Heading 1
Heading 2

بەڕێوەبردنی پۆل: لێهاتوویەکانی مامۆستایان وتەکنیکەکان (٣)

کاتێک دینەسەر ڕۆڵی مامۆستایان و لێهاتوییەکانیان کە پێویستە شارەزای بن، پێنج بەشی سەرەکی دەکرێت دیاریبکرێت: بڵاوبونەوەی گرنگیپێدان، پەیوەندی چاو، دەرکەوتنی دەنگ، زمانی جەستە و جوڵان و چاودێریکردن.

١- بڵاوبونەوەی گرنگیپێدان

ئەمە لەبارەی پێدانی گرنگیپێدانی یەکسانەوەیە بۆ هەموو فێرخوازەکان لە پۆلدا. ئەمەش دەکرێت بەشداری بکات لە هاندانی فێرخوازە بێدەنگەکان بۆ بەشداریکردن بە داواکردن لێیان بۆ بەشداریکردن لە وەڵامدانەوە و دڵنیابوون لەوەی کە فێرخوازە زۆر پەرۆشەکان قۆرخی پۆلەکە نەکەن.

بڵاوکردنەوەی گرنگیپێدان لەسەر هەموو فێرخوازەکان لەپۆلدا وجەخت نەخستنە سەر خوێندکارە ئاست بەرزەکان بەتەنها، دەکرێت ببێتە هۆی بەدەستهێنانی ڕێزی هەموو فێرخوازەکانت و بشبیتە مامۆستایەکی دادپەروەر لەپێشچاویان. خوێندکاران تەنها ڕێز لەو مامۆستایانە دەگرن.

(ئامۆژگاری پراکتیکی، نموونە و ڤیدیۆ پێشکەشدەکرێت لەماوەی کۆرسەکەدا لەسەر چۆنێتی بڵاوبونەوەی گرنگیپێدان لەپۆلدا.)

 

٢- پەیوەندی چاو

ئەمە بریتییە لە سەیرکردنی مامۆستا بۆ خوێندکاران بۆ ئەوەی:

1. لە کاردانەوەکانیان تێبگەن

2. لێگتێگەیشتن دابمەزرێنن

3. ئاگایی خوێندکاران بهێڵنەوە

4. هانیان بدەن بۆ گوێگرتن

گەشەدان بە لێهاتوییەکانت لەسەر پەیوەندی چاو دەکرێت بەڕاستی یارمەتیدەربێت لە بەڕێوەبردنی پۆلەکەت و ئەوەش دەردەخات کە تۆ بە ئاگایت لەوەی کە چی ڕودەدات لە پۆلەکەتدا.

(ئامۆژگاری پراکتیکی، نموونە و ڤیدیۆ پێشکەشدەکرێت لەماوەی کۆرسەکەدا لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی پەیوەندی چاو لەپۆلدا.)

 

٣- دەرکەوتنی دەنگ

ئەمەش لەبارەی گۆڕینی تۆن و ئاوازی دەنگە لەلایەن مامۆستایانەوە بۆ:

1. بەدەستهێنانی ئاگایی

2. ڕاگەیاندنی گۆڕانکارییەکان لە قۆناغەکانی وانەکەدا

3. بەدەستهێنانی سەرنجی خوێندکار

4. پێدانی ڕاستکردنەوەی گونجاو

5. دەربڕینی ناڕەزاییان بەرامبەر ڕەفتاری خوێندکاران

گرنگە بۆ مامۆستایان کە یەک دەنگیان نەبێت. بۆ نموونە، دەنگی مامۆستا کاتێک بیرۆکەیەک ڕوندەکاتەوە پێویستە جیاواز بێت لە کاتێک کە ڕێنمایی دەدات لەسەر چۆنێتی ئەنجامدانی چالاکییەک یان ناساندنی بیرۆکەیەکی نوێ. ئاواز و تۆنی دەنگی جیاواز دەکرێت بەڕاستی یارمەتیدەربێت لە دروستکردنی پۆلێکی چالاک و سەرنجڕاکێش.

(ئامۆژگاری پراکتیکی، نموونە و ڤیدیۆ پێشکەشدەکرێت لەماوەی کۆرسەکەدا لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی دەنگ لە پۆلدا.)

 

٤- زمانی جەستە

ئەمە بریتیە لە بەکارهێنانی دەربڕینی ڕوخساری و زمانی ئاماژە لەلایەن مامۆستایانەوە بۆ گەیاندنی ئەو پەیامەی کە پێویستە گفتوگۆی لەسەر بکرێت  بۆ مامۆستایان.

زمانی جەستە ئامرازێکی بنچینەییە لە بەڕێوەبردنی خوێندکاران، گواستنەوەی بیرۆکەکان و ئاسانکردنی زاراوە قورسەکان.

(ئامۆژگاری پراکتیکی، نموونە و ڤیدیۆ پێشکەشدەکرێت لەماوەی کۆرسەکەدا لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی زمانی جەستە لە پۆلدا.)

 

٥- جوڵان و چاودێریکردن

ئەمە بریتیە لە جوڵانی مامۆستا لە ناو پۆلدا بۆ پشکنینی بەرەوپێشچونەکان بەبێ ڕاستکردنەوەی هیچ هەڵەیەک یان پێدانی دەستی ڕێنمایی بۆ ئەوانەی زمانیان دەیگرێت. مامۆستایان هەروەها هەڵسەنگاندن دەکەن کە تاچەند خوێندکاران باش ئەرکەکە جێبەجێ دەکەن و هەڵسەنگاندن بۆ بەهێزی و لاوازی زمانەکە دەکەن.

گەڕان بەناو پۆلەکەدا دەکرێت یارمەتیدەربێت تا مامۆستا ئەو خوێندکارانە بدۆزێتەوە کە ئەرکەکانیان ئەنجام نادەن یان رەفتاری نەشیاو دەکەن و مامۆستاش دەتوانێت چارەسەریان بکات.

(ئامۆژگاری پراکتیکی، نموونە و ڤیدیۆ پێشکەشدەکرێت لەماوەی کۆرسەکەدا لەسەر چۆنێتی جوڵان و چاودێریکردن لە پۆلدا.)

 

گرنگە لەبیرت بێت کە هەموو ئەم بەشانە پێکەوە کاردەکەن و ئەنجامیان دەبێت لە بەڕێوەبردنێکی کاریگەری پۆلدا. لە چاپتەری داهاتودا، فێردەبیت کە چۆن هەموو ئەم بەشانە لێکبدەیت بۆ دامەزراندنی بەڕێوەبردنێکی پۆلی بەهێز و دروستکەر.