کویزەکەی پێشتر ئەوەی نیشاندا کە بەڕێوەبردنی پۆل بەشی جیاوازی هەیە و تەنها لەسەر یەک چەمک بنیات نەنراوە. دەتوانین بەشە جیاوازەکانی بەڕێوەبردنی پۆل وەک بەشە جیاوازەکانی سەیارەیەک ببینین. بۆئەوەی بتوانیت کێشیەک چارەبکەیت لە سەیارەیەکدا، دەبێت بەشە سەرەکیەکانی بزانیت. دواتر دەبێت دیاریبکەیت چ بەشێک کێشەی هەیە و بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵەی لەگەڵ بکەیت. بەهەمان شێوە بۆ ئەوەی پۆلەکەت بەشێوەیەکی باشتربەڕێوەببرێت، مامۆستا دەبێت ئەو بەشە جیاوازانە لەبەرچاو بگرێت تا بە ڕاستی و دروستی لە بەڕێوەبردنی پۆل تێبگات.
بەبڕوای تۆ چەند بەشی بەڕێوەبردنی پۆل هەیە؟