مەشقی كاریگەر و بەسود بدۆزەرەوە بۆ چارەسەری رەفتاری تێكدەرانە و سەرنجی خراپ و پێچەوانەی بكەیتەوە پێش ئەوەی ببێت بە كێشە.
زياتر بخوێنەرەوە »بابەتە گرنگەكانى فێركردن
کاریگەرییە بەهێزەکانی وێنەکێشان لە پرۆسەی فێربووندا
وێنەکێشان لە سیستمی پەروەردە و فێرکردندا تەکنیکێکی فێرکردنی لە بیرکراو و پشگوێخراوە لە قوتابخانەکەم لە کوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک توێژینەوەی نوێ ئەوە دەخەنەڕوو کە دەکرێت وێنەکێشان ببێتە ئامڕازێکی بەهێز لە سیستمی پەروەردە و فێرکردندا. لە ڕێگەی ئەم ڤیدیۆیەوە بزانە سودەکانی تەکنیکی وێنەکێشان لە فێرکردندا چییە وە چۆن دەکرێت کاریگەری گەورەی هەبێت لە پرۆسەی فێربوونی قوتابییەکانتدا.
زياتر بخوێنەرەوە »هاندانی هەرزەکاران
لەم بابەتەدا گفتووگۆ دەکەین دەربارەی چۆنیەتی ئاڕاستەکردنی مامۆستایان بۆ باشکردنی ئاستی هاندانی خوێندکارە هەرزەکارەکان.
زياتر بخوێنەرەوە »خۆشکردنی وانەی بیرکاری
پێویست ناکات بیرکاری وەڕسکەر بێت، ببینە چۆن مامۆستایەکی بیرکاری قۆناغی ناوەندی هانی خوێندکاران دەدات بە پەرۆش بن بۆی.
زياتر بخوێنەرەوە »بۆچی خوێندکاران شتیان بیردەچێتەوە، و تۆ دەتوانیت چیبکەیت؟
بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی کاتژمێرێکدا، خوێندکارەکانت لە نیوە زیاتری ئەوەی فێری بوون بیریان دەچێتەوە. لە ماوەی ڕۆژێکدا تەنها سێ چارەکیان لەبیردەمێنێت و دوای ٤ڕۆژ، کەمتر لە ڕێژەی لە سەدا ٢٥یان لەبیردەمێنێت. کەواتە مامۆستایان دەتوانن چی بکەن بۆ ئەوەی زانیاری لە مێشکی خوێندکارەکانیاندا بهێڵنەوە؟ باشترین ستراتیژەکان لە پسپۆڕەکانەوە بەدەستبهێنە. مامۆستایەک تاگ بکە بۆ ئەوەی سودمەندبێت.
زياتر بخوێنەرەوە »بیرکاری – سێ ئەرکی کرداری: مۆدێلکردنی لێدەرکردن
ئەمە یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ فێرکردنی قوتابیانی قۆناغی ٢ تا ٦. سارا دیز مامۆستای قۆناغی دووەم لە پۆلەکەیدا ڤیدیۆ کلیپێک بەکاردەهێنێت دەربارەی دێوی بسکیت بۆ سەرنجڕاکێشانی قوتابیەکانی و لە هەمانکاتیشدا بۆئەوەی بیرکارییان فێربکات. بزانە چۆن دەتوانیت وا لەقوتابیەکانت بکەیت حەزیان لە شیکارکردنی پرسیارێکی بیرکاری بێت و بەڕاستی تامەزرۆی بن. فێرکردنی بیرکاری بەم ڕێگەیە زۆر خۆشدەبێت. شێوازەکەی ببینە و ڕای خۆتمان پێ بڵی؟ وە مامۆستایەکی بیرکاریش تاگ بکە تاوەکو سوودی لێببینێت.
زياتر بخوێنەرەوە »٥ خاسيەتە كاراكەى فێربوون لەسەر بنەماى پڕۆژە
دەكرێت فێربوون لەسەر بنەماى پڕۆژەكار شێوازێكى بێ وێنە بێت بۆ خوێندكار، بۆ مامۆستا هەروەها بۆ بەرەو پێشچونى قوتابخانەكەش. بەڵام بە مەرجێك دەرئەنجامێكى بيرمەندانەو فێركاريى هەبێت. سەرقاڵبوونى خوێندكار بە دروستكردنى شتێكەوە بەس نييە. ئەم پێنج ڕێگەيەى خوارەوە ئەو خاسيەتانەن كە بە هۆيانەوە فێربوون لەسەر بنەماى پرۆژەكار فەراهەم دێت.
زياتر بخوێنەرەوە »کواڵێتی کام بەرنامەی چاودێری یارمەتیدەرە بۆ سەرکەوتنی باوان و منداڵان
ئەگەر هەموو ساڵێک ٪١٣ سەرمایەکەت بۆ بگەڕێتەوە، زۆر دڵ خۆشدەبیت، وایە؟ چی دەبێت ئەگەر سەرمایەکەت بۆ منداڵەکەت بێت، گەڕانەوەی سەرمایەکەت نەک تەنها لە ڕووی ئابوریەوە بەڵکو ئەنجامەکەی بەدەستهێنانی ژیانێکی دەوڵەمەندانە و تەندروستانە دەبێت بۆ هەموو خێزانەکەت؟ ئەمە بابەتی وتارێکی نوێیە بە ناوی ” سودەکانی سوڕی ژیان و پرۆگرامێکی بەسود بۆ …
زياتر بخوێنەرەوە »کەرتی پەروەردە لە نێوان تایبەت و گشتیدا
لە هەرە پێناسە ووشەیی و فەرهەنگیەکەیدا پەروەردە بریتیە لە پرۆسەی ئاسانکاری فێربوون یان دەسکەووتنی زانیاری، شارەزایی، بیرۆکەکان، بەها و نەریتەکان.میتۆدەکانی پەروەردەش چیروک خوانی، گفتووگۆ، مەشق، ڕاهێنان و تۆێژینەوە لە خۆدەگرێت. کۆی گشتی پرۆسەکە لە پێناوی ئامانجێکی باڵا و گرنگدا دێتە ئەنجامدان ئەویش بەرەوپێشچوونی توانای مروییە، کە بە باخچەی ساویان دەست …
زياتر بخوێنەرەوە »به بيانووى دهستپێكردنى ساڵى تازهى خوێندنهوه
ئاشكرايه مامۆستاو قوتابى وهك دوو ئينسان كه كاريان به يهكتر ههيه، دهشێت پهيوهنديهك به يهكيانهوه ببهستێت. تهبيعهتى پهيوهنديش وايه، ههتا چاك و ساخڵهم بێت، ئهوا كردارى ناردن وهرگرتن چوست و چالاك و بێوهى تر دهبێت.
زياتر بخوێنەرەوە »