مافى لەبەرگرتنەوە

فێرۆپيديا بەشێوەيەكى ماندوونەناسانە كاردەكات بۆ وەرگێڕانى زانيارى و هەواڵە پەروەردەييەكان، بابەت و توێژينەوە و دەركراوەكان بە فۆڕمێكى دروست لە لايەن تيمێك لە كەسانى تايبەتمەند لە گشت بوارەكانى پەروەردەدا.

ئامانجى ئەم پێگەيە زيادكردنى ناوەڕۆكە پەروەردەييەكان و گەياندنيانى ئەو سەرچاوانەيە بە خوێنەران، لەم ڕێيەوە فێرۆپيديا مافى خاوەندارێتى دەپارێزێت بە ناوهێنانى سەرچاوەى بابەتەكان، وە لە هەمانكاتدا ئەركى پاراستنى مافى وەرگێڕان و بڵاوكردنەوەش دەگرێتە ئەستۆ.

لە ميانەى ئەمەشەوە، فێرۆپيديا هەرگيز بابەت و توێژينەوەكان تايبەت ناكات بە خۆيەوە، بەڵكو خوێنەر ڕاستەوخۆ دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سەرچاوەى سه‌ره‌كى ئەو بابەتانە كە لە بەشى خوارەوە لينكەكەى دانراوە. بە هەمان شێوە مافى فێرۆپيديا لە چوارچێوەى دەقە وەرگێڕدراو و تێكستە بنچينه‌ييه‌كەدا خۆى دەبينێتەوە كە لە لايەن تيمەكەوە ئامادەكراوە.

هەمان ياسا بابەتە هونەرييەكانيش ده‌گرێته‌وه‌ وەكو وێنەو ڤيديۆ كە لە بەشى خوارەوەياندا ئاماژە بۆ سەرچاوەكەى دەكرێت تەنها لە حاڵەتێكدا نەبێت كە وێنەكە يان ڤيديۆكە لەلايەن تيمى فێرۆپيدياوە ئامادەكرابێت.

لە كۆتايشدا، فێرۆپيديا ئازادى تەواو دەدات بە هەر كەسێك كە بيەوێت بابەتەكان لە پێگەو شوێنى ديكە بڵاو بكاتەوە بە مەرجێك مەبەست لێى دەستكەوتى ماددى نەبێت، وە ئاماژە بەناوى فێرۆپيديا بكات لە پێناو پاراستنى مافى وەرگێڕەكان و مافى ئەو نووسەرانەى لە تيمەكەدا بەردەوام بابەتەكانيان بڵاودەكەنەوە. بە كورتى بڵاوكردنەوەى هەر بابەتێك لە پێگەى ئێمەوە دەبێت بە لەبەرچاوگرتنى ئەم مەرجانە بێت:

  • ئامەژە كردن بە ناوى فێرۆپيديا و سەرچاوەكەى.
  • بەكارنەهێنانى بابەتەكان بۆ دەستكەوتى ماددى.
  • دەستكارى نەكردنى بابەتەكان و بەكارنەهێنانيان بۆ مەبەستێكى ديكە.

بەدەر لەوە، فێرۆپيديا ئازادى تەواوى دەبێت لە گرتنەبەرى ڕێوشوێنى ياسايى هاوتا لەگەڵ ياسا نێودەوڵەتييەكاندا بۆ پاراستنى مافە خاوەندارێتيەكانى، بۆ هەر بابەتێكى ناو وێبسايتەكە.