بابەتە بەربڵاوەكانى فێركردن

بابەتە بەربڵاوەكانى فێركردن: لەم بەشەدا، لیستێكی گەورەی بابەتی فێركاری دەدۆزیتەوە كە خۆی دەبینێتەوە لە وتارەكان، كەرەستەكان، ستراتیژەكان، و هەروەها پرۆگرامەكانی فێركاری، كە یارمەتی دەرت دەبن بۆ باشتركردنی توانای وانەوتنەوەت و ئاشنابوون بە كاریگەرترین ئامراز و بابەتەكانی بواری فێركردن .

٣٠ تەکنیک بۆ ‌هێورکردنەوەی پۆلێکی پڕ ژاوەژاو

زۆرێک لە مامۆستایان ڕێگەیەکیان هەیە بۆهێمنکردنەوەی پۆلەکانیان. ئێمە لێرەدا چەند بیرۆکەیەکی باش و هەمە چەشنمان چنیوەتەوە و دەیانخەینە ڕوو بۆ پۆلەکانی بنەڕەتی و ناوەندی و ئامادەیی. تۆی مامۆستا پێویستت بەم نووسینە دەبێت تا ئەو کاتەی بەردەوامی لە وانە وتنەوە، بۆیە لای خۆت بیپارێزە.

زياتر بخوێنەرەوە »

وەڵامدانەوەی قوتابیە بێزاركەرەكان

مەشقی كاریگەر و بەسود بدۆزەرەوە بۆ چارەسەری رەفتاری تێكدەرانە و سەرنجی خراپ و پێچەوانەی بكەیتەوە پێش ئەوەی ببێت بە كێشە.

زياتر بخوێنەرەوە »

٥ پێشینەکەی بەڕێوەبردنی پۆل

بۆ بەڕێوەبردنی پۆل بە شێوەیەکی کاریگەر، پێویستە مامۆستایان پێشینە بدەن بە پێکهێنانی پەیوەندییەکان، سود وەرگرتن لە کات، هەروەها دانانی چەند پێوانەیەک بۆ ڕەفتارکردن. بۆ ئەو مامۆستایانەی کە سەرەتای دەست کردنیانە بە وانە ووتنەوە، یان ئەو مامۆستایانەی کە وەکو من ئەگەڕێنەوە بۆ وانە ووتنەوە، قورسترین شت کە لێهاتوو بیت تیایدا بەڕێوەبردنی …

زياتر بخوێنەرەوە »

بۆچی خوێندکاران شتیان بیردەچێتەوە، و تۆ دەتوانیت چیبکەیت؟

بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی کاتژمێرێکدا، خوێندکارەکانت لە نیوە زیاتری ئەوەی فێری بوون بیریان دەچێتەوە. لە ماوەی ڕۆژێکدا تەنها سێ چارەکیان لەبیردەمێنێت و دوای ٤ڕۆژ، کەمتر لە ڕێژەی لە سەدا ٢٥یان لەبیردەمێنێت. کەواتە مامۆستایان دەتوانن چی بکەن بۆ ئەوەی زانیاری لە مێشکی خوێندکارەکانیاندا بهێڵنەوە؟ باشترین ستراتیژەکان لە پسپۆڕەکانەوە بەدەستبهێنە. مامۆستایەک تاگ بکە بۆ ئەوەی سودمەندبێت.

زياتر بخوێنەرەوە »

بڕی پێویستی ئەرکی ماڵەوە چەندە؟

ئەرکی ماڵەوە بەشێکی گرنگە لە هەر پۆلێکدا. لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە ئاسان نییە کە بزانین بڕی پێویست چەندە بۆ ئەوەی بدرێت بە قوتابییان. چی ئەبێت ئەگەر ئەو بڕە زۆر زۆر بێت یان زۆر کەم بێت؟. لەم ڤیدیۆیەدا، بەپێی دواین توێژینەوەی پەروەردەیی، ئێمە بڕی تەواوی ئەرکی ماڵەوەتان بۆ دەخەینە ڕوو بەپێی تەمەن و قۆناغی قوتابیەکان.

زياتر بخوێنەرەوە »

بیرکاری – سێ ئەرکی کرداری: مۆدێلکردنی لێدەرکردن

ئەمە یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ فێرکردنی قوتابیانی قۆناغی ٢ تا ٦. سارا دیز مامۆستای قۆناغی دووەم لە پۆلەکەیدا ڤیدیۆ کلیپێک بەکاردەهێنێت دەربارەی دێوی بسکیت بۆ سەرنجڕاکێشانی قوتابیەکانی و لە هەمانکاتیشدا بۆئەوەی بیرکارییان فێربکات. بزانە چۆن دەتوانیت وا لەقوتابیەکانت بکەیت ‌حەزیان لە شیکارکردنی پرسیارێکی بیرکاری بێت و بەڕاستی تامەزرۆی بن. فێرکردنی بیرکاری بەم ڕێگەیە زۆر خۆشدەبێت. شێوازەکەی ببینە و ڕای خۆتمان پێ بڵی؟ وە مامۆستایەکی بیرکاریش تاگ بکە تاوەکو سوودی لێببینێت.

زياتر بخوێنەرەوە »

چەند تێبینیەک بۆ یارمەتیدانی منداڵان لە فێربووندا: سێ “L”

من مامۆستایی وەک کاری بەکۆمەڵ دەبینم- وەک پرۆسەیەکی هاریکاری لە نێوان خۆم و پۆلەکەمدا. وەکوو تیمێک- یەکەم شت کە لە دەستپێکی هەموو ساڵێکی خوێندن دا دەیکەین، دانانی “ڕێکەوتنێکی هاوبەشە” بە چەشنێک کە منداڵان بۆ خۆیان سنور و یاساکانی پۆل دابنێن. ئەو لێک تێگەیشتنەی لەپۆلەکاندا هەمانە، بناغەیە بۆ سەرکەوتن. جۆرە ژینگەیەک …

زياتر بخوێنەرەوە »

پەرەدان بەئامادەبوونی قوتابیان لە پۆلەکەتدا

بەداخەوە زۆرجار لە پرۆگرامەکانی پەروەردەی مامۆستادا گرنگی ئامادەبوونی قوتابیان لە پۆلدا- کە حاڵەتی ئاگاداربوونە لە زانیاری وەرگرتن،  پەیوەندیکردنە بەئەرکی تاکەکان و کۆمەڵێکەوە لەچوارچێوەی  ژینگەیەکی فێربووندا، بە وردی فێرناکرێت. مامۆستایان هەست بە ئامادەبوونی خۆیان دەکەن کاتێک پەیوەندیەکی راستەقینەیان هەبێت لەگەڵ قوتابیەکاندا، کە دەبێتەهۆی درووستبوونی متمانە ورێز لە پۆلدا، ئەمەش رێگەیاندەدات کە …

زياتر بخوێنەرەوە »

ڕێگاکانی فێرکردن

مامۆستایان هەموو کۆکن لەسەر گرنگی بەکارهێنانی ڕێگای تازە لە هەبوونی پەروەردەیەکی نایابدا. هەرچۆنێک بێت، لەوانەیە زۆربەیان ئاگادارنەبن لەو ڕێگایانە و زانیارییان نەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونی ڕێگاکانی وانە ووتنەوە. لەم بابەتەدا، تێگەیشتنی تەواوت دەبێت سەبارەت بەهەموو ئەو ڕێگا فێرکاریانەی کە دەتوانیت بەکاریانبهێنیت لە کاتی وانەوتنەوەدا. دڵنیابە لەوەی کە زانیاریت دەستکەوتووە لەو ڕێگا فێرکردنە نوێیانە و مامۆستایەک ئاگادار بکەرەوە تاوەکو هەمووان سودمەندبن.

زياتر بخوێنەرەوە »
Share via