Heading 1
Heading 2

بەشەکانی بەڕێوەبردنی پۆل

کویزەکەی پێشتر ئەوەی نیشاندا کە بەڕێوەبردنی پۆل بەشی جیاوازی هەیە و تەنها لەسەر یەک چەمک بنیات نەنراوە. دەتوانین بەشە جیاوازەکانی بەڕێوەبردنی پۆل وەک بەشە جیاوازەکانی سەیارەیەک ببینین. بۆئەوەی بتوانیت کێشیەک چارەبکەیت لە سەیارەیەکدا، دەبێت بەشە سەرەکیەکانی بزانیت. دواتر دەبێت دیاریبکەیت چ بەشێک کێشەی هەیە و بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵەی لەگەڵ بکەیت. بەهەمان شێوە بۆ ئەوەی پۆلەکەت بەشێوەیەکی باشتربەڕێوەببرێت، مامۆستا دەبێت ئەو بەشە جیاوازانە لەبەرچاو بگرێت تا بە ڕاستی و دروستی لە بەڕێوەبردنی پۆل تێبگات.

 

تێگەیشتن لە بەشە جیاوازەکانی پۆل زۆر گرنگە بۆ مامۆستای تازە و خاوەن ئەزمونیش کە دەکرێت:

  • ڕێگە بە مامۆستایان بدات بۆ دیاریکردنی ئەو بەشەی کە توشی کێشەبووە لەپۆلدا.
  • گەشە بە چارەسەرە پێویستەکان بدات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر بەشێک.
  • چارەسەری ئەوەبکات کە کێشەی دروست کردووە لە پۆلدا و بەڕێوەبردنێکی باشتری پۆل بەرهەمبێت.

 

بەبڕوای تۆ چەند بەشی بەڕێوەبردنی پۆل هەیە؟