Daban Bahman

دابان دەرچووى زانكۆى سلێمانى يە و هەڵگرى بڕوانامەى بەكالۆريۆسە لە پەروەردەى زمانى ئينگليزيدا. هەرەوەها هەڵگرى بڕوانامەى دبلۆمى بەڕيتانى (TEFL) و بڕوانامەى TESOLى زانكۆى بێرمنگهامە. ئەو لە ئێستادا ڕێگەپێدراوى ياساييە بۆ كارى وەرگێڕى و مامۆستاى ئامادەييشە، لە پاڵ ئەوەشدا مامۆستاى فێربوونى زمانى ئينگليزييە لە پەيمانگاى IDEL. دابان بە بەشداريكردنى لە چەندين خولى ڕاهێنان و كاركردن لەگەڵ كەسانى جياواز و لە پەيمانگاو ڕێكخراوى جياوازدا بۆتە خاوەن ئەزموونێكى بێهاوتا لە پيشەكەيدا. بۆيە ئەو پێى باشە مامۆستايانى كوردستان لە ڕێگەى بە دواداچوون و خوێندنەوەى زياترەوە تواناو لێهاتوييان پەرەپێپدەن و جەختيش دەكاتەوە كە ئەوان بەرپرسى يەكەمن لە گۆڕينى وانەيەكى وشك و بێزاركەر بۆ ئەزموونێكى لەبير نەكراو و پڕ چالاكى جا لە هەر ژينگەيەكدا بێت.

تەلارسازى و دەروونزانى و كەلوپەل

فێربوون لەسەر بنەماى پڕۆژەكار و دروستكردنى وانەو فێربوونە كردارييەكان لە قۆناغەكانى بنەڕەتى و ناوەنديدا كارێكى گرانە، بەڵام ئايا مامۆستايانى ئامادەيى دەتوانن ئەم پڕۆژانە لەو چوارچێوە داخراوەى پەيرەوى خوێندن و كاتى سنوردارو ڕێساكاندا جێبەجێبكەن؟ لە خوێندنگەى ئامادەيى سكارس دەيڵ هەردوو كڵاسى دەروونزانى و تەلارسازى بەشدارى كێبڕكێيەكيان كرد بۆ ديزان و دروستكردنى …

زياتر بخوێنەرەوە »

زانستى هەستەدەمارەكان چى دەربارەى ستايلەكانى فێربوون دەڵێت؟

هەميشە ناچاركراوين لەكاتى ديزاين كردنى پڕۆگرامەكاندا پەيڕەوى تيۆرى ستايلەكانى فێربوون بكەين،  كڕيارەكانيش هەميشە داوادەكەن پێيان بڵێين ئەو جۆرە ديزاينە چۆن لەگەڵ ستايلە جياوازەكانى فێربووندا يەكدەگرێتەوە. ئەم تيۆرەى ئێستا تەنها يەك تيۆر نيە: بەڵكو كۆمەڵێك تيۆرى جۆراوجۆرو كەمێك جياوازن، بەلام لە هەموويان بەناوبانگتر ئەوەى كۆڵبە (Kolb’s Experiential Learning Theory) تيۆرەكەى كۆڵب …

زياتر بخوێنەرەوە »

وشەكارى و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى خوێندكار

ئەم بابەتە تيشك دەخاتە سەر ئەو ڕێگايانەى كە تواناى خوێندكاران لە گەڕان وكۆكرنەوە و خەزنكردن و بەكارهێنانى وشە، باشتر دەكات. ئامانجى سەرەكى لێرەدا بريتييە لە بەشدارى پێكردنى خوێندكار لە چوارچێوەيەك كە تاڕادەيەكى زۆر خۆيان بڕياردەدەن لەوەى كە فێرى دەبن، نەك ئەوەى مامۆستاكە ليستێك وشەيان بخاتە بەردەست كە خۆى هەڵيبژاردون يان …

زياتر بخوێنەرەوە »

چۆن هەرزەكاران پەیوەست بكەین!

لەگەڵ ئەوەشدا، دەكرێت  ئەوپۆلانەی هەرزەكارانیان تێدایە تام و چێژیان تێدا بێت و ببنە مایەی خۆشحاڵی خوێندكارەكان و مامۆستاكەشیان. بە بڕوای من ئەو كەرەستانەی كە مامۆستا لە پۆلدا بەكاریان دێنێت هۆكارێكی گرنگن بۆ بڕیاردان لە سەركەوتن یاخود سەرنەكەوتنی وانەكە. چیرۆكێكی ناو پۆل چ ئەزمونێكى لێوە فێربووين! بیرۆكە كردارییەكان چیرۆكێكی ناو پۆل …

زياتر بخوێنەرەوە »
Share via
Send this to a friend