یەکێک لە گرنگترین شتەکان لە بەڕێوەبردنی پۆلدا بریتییە لە توانای مامۆستا بۆ هاندانی قوتابیەکان کە شوێن ڕێنماییەکان بکەون. کاتێک خوێندکاران شوێن ڕێنماییەکان ناکەون، مامۆستایان توشی کێشەدەبن لە بەڕێوەبردنی پۆلدا.
مامۆستاکە لەم ڤیدیۆیەی خوارەوەدا ڕێنمایی دەدات بە خوێندکارەکان. هەرچەندە خوێندکارانیش شوێنیان ناکەون. لەئەنجامدا پڕۆسەی فێربوون دەوەستێت لە پۆلدا و ژینگەیەکی ناخۆشی فێربوون بەرهەمدێت.
(ڤیدۆی١ )
هەموومان کۆکین کە پێدانی ڕێنمایی دەکرێت بەشێکی گرنگی بەڕێوەبردنی پۆل بێت.
پێش ئەوەی بچیتە وانەی داهاتوو و فێربیت چۆن کار لەگەڵ ڕێنماییەکان بکەیت، تۆ وەک مامۆستایەک چۆن مامەڵەدەکەیت لەگەڵ کێشەکانی کە لەو ڤیدیۆیەی پێشودا هەبوون؟