سیستەمەکانی پاداشت بریتین لە بەشێکی کاریگەری بەڕێوەبردنی پۆل ئەمەش نەریتی کارکردن زیاد دەکات و یارمەتی خوێندکارانیش دەدات گەشە بە خۆ بەڕێوەبەریان بدەن. هەبوون و دامەزراندنی سیستەمێکی پاداشتکردن لە پۆلەکەتدا دەکرێت دڵخۆشکەر بێت بۆ ”دەسکەوتەکانی خوێندکاران و ڕەفتارە ئەرێنیەکانی خوێندکاران”.
بەکارهێنانی پاداشت لەناو پۆلەکەدا بریتییە لە شێوەیەکی هاندانی لاوەکی بۆ خوێندکاران. هانیان دەدات کە هاوکارانە بەشداری ئەزمونەکانی فێربوون بکەن بە شێوەیەکی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی. (هۆفمان، هەف، پاتەرسۆن و نیتفیڵد، ٢٠٠٩). لەبەرئەمە، دامەزراندنی سیستەمێکی پاداشت دەبێتە ئامرازێکی یارمەتیدەر لە باشکردنی لێهاتووییەکانت لە بەڕێوەبردنی پۆلدا.
سیستەمەکانی پاداشت زۆر گرنگن چونکە ڕۆڵی مامۆستا دەگۆڕێت لە کەسێک کە کاردانەوەی هەیە بۆ کەسێک کە پێشوەختە ئامادەیە. ئەمەش بریتیە لەوەی کە مامۆستا بزانێت چۆن مامەڵەبکات لەگەڵ هەردوو ڕەفتاری باش و خراپ.
بەدڵنیاییەوە پێویستە بزانیت کە هەندێک شت ڕودەدەن کە بەردەوامی و گەرمی وانەکەت دەپچڕێنن. لە هەمان کاتدا، هەندێک لە خوێندکاران شوێن وانەکە دەکەون. دامەزراندنی سیستەمی پاداشتکردن دەکرێت هەردوو حاڵەتەکە بگرێتەوە و دڵنیایە لەوەی هەموو کات ڕێگای مامەڵەکردنی مامۆستا لەگەڵ هەردوو حاڵەتەکەدا ڕێک و بە بەرنامەیە نەک هەڕەمەکی و لەخۆوە چونکە مامۆستا دەزانێت کە چی دەکات.
زانینی ئەوەی کە چی دەکەیت پێیدەڵێن جێگیری و بەردەوامی. مامۆستای باش مامۆستایەکی بەردەوامە. ئەو بەردەوام مامەڵەکردنە لەگەڵ هەردوو مەشقە ئەرێنی و نەرێنیەکان لە پۆلدا پێی دەڵێن کەلتور. هەربۆیە دامەزراندنی سیستەمی پاداشتکردن یارمەتی مامۆستایان و خوێندکارەکانیش دەدات کە کەلتوری پۆلەکەیان بزانن.
پێش ئەوەی فێربیت کە چۆن ووتنەوەی ڕەفتارە ئەرێنیەکان وسیستەمی پاداشتکردن پێکەوە ببەستیت، کاتێک دابنێ و بیربکەرەوە لەو سیستەمی پاداشتەی کە تۆ بەکاری دەهێنیت. چۆن دەکرێت وتنەوەی ڕەفتارە ئەرێنیەکان ببێتە بەشێک لێی؟ ئەگەر سیستەمی پاداشتت نیە، دەتەوێت چ جۆرێک لە سیستەمی پاداشت بەکاربهێنیت لە پۆلەکەتدا؟