دەربارەی زانست و شیانی ئەم چالاکیە خێرایانەی فێربوون بۆ پۆل بزانە.
ووچانەکانی مێشک چین؟
بۆ ئەوەی خوێندکاران لەوپەڕی توانایاندا فێرببن، پێویستە مێشکیان کارایانە لە هەستە وەرگرەکانەوە ئاماژە بنێرێت (ئەوەی کە دەیبیستن، دەیبینن، دەستی لێدەدەن، دەیخوێننەوە، خەیاڵی دەکەن، وە ئەزموونی دەکەن) بۆ ناوچەکانی کۆگای بیرەوەری مێشک. زۆربەی پچڕانە زیانبەخشەکان لەبەردەم هاتووچۆی ڕاڕەوی زانیاری فشار و باری قورسە.
ووچانەکانی مێشک چەند نۆبە چالاکیەکی فێربوونی پلان بۆ دانراون کە تۆڕە جیاوازەکانی مێشک دەجووڵێنێت. ئەم نۆبانە ڕێگە بە بوژانەوەی ئەو ناوچانە دەدەن کە بە فشار یاخود کاری زۆر گیراون. ووچانەکانی مێشک، بە گۆڕینی چالاکی بۆ تۆڕە جیاوازەکانی مێشک، ڕێگە بە ڕاڕەوەکانی پشوو دەدەن کە سەرنجە ئارامەکانیان بگێڕنەوە وە چاودێری باشترین باری دەروونی، سەرنج، وە یادەوەری بکەن.
زانستی دەمارزانی ووچانەکانی مێشک:
بۆ ئەوەی زانیاری نوێ ببێت بە یادەوەری، پێویستە بە پاڵێوەرێکی سۆزداریدا تێپەڕببێت کە پێی دەوترێت ئاڵوی مێشک (ئەمیگدالا) وە دواتر بگاتە ڕووپۆشی بەشی پێشەوەی مێشک (amygdala کۆمەڵێک دەمارە خانەی شێوە بادەمین کەوتوونەتە قووڵایی ناوەندی مێشک، بەرپرسن لەدەرککردن بە هەستەکانی وەک تووڕەبوون، ترس و هتد. هەروەها یارمەتی ئەمبارکردنی یادەوەری، ڕووداوەکان، هەستەکان دەدەن) . کاتێک مێشکی خوێندکاران شڵەژاو، زۆر سەرلێشێواو، یاخود نقوم دەبێت، چالاککردنەوەی ئاڵوی مێشک (ئەمیگدالا) تەوژم دەهێنێت هەتا ئەم پاڵێوەرە دەبێت بە ئاماژەی وەستان. چیتر فێربوونی نوێ تێپەڕ نابێت بۆ ئەوەی بگاتە ئاڵوی مێشک (ئەمیگدالا) وە یادەوەری گلبداتەوە. تەنانەت ئەگەر خوێندکاران لەژێر فشاریشدا نەبن بە هۆی خێرایی یاخود ناوەڕۆکی فێربوونی نوێوە، خاڵێک سەرهەڵدەدات کاتێک کە ئاڵوی مێشک (ئەمیگدالا) توانای خۆی تێدەپەڕێنێت بۆ گەیاندنی زانیاری بە شێوەیەکی کارا بۆ یادەوەری لەڕێگەی تۆڕەکانیەوە.
دەکرێت پلان بۆ پشووەکانی مێشک دابنرێت بۆ گێڕانەوەی ئەو دۆخی سۆزداریەی کە پێویستە بۆ گێڕانەوەی ئاڵوی مێشک (ئەمیگدالا) لە هەوڵدانێکی زۆرەوە بۆ دۆخی گونجاو بۆ بە لێشاو ڕۆشتنی زانیاری بەسەرکەوتوویی.
ووچانەکانی مێشک سەرچاوەکانی مێشک دەگێڕنەوە:
نیۆرۆترانسمیتەرز (Neurotransmitters) ماددەی کیمیایی مێشکن کە پەیامەکان لە خانەیەکی دەمارەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگوازنەوە، بەناو ئەو بۆشاییانەی کە لە نێوان خانەکاندان کە پێیان دەوترێت گەێنکەی دەماری. ئەم پەیام گوێزەرەوانە پێویستن بۆ هێشتنەوەی سەرنجی ئارام و بە دیقەتی کەسێک وە پاراستنی بیرەوەری نوێ. نیۆرۆترانسمیتەرز (Neurotransmitters) بە شێوەیەکی دیریکراو بەردەستن لە هەر گەێنکە دەمارێکدا وە دەکرێت دوای کەمتر لە ١٠ خوولەک لە بەردوامبوونی هەمان جۆر لە چالاکی فێربوونی وەک: گوێگرتن بە ووریایی، ڕاهێنانە دووبارەکان، تێبینی نووسین ماندوو بن.
ووچانەکانی مێشک، بە گۆڕینی جۆری چالاکیە مێشکیەکە، پەیوەندیەکانی مێشک بە تۆڕەکانەوە لەگەڵ پێداویستیە نوێکانی نیۆرۆترانسمیتەرز(Neurotransmitters) دەگۆڕێت. ئەم ووچانە ڕێگە بە نوێ بوونەوەی ماددە کیمیاییەکانی مێشک دەدات لە ناو تۆڕی پشووەکەدا.
کات دانان:
پێویستە پشووەکانی مێشک لە پێش ماندوویی، بێزاریی، بیربڵاوی، بێئاگایی ڕووبدەن. دووبارەبوونەوەی پشووەکانی مێشک، بەپێی تەمەنی خوێندکارەکان و گەشەی سەرنجیان دەگۆڕێت. وەکو یاسایەکی گشتی، خوێندنی چڕ بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خوولەک بۆخوێندگەی سەرەتایی، وە ٢٠ بۆ ٣٠ خوولەک بۆ خوێندکارانی خوێندنگەی ناوەندی و ئامادەیی پێویستی بە سێ بۆ پێنج خوولەک پشوو هەیە.
ستراتیجەکانی پشووی مێشک:
پشووەکانی مێشک پێویستیان بەپچڕان نیە لە لێشاوی فێربووندا. تەنها خۆ کێشانەوە، ڕۆشتن بۆ بەشێکی جیاوازی ژوورەکە، یاخود ووتنی گۆرانیەک دەکرێت مێشک ببوژێنێتەوە. ئامانجەکانی فێربوون و وەڵامەکانی خوێندکاران بەکاربهێنە بۆ ئەوەی ڕێبەریت بکەن لە هەڵبژاردنی باشترین جۆری پشووی مێشک. دەکرێت بڕیار بدەیت کات بەکاربهێنیت بۆ بەهێزکردنی باری دەروونی یاخود بۆ هاندان، هەروەها بۆ گێڕانەوەی لووتکەی کارکردنی مێشک.
باری دەروونی:
بۆ گێڕانەوەی ئەو بارە سۆزداریەی کە پێویستە بۆ هێنانەوەی ئاڵوی مێشک (ئەمیگدالا) لە هەوڵدانێکی زۆرەوە، یارمەتی خوێندکارەکان بدە کە خووی ئاگا لە خۆ بوون و هۆشیاری بنیاد بنێنن. ئامادەیان بکە بۆ پشووە مێشکیە خۆ ئارامکەرەوە سەرکەوتووەکان بە پیشاندان و دابینکردنی کاتەکانی ڕاهێنان، چوونکە ئەوان بە بەکارهێنانی هەناسەدانی هۆشیارانە یاخود هێنانە بەرچاو ئەزموون بنیاددەنێن.
زانستی دەمارزانی زانیاری لەسەر ئەو چالاکیانە بەرهەمهێناوە کە نیۆرۆترانسمیتەرز (Neurotransmitters) چاککەرەوەکانی وەک دۆپامین زیاد زیاددەکەن (دۆپامین جۆرە هۆڕمۆنێکە کە ڕۆڵێکی مەزنی هەیە لە هەستکردن بە دڵخۆشی). هەندێک لەم چالاکیانە وەک پێکەنین، جووڵە، گوێگرتن لە مۆسیقا، پەیوەندی لەگەڵ هاوتەمەنەکان، ئەو ووچانە مێشکیە مەزنانە دروست دەکەن کە باری دەروونی بەهێز دەکەن:
- بەدەنگی بەرز کتێبێکی پەیوەندیدار و سەرنجڕاکێش بخوێنەرەوە.
- چالاکی جەستەیی وەک پەتپەتێن، گۆرانی ووتن لەگەڵ جووڵە، یاخود هەڵدانی تۆپێکی کەناری دەریا بناسێنە لە کاتێکدا کە خوێندکارەکان دەپرسن و وەڵامی پرسیارەکان دەدەنەوە بۆ پێداچوونەوەی بابەتەکە. ئەمانە هەموویان دۆپامین بەهێزکەری مەزنن؛ وە هەروەها لێشاوی خوێن و سەرچاوەی ئۆکسجین بۆ مێشک زیاد دەکەن.
- داوا لە خوێندکارەکان بکە بەو شێوانە بجووڵێن کە پێیان وایە کەسایەتیەکی ئەدەبی یاخود کەسێکی مێژوویی لە بۆنەیەکی دیاریکراودا ئەنجامی دەدەن. یاخوود جووڵان بۆ لاسایی کردنەوەی کردارێکی بایۆلۆجی، جەستەیی، یاخود بیرکاریانە.
هاندان:
بە تایبەتی کاتێک بابەتەکانی خوێندن بنەمای پێویستن بەڵام پەیوەندیەکی تایبەتی بەرزیان بە خوێندکارەکانەوە نیە، پشووەکانی مێشک دەتوانن هاندانەکانیان زیاد بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئامادەی بابەتێکی بێزارکەر ببن.
- سەرگوزشتەیەک لەسەر نووسەرەکە، کارەکتەرێکی مێژوویی، یاخود زانایەک بگێڕەرەوە، کاتێک کە لە تەمەنی خوێندکارەکانتدا بوون. ئەمە بابەتەکە بە کەسی دەکات و، ئارەزوو، وە بەشداریکردنیان بەهێز دەکات.
- دۆپامین بەهێزکەرەکان بەکاربهێنە لە پەیوەندیە تایبەتیەکاندا، بە بانگهێشت کردنی خوێندکارەکان بۆ ئەوەی شتێک بەشداریی پێ بکەن لەگەڵ هاوکارەکانیاندا دەربارەی ئەوەی کە چۆن فێربوون پەیوەندی بە ژیانیان یاخود ئارەزووەکانیانەوە هەیە.
دوای تەنها چەند خوولەکێک، مێشکی بووژاوەی خوێندکارەکان ئامادەی گەڕانەوەیە بۆ چالاکی فێربوونی داهاتوو لەگەڵ ئاڵوی مێشک (ئەمیگدالا)ی کۆنتڕۆڵکراو وە سەرچاوەی تەواو لە نیۆرۆترانسمیتەرز(Neurotransmitters)، وە هەردوولاتان تۆو ئەوانیش سوودەکانی ئەم گەڕاندنەوەیە دەچننەوە.
سەرچاوەی بابەت:
https://www.edutopia.org/article/brain-breaks-restore-student-focus-judy-willis
سەرچاوەی وێنە:
https://www.edutopia.org/article/brain-breaks-restore-student-focus-judy-willis
ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي
وەرگێڕ: شۆخان محمد هادی
هەڵەچن: خهبات رهفيق محمد
دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا