Shokhan Mohammed Hadi

شۆخان محمد هادی هەڵگری دوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و زانکۆی سلێمانی. ئەزموونی کارکردنم لە خوێندنگا ناحکومی و پەیمانگاکانی فێرکردنی زماندا هەیە. باوەڕم بە گرنگی پەروەردە و ڕۆلی گەورەی مامۆستا هەیە. بۆیە پێم وایە پێویستە مامۆستا ئامادە بکرێت پاشان بنێردرێتە پۆلەکانی خوێندن؛ بۆ ئەمەش بە پلەی یەکەم هەوڵ و پەرۆشیی مامۆستا بۆ پیشەکەی خۆی، پاشان سیستمێکی پەروەردەیی پێشکەوتوو پێویستە کە بەردوام لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی مامۆستاو پشتگیریکردنیدا بێت. بەڵام نەبوونی سیستمێکی لەو شێوەیە هەرگیز ئاستەنگ نیە لەبەردەم خوێندنەوەو هەوڵی خۆ بەرەرەو پێشبردنی بەردەوام لە لایەن مامۆستا خۆیەوە؛ چوونکە پێم وایە مامۆستا بەرپرسی یەکەمە لە گەیاندنی زانیاری بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش و لەبیر نەکراو. لە ئێستادا خوێندکاری ماستەرم لە (ئەدەبی جیهانی) لە ووڵاتی مالیزیا.

ستراتیژە بنیادنراوەکان لەسەر بنەمای مێشک بۆ کەمکردنەوەی فشاری تاقیکردنەوە

ئێمە لە جیهانێکی فشار دروستکەردا دەژین، و فشاریش لای خوێندکاران و فێرکاران بەرز دەبێتەوە لە کاتی ئامادەکاریدا بۆ تاقیکردنەوە گرنگەکان. دەکرێت دەرئەنجامی ئەم فشار دروستکەرانەش گەورەبن کاتێک نمرەکانی تاقیکردنەوە بە سەرمایەی خوێندن، هەڵسەنگاندنەکانی مامۆستا، و دامەزراندنی داهاتووی خوێندکارانەوە دەبەسترێنەوە. لە سۆنگەی دەمارییەوە، فشاری بەرز سووڕی فێربوونی دەمار تێکدەدات و بنیادنان، …

زياتر بخوێنەرەوە »

بەکارهێنانی ووچانەکانی مێشک بۆ گەڕاندنەوەی سەرنجی خوێندکاران

لە سەرەتاکانی پیشەی مامۆستایمدا، بە تێبینیەک بێزار بووم کە لە لایەن مامۆستایەکی جێگرەوەوە جێهێڵرابوو. ئەو نووسیبووی کە لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەی کە لەگەڵ خوێندکارەکانمدا بووە، خوێندکارەکان لە بەشی یەکەمی پۆلەکەدا بە دەم پۆلەکەوە هاتوون، بەڵام زۆربەیان پاش ٢٠ خوولەک لە ڕێنماییەکانی بێئاگا، سەرقاڵ بە ئیشی تر، تەنانەت تێکشکاو بوون. کاتێک لە خوێندکارەکانم پرسی کە چی ڕوویدا، هەموویان بە یەک دەنگ: "مامۆستا ووچانەکانی مێشکی پێ نەداین." کەواتە ووچانەکانی مێشک چین و چۆن دەتوانین بەکاریان بهێنین؟

زياتر بخوێنەرەوە »

کام جۆرە لە ئەزموونەکانی دەنگ وا لە منداڵان دەکات بە باشترین شێوە فێربن؟

نینا کراوس کە زیندەوەرزانە لە زانکۆی نۆرس وێسترن (Northwestern) زۆرترین کاتی لە ژیانی پسپۆڕیدا لە توێژینەوە دەرباری ئەوەی چۆن دەنگ کار لە مێشک دەکات بەسەر بردووە. ئەوەی دۆزیویەتیەوە کاریگەی گرنگی لەسەر ئەوە هەیە کە چۆن پێگەشتووان و منداڵان مامەڵە لەگەڵ ئەو دەنگانە دەکەن کە لە دەوریانن. "دەنگ نەبینراوە، بەڵام هێزێکی یەکجار بەتوانایە، " کراوس ووتی،" بە باش یاخود بە خراپ، دەنگ شێوە دەدات بە مێشک و چۆنیەتی فێربوونت."

زياتر بخوێنەرەوە »

چۆن بەستەڵەک بشکێنین؟

  پێنج ڕێگەی داهێنەرانە بۆ ئەوەی پۆلەکەت بهێنیتە قسەکردن.  بەکارهێنانی بەستەڵەکشکێن گرنگە لەکاتێکدا کە لە هەوڵی ناسینی خوێندکارەکانتدایت. سودی هەیە تەنانەت لەکاتێکدا کە خوێندکارەکانیشت بەباشی یەکتری ناناسن. بە پشتبەستن بە شێوازی ڕێکخستنی پۆلەکان لەلایەن قوتابخانەکەتەوە دەتوانیت بەشێوەیەکی سەرەکی ئەم چالاکییانە بەکاربهێنیت لە سەرەتای ساڵی خوێندندا. هەروەها دەتوانیت بەستەڵەکشکێن بکەیت بە …

زياتر بخوێنەرەوە »
Share via
Send this to a friend