Khabat Rafiq

خه‌بات ره‌فيق محمد، مامۆستاى زمانى ئينگليزى و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس له‌ زمان و ئه‌ده‌بى ئينگليزيدا، هه‌روه‌ها خاوه‌نى بڕوانامه‌ى TEFL ى به‌ريتانى بۆ وتنه‌وه‌ى زمانى ئينگليزى. مامۆستا خه‌بات به‌شدارى ده‌يان خولى ڕاهێنان و گه‌شه‌سه‌ندن و شياندنى مامۆستايانى كردووه‌ ده‌يان بڕوانامه‌ و سوپاسنامه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ ئێستادا له‌ پاڵ پيشه‌ى مامۆستايى دا وه‌رگێڕو هه‌ڵه‌چنه‌ له‌ فێرۆپيديا. مامۆستا خه‌بات باوه‌ڕى ته‌واوى به‌ گيانى هاوكارى و كاركردن به‌كۆمه‌ڵه‌. له‌ كۆتايدا ئه‌و ده‌ڵێت: تۆ دوو ده‌ستت هه‌يه‌ يه‌كه‌م بۆخۆت، دووه‌م بۆ يارمه‌تيدانى خه‌ڵكى.

بۆچى و چۆن هاندانى ناوه‌كى كارده‌كات؟

ئێمه‌ زياتر له‌ هه‌موو كات به‌ئاگاين كه‌ هاندان و به‌شداريكردنى خوێندكاران بنچينه‌ن بۆ به‌رده‌وام بوونى فێربوون. به‌ڵام گفتوگۆى كه‌متر هه‌بووه‌ له‌سه‌ر بۆچى و چۆن هاندانى ناوه‌كى كارده‌كات؟ له‌ ڕاستيدا ، ئێمه‌ له‌باره‌ى هاندانى خوێندكارانه‌وه‌ ده‌دوێين ، ديمه‌نێكى ڕاستيمان له‌بيرچووه‌ كه‌ پێشتر خۆيان زۆر جار هاندراون بۆ ئه‌نجامنه‌دانى ئه‌و كارانه‌ى كه‌ په‌روه‌رده‌كاران ده‌يانه‌وێت ئه‌نجامى بده‌ن.

زياتر بخوێنەرەوە »

هه‌له‌ زێڕينه‌كانى پشووه‌كان كه‌ نابێت له‌ده‌ست بچن

وه‌ك ئاشكرايه‌ له‌ ته‌واوى دنيا و وڵاتان پشووه‌كان كه‌م تا زۆر داڕێژراون به‌ هيواى پێدانى پشووى ده‌رونى و كۆمه‌ڵايه‌تى و زانستى، به‌ڵام هه‌ندێك جار پشووه‌كان زۆر له‌ ئه‌ندازه‌ى پێويست زياترن و مرۆڤ ده‌كرێت بيانكاته‌ خاڵێكى وه‌رچه‌رخان له‌ ژيانيدا.

زياتر بخوێنەرەوە »

سێ ڕێگاى خێرا بۆ گۆڕينى پۆله‌كه‌ت بۆ ئۆنلاين

ده‌زانين ده‌كرێت قورس ده‌ربكه‌وێت كه‌ ئه‌زمونى پۆله‌كه‌ت بهێنيته‌ ئۆنلاين . خوێندكاره‌كانت ڕه‌نگه‌ سنورێكى دياريكراويان هه‌بێت بۆ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجيا له‌ ماڵه‌وه‌ . ڕه‌نگه‌ هه‌رگيز وانه‌ت به‌ ئۆنلاين نه‌وتبێته‌وه‌ ياخود هيچ كۆرسێكى ئۆنلاينيشت وه‌رنه‌گرتبێت‌ پێشتر.كاتى زۆريشت له‌به‌رده‌ست نى يه‌ بۆ خۆ ئاماده‌كردن . به‌ڵام ده‌زانين كه‌ پێويسته‌ چه‌ندى كه‌له‌ تواناتدايه‌ كارێك بكه‌يت بۆ پێدانى هه‌لى به‌رده‌وامى فێربوون به‌ خوێندكاره‌كانت . هه‌موومان پێکەوە بۆ ئەمە ئامادەین.

زياتر بخوێنەرەوە »

پێنج پرسيار له‌ خۆت بكه‌ سه‌باره‌ت به‌و خوێندكارانه‌ت كه‌ سستن (به‌شى يه‌كه‌م)

كاتێك پرسيار له‌ مامۆستايان ده‌كه‌ين گه‌وره‌ترين كێشه‌يان چى يه‌، يه‌ك كێشه‌ ده‌دۆزنه‌وه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى ڕێك و بنچينه‌يى “هاندانى خوێندكاران”. ده‌توانيت به‌ زۆربه‌ى خوێندكاره‌كانت بگه‌يت، به‌ڵام خوێندكاره‌كانى تر ناتوانيت پێيان بگه‌يت. كێشه‌ نى يه‌ چ هه‌وڵێك ده‌ده‌يت، هيچ حه‌زێكيان بۆ فێربوون نى يه‌. هيچ حه‌زێكيان بۆ ئه‌نجامدانى كارى باش نيه‌ تۆش …

زياتر بخوێنەرەوە »

فێرخوازى منداڵ و خوێندنه‌وه‌

له‌م بابه‌ته‌دا وێندى ئه‌رنۆڵد و فيۆنا ماڵكۆم لێكۆڵينه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆچى پێويسته‌ گه‌شه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ بده‌ين له‌گه‌ڵ فێرخوازى منداڵدا، هه‌روه‌ها چه‌ندين ئامۆژگارى و پێشنيارى به‌سود له‌ سه‌ر چۆنێتى ئه‌نجامدانى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. سروشتى خوێندنه‌وه‌ نزيكه‌ى 122 مليۆن گه‌نج له‌ جيهاندا نه‌خوێنده‌وارن، كه‌ ئافره‌تانى گه‌نج به‌ڕێژه‌ى  60.7%  ده‌بن.  67.4   مليۆن منداڵ بێ …

زياتر بخوێنەرەوە »

چه‌ند ستراتيجێك بۆ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه‌ بێده‌نگن، بێئيشن، لاوازن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى كێشه ‌دروستده‌كه‌ن

وه‌ك مامۆستايه‌كى تازه‌ى مێژوو، گه‌شتن به‌ سيسته‌مێكى ڕێك بۆ فێرخوازان گه‌وره‌ترين كێشه‌م بوو. له‌ سێيه‌م ساڵى كاركردنمدا نه‌ به‌ته‌واوى تێده‌گه‌شتم ، نه‌ ئه‌و هێز و سه‌ختيه‌ بێهاوتايه‌ى خوێندكارانم له‌به‌رچاو ده‌گرت كه‌له‌گه‌ڵ خۆيان ده‌يانهێنا بۆناو پۆل. ئێستا پاش نۆساڵ له‌ پۆلدا و فێربوون له‌ شكه‌سته‌ زۆره‌كانم ، هێشتا ئه‌وه‌ ناڵێم كه‌ …

زياتر بخوێنەرەوە »

تواناكانى وتاردان

بۆ زۆربه‌ى خه‌ڵك، وتاردان و وه‌ستان له‌‌ناو كۆمه‌ڵێكدا يه‌كيكه‌ له‌ گه‌وره‌ترين ترسه‌كانيان. به‌ تايبه‌ت بۆ زۆربه‌ى خويندكارانى زمان ئه‌مه‌ بارگرانييه‌كى بنچينه‌ييه‌. له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ندێك ڕێگا ده‌بينين كه‌ به‌هۆيه‌وه‌ ده‌توانين يارمه‌تى خوێندكارێكى ئاست مامناوه‌ند بده‌ين بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و بارگرانيانه‌ى دێنه‌ ڕێى، هه‌روه‌ها هه‌نێك ته‌كنيك ده‌خه‌ينه‌ ڕوو بۆئه‌وه‌ى وته‌كانيان  كاريگه‌ر و …

زياتر بخوێنەرەوە »

به‌ڕێوه‌بردنى پۆل: دانانى ياسا بنچينه‌ييه‌كان

لێهاتووى له‌ به‌ڕێوه‌بردنى پۆلدا بنچينه‌يه‌كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنێكى دروست و كاريگه‌ر له‌هه‌ر پۆلێكدا به‌ڵام هيچ كه‌سێك له‌ سكى دايكى فێرى فێڵ و شێوازەكانى پۆل به‌ڕێوه‌بردن نه‌بووه‌ ، زۆربه‌ى مامۆستايان به‌ڕێگه‌ گرانه‌كه ؛ له‌ ڕێى هه‌ڵه‌كانيان ‌ فێربوون ! زۆربه‌مان كاتێكمان له‌ياده‌ كه‌هه‌ستمان كردووه‌ به‌ته‌واوى ده‌سته‌وه‌ستانين به‌رامبه‌ر به‌ بارودۆخێكى ناو پۆل له‌ …

زياتر بخوێنەرەوە »

دارى سوپاسگوزارى

با ئاهه‌نگى جوانيه‌كانى پايز بگێڕين، به‌ دروستكردنى دارى سوپاسگوزارى. منداڵان حه‌ز به‌ يارمه‌تيدان ده‌كه‌ن له‌ كێشان و بڕين و ڕه‌نگكردنى گه‌ڵاكان له‌ كاغه‌ز. ئه‌مه‌ چانسێكيشه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببينن كه‌ده‌بێت چه‌ند سوپاسگوزاربن بۆ جوانيه‌كانى ژيان. هيوادارين ئه‌م كاره‌ ببێته‌ به‌شێك له‌ نه‌ريتى خێزانه‌كان له‌ كوردستان.     كاغه‌زى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ پێنووس يان …

زياتر بخوێنەرەوە »
Share via
Send this to a friend