Heading 1
Heading 2

پشکنینی تێگەیشتن

ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستا تازەکان و خاوەن ئەزموونەکانیش ڕەنگە وابیریانکردبێتەوە کە دوای پێدانی ڕێنماییەکان خوێندکاران بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تێدەگەن کە چی بکەن. هەرچەندە هەموو کاتێک وانیە لەپۆلدا. شتێکی باوە لە وانەوتنەوەدا کە دوای پێدانی ڕێنمایی و بیرکردنەوە لەوەی هەموو خوێندکارەکان تێگەیشتوون، ڕەنگە هێشتا هەندێک خوێندکار هەبن کە نازانن چی بکەن. وادەردەخەن کە تێگەیشتوون؛ هەرچەندە هەندێکیان ڕەنگە تێنەگەیشتبن و نەزانن و لەوانەشە پێتنەڵێن بەهۆی چەند هۆکارێکەوە.

لەبەرئەمە، گرنگە کە دوای ئەوەی بە خوێندکارەکانت وت چی بکەن و چۆن ئەنجامی بدەن بە دەنگێکی ڕوون و باوەڕپێکراو تێگەیشتنیان بپشکنیت. ئەمەش دەکرێت یارمەتیدەربێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە خوێندکاران دەزانن چی بکەن پێش ئەوەی چالاکیەکە ئەنجام بدەن. دەکرێت ببێتە پێداچونەوەیەکی باشیش، کاتێکی زۆری ڕێنمای پێدانت بۆ بگەڕێنێتەوە کاتێک خوێندکارەکان کار لەسەر چالاکیە دیاریکراوەکە دەکەن.

لەم وانەیەی خوارەوەدا، مامۆستاکە تەکنیکی جیاواز بەکاردەهێنێت بۆ پشکنینی تێگەیشتنی خوێندکاران پێش ئەوەی دەست بکەن بە چالاکیەکە.

 

(ڤیدیۆی ٨)

 

پشکنینی تێگەیشتن دەکرێت ئەنجام بدرێت لە چەند ڕێگایەکەوە. باوترین و کاریگەرترین ڕێگا بریتییە لە پرسیارکردن لە خوێندکاران لە بارەی تێگەیشتنیان. مامۆستا دەتوانێت ئەوە بپشکنێت کە خوێندکارەکان چی بکەن و چۆن ئەنجامی بدەن پێش ئەوەی داوایان لێبکات دەست بکەن بە چالاکیەکە.

دوای پشکنینی تێگەیشتنی خوێندکارەکان، ئاماژە بدە بە خوێندکارەکان، کە لە خۆیانەوە نەجوڵێن و بزانن کەی دەستپێبکەن. وەک ”کاتێک وتم دەرچۆ، دەستپێبکەن.”