خووە پێویستەکانی مامۆستایەکی سەرکەوتوو

زۆرباشەکان ئەوانەن کە خوی ئەرێنیان هەیە.  هەروەها خوێندکارەکانیش فۆکەسی ناوەندین. کاتێک نامەبەستانە ڕەفتار دەکەم لەبارەی خوەکانمەوە ئەوا ئاستی پێشکەشکردنەکەم بەرزدەکەمەوە. هێزی خوەکان دەڵێت هێزی خووەکان سەرکەوتنە. ئەمە بە دڵ وەرگرە. چەند ئەپێکم بەکارهێنەوە وەک ٣٠/٣٠ بۆ بنیاتنانی ڕۆتینەکان تا ئۆتۆماتیک دەبنەوە.

هەرکە پۆلەکەت ئامادەکرد دەستکە بە پلان دانان بۆ ڕۆتینەکان. بیرکەرەوە لە:

*نوسینکاری

*جوڵەی خوێندکارەکان لە پۆلدا.

*کاتێک دانێ بۆخۆت بۆ کردنی کارە پێویست و گرنگەکان.

سەرکەوتنی مامۆستاکان بەکردنی چەند سیحرێک دەبێت.  سیحرەکانیان لە ناو رۆتینەکانیاندایە.  ئەمانەش چەند خوویەکی یارماتیدەرن بۆ ڕەچاوکردن:

 

دامەزراندنی بەڕێوەبردنێکی سەرکەوتوو 

بەڕێوە بردن هەر ئەوەیە کە بەوشەکە خۆیدا دیارە. چۆن ئیشوکارەکان دەڕۆن و بەڕێوە دەچن لە پۆلەکەتدا. چەند ڕێگایەکی زۆر هەن بۆ دانانی ڕۆتینەکانی ڕۆژانەت بەقەد ژمارەی ئەو ئەستێرانەی کە لە ئاسمان هەن. ئەمەش هەندێکیانن کە بۆ من بەسود بوون.

 

کردارەکانی ناو پۆل

کتێبی بەڕێوە بردنی ناو پۆل لەلایەن ۆنگ وۆنگەوە نوسراوە کە جەخت لەسەرپێویستیە کرداریەکانی ناو پۆل دەکاتەوە. پرۆسیجەرەکان یاسا نین. بەڵکو چەند خوویەکن  هاوبەشیان پێدەکرێت لەلایەن هەموو پۆلەکەوە. چۆن قوتابیەکان بیانوو بۆخۆیان دەهێننەوە؟ چۆن ئەم ئەرکە ساختەیەی دەستکەوتوە؟ چۆن دەچنە دەرەوە یان ناوەوەی پۆل؟

 

نامیلکە (مەلزەمە)ی یەدەکی مامۆستا

دروستکردنی مرەلزەمەی یەدەکی مامۆستا وەک بەڵگەیەک بۆ:

*کردارەکانی ناو پۆل

*پلان دانان بۆ دەرس و بابەتەکان

*ئامادەبوون

*هەرشتێک کە یەدەگەکە پێویستبێت بیکات.

چەند پلانێک بۆ پێشکردنی وانەی زیادە ئامادە بکە بۆ حاڵەتی نەخوازراو یان ڕۆژێک  ئەگەر نەخۆشکەوتیت.

ئەرکی خوێندکار

ئەمڕۆ قوتابیان لە دنیای  ئۆنلاین و مادیشدا دەژین بۆیە پێویستە بزانن و زانیاریان هەبێت لەسەر هەریەکایان تا بتوانن ئەرکە تەواوکراوەکانیان لەهەریەکەیانا دابنێن.  پێویستە نمرەی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە پێش ئەوەی بابەتەکەیان بیربچێتەوە واتە کارەکەیان هێشتا هەر تازەیە.

بڕگەکانی مێزی گفتوگۆ

ئەگەر حەز بە بلیمەتی دەکەیت، ئەمە یارمەتیت دەدات بۆ ڕێکخستن و نیشانە کردنی بابەت و بڕگەکان. ئەو خوێندکارانەی کە بڕگەکان بەکاردەهێنن پێویستە تەواویان بکەن و لایانبەن، بەبێ ئەم ڕێگایە تۆ تەنها دەبیت بەو کەسەی کە بەرپرسیاریەتیت لەکۆڵ خۆت کردۆتەوە نەک بتەوێ ببیت بە مامۆستایەکی شارەزا.(تەنانەت پلانیشم هەیە بۆئامێری).3Dچاپکردنی

پلان بۆ وانەکان

نەخشەو پلان دانان بۆ ساڵەکەت، پاشان بۆ مانگەت، هەفتە، ڕۆژ. چونکە ناتوانیت هیچ شتێک بپێکیت ئەگەر لەوەو پێش ئامانجێکت نەبوبێ بۆی. پلان بۆ وانەی داهاتوو دابنێ لە ٥شەممان یان ٤ شەممان. ڕاستە قورسە بەڵام پلان دانان کارەکانت بۆ ئاسان دەکات و بەمەش پشووی زیاترت دەبێت بە درێژای هەفتەکە. 

بەڕێوەبردنی کارەکان

 پێشکەشکردنی وانەیاکی زۆر باش سیستەمێکی باشی پێویستە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان. زۆربەی سیستەمەکان بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان پێکهاتوون لەمانانە:

*ئامادەکردنی نوسینکاریەکان

*دانانی ” بۆکردن”  بۆ ناو لیستەکان

*ڕێکخستنی کارە گرنگەکان و ئامادەکردنیان بۆ هەفتە یان مانگی داهاتوو.

لەکاتێکدا خەڵکی ڕێگای دەیڤد ئەلین بەکاردەهێنن، من ڕێگایەکی جیاوازترم هەیە. هەرشتێک یارمەتی دایت لە بەڕێوەبردنی کارەکانتا ئەوا شتێکی باشە.

پەیوەندی خێزانەکان

بە  ئەزموونی من، ئەو مامۆستایانەی کە پەیوەندیان نیە لەگەڵ خێزانی قوتابیەکاندا، بێزار و وەرس دەبن. نە بونی پەیوەندی لەلایەن مامۆستایانەوە خێزانەکان نائومێد دەکات لەکاتێکدا ئەوان هەمیشە خوازیاری زانیاری و فێرکردنی زیاترن لێیانەوە. قوتابیی بەدەگمەن بە خێزانەکانیان دەڵێن کە مامۆستاکە دەیەوێت چی بزانێت لەبارەیانەوە. کەوایە پەیوەندی بەستن لەگەڵ خێزانەکانیان ئەرکی ئێمەیە. نابێت پشت ببەستین بە منداڵەکان کە لەوانەیە یان لەوانە نیە پەیوەندیەکی بەهێزی هەبێت لەگەڵ دایک و باوکیدا کە بتوانن ئەم ئیشە بۆ ئێمە بکەن.

پەیوەندی هەموو پۆلەکە پێکەوە:

چالاک بوون ڕێگری دەکات لە نەرێنی بوون. خێرانەکانیان بناسە و هەوڵبدە بزانیت بە چ شێوازێک حەزەکەن پەیوەندیان پێوە بکەیت. من بە ناردنی ئیمەیڵی هەفتانە پەیوەندیان پێوە دەکەم یاخود هەرکات ئەرکێکی ماڵەوەی گەورەم پێدان پەیوەندیان پێوە دەکەم و ئاگاداریان دەکەمەوە، چونکە خێزانەکان عادەتەن حەزیان بە سوپرایز نیە.

دروستکردنی ڕاپۆرت:

خێزانەکان حەزدەکەن ئاهەنگ بگێڕدرێت کاتێک  دەبینن منداڵەکانیان سەرکەوتوو دەبن و دەردەچن. کات تەرخان بکە بۆ ئیمەیڵ ناردن بۆ خێزانی ئەو قوتابیانەی کە کارێکی نایاب و سەرکەوتوو ئەنجام دەدەن. ڕێگایان بۆ ئاسان بکەو ئەرێنی بە لەگەڵیان  ئەمە یارمەتی خۆشت دەدات کاتێک دوچاری کێشەیەک هاتی.

بوون بە ئامێرێکی ڕۆتینی ئەرکی ماڵەوە

نمرەدانان

کاتێکی دیاری کراو دانێ بۆ ڕاستکردنەوەو چاککردنی پەڕەکان و نمرەدانان لە دەفتەری نمرەکەتدا و جاروبار هەڵسەنگاندن و پەیوەندیکردن بە خێزانەکانیانەوە ڕێگردەبێت لەبەرامبەر ئەوەی لاواز بن لە پێشکەشکردنی وانەکانیان بەباشێ.

هەڵسەنگاندنی کەسایەتی

پێویستە قوتابیەکان چەند ڕێگایەک لەو ڕێگا خێرایانەت بزانن بۆ هەڵسەنگاندن. بۆنمونە ئەگەرتۆ وتت”برۆ بۆ وێبسایتی کاهوت” یان “پسوڵەیەکی چونەدەرەوە ئامادە بکە” دەتوانن بە خێرایی وەڵام بدەنەوە. هەڵسەنگاندنی کەسایەتی پێویستە بەشێک بێت لە ڕۆتینەکانت کە بەدرێژای هەفتەکە دووبارەببێتەوە.

فیدباکی قوتابیەکان لەسەر ئەرکی ماڵەوەیان

پرۆفیسۆر دان شار رسکی قوتابیەکانی هەڵسەنگاندووە لەڕێی ئەرکی ماڵەوەیان.  ئەمەی کەکردویەتی زۆر نایابە. تەرکیزی قوتابیەکانم بەگروپ بەکارهێناوە لەکۆتایدا و لە کاتی نمرەداناندا. داواکردن لە قوتابیان بۆنوسینی فیدباک لەسەر هەر ئەرکێکی سەرەکی و گرنگی ماڵەوە یارمەتیەکی زۆرم دەدات.

 

هەڵسەنگاندنی خۆیی

سۆقرات دەڵێت “ژیانێکی بێتاقی کردنەوە مانای نیە” وە پۆڵیکی بێ تاقیکردنەوەش هیچ گەشەسەندنێکی تێدا نابینرێ.گۆڤار.کاردانەوە. تێبینی دروست دەکەن بۆ ساڵی داهاتوو وە تێبینی دروست دەکەن بۆ هەفتەی دواتریش. بەرداوام دەبم لەسەر فێرکردنی بیرۆکە لەسەر مێزەکەم وە نوسینی تێبینی بە درێژای هەفتەکە و بەکاریان دەهێنم هەرکە پلانم بۆ هەفتەی داهاتوو دانا وە پێداچونەوەیان بۆدەکەم لەکۆتایی ساڵەکەدا.

باشترین خووە کەسیەکان

PLNبنیاتنانی 

  دروست بکە بۆئەوەی براوەبی. تۆری فێربونی PLN خوێنەران سەرکردەن. 

) لەوانەیە ئەمانەی تێدابێت:PLNخۆرایی (                    

*کتێب

*گۆڤار

*گۆڤاری فلیپبۆرد 

*چاتی تویتەر

یەکی فەرمی هەبێت. هەرشتێکت زیاد کرد بۆPLCقوتابخانەکەت لەوانەیە 

یەکەت پێویستە دانەیەکت هەبێت. لە ئەمەریکای باشور دەڵێین PLC

“هەتا سەوز بیت لە گەشەکردندایت، کەپێشگەیشتیت بەرەو ڕزین دەچیت”  لەبەرئەوەی ئەگەر بتەوێت گەشەبکەیت، پێویستە فێربیت. وە بۆ فێربونیش پێویستە  چەند سامان و کەسانێکی باش بهێنیتە ژیانتەوە. لەگەڵ کێ بیت ڕەنگی ئەو دەگریت. بۆیە هەمیشە هاوڕێیەتی سەرکەوتووەکان بکە، ئەگەرنا بەرەو وشکبوون دەڕۆیت.

هاوبەشی پێکردنی باشترین پرۆڤەکانن

مامۆستا ئەوکەسەیە کە هەمیشە گرنگی بە هاوبەشی پێکردن دەدات. کاتێک تۆ شتێک فێربویت، کاتێکیش تەرخان بکە بۆ گەیاندن وهاوبەشی پێکردنی ئەوەی کە فێریبوویت.

ڕۆتینی تەندروستی جەستەیی

تانانەت ٥ دەقە ڕاهێنانی جەستەیی مەزاجت ئارام دەکاتەوە. دانیشتنیش وەکو کێشانی جگەرە وایە. ڕاهێنان یارمەتیمان دەدات چۆن زاڵبین بەسەر قەلەقی و سترێسەکانماندا وە یارمەتیشمان دەدات تا باشتر بخەوین بۆیە دەبێت پشوبەیت و گرنگی بەخۆت بدەیت تا باشترین بیت.

فەرمان کردن بەسەر جیهانی تایبەتی خۆت

ڕێژەی فەرمان کردنت لە ژیانی تایبەتی خۆتدا کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی خوێندنگەشدا، بۆ زۆرێک لە ئێمە کاتێک سترێس دەبین لە قوتابخانە هەموشتێکی ماڵەوە لەبەرچاوماندا ناخۆش و نا ڕێکوپێك دەبێت. ئەوشتانەی کە یارمەتیم دەدەن لە ماڵەوە:

*یەکەم پلان دانان بۆ ژەمەکان

*پلان دانانی مانگانە لە ڕۆژ ژمێرەکەمدا

*کردنی سوکەئیشێک لە ماڵەکەدا

هەندێک مامۆستا وادەرەکەون کە زۆر دڵخۆشن بە هەبونی ئاژاوە لە ماڵدا، من یەکیک نیم لەوان. خۆت بناسە. هەنگاو بنێ بۆ ئەوەی بگەی بە لوتکە لە باشیدا کە پێویستت پێی دەبێت بۆ ئاسودەی مێشک لەماڵەوە.

ڕۆتینەکان سەرپشکت دەکەن وەک لەوەی سنوردارت بکەن.

خوەکانت وات لێدەکەن سەرپشک بیت. لەهەمان کاتیشدا وات لێدەکەن دووچاری كێشەبیت. یاسایەکی بەهێزی جیهانی ئەوەیە کە چی بچێنی ئەوە دەدورێتەوە بەڵام ئەمە هەرگیز ڕاست نابێت ئەگەر باسی خوەکان بکەین. لە ئیشەکەمدا ئەوە فێر بووم کە تا خوو هەڵسوکەوتم باشتر بێت ئەوەندە سەرپشکو مامۆستایەکی باشتریشم لێدەردەچێت. خووە باوەڕپێکراوەکان  دەتوانن مێشکت سەرپشک بکەن لە شتی هەڕەمەکی . وات لێدەکەن باشترین ئاست پێشکەش بکەیت.

ئەگەر پلانت دانا بۆ ئەمساڵی خوێندن، ئەوا بیر بکەرەوە و پلان بۆ چەند خوویەکی گرنگ دابنێ کە یارمەتیت بدات زیاتر بەرەوپێش بچیت. شتێکی تریشت لەبیر بێت کە خووەکان سەختە بگۆڕێن. هەندێکیان هەڵبژێرە یاخود پرۆڤە لەسەر کۆمەڵەیەکیان بکە وەک ئەوە وایە  کۆمەڵێک خوی ڕۆتینیی سەرکەوتوت کۆکردبێتەوە. خووەکانت بگۆرە، پۆلەکەت بگۆرە، ژیانت بگۆرە

وەرگێڕان: هدی علی فرج

هەڵەچن:خەبات رەفیق محمد

دیزاینی وێنە: فێرۆپیدیا

سەرچاوی وتار: https://www.edutopia.org/blog/essential-habits-excellent-educator

دەربارەى Tarza Nawzad

تەرزە نەوزاد ابوبکر لە دایک بووی شاری سلێمانییە. لە ئێستادا خوێندکارە لە زانکۆی ئەمریکی، بۆ پەرەپێدان و فێربوونی زمانی ئینگلیزی بە باشی بەشداری چەند کۆرسێکی کردووە لەوانە پەیمانگای پاوەر، پەیمانگای IDEL. وە بڕوای وایە ئەم ژیانە چانسیکە ئەگەر بزانی بەکاری بێنی دەتوانی سەرکەوتووبیت لە هەموو کارەکانتدا.

لێرەش بگەڕێ

بەکارهێنانی ووچانەکانی مێشک بۆ گەڕاندنەوەی سەرنجی خوێندکاران

دەربارەی زانست و شیانی ئەم چالاکیە خێرایانەی فێربوون بۆ پۆل بزانە.  ووچانەکانی مێشک چین؟  بۆ …

Share via
Send this to a friend