دانانی ئەرکی فرە ئامانج لە وانەکانی پۆلدا یارمەتی مامۆستایان دەدات لە ڕوبەڕووبوونەوەی بەربەستەکاندا بۆ پەرەدان بە پەیوەندیەکی بەهێز لەگەڵ قوتابیاندا.
هەموو مامۆستایان ڕازین لەسەر ئەوەی پێکهێنانی پەیوەندیەکی بەهێز بەشێکی گرنگە لە پڕۆسەی پەروەردەوفێرکردندا. لەڕاستیدا دەکرێت یەکەمین و گرنگترین هەنگاو بێت لە هاندانی قوتابیان بۆ فێربوون. پەیوەندی بەهێز زیاتر هانی قوتابیان دەدات و کێشە ڕەفتارییەکانیان کەمدەکاتەوە، وە وایان لێدەکات زیاتر فێرببن و کەشوهەوای پۆلەکەش باشتر دەکات.
زۆربەی مامۆستایان حەزدەکەن کاتێکی زیاتر بەسەربەرن لە بنیاتنانی پەیوەندی لەگەڵ قوتابییەکانیاندا، بەڵام بەربەستەکانی وەک کات، پڕۆگرامی خوێندن و بەرنامە داڕشتن هەموویان ڕێگرن. بەڵام لێرەدا هەندێ ڕێگە هەیە بۆ مامۆستایان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم بەربەستانە وبەدەستهێنانی پەیوەندیەکی بەهێزی پەرەسەندوو لەگەڵ قوتابیاندا.
کات:
کات بەرهەمێکی بەنرخە لە پەروەردە و فێرکردندا، ماوەیەکی کورتی کاتی مامۆستایان لە پۆلدا دەڕوات بەهۆی هۆکارە دەرەکییاکانی وەکو کۆبوونەوە و تاقیکردنەوە دانراوەکان و چاوپێکەوتنەکان، وە هەندێک لە بارودۆخە چاوەڕوانکراو یان چاوەڕواننەکراوەکانی تر.
بۆیە گرنگە بەشێوەیەکی دیاریکراو نەخشە بۆ کاتی ناو پۆل دابڕێژیت تاوەکو قوتابیان بناسیت. لەکاتێکدا قوتابیان بەشێوەی گروپن، دانیشتن لەگەڵیان و بەشداریکردن لەگەڵیان لە پڕۆسەی خوێندندا ڕێگەیەکی مەزنە تاوەکو زیاتر لەبارەی ئەوانەوە بزانیت هەروەها زیاتر باسی خۆتیان بۆ بکەیت وەکو کەسێکی ئاسایی. لەوانەیە هەندێک پرسیار بکەیت کە پەیوەندی بە بابەتەکەوە هەیە لەو ساتەدا، یان تەنها گوێبگریت بۆ شتەکان بۆئەوەی دواتر باسی لێوەبکەیت.
هەروەها دانیشتنی دوو کەسیش هەلێکی مەزنە بۆ ناسینی قوتابیان. ئەوەم بۆ دەرکەوتووە کە قوتابیانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن کاتێک بەتەنها دەبن زیاتر کراوە دەبن بۆئەوەی باسی خۆیان بکەن و لەتواناشیان دەبێت باشتر شتەکان لەسەر من بزانن. هەر هەفتەیەک دانیشتنێکی ١٠ خولەکیم ڕێکدەخست، بۆیە چەند هەفتەیەکی دەویست تاوەکو چاوپێکەوتن لەگەڵ هەموو قوتابیان بکەم. ئەو شتانە فێردەبووم کە پەیوەندی بە ژیانی ئەکادیمی و تایبەتی ئەوانەوە هەیە، لە کاتی گونجاودا هەندێک لەو شتانەم باسدەکرد لە پۆلدا، ئەمەش وایدەکرد قوتابیان زیاتر یەکتری بناسن.
دواجار، لە سەرەتا یاخود کۆتای هەر وانەیەکدا گفتوگۆیەکی کورت لەگەڵ قوتابیدا کاتی بەنرخی پۆل ناکوژێ بەڵکو بەسود دەبێت لە پڕۆسەی بنیاتنانی پەیوەندیدا. هەوڵبدە هەر ڕۆژەو پرسیارێک لە یەکێک لەمنداڵەکان کە بکەی پەیوەندی بە بابەتی قوتابخانەوە نەبێت. ئەوکاتەی بەسەریدەبەیت لە دەرخستن و دۆزینەوەی حەزی قوتابیاندا کات بەسەربردنێکی باشە.
پڕۆگرامی خوێندن:
مامۆستایان دەکرێت سەریانلێتێكبچێت لە فێرکردنی هەموو ئەو هونەرانەی کە لە هەر پڕۆگرامێکی خوێندندا دێت ولە کاتی دڵنیابوونەوە لەوەی قوتابیان ئەوە فێربوون کە پێویستیانە لە پۆلەکەیاندا یان لە قۆناعی خوێندنەکەیاندا.
ڕێگایەک کە دۆزیومەتەوە بۆ فێرکردنی ئەو هونەرانەی پێویستن بۆ پڕۆگرامی خوێندن و پێکهێنانی پەیوەندی بەهێز ئەوەیە دوو مەبەستت هەبێت لە بابەتی وانەکەو هونەرەکاندا، وەکو مامۆستایەکی ئینگلیزی قوتابخانەی ئامادەیی، توانیومە پەیوەندی بەهێز دروستبکەم لەگەڵ قوتابیاندا لەڕێی هەوڵدان بۆ ناسینیان بەهۆی نووسینەکانیانەوە.
زمانی ئینگلیزی بەذڵنیایەوە بابەتێکە گفتوگۆکردن لە خۆدەگرێت ، بۆیە بابەتەکە هێندەی شوێنی ئەنجامدانی کارەکە ومەبەستەکە گرینگ نییە. هەڵبژاردنی چالاکییەکانی پەیوست بە بابەتی وانەکەوە کە گروپی بچووک یان وەڵامی تاکەکەسی لەخۆدەگرێت دەکرێت وەکو هۆکارێک سودی لێوەربگیرێت. من زۆرجار وێبسایتێک بەکاردەهێنم بە ناوی پۆڵ ئێڤریوێر بۆ کۆکردنەوەی وەڵامی یەکەبەیەکەی قوتابییان پێکەوە، بەم شێوەیەش هیچ قوتابییەک بەجێنامێنێ. بەم ڕێگایە دەربارەی هەموویان فێردەبم بە کۆمەڵ. پۆڵ ئێڤریوێر وێبسایتێکی نەناسراوە، بەڵام قوتابیان زۆربەی جار ئەوشتانەیان بۆ دەردەکەوێت کەپێچەوانەکەیان چاوەڕێی ناکەن و بە قسەکردن لەسەر وەڵامەکانیان ئەم شتە نەزانراوانەیان بۆ ڕووندەبێتەوە.
ڕووی بابەتەکان ڕێگەدەدات بە مامۆستا کە ئەو چیرۆکانەی پەیوەندی بەژیانی خۆیەوە هەیە باسی بکات ئەمەش یارمەتی قوتابیان دەدات کە مامۆستاکانیان وەکو مرۆڤێک ببینن و دەرگاکانیان بۆ دەکاتەوە بۆ پەیوەندی دروستکردن لەگەل کەسانی نەناسراو لەداهاتوودا. لەوانەی مێژوودا پرسیار لە قوتابیان بکە چۆن ناونراون. لەوانەی زانستدا پرسیار دەربارەی ئەو ڕەوشتە بۆماوەییانە بکە کە پێیان وایە لە دایک و باوکیانەوە بۆیان ماوەتەوە. لە وانەی بیرکاریشدا پرسیاریان لێبکە بۆچی پێیان وایە بیرکاری گرنگە.
ئامانجەکەش بۆ ئەوەیە کە بابەتی وانەکەو پڕۆگرامی خوێندن پەیوەندیدار وتایبەت بکەین، وە بۆئەوەی قوتابیان بناسین کاتێک وانەکە فێردەبن. ئەمەش لە سوودی هەردوولایە.
بەرنامە داڕشتن:
لەکاتی پلانداناندا مامۆستایان دڵنیادەبنەوە کە قوتابیان فێردەکەن و هەڵیاندەسەنگێنن و دووبارە دەیان خەمڵێنن بۆ دیاریکردنی ئەوەی چەند فێربوون وەهەروەها بۆ دانانی ڕێنمایی زیاتر. لەگەڵ ئەوەشدا هەلێکیان دەبێت بۆئەوەی بەوریاییەوە پلاندابنێن بۆ ئەرکەکان کە حەزی قوتابیان دەخاتەڕوو. ئەم حەزانەش لەوانەیە ببێتە کارای یاریدەدەر بۆ پەیوندی بەهێز لە نێوان قوتابی و مامۆستادا.
بۆ دەستپێکردنی ساڵێ خوێندن، داوام لە خوێندکارەکانم کردکە پرێزنتەشنێک بکەن بەناوی” هەموو شتێک دەربارەی من” کە تیایدا قوتابیان باسی ١٠ ڕاستی دەربارەی خۆیان دەکەن بە وێنە و ڤیدیۆوە. من خۆم یەکەم کەس هەمان پرێزنتەشنم کرد بۆ دیاریکردنی ئەوەی بەدوای چیدا دەگەڕێم وە سودێکیتریشی ئەوەبوو قوتابیان زیاتر من دەناسن لە ڕووی کەسایەتیەوە. چالاکیەکی وەکو ئەمە ئەتوانرێت بۆ هەموو تەمەنێک ئەنجامبدرێت، وە لەسەر هەموو بابەتێکیش دەکرێت. مامۆستایان دەتوانن بیگۆڕن لە ڕێی پرسینی پرسیاری تایبەتی دەربارەی بابەتی خوێندنەکەیان وەک، “پێتوایە فیزیا چۆن ڕۆڵ دەگێڕێت لە ژیانی ڕۆژانەتدا؟” یان”بۆچی پێت وایە ئێمە پێویستە ئەندازە فێربین؟”
هەروەها هەلێک دەڕەخسێنم بۆ قوتابیەکانم تا زیاتر دەربارەی من بزانن وە بۆ خۆشم تا زیاتر ئەوان بناسم لە سەرەتای هەر وانەیەک بە درێژایی ساڵەکە. لەوانەیە باسی چیرۆکی ژیانی خۆم بکەم کە دەخولێتەوە لەدەوری چالاککردنی وانەکە، یان لەوانەیە گفتووگۆ بکەین لەسەرپرسیارێک کە پەیوەندی بە تەواوی بابەتەکەوە هەیە ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ وانەکە. لەبەرئەوەی وەکو خاڵێک دیاریمکردوە کە پلان بۆ ئەم هەلانە دابنێم، ئەتوانم دڵنیای بکەمەوە کە ڕێگەنادەم بەربەستەکانی تر ڕێگربن.
پەیوەندیەکان بنچینەن بۆ هەرشتێک کە بەشداربێت لە فێرکردن و فێربووندا. دەمەوێت قوتابیەکانم بزانن کە گرنگیان پێدەدەم، وەدەمەوێت ئەوانیش گرنگیم پێبدەن. ناتوانم لەڕێی فێرکردنی شکسپێرەوە ئەمەیان پیشان بدەم، بۆیە هەوڵدەدەم بە شێوەیەکی داهێنەرانە بیربکەمەوە لەوەی کە چۆن دەتوانم دڵنیاببمەوە کە هەموو قوتابیان بناسم لە پۆلەکەمدا بەشێوەیەکی خێراو بە تەواوی بۆ ئەوەی سەرکەوتوویان بکەم.
سەرچاوەی بابەت:
https://www.edutopia.org/article/simple-relationship-building-strategies
سەرچاوەی وێنە:
https://www.edutopia.org/article/simple-relationship-building-strategies
وەرگێڕ: ساریا حسن کریم
هەڵە چن:خەبات رەفیق محمد
دیزاینەرێ وێنە: فێرۆپیدیا