Heading 1
Heading 2

چۆن ڕێنماییەکان بدەیت

گرنگە بزانیت ئەوە تەنها بەس نیە کە بە خوێندکاران بڵێیت چی بکەن، بەڵکو پێویستە بزانیت چۆن ئەنجامی دەدەیت. مامۆستاکە لەم وانەیەی خوارەوەدا ئەوە دەردەخات چۆن مامۆستا بە خوێندکاران دەڵێت کەچی بکەن، بەڵام پێیان ناڵێت چۆن ئەنجامی بدەن.

 

(ڤیدیۆی ژمارە ٦)

 

لە ڤیدیۆی دووەمدا، دەبینیت چۆن مامۆستاکە لە ماوەی ڕێنمایی پێدانەکەدا پێیان دەڵێت چی ئەنجام بدەن و چۆن ئەنجامی بدەن.

 

(ڤیدیۆی ژمارە ٦)

 

بۆچی باسکردنی ئەوەی چی بکەن گرنگە؟

١. ڕەفتاری قسەکردن یەکەم کێشەیە کە زۆربەی مامۆستایان ڕوبەڕووی دەبنەوە( ٨٠٪ ی بێزاری پەیوەندی بە قسەکردنی قوتابیانەوە هەیە پێکەوە لە کاتێکدا کە ڕێیان پێنەدراوە)، کەواتە کاتێک ڕێنمایی دەدەیت، بیری قوتابیان بخەرەوە کە دەبێت بێدەنگ بن و قسەنەکەن.

٢. ١٥٪ پەیوەندی بە جوڵەی نەگونجاوی خوێندکارانەوە هەیە. لەبەرئەوە مامۆستایان پێویستە ڕێنمایی بدەن بۆ جوڵە.( لەماوەی گفتوگۆی پۆلدا، لە شوێنی خۆت بمێنەرەوەو سەیری قسەکەر بکە.)

٣. ٥٪ پەیوەندی بە بەشداری نەگونجاوەوە هەیە، بۆیە پێویستە ڕونیبکەیتەوە کە خوێندکاران پێویستە چی بکەن لەو چالاکیەدا لەڕووی بەشداریکردنەوە.

بە باسکردنی چۆن شتێک ئەنجام بدەن، زۆرێک لە کێشە باوەکان کەم دەکەیتەوە کە کاریگەری لە بەڕێوەبردنی پۆلەکەت دەکات و وادەکات بەڕێوەبردنێکی باشتری پۆلت هەبێت.

پێویستیشە دەنگێکی ڕوون و باوەڕپێکراو بەکاربهێنیت کاتێک ڕێنماییەکان دەدەیت. هەموو پەروەردەکارە مەزنەکان دەنگی مامۆستایان بەرجەستەکردووە و شارەزابوون تیایدا. دەنگی مامۆستا پێویستە باوەڕپێکراو، بەهێز و پێشبینی کراو بێت کاتێک بەکاردێت بۆ ئاراستەکردنی خوێندکارەکان. هاوارکردن نیە، بەڵام خۆسەپێن، باوەڕپێکراو ڕوونە. دەنگمان یەکەم هەنگاو و ئامێری باشمانە بۆ بەڕێوەبردنی پۆلەکانمان.