بەڕێوەبردنی پۆل بەشی جیاوازی هەیە. لەسەرەتادا بەتایبەت بۆ مامۆستا تازەکان و تەنانەت هەندێک لە خاوەن ئەزمونەکانیش ئەو بەشانە زۆر دەردەکەون بۆ فێربونیان بەیەک جار. لەبەرئەوە هەر بەشێکی بەڕێوەبردنی پۆل بەتەنیا باسدەکرێت لە کۆرسەکەدا و پشتگیری دەکرێت بە ڕونکردنەوەی گونجاو، ئامۆژگاری پراکتیکی و ستراتیجەکان.
بەشەکانی بەڕێوەبردنی پۆل دەکرێت پۆلێن بکرێن بۆ سێ زاراوەی گرنگ:
١. بەڕێوەبردنی ڕەفتار و کەلتوری پۆلەکە
٢. مەشقە کاریگەرەکانی وانەوتنەوە
٣. ڕۆڵی مامۆستا
ئەم پۆلێنکردنە یارمەتی مامۆستایان دەدات لە هەربەشێک تێبگەن و ئەو ڕێگەیەشی کە یارمەتیدەردەبێت لە بەدەستهێنانی بەڕێوەبردنێکی باشی پۆل.
فێربوونی ئەو چەمکانەی کە پەیوەندیان بە بەڕێوەبردنی ڕەفتار و کەلتوری پۆلەکەوە هەیە یارمەتیدەردەبێت لە دانانی سیستەمێکی بڕیاری کاریگەر بۆ کێشە ڕەفتارییەکان لە پۆلدا. بەشەکانی ڕەفتاری پۆل دابەشکراون بۆ بەڕێوەبردنی ڕەفتار، کەلتوری پۆل و دامەزراندنی لێکتێگەیشتن.
بەڕێوەبردنێکی سەرکەوتووی پۆل بە واتای ئەوە دێت کە مامۆستایان پێویستە سیستەمێکی کارامەییان هەبێت کە مامەڵە لەگەڵ ئاڵنگارییە ڕەفتارییەکان بکات کە ڕەنگە پێش بێن لە پۆلدا. ئەمەش دڵنیایی دەدات لەوەی کە مامۆستایان ئامادەن بۆ هەر بەد ڕەفتارییەک و چارەسەری کێشەکەشیان لایە لە پۆلدا بەشێوازێکی ئەرێنی و پیشەگەرانە.
(ئامۆژگاری پراکتیکی، نموونە و ڤیدیۆ پێشکەشدەکرێت لەماوەی کۆرسەکەدا لەسەر چۆنێتی گەشەدان بە سیستەمێکی بەڕێوەبردنێکی ڕەفتاری کاریگەر لە پۆلدا.)
گەشەدان بە کەلتوری پۆل کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر سەرکەوتنی مامۆستایان. وا لە مامۆستایان دەکات کە :
1. لە ڕۆڵی خۆیان تێبگەن لەپۆلدا
2. بزانن بەچ ڕێگەیەک وانەکەیان ئامادەبکەن
3. بڕیاربدەن کە ئایا مامۆستایان دەیانەوێت پۆلەکەیان جدی یان هاوڕێیانە بێت
4. چۆن ڕۆتینەکان بنیات بنێیت لە پۆلدا
5. چۆن کێشەکان چارەسەر بکەیت لەنێوان خوێندکارەکان و مامۆستا هەروەها لەنێوان خوێندکارەکان خۆیاندا
1. زانینی ئەوەی چاوەڕێی چی بکەن لەپۆلدا
2. بزانن چۆن ڕەفتاربکەن
3. بزانن چەند کار هەیە ئەنجامی بدەن
4. بزانن کە ئایا مامۆستا جدییە یان نا
5. تێبگەن لەوەی تا چەند ئازادییان هەیە لە پۆلدا
(ئامۆژگاری پراکتیکی، نموونە و ڤیدیۆ پێشکەشدەکرێت لەماوەی کۆرسەکەدا لەسەر چۆنێتی گەشەدان بە کلتورێکی نوێ و کارا لە پۆلدا.)
٣- لێکتێگەیشتن
لێکتێگەیشتن ئاماژەیە بۆ پەیوەندی نێوان مامۆستا و فێرخوازەکان. مامۆستایان پێویستە پەیوەندی/لێکتێگەیشتنێکی باش بنیاتبنێن یان دروست بکەن و پەیوەندییەکی باشیان هەبێت لەگەڵ فێرخوازەکانیان چونکە وا دەکات پۆلەکە ببێتە شوێنێکی باشتر بۆ فێربوون. دامەزراندنی لێکتێگەیشتنی باش واتا وەڵامدانەوەو کاردانەوە بۆ ئەوەی خوێندکارەکان دەیڵێن و هاوسەنگی ڕادەگرێت لە نێوان جدی بوون و هاوڕێ بوون.
(ئامۆژگاری پراکتیکی، نموونە و ڤیدیۆ پێشکەشدەکرێت لەماوەی کۆرسەکەدا لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی لێکتێگەیشتن لە پۆلدا.)