنە. با فێرخوازەکان ڕاپۆرتێک ئامادە بکەن دەربارەی بیروباوەڕێکی بەهێز کە ئەوان هەڵیان گرتووە کە لەوانەیە بیروباوەڕێکی تاکەکەسی درێژخایەن بێت یان بیروباوەڕێک بێت کە هەر لە زووەوە بڕوایان پێی بوە یاخود بیروباوەڕێکی تازە بێت و پرسیاری دەربارە بکەن.

٦-دووبارە داهێنانەوەی بنێشت:

لەکاتی هاتنەژوورەوەی فێرخوازەکاندا لەسەر ڕە‌‌حلەی هەموویان پارچەیەک بنێشت دابنێ لەگەڵ ٥ کارتی تێبینی کە لەسەریان ٥ ڕێگەی تازەی جوینی بنێشت نوسرابێت. خوێندکارەکان دەتوانن لەکاتی زەنگ لێداندا کارتەکان پیشانی یەکتر بدەن و بەراوردیان بکەن.

٧-بینینی مێشک:

فێرخوازەکان کارەکتەری ناو کتێبێک یان کارەکتەرێکی مێژوویی یان داهێنەرێک یان نوسەرێک یان زانایەک یان هەر تاکێک کە ئەوان خوێندبێتیان دیاری دەکەن و تۆش کێبڕکێیەکی سەردەمیانەیان پێ بکە کە ئایا ئەو کەسانە چۆن کێشەکانیان چارەکردووە یاخود بە چ شێوازێک گفتوگۆیان کردوە وە پەیوەندیان لەگەڵ یەکدا چۆن بووە؟

٨-پانتۆڵی گەشتیاری:

 پانتۆڵێکی کۆن یان کابۆیەکی شین لەسەر مێزێک لە پێشەوەی پۆلەکەدا دابنێ. جۆرەها چالاکی جیاواز لەسەر ئەو پانتۆڵە بکە، وەك :

-ئەم جۆرە پانتۆلە هی چ ناوچەیەکە؟

-کەواتە تۆ بۆ کوێ گەشتت کردوە؟

-باسی ٣ لەو شوێنانە بکە یاخود ٣ لەو ئامانجانەی کە بە دەستت هێناون سەردەمێک کە ئەو پانتۆڵەت لەپێ کردووە.

-چۆن دەتوانی ئەمڕۆ دوبارە ئەو مەبەست و ئامانجانە دەست پێ بکەیتەوە؟

وانە ووتنەوە بە پۆلی گەورە

٩-زمانێکی نوێ دابهێنە:

چ بەتەنیا چ لەگەڵ هاوڕێیەکیتردا، فێرخوازەکان زمانێکی نوێ بۆ خۆیان دروست دەکەن کە ئێمە ئەمڕۆ پێویستمان پێیەتی. ئەکرێ ئەو زمانە زمانی هەستەکان بێت یان زمانی لەسەرخۆیی و میهرەبانی یان زمانی خزمەتکردن یان دەکرێ تەنیا زمانێکی هەڕەمەکی بێت کە بە زیادکردنی یان لابردنی وشەیەک یان بزوێنێک یان ئامڕازێک یان هەر بەشێکیتری قسەکردن دروست بوبێت.

١٠-تاقی کردنەوەی دەست وخەت خۆشی:

 فێرخوازەکان بە دەستەکەیتریان یاخود بە چاوی بەستراوەوە پێداچونەوەیەکی کورت دەنوسن دەربارەی بابەتێک کە بەم نزیکانە دەیخوێنن یاخود بابەتێک کە پێویستە بە بیریان بهێنرێتەوە. دوایی لاپەڕەکە دەدەن بە یەکێک لە هاوپۆلەکانیان تا بزانن دەتوانن بیخوێننەوەو لێی تێبگەن.

ئەو ژینگەیەی کە فێرخوازەکان دەیهێننە پۆلەوە زۆربەی کات بە بێ ئاگاداری خۆمان کاردانەوەی لەسەر چالاکی مێشک دەبێت. لای زۆربەی فێرخوازان چون بۆ قوتابخانە ئەزمونێکی نەویستراوو ناخۆشە، لەبەرئەوەی قوتابخانە ئەو شوێنە نیە کە تێیدا لەڕووی سۆزەوە هەست بە پارێزراوی بکەن یاخود بەشێوەیەکی ئەکادیمی تێیدا سەربکەون، بەڵکو زیاتر وەک یاخی بوو یاخود وەک ئەکتەرێک ڕەفتار دەکەن بەتایبەت لەبەردەم هاوڕێکانیاندا!

 ئێمە وەك فێرکەر ئەتوانین کاتێک دەچینە پۆلەوە ڕووبەڕووی ئەم ئەزموونە نەرێیە ببینەوە. هیوادارم ئەو چالاکییانەی سەرەوە فێرخوازەکانت چالاک بکەن و وا بکەن زیاتر هەست بە تواناکانیان بکەن و مێشکیان ڕێک بخەن و بتوانن زۆر بە زوویی پەیوەستی وانەکە ببن.

سەرچاوەی بابەت:  ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە:  ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕان: ئاڵا فرج ‌‌‌حسین

هەڵەچن: خه‌بات ره‌فيق محمد

ده‌نگ: لانه‌ سواره

دیزاینی وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Ala Faraj

ئاڵا فرج حسین دەرچوی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتییە لە زانکۆی سلێمانی. پیشەی مامۆستایە. ئەو هەم زمانی ئینگلیزی و هەم پیشەکەی زۆر خۆشدەوێت، چونکە باوەڕی وایە بناغەی کۆمەڵگایەکی تەندروست بەندە لەسەر پەروەردەیەکی تەندروست. ئامانجی ئاڵا گەیاندنی خزمەتە بە کۆمەڵگاکەی بەگشتی و چینی مامۆستا بەتایبەتی لە بواری پەروەردەدا، وە دڵنیاشە کە لەگەڵ گروپی فێرۆپیدیادا زووتر بەو ئامانجەی دەگات.

لێرەش بگەڕێ

بۆچى و چۆن هاندانى ناوه‌كى كارده‌كات؟

ئێمه‌ زياتر له‌ هه‌موو كات به‌ئاگاين كه‌ هاندان و به‌شداريكردنى خوێندكاران بنچينه‌ن بۆ به‌رده‌وام بوونى فێربوون. به‌ڵام گفتوگۆى كه‌متر هه‌بووه‌ له‌سه‌ر بۆچى و چۆن هاندانى ناوه‌كى كارده‌كات؟ له‌ ڕاستيدا ، ئێمه‌ له‌باره‌ى هاندانى خوێندكارانه‌وه‌ ده‌دوێين ، ديمه‌نێكى ڕاستيمان له‌بيرچووه‌ كه‌ پێشتر خۆيان زۆر جار هاندراون بۆ ئه‌نجامنه‌دانى ئه‌و كارانه‌ى كه‌ په‌روه‌رده‌كاران ده‌يانه‌وێت ئه‌نجامى بده‌ن.

Share via
Send this to a friend