مانای ڕاستەقینەی نالێبوردەیی

هەرچەند زۆربەی سیاسەتەکانی نالێبوردەیی داواکاری زنجیرەیەک دەرئەنجامی سنوردارن، ئێمە  دەبێت لێکدانەوەی یاساکان لەبەرچاو بگرین لەگەڵ ناچارکردن لە ڕێگەی چاوەکانی بەهای خوێندنگەکان.

من حەزم لە بیرۆکەی نالێبوردەییە. بە داخەوە، ئەو کەسانەی خاوەن ئەجێندای کۆمەڵایەتین مانای ئەم چەمکەیان بەهەڵە لێکداوەتەوە لە قوتابخانەو دادگادا. دەتوانرێت ئەم نادادیەش ڕاستبکرێتەوە بەبەهای جوان و مانای وردی زاراوەکان. با بە پێناسەکردنی نا لێبوردەیی دەست پێبکەین کە لەڕاستیدا بە واتای: ” هیچ سەرپێچیەکی یاسا لێبوردنی نیە” دێت . ئەم پێناسەیە پەیوەندییەکی کەمی هەیە بە ئەکام و سزادان، تەنها شکاندنی یاساکان خوازیاری کاردانەوەیە. من بە تەواوی باوەڕم وایە کە یاساکان پێویستە بە دوایاندا بێت. بۆمن ئەمە پێناسەی یاسایە: ” یاسا ئەوەیە کە هەمیشە دەسەپێنرێت” هەرچەندە دەتوانین یاساکان بسەپێنین بەبێ پراکتیزەکردنی یەک چارەسەری زۆرەملێ.

بەهاکان، یاساکان و سەرئەنجامەکان

من بە فراوانی نوسیومە کە بەڕێوەبردنێکی کاریگەری پۆل بە داڕشتنی بەهاکان دەست پێدەکات، کە ڕێساو ئاڕاستەو هۆکاری یاساکان دەگرێتەوە. لەکاتێکدا بەهاکان زۆرگشتین بۆ سەپاندن لەبەرئەوە بەهەمان شێوەی یاساکان نین بۆیە پێویستە بۆ مامۆستاو خوێندکار تا تێبگەن کە بۆچی یاساکان هەن. هەندێ نموونە وەک:

  • ئەم قوتابخانەیە هەمیشە بۆ هەمووکەس پارێزراوە.
  • هەرکەس هاتە ژورەوە لە دەرگای قوتابخانەوە فێردەبێت.

هەموو یاساکان بەستراونەتەوە یاخو گەشەپێدراون لە بەهاکانەوە. یاساکان دەنوسرێن لەبەر بەگوێرەی تێبینیکردنی ڕەفتاری، بەم شێوەیەش دەتوانرێت بسەپێنرێن. ئەمانە نمونەی یاسان کە لەسەر بەهاکانی پێشوو بنیادنراون:

  • چەک ڕێگەپێنەدراوە لەم قوتابخانەیەدا.
  • هەموو ئەرکەکانی قوتابخانە دەبێت لەلایەن ئەو کەسەوە ئەنجامبدرێت کە ناوی لەسەر پەڕەکەیە.

  هەڵبژاردنی سەرئەنجامەکان کە بەدوای هەر یاسایەکدا دێن، ڕێگە بە مامۆستاکە یاخو لەوانەیە بە خوێندکار بدات کە کاریگەرترین بەرئەنجام هەڵبژێرن. بوونی وریایی لەهەڵبژاردنی بەرئەنجامی کاریگەر گرنگە چونکە وەک هەموو مامۆستایەک دەزانێت منداڵانی جیاواز پیویستیان بە چارەسەری جیاوازە. بەرئەنجامە جیاوازەکان لەوانەیە پەیواندیکردن بە دایک و باوکەوە بگرێتەوە، تازەکردنەوەی دادپەروەری و پلاندانان بۆگرتنەبەری هەنگاوی نوێ وە فێربوونی کارامەیی ڕەفتاری نوێ یاخو یارمەتی کەسانیتر. ئامانجی بەرئەنجامەکان گۆڕینی ڕەفتارکردنە لە داهاتوودا نەک سزادانی ڕابردوو.

نالێبوردەیی هەروەک لە ئێستادا بەکاردێت، تەنها جەخت دەکاتە سەر گۆڕینی سەرئەنجامەکان بۆ سزایی ناچاری. بەتەواوی بەهاو یاساکان پشتگوێ دەخات. بۆنموونە، وادانێین کە چی ڕودەدات ئەگەر خوێندکارێک چەک بهێنێتە قوتابخانە، نالێبوردەیی دەبێتە بیانوو بۆ گرتنەبەری ئاکامە جۆربەجۆرەکان وە سەپاندنی قورسترین سزای شیاو. خوێندکارەکە دەردەکرێت یاخود دەخریتە حاڵەتی هەڵپەسێرراوی درێژ خایەن. ڵێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کە نەک ئەم جۆرەسزایانە زۆر بێسودن بەڵکو هۆکاری سەرەکین لە دروستکردنی قوتابخانە بە زیندان کردن. نالێبوردەیی گۆڕاوە بۆ هەوڵیکی هەڵخەڵەتێنەر لە دیزاینکردنی کۆمەڵایەتی. بە‌هەڵە بەکارهێنانەکەی بوەتە هۆی دەرکەوتنی هەندێ سەرئەنجامی نامۆ. بە نموونە وەک، منداڵێکی پۆلی یەک دەرکراوە لە خوێندنگە بەهۆی هێنانی حەبی ئەسپرین بە بەکارهێنانی یاسای نالێبوردەیی دەرمان.

وانەیەک سەبارەت بە نالێبوردەیی

بە هێنانە پێشچاوی باروودۆخی ڕاستی زاک، کە خوێندکاری دواناوەندییە کە لەڕاستیدا براکەی کە لە پۆلی یەکە بەخێودەکات. دایکی کۆچی دوایی کردوە و باوکی کەسێکی خراپ و سەرخۆشێکی توندوتیژ بووە. بەیانیەک باوکی بە سەرخۆشی هاتۆتە ماڵەوە و چەکێکی ڕوکردوەتە کوڕەکان و هەڕەشەی کوشتنی کردوون. کاتێك کە بێهۆشبووە زاک چەکەکەی هەڵگرتۆتەوە و براکەی گەیاندۆتە قوتابخانەو چەکەکەی ڕادەستی بەڕێوەبەری خوێندنگەکەی کردووە. دواتر زاک دەرکراوە بە هۆکاری هێنانی چەک بۆ قوتابخانە بەگوێرەی ماددەی نالیبوردەیی. ئەم نموونەیە پیشانی دەدات کە چۆن سزای ناچاری هەڵبژاردنی ژیرانە کە ئاکامە جیاوازەکان دەستەبەری دەکەن لادەدات. تەنانەت دادگەری تاوان لەژێر ڕەخنەی زۆردایە بەهۆی سزا توند و ناچارەکەی دەرمان وە ئەگەری هەیە دابڕێژرێتەوە. ئایە دەبێت ئێمە نالێبوردەیی لابدەین؟ نەخێر، پێویستە بە شیوەیەکی ڕاست بەکاربهێنرێت. باسەیری چیرۆکی زاک بکەین کە چۆن ئەمە دەبێت.

١. بەهاکە بهێنە پێش چاوت

 بە بەکارهێنانی بەهاکانی قوتابخانەکە دەست پێبکە بۆ سنوردارکردنی بەرەوپێشچوون. لە حاڵەتی زاک دا، بەها سەلامەتیە بۆ هەموو لایەک. ئایا زاک مەبەستی بەهاکەی زیانپێگەیاندوە؟ ئەو چەکەکەی ڕادەستی کەسێکی خاوەن دەسەڵات کردووە. بە دڵنیاییەوە چەکەکە هیچ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی نیە لەم حاڵەتەدا. بەڵام دەبوەهۆی هەڕەشە ئەگەر بەهەڵە بتەقێندرایە. لەکۆتایدا زاک شوێن مەبەستی بەهاکە کەوتووە بە هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی زیانی چەکێکی مەترسیدار کە بۆ ئەم ڕەفتارێکی ژیرانەبووە.

٢. یاساکە بهێنە پێش چاوت

کاتێک کە نالێبوردەیی بە شێوەیەکی دروست بەکاردەهێنرێت زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ یاساکە نەک بۆ ئاکامەکە. بە سادەیی مانای ئەوە دەگەیەنێت کە هیچ پێشێلکردنێکی یاسا نابێت لێبوردنی هەبێت. ئایا زاک یاساکەی شکاندووە؟ بەڵێ، شکاندویەتی. بەم شێوەیەش سەرئەنجامێک بە لەبەرچاوگرتنی بەهاکە دەبێت جێبەجێ بکرێت.

٣. ئاکامەکە بهێنەپێش چاو

ئاکامێکی گونجاو و یارمەتیدەر دەبێت دواتر هەڵبژێررێت لە هەموو ئەو هەڵبژاردانەی کە هەیە. لەم حاڵەتەدا پلان دانان بۆ ڕاستەوخۆ چوونە لای پۆلیس لە حاڵەتی هاوشێوەدا باشترین هەڵبژاردەیە.

 گونجاوی و دادپەروەریی

دوو بەرهەڵستی باو هەیە بۆ بەکارهێنانی نالێبوردەیی بەم ڕێگایە. یەکەم بەرهەڵستی ئەوەیە کە بیانویەکی باش دەربازت دەکات لەو ئەزموونە دژوارە. لەگەڵ ئەوەش هەندێک جار سزای توند پشتگوێ دەخرێت یان لەبیردەکرێت بۆ هەندێ خوێندکار وەک وەرزشوانەکان و ئەوانەی نمرەیان بەرزەو یاخو ئەوانەی خاوەن بنەماڵەی باشن یان باکگراوندێکی ڕەگەزی دروستیان هەیە. زنجیرەیەک دەرئەنجام ڕێگە بە خوێندنگەکە دەدات کە باشترین هەڵبژێرن بە گوێرەی گونجاوی حاڵەتەکە بێ پشتگوێ خستنی شکاندنی یاساکە.

بەرهەڵستی دووەم ئەوەیە کە جیاوازی کردن نادادپەروەری پەرەپێدەدات. ئەم ترسەش دەتوانرێت بە ئاسانی بڕەوێندرێتەوە بەبەکارهێنانی یەکێک لە بنەڕەتیترین و بەهێزترین بنەماکانی یاساکە. ئێمە هەرگیز دادپەروەرنین ئەگەر وەک یەک ڕەفتار لەگەڵ هەموو خوێندکارەکان بکەین. کەس ناچێت بۆ لای دکتۆرێک کە ئەسپرین بۆ هەموو نەخۆشەکانی بنوسیت لەبەرئەوەی دەیەوێت دادپەروەربێت بێ لەبەرچاو گرتنی بارودۆخیان. زنجیرەیەک دەرئەنجام ڕێگە بە خوێندنگەکە و مامۆستاکە دەدات کە ئەو دانەیە هەڵبژێرن کە چانسی هەیە بە باشترین شێوە کار بکات. خوێندنگاکان نالێبوردەیی بەکاردێنن لەگەڵ تەنها یەک دەرئەنجامی ناچاری لەبەرئەوەی دەیانەوێت سیستەمێکی پارێزراو لەهەڵە هەبێت- تەنانەت گەمژەیەکیش دەتوانێت ئەمە بکات. ئێمە پێویستمان بە نالێبورەییە بۆ دورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی دورەپەرێزخستن، ئەمەش گەمژەیی نیە بەڵکو ژیرانەیە.

ئایا خوێندنگەکەت سیاسەتی نالێبوردەیی هەیە؟ تکایە پێمان بڵی کە چۆن باڵانسی بەهاکان و یاساو دەرئەنجامەکان دەکات.

سەرچاوەی بابەت:

https://www.edutopia.org/blog/real-meaning-of-zero-tolerance-richard-curwin

سەرچاوەی وێنە:

https://www.edutopia.org/blog/real-meaning-of-zero-tolerance-richard-curwin

وەرگێڕ: كانی عبداللە

هەڵەچن:خەبات رەفیق محمد

دیزاینەری وێنە: فێرۆپیدیا

دەربارەى Kany Abdulla

کانى عبداللە دەرچوى بەشى زمانى ئینگلیزییە لە زانکۆى سلێمانى،وە هەڵگرى بڕوانامەى باڵاى وانەوتنەوەیە لە زمانى ئینگلیزى بە کەسانى بیانى. لە بوارى جیاجیادا ئیشى کردووە وەک بوارى فرۆشتن و دیزاینى ناوماڵ و ژمێریارىو وانە وتنەوە و وەرگێڕان. ئەو پێى وایە بنەماکانى بەڕێوەبردنێکى سەرکەوتوانەى ناو پۆل پەیوەستە بە خوێندنەوەى مامۆستا لە بوارەجیاوازەکاندا و سود وەرگرتن لە مامۆستایانى بە ئەزموون لە بوارى وانەوتنەوە و بەڕێوەبردنى ناو پۆلدا.

لێرەش بگەڕێ

پێنج پرسيار له‌ خۆت بكه‌ سه‌باره‌ت به‌و خوێندكارانه‌ت كه‌ سستن (به‌شى يه‌كه‌م)

كاتێك پرسيار له‌ مامۆستايان ده‌كه‌ين گه‌وره‌ترين كێشه‌يان چى يه‌ ، يه‌ك كێشه‌ ده‌دۆزنه‌وه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى …

Share via