دوای دیاریکردنی بەشەکانی بەڕێوەبردنی پۆل، سەیری ڤیدیۆیەک دەکەیت کە هەندێک لە بەشەکانی بەڕێوەبردنی پۆلی تێدایە کە پێشتر ئەماژەیان پێدرا. سەرەتا ئەم هێڵکارییەی خوارەوە بەوردی بخوێنەرەوە، دواتر سەیری ڤیدیۆکە بکە و تێبینیەکان بنوسە لە دەفتەرەکەتدا. دەکرێت زیاد لەجارێک سەیری ڤیدیۆکە بکەیتەوە.
| پرسیارەکان | بەشەکانی بەڕێوەبردنی پۆل | # | |
| بەڕێوەبردنی ڕەفتاری و کەلتوری پۆل | |||
| چۆن مامۆستا مامەڵەی کرد لەگەڵ بەدڕەفتاری؟ | بەڕێوەبردنی ڕەفتاری
| ||
| پێتوایە مامۆستا چ جۆرە کەلتورێکی هەیە لەپۆلەکەدا؟ | کەلتوری پۆل | ||
| مامۆستا چۆن هەوڵیدا پەیوەندییەکی باش دابمەزرێنێت لەگەڵ فێرخوازەکان؟ | لێکتێگەیشتن | ||
| مەشقە کاریگەرەکانی وانەوتنەوە | |||
| ئایا مامۆستا پێشوەختە خۆی ئامادەکردبوو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەدڕەفتارییە چاوەڕواننەکراوەکان، یان تەنها کاردانەوەی هەبوو؟
| کرداری پێشوەختە، نەک کاردانەوە | ||
| ئایا ڕێنماییەکانی مامۆستا ڕوون و کاریگەربوون؟ بۆچی؟ | پێدانی ڕێنمایی | ||
| پێتوایە مامۆستا ئامادەبوو وە پلانێکی گونجاوی هەیە بۆ وانەکە؟ | پلاندانانی وانەکە | ||
| ئایا مامۆستا هیچ تەکنیکێکی ڕاستکردنەوەی بەکارهێنا؟ | تەکنیکەکانی ڕاستکردنەوە | ||
| مامۆستا چ شێوازێکی دانیشتنی پۆلی بەکارهێنا؟ | شێوازی دانیشتن | ||
| تەکنیک و لێهاتوییەکانی مامۆستایان | |||
| ئایا مامۆستا گرنگی یەکسانی دا بە هەموو خوێندکارەکان و بەئاگابوو لەوەی کە چی ڕودەدات لە پۆلەکەدا؟ | بڵاوبونەوەی گرنگیپێدان | ||
| ئایا مامۆستا هیچ پەیوەندییەکی چاوی بەکارهێنا بەشێوەیەکی ڕاست کاتێک مامەڵەی لەگەل خوێندکاران کرد؟ | پەیوەندی چاو | ||
| ئایا مامۆستا ئاوازی جیاوازی دەنگی بەکارهێنا کاتێک بەشە جیاوازەکانی وانەکەی دەناساند؟ | دەرکەوتنی دەنگ | ||
| مامۆستا چ جۆرێک لە زمانی ئاماژە و جەستەی بەکارهێنا؟ | زمانی جەستە | ||
| مامۆستا چۆن چاودێری پۆلەکەی کرد؟ مامۆستا چی کرد کاتێک خوێندکارەکان دەستیان کرد بە ئەنجامدانی چالاکیەکە؟ | جوڵان و چاودێریکردن | ||