ئاشكرايه مامۆستا‌و قوتابى وه‌ك دوو ئينسان كه كاريان به يه‌كتر هه‌يه، ده‌شێت پهيوهنديهك به يهكيانهوه ببه‌ستێت. تهبيعهتى پهيوهنديش وايه، هه‌تا چاك و ساخڵه‌م بێت، ئه‌وا كردارى ناردن وه‌رگرتن چوست و چالاك و بێوهى تر ده‌بێت.
زياتر بخوێنەرەوە »Hardi Abbas
هه‌ردى عباس محمد "هه‌ردى عباس"، ده‌رچووى به‌شى زانستى كۆمپيوتهرم له زانكۆى سلێمانى. ئێستا ڕاهێنه‌رى پهروهردهييم له پهيمانگاى ڕاهێنان و گه‌شپێدانى په‌روه‌رده‌يى و، سه‌روكارم له گه‌ڵ به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى وانه‌وتنه‌وه‌ى مامۆستايان دا هه‌يه، هه‌ر له دواى ته‌واوكردنى خوێندنى زانكۆييهوه، له ناو په‌روه‌رده‌دا كار ده‌كه‌م ،كه پێكدێن له وانه وتنه‌وه‌و ڕاهێنه‌رى و به‌شدارى كردن له چه‌نده‌ها بۆنه‌و چالاكى په‌روه‌رده‌يى. له‌و پێناوه‌شدا به‌شدارى زۆرترين خوولى پێگه‌ياندنى پهروهردهييم كردووه‌و بڕوانامه‌ى تايبه‌تى پهروهردهييم تێدا به‌ده‌ست هێناوه، كه گرنگترينيان به‌شداريكردن بووه له خوولى MTTP (پرۆگرامى پێگه‌ياندنى ڕاهێنه‌رى په‌روه‌رده‌يي)، كه له‌لايه‌ن كۆليژى بێرمينگهامى په‌روه‌رده‌ييه‌وه جێبه‌جێكرا.
به‌نده به پێى ئه‌زمونى كاركردنم له كايه‌ى پهروهردهييدا، له‌و بڕوايه‌دام زۆربه‌ى كێشه‌كانى ئه‌م ووڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سيسته‌مى په‌روه‌رده، بۆيه بۆ چێكردنى هه‌ر گۆڕانكاريه‌ك ناچارين له په‌روه‌رده‌وه ده‌ست پێبكه‌ين. په‌روه‌رده‌ش بۆخۆى سهلامهتترين و باوهڕپێكراوترين ڕێگه‌يه بۆ گۆڕينى جيهان.