بەڕێوەبردنی پۆلەکەت بگۆڕە بە خۆئامادەکردنت لەگەڵ نوێترین تەکنیکە پراکتیکیەکانی بەڕێوەبردنی پۆل لە لایەن مامۆستا شارەزاکان لە بواری وانەوتنەوەدا و بە نموونەی پراکتیکی لە قوتانخانە نێودەوڵەتییەکان لە تەواوی دنیادا.
بە بەڕێوەبردنی خوێندکاران لە پۆلدا بەشێوەیەکی کاریگەر، خوێندکارەکانت سود وەردەگرن و تۆش چێژی زیاتر دەبینیت لە وانەوتنەوە. هەروەها ناوبانگێک بنیات دەنێیت کە بتکاتە مامۆستایەکی دیار لە هەر جێگەیەکی پەروەردەیدا بیت.
لەم پڕۆگرامی ڕاهێنانەدا، تۆ:
- دەگەڕێیت بە ناو بنچینە گرنگەکانی تەکنیک و پڕەنسیپەکانی بەڕێوەبردنی پۆل.
- فێردەبیت کە چۆن مەشقی وانەوتنەوەی خۆت کاریگەری لە ڕەوشت و کارلێکەکانی خوێندکارەکانت دەکات.
- فێردەبیت کە چۆن کۆنتڕۆڵی ڕەفتار و وەڵامە سۆزدارییەکانی خوێندکاران بکەیت کاتێک لە پۆلدا کارلێک دەکەن.
- نوێترین تەکنیکەکانی بەڕێوەبردنی پۆل دەدۆزیتەوە و گەشە دەدەیت بە تواناکانت بۆ بەدەستهێنانی جێگیری بەردەوامی.
- چۆنێتی ناسینەوەی ڕەفتاری ئەرێنی خوێندکارەکانت فێردەبیت بەشێوەیەکی گونجاو هەروەها سیستەمێکی ئەرێنی پاداشتکردن بنیات دەنێیت کە هانی خوێندکاران دەدات بۆ فێربوون.
- کرداری گونجاوی ڕاستکاری دەگریتەبەر بەشێوەیەکی پیشەگەرانە کاتێک شتەکان لە کۆنتڕۆڵ دەردەچن و سیستەمێکی ڕێکی دەسەڵات گەشەپێدەدەیت بۆ پۆلەکەت.
ئەم پڕۆگرامی ڕاهێنانە بەهێزکراوە بە کۆمەڵێک ڤیدیۆ و بابەتی کرداریانەی جۆراوجۆر و ئامۆژگاری مامۆستا خاوەن ئەزمونەکان لە تەواوی جیهان لەبواری فێرکردن و ڕاهێنانی بەڕێوەبردنی ڕەفتارەکان.
چی بەدەست دەهێنیت؟
لەکۆتای ئەم کۆرسەدا، تۆ دەتوانیت:
- بەشە جیاوازەکانی بەڕێوەبردنی پۆل دیاریبکەیت کە کاریگەری هەیە لەسەر ڕەفتاری خوێندکار و کارلێکەکانی لە پۆلدا.
- هەڵسەنگاندن بکەیت لەسەر، چۆن ڕەفتاری تۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕەفتاری خوێندکارەکانت.
- سیستەمێکی ئەرێنی بەڕێوەبردنی ڕەفتارەکانی پۆل دامەزرێنیت.
- کەلتورێکی پۆل دابنێیت کە ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی ژینگەیەکی ئەرێنی فێربوون و کارلێکەکانی.
- یاسا و ڕۆتینەکان جێبەجێ بکەیت بۆ بەدەستهێنانی جێگیری و بەردەوامی.
- لێکتێگەیشنی زیرەکانە جێبەجێ بکەیت بۆ هاندانی خوێندکاران.
- گەشەبدەیت بە پێشەکی کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی کەمی تێگەیشتن و بەرزکردنەوەی ئاگایی خوێندکار و تێگەیشتنی لە پۆلدا.
- چۆنێتی کەمکردنەوەی بەریەککەوتنەکان نیشانبدەیت کاتێک خوێندکاران بە خراپی ڕەفتار دەکەن.
- گەشە بدەیت بە مەشقی چاکردنەوەو گێڕانەوە کاتێک شتەکان لە کۆنتڕۆڵ دەردەچن.
ئەم کۆرسە بۆکێ گونجاوە؟
بەڕێوەبردنی پۆل بەشێوەیەکی پێشکەوتوو بۆ فێربوون بریتیە لە کۆرسی بەردەوامی گەشەی پیشەگەرانە (CDP)، دیزاینکراوە بۆ مامۆستایان لە بوارە جیاوازەکان لەوانە: زانست، زمان، تەکنەلۆجیا و کۆمپیوتەر، بابەتە کۆمەڵایەتییەکان، بیرکاری، هونەر و وەرزش و بابەتەکانی تر. کۆرسەکە نموونەیشە بۆ بەڕێوەبەرانی قوتانخانەکان و هەر پەروەردەکارێکی تر کە لە بواری پەروەردەو وانەوتنەوەدا کاردەکات.
لەگەڵ کێ فێردەبیت؟
لوئەی سەلمان حاجی- بەڕێوەبەری ئەکادیمی، ڕاهێنەری مامۆستایان و مامۆستای زمانی ئینگلیزی.
مامۆستا لوئەی خاوەنی دوو بڕوانامەی ماستەرە لە بواری فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و زمانەوانی کرداری. ڕاهێنەری باوەڕپێکراوە لە ئینتەرناشناڵ هاوسی لەندەن لەگەڵ ئەزموونی ١٤ ساڵ لە ڕاهێنانی مامۆستایان و دیزاینکردنی پڕۆگرامی پەروەردەیی و وتنەوەی زمانی ئینگلیزی لە چەند وڵاتێکی جیاواز و لەچەند جێگەیەکی جیاواز.
مامۆستا لوئەی دامەزرێنەری فێرۆپیدیایە، کە پلاتفۆڕمێکی ناوازەی پەروەردەییە لە کوردستان. ئەو بەشێوەیەکی بەهێز باوەڕی بە هێزی پەروەردە هەیە و باوەڕیشی بە گەشەی پیشەگەری بەردەوام هەیە وەک ئامرازێکی بەهێز لە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی بەهێز و چالاک.
ڕاهێنەر ئەزموونە دەوڵەمەندەکەی تێکەڵکردووە لەگەڵ کۆمەڵێک نموونەی جیاواز لە ئەزموونی مامۆستایان لە تەواوی جیهاندا. بابەتەکان کردارین، تازە و گونجاون بۆ هەموو تەمەنە جیاوازەکان.