فێركردنى منداڵان

فێركردنى منداڵان: ئەم بەشە تایبەتە بەو مامۆستایانەی كە وانە بە منداڵانی سەرەتایی دەڵێنەوە هەتاوەكو تەمەنى دوازدە ساڵ. باشترین میتۆدی وانەوتنەوە و فێركردن، پلانەكانی فێركردن، چالاكیەكان، هونەر و شێوەكاری، چیرۆك و هۆنراوەكان، بابەت و ئامرازەكانی فێركردن – بۆ یارمەتیدانت لە هۆڵی وانەوتنەوەی سەرەتایی – لێرە بدۆزەرەوە.

وەڵامدانەوەی قوتابیە بێزاركەرەكان

مەشقی كاریگەر و بەسود بدۆزەرەوە بۆ چارەسەری رەفتاری تێكدەرانە و سەرنجی خراپ و پێچەوانەی بكەیتەوە پێش ئەوەی ببێت بە كێشە.

زياتر بخوێنەرەوە »

کاریگەرییە بەهێزەکانی وێنەکێشان لە پرۆسەی فێربووندا

وێنەکێشان لە سیستمی پەروەردە و فێرکردندا تەکنیکێکی فێرکردنی لە بیرکراو و پشگوێخراوە لە قوتابخانەکەم لە کوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک توێژینەوەی نوێ ئەوە دەخەنەڕوو کە دەکرێت وێنەکێشان ببێتە ئامڕازێکی بەهێز لە سیستمی پەروەردە و فێرکردندا. لە ڕێگەی ئەم ڤیدیۆیەوە بزانە سودەکانی تەکنیکی وێنەکێشان لە فێرکردندا چییە وە چۆن دەکرێت کاریگەری گەورەی هەبێت لە پرۆسەی فێربوونی قوتابییەکانتدا.

زياتر بخوێنەرەوە »

٥ پێشینەکەی بەڕێوەبردنی پۆل

بۆ بەڕێوەبردنی پۆل بە شێوەیەکی کاریگەر، پێویستە مامۆستایان پێشینە بدەن بە پێکهێنانی پەیوەندییەکان، سود وەرگرتن لە کات، هەروەها دانانی چەند پێوانەیەک بۆ ڕەفتارکردن. بۆ ئەو مامۆستایانەی کە سەرەتای دەست کردنیانە بە وانە ووتنەوە، یان ئەو مامۆستایانەی کە وەکو من ئەگەڕێنەوە بۆ وانە ووتنەوە، قورسترین شت کە لێهاتوو بیت تیایدا بەڕێوەبردنی …

زياتر بخوێنەرەوە »

بۆچی خوێندکاران شتیان بیردەچێتەوە، و تۆ دەتوانیت چیبکەیت؟

بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی کاتژمێرێکدا، خوێندکارەکانت لە نیوە زیاتری ئەوەی فێری بوون بیریان دەچێتەوە. لە ماوەی ڕۆژێکدا تەنها سێ چارەکیان لەبیردەمێنێت و دوای ٤ڕۆژ، کەمتر لە ڕێژەی لە سەدا ٢٥یان لەبیردەمێنێت. کەواتە مامۆستایان دەتوانن چی بکەن بۆ ئەوەی زانیاری لە مێشکی خوێندکارەکانیاندا بهێڵنەوە؟ باشترین ستراتیژەکان لە پسپۆڕەکانەوە بەدەستبهێنە. مامۆستایەک تاگ بکە بۆ ئەوەی سودمەندبێت.

زياتر بخوێنەرەوە »

بیرکاری – سێ ئەرکی کرداری: مۆدێلکردنی لێدەرکردن

ئەمە یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ فێرکردنی قوتابیانی قۆناغی ٢ تا ٦. سارا دیز مامۆستای قۆناغی دووەم لە پۆلەکەیدا ڤیدیۆ کلیپێک بەکاردەهێنێت دەربارەی دێوی بسکیت بۆ سەرنجڕاکێشانی قوتابیەکانی و لە هەمانکاتیشدا بۆئەوەی بیرکارییان فێربکات. بزانە چۆن دەتوانیت وا لەقوتابیەکانت بکەیت ‌حەزیان لە شیکارکردنی پرسیارێکی بیرکاری بێت و بەڕاستی تامەزرۆی بن. فێرکردنی بیرکاری بەم ڕێگەیە زۆر خۆشدەبێت. شێوازەکەی ببینە و ڕای خۆتمان پێ بڵی؟ وە مامۆستایەکی بیرکاریش تاگ بکە تاوەکو سوودی لێببینێت.

زياتر بخوێنەرەوە »

کواڵێتی کام بەرنامەی چاودێری یارمەتیدەرە بۆ سەرکەوتنی باوان و منداڵان

ئەگەر هەموو ساڵێک ٪١٣ سەرمایەکەت بۆ بگەڕێتەوە، زۆر دڵ خۆشدەبیت، وایە؟ چی دەبێت ئەگەر سەرمایەکەت بۆ منداڵەکەت بێت، گەڕانەوەی سەرمایەکەت نەک تەنها لە ڕووی ئابوریەوە بەڵکو ئەنجامەکەی بەدەستهێنانی ژیانێکی دەوڵەمەندانە و تەندروستانە دەبێت بۆ هەموو خێزانەکەت؟ ئەمە بابەتی وتارێکی نوێیە بە ناوی ” سودەکانی سوڕی ژیان و پرۆگرامێکی بەسود بۆ …

زياتر بخوێنەرەوە »

چەند تێبینیەک بۆ یارمەتیدانی منداڵان لە فێربووندا: سێ “L”

من مامۆستایی وەک کاری بەکۆمەڵ دەبینم- وەک پرۆسەیەکی هاریکاری لە نێوان خۆم و پۆلەکەمدا. وەکوو تیمێک- یەکەم شت کە لە دەستپێکی هەموو ساڵێکی خوێندن دا دەیکەین، دانانی “ڕێکەوتنێکی هاوبەشە” بە چەشنێک کە منداڵان بۆ خۆیان سنور و یاساکانی پۆل دابنێن. ئەو لێک تێگەیشتنەی لەپۆلەکاندا هەمانە، بناغەیە بۆ سەرکەوتن. جۆرە ژینگەیەک …

زياتر بخوێنەرەوە »

وێنەکێشان وەک مۆدێلی وانە گوتنەوە

لای منداڵان وێنەکێشان ئامرازێکی گەورەیە بۆ خاڵی کردنەوەی هەڵچونە دەروونیەکان و ئەو فشارە کۆمەڵایەتیانەی لەسەر منداڵ دروست دەکرێت. بەو هۆیە وێنه‌كێشان چێژێکی تایبەتی هەیە و هەستی ئاسودەیی و دڵخۆشیان پێ دەبەخشێت.

زياتر بخوێنەرەوە »

یاری و زمان لای منداڵ

یاریکردن(چالاکی) پرۆسەیەکی دانەبراوە لەژیانی منداڵ، ئامرازی گەورە و کاریگەرە لە بوارەکانی گەشەی (کۆمەڵایەتی، هەڵچوونی، ژیری و جەستەیی) دەرککردنی زیاتر بەجیهان و دەورووبەر. ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ بەتاڵکردنەوەی هەموو ئەو هیلاکییە دەروونی و هەڵچوونیانەی منداڵ کە ڕۆژانە ڕوبەڕووی دەبێتەوە. شەش ساڵی یەکەمی تەمەن لەگەڵ گەشەکردنی توانای قسەکردن، زۆر جار منداڵان هەرکەس بۆ …

زياتر بخوێنەرەوە »
Share via
Send this to a friend