Heading 1
Heading 2

سیستەمی پاداشت بۆ تیمەکان-بەشی ٢

دوای دابەشکردنی پۆلەکە بۆ تیمەکان و دیاریکردنی ئەرکی هەر ئەندامێک لە تیمەکاندا، ئێستا کاتی ئەوەیە کە تێبگەین چۆن سیستەمی پاداشت جێبەجێ بکەین

سیستەمی خاڵەکانی تیم: بۆ هەر ڕۆژێک تیمەکان پارە وەردەگرن بۆ ئەم کارانە: ڕێنماییەکان ، ڕەفتار، کاری هەرەوەزی، تەواوکردنی کارەکان. مامۆستا پێویستە بگەڕێ و بە خوێندکارەکان بڵێ بۆچی پارەکانیان وەرگرتووە و چۆن دەتوانن زیاتر بەدەست بهێنن ( بەشوێنکەوتنیان بۆ ڕێنماییەکان لەڕێگەی وتنەوەی ڕەفتارە ئەرێنیەکان). ئەگەر خوێندکارەکان دەفرەکەیان کردەوە، دەستیان لە پارەکان دا، یان دەفرەکەیان ڕاوەشاند. بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پارەی ئەو ڕۆژە لەدەست دەدەن.

لەکۆتایی پۆلەکەدا، بەڕێوەبەری داتاکان پێویستە بڕی پارەکان بژمێرن و بە مامۆستا بڵێن. هەر ڕۆژێک مامۆستا پێوستە گروپێک دەستنیشان بکات بەشێوەیەکی هەڕەمەکی  و بیانپشکنێت بۆ ڕێگریکردن لە فێڵکردن. لەگەڵ ئەوەشدا لەکۆتایی وانەکەدا خوێندکارەکان کاری هەرەوەزیان هەڵدەسەنگێنن بۆ ڕۆژەکە لەسەر پێوەری گەرم ( لەخوارەوە بیبینە). بەڕێوەبەری داتاکان نمرەی پێوەری گەرم و ژمارەی پارەکان تۆماردەکات بۆ هەر ڕۆژێک.

پێوەری گەرم (HOT): H= ئەدای زۆرباش ( هەموو ئەندامەکانی تیم کارەکان تەواودەکەن، ڕەفتاری جوان نیشاندەدەن و هەروەها کاری هەرەوەزی ئەنجامدەدەن)، O= باش ( یەکێک لە ئەندامانی تیم کارەکەی تەواو نەکردووە، کەمتر لە ڕەفتاری داواکراو ئەنجامدەدەن یان کاری هەرەوەزیان کێشەی تێدایە)، T= زیاتر هەوڵبدە ( ٢ ئەندام یان زیاتری تیمەکە کارەکانیان تەواو نەکردووە، ڕەفتاری نەشیاو یان کاری هەرەوەزی وەک پێویست نیە). پێوەری گەرم پێویستە هەڵبواسرێت لە پۆلەکەتدا.

ڕاپۆرتکردن: لەکۆتای وانەکەدا ( دوای ئەوەی بەڕێوەبەری داتاکان پارەکان و پێوەری گەرمیان تۆمارکرد) هەر پەیامنێرێکی تیم پێویستە ڕاپۆرت ئامادەبکات بۆ هەموو پۆلەکە بە بەکارهێنانی ئەم دەقەی خوارەوە.

سڵاو من ناوم______________. من لە تیمی ______________.  ئەمڕۆ تیمەکەمان ______________ تۆمارکرد ( پێوەری گەرم) چونکە ____________________________.

( یاساکان: نابێت بەتایبەت ئاماژە بە ناوی ئەندامی تیمەکان بکرێت، پێویستە هەڵبستنە سەرپێ و هەموو پۆلەکە پێویستە گوێی لێبێت.)

هەفتەی جارێک ئەندامانی تیم تەوقە دەکەن لەکاتی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکاندا.

لەکۆتایدا، تیمەکان خاڵێک بەدەستدەهێنن بۆ هەر بەشێکی ڕاپۆرتەکە( ناو، ناوی تیم، نمرە و هۆکارەکان) بە کۆی گشتی ٤ خاڵی ڕۆژانە. دواتر، ئەو تیمەی زۆرترین پارەی کۆکردۆتەوە بۆ ئەو ڕۆژە ٣ خاڵ وەردەگرن دووەم تیم ٢ خاڵ و سێهەم تیم ١ خاڵ وەردەگرن. ئەمەش بۆ ئەوەی دڵنیا بیت هیچ تیمێک زۆر لەپێش نیە یان زۆر لەدوا نیە. هەر تیمێک دەکرێت ٢٠ پارەی زیاتری هەبێت بەڵام لە کۆتایدا تەنها ٣ خاڵ پێشدەکەوێت.

پاداشتی تیم: بۆ هەر ٥٠ خاڵ تیمەکە دیاریەکی بچوک وەردەگرێت( شیرینی، کتێب، قەڵەم،…هتد) تیمەکان لە هەرپۆلێک لە کۆتایی ٨ هەفتەکەدا کە زۆرترین خاڵیان کۆکردۆتەوە پێویستە خەڵاتێکی گەورە وەربگرن( ئاهەنگی خواردن، سەیرکردنی فلیم، ….هتد).

خەڵاتەکانی کویزی تیمەکان: هەر هەفتەیەک کویزێک ئەنجام بدە. خەڵات پێشکەش بکە بۆ هەر پۆلێک: ئەو تیمەی زۆرترین نمرەی بەدەستهێنا یان زۆر بەرەو پێشچوون. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو تیمە دیاریبکە کە باش کاردەکەن پێکەوە بۆ هەر هەفتەیەک و خەڵاتی کاری هەرەوەزیان پێبدە.

تیم گۆڕین:

لەژێر هیچ بارودۆخێکدا  نابێت ڕێگە بدەیت خوێندکار تیمەکەی خۆی یان شوێنی دانیشتنەکەی بگۆڕێت لەماوەی وانەکەدا. باشترین ڕێگا بۆ ڕێگرتن لە ” بۆڵەبۆڵ” لەپۆلدا بریتیە لەوەی پێیان بڵێیت کە تەنها کات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گۆڕانکاری بریتیە لە دوای قوتابخانە یان لە پشوی نانخواردندا..هتد. خوێندکاران پێویستە فێربن کە بەشداری بکەن لە فێربونێکی هاوکارانە لەگەڵ ئەندامەکانی تیمەکەدا. ئەگەر خوێندکاران گفتوگۆیان لەگەڵ کردیت دوای دەوام یان لە پشوەکاندا و بیانوی پێویستیان هەبوو پێیان بڵێ ٢ هەفتە هەوڵبدەن و  دوای ئەوە بیری لێبکەنەوەو گفتوگۆی بکەن لەگەڵ تۆدا.