Heading 1
Heading 2

نموونەی بەدەستهێنانی ئاگایی

بەدەستهێنانی ئاگایی جیاوازن و زۆر جۆریان هەیە هەر یەکەیان بۆ تەمەنێکی دیاریکراو. دەتوانیت یەکێک لە ڕێگاکان کە هەیە بەکاربهێنیت یان خۆت ڕێگایەک دروست بکەیت.

مامۆستاکە لەم وانەیەی خوارەوەدا ڕێگای جۆراوجۆری بەدەستهێنانی ئاگایی بەکاردەهێنێت کە یارمەتی دەدات لە بەدەستهێنانی سەرنجی خوێندکارەکانی پێش پێدانی ڕێنمای بۆ چالاکی دواتر.

 

(ڤیدیۆی ٤)

 

ئەمانە نموونەی زیاتری بەدەستهێنانی ئاگایین کە دەتوانیت بەکاریانبهێنیت لە پۆلەکەتدا. ئەمە کۆکراوەیەکە لە وتەی بەدەستهێنەر کە کاردەکەن وەک ئاماژەی بێدەنگی. ئەوانەی سەرەتا گونجاوترن بۆ فێرخوازی سەرەتایی و ناوەندی، ئەوانەی دواتریش تاقیکراونەتەوە لە بوارەکەدا کە کاردەکەن بۆ تەمەنی ئامادەیی و بۆ سەرەوە.

  • مامۆستا دەڵێت ”هۆڵی” خوێندکارەکان وەڵام دەدەنەوەو دەڵێن ” ماکەرۆنی”
  • مامۆستا دەڵێت ”١،٢،٣ چاوتان لەسەرمن بێت” خوێندکارەکان وەڵام دەدەنەوەو دەڵێن” ١،٢،٣ چاومان لەسەر تۆیە.”
  • مامۆستا دەڵێت” من نایابم” خوێندکارەکان وەڵام دەدەنەوەو دەڵێن” وەک کەشتیەکی گران گڕڕڕڕڕڕڕڕ.” ( منداڵەکان خۆیان دەچەمێننەوە لە دەنگی کۆتایدا)
  • مامۆستا دەڵێت” هێی” خوێندکارەکان وەڵام دەدەنەوەو دەڵێن ” ماکارینا”
  • مامۆستا دەڵێت” کەوتم بەزەویدا” خوێندکارەکان وەڵام دەدەنەوەو دەڵێن” بەڵام من هەستامەوەو هەرگیز ناتوانیت من بدەیت بە زەویدا”
  • مامۆستا دەڵێت” ئۆو میکی تۆ زۆر باشیت.” خوێندکارەکان وەڵام دەدەنەوەو دەڵێن ” تۆ زۆر باشیت، مێشکمت بە ئاگا هێنا، هێی میکی.”
  • مامۆستا دەڵێت” تاکە ئاسانترین ڕۆژ” خوێندکارەکان وەڵام دەدەنەوەو دەڵێن” دوێنێ بوو.” ( ئەم وتەیە دروشمی مۆری ناڤیەکان بوو.)

 

بەدەستهێنانی ئاگایی دەکرێت بەکاریش بهێنرێت بۆ کۆتایهێنان بە چالاکیەک. مامۆستاکە لەم وانەیەی خوارەوەدا  تەکنیکی چەپڵە بەکاردەهێنێت بۆ کۆکردنەوەی چالاکیەکە و بەدەستهێنانی ئاگایی خوێندکارەکان دووبارە.

 

(ڤیدیۆی ٥)