Heading 1
Heading 2

دانانی سیستەمی بەڕێوەبردنی پۆل

یەکەم هەنگاو لە بنیاتنانی سیستەمێکی بەڕێوەبردنی پۆلی کاریگەر بریتییە لە جەخت خستنە سەر ڕەفتار و چالاکیە خوازراوە ئەرێنیەکان لەجیاتی بەد ڕەفتارییەکانی خوێندکارەکانت لە پۆلدا. ئەمەش واتا، وەک مامۆستا پێویستە بزانیت چ جۆرە چالاکی و ڕەفتارێکت دەوێت خوێندکارەکانت شوێنی بکەون. دواتر، تۆ وەک مامۆستا دەبێت ئەو ڕەفتار و چالاکی و پێشبینیانە  دووپات بکەیتەوەو ‌هانیان بدەیت بە بەکارهێنانی وتنەوەی ڕەفتارە ئەرێنیەکان[1] ئەم گۆڕانکارییە لە نەرێنییەوە بۆ ئەرێنی ناو دەنرێت بە وتنەوەی ڕەفتارە ئەرێنییەکان.

 

گرنگە ئەوە بزانیت کە وتنەوەی  ڕەفتاری ئەرێنی بریتی نیە لە پیاهەڵدانی خوێندکاران وەک تۆ زیرەکیت، یان چ خوێندکارێکی زیرەکیت یان ( دیلان حەزم بە ڕێگەی وەڵامدانەوەتە، شیلان تۆ کارێکی نایاب دەکەیت) چونکە خوێندکار لێی بێزار دەبێت.

 

وتنەوەی ڕەفتاری ئەرێنی بریتیە لە جەختکردنەسەر ئەوەی کە دەتەوێت خوێندکارەکانت ئەنجامی بدەن تەنها جەختیش دەکەیتە سەر چالاکی و ڕەفتارە ئەرێنیەکان کە دەتەوێت بەرجەستەبکرێن لە پۆلەکەتدا.

بۆ نموونە، بە خوێندکارەکانت وتووە دەستیان بەرزبکەنەوە و لەجێی خۆیانەوە وەڵام نەدەنەوە کاتێک پرسیار دەکەیت. لەماوەی وانەکەدا دەبینیت هەندێک لە خوێندکاران دەستیان بەرزکردۆتەوە وەک تۆ پێتوتون. ئەو چالاکیە بەدەنگی بەرز بڵێرەوە لەپۆلدا بە وتنی”جاک بەبێ دەنگی دەستی بەرزکردووەتەوە” ”سارا بێدەنگەو دەستی بەرزکردووەتەوە”. (سوزان ئامادەیەو دەستی لەسەر پرسیارەکەیە، سارا ئامادەیە و سەیری پرسیارەی دووەم دەکات.)

 

بەم ڕێگەیە، ستایشی ڕەفتارە باشەکان دەکەیت و جەختیان لەسەر دەکەیتەوە بە وتنەوەیان بەشێوەیەکی ئاشکرا. با سەیری دوو وانەی ڤیدیۆیی بکەین کە ووتنەوەی ڕەفتارە ئەرێنیەکان پیشاندەدات لە چالاکی دا بە بەراورد بە وانەیەک بەبێ وتنەوەی ڕەفتارە ئەرێنیەکان.

 

وتنەوەی ڕەفتارە ئەرێنیەکان چیە لە بەڕێوەبردنی پۆلدا؟

 

وتنەوەی ڕەفتارە ئەرێنیەکان سیستەمێکی بەهێزە کە گەشەی پێدراوە بۆ یارمەتیدانی مامۆستایان لە بەڕێوەبردنی پۆلەکانیاندا بەشێوەیەکی پیشەگەرانە. جەخت دەخاتە سەر دەرخستنی دیوە ئەرێنیەکەی ئەوەی مامۆستایان دەیانەوێت بیبینن لە پۆلەکانیاندا دواتر چەند ستراتیج و چالاکیەک لەخۆدەگرێت کە هانی خوێندکاران دەدات بۆ شوێنکەوتنی ئەوەی مامۆستایان دەیخوازن.

 

وتنەوەی ئەرێنی سیستەمێکی زۆر کاریگەرە، کە بوەتە یەکێک لە سیستەمە زۆر پێشنیارکراوەکان بۆ بەڕێوەبردنی پۆل لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا وەک ئەمریکا و ئەوروپا.

 

لە وانەی داهاتوودا، دوو وانەی ڤیدیۆیی هەن کە پۆلێک پیشاندەدەن بە هەبوونی وتنەوەی ڕەفتارە ئەرێنیەکان و پۆلێکیش بەبێ ئەو.

 

                                                                                                                               [1] سەنتەری لی، بەڕێوەبردنی پۆل بۆ سەرکەوتنی ئەکادیمی