Heading 1
Heading 2

وتنەوەی ڕەفتارە ئەرێنیەکان لە ماوەی ڕونکردنەوەی وانەکەدا

وتنەوەی ڕەفتارە ئەرێنیەکان تەنها لەکاتی دەستپێکردنی  ئەرک، کاری پۆل وچالاکی تازەدا بەکارنایەت، بەڵکو تەنانەت کاتێک وانەکەت ڕوندەکەیتەوە بەکاردێت. ئەمە گرنگەو دەکرێت ئاستی هاندان وبەشداریکردنی خوێندکاران بەرز بکاتەوە.

 

ئەم وانە ڤیدیۆییەی خوارەوە پیشانی دەدات کە چۆن مامۆستا لەکاتی ڕونکردنەوەی وانەکەیدا وتنەوەی ڕەفتاری ئەرێنی بەکاردەهێنێت.

(ڤیدیۆی ژمارە ٨)

 1. کاتێک مامۆستا ئەوە ئەنجام دەدات، وا لە خوێندکارەکان دەگەیەنێت وەک مامۆستایەک ئاگام لە ڕەفتارتانە لە ماوەی وانەکەدا و پشگیری دەکەم.

2. لەماوەی ڕونکردنەوەی وانەکەدا، چاودێری پۆلەکە بکە و ئەو خوێندکارانە بدۆزەرەوە کە ئەوە دەکەن کە تۆ دەتەوێت بۆ ئەوەی ڕەفتارە باشەکانیان بڵێیتەوە لە هەر ٦٠ چرکەیەک (١ خولەک)دا وەک لەو ڤیدیۆیەی خوارەوەدا ڕونکراوەتەوە:

(ڤیدیۆی ژمارە ٩)

 

دەتوانیت ببینیت چۆن مامۆستا دوای هەر ڕونکردنەوەیەکی کەم، ڕەفتارە ئەرێنییەکانی فێرخوازەکان دەڵێتەوە. بە ئەنجامدانی ئەمەش، مامۆستا بیری خوێندکاران دێنێتەوە کە ئاگای لە ڕەفتارەکانیانە و دەیانناسێتەوەو پشتگیریان دەکات.