Diverse classrooms are the key to building a better preschool, a new study reports. (NPR/Shannon Wright)

زانست چی دەڵێت دەربارەی سود و گرنگی قۆناغی پێش قوتابخانە بۆ منداڵان؟

هەندێک لە توێژەرەوە ئاست بەرزە نەتەوەییەکان کە کارەکەی خۆیان بۆ توێژینەوە لە پەروەردەی پێش وەختی قۆناغی منداڵی تەرخان کردووە بەم دواییانە لە واشینتن کۆبونەتەوە لەگەڵ یەکدا لەگەڵ یەک ئامانجی هاوبەش: ڕەواندنەوەی تەمی لێکۆڵینەوەکان و گفتوگۆ بێ کۆتاکان دەربارەی سودەکانی قۆناغی پێش قوتابخانە.

هەموویان پێکەوە گەیشتنە خاڵێکی ڕوون و بەهێز. ئەو منداڵانەی بەشداری  قۆناغی پێش قوتابخانە دەکەن لە ناوەندە حکومییەکاندا باشتر ئامادە دەکرێن بۆ قۆناغی باخچەی ساوایان بە بەراورد بەو منداڵانەی کە بەشداری ناکەن.

ئەم دەرئەنجامە لە ڕاپۆرتێکدا باسی لێوە کراوە بە ناوی “دۆخی هەنووکەیی زانیاری زانستی دەربارەی کاریگەرییەکانی قۆناغی پێش باخچەی ساوایان“، و نوسەرەکان پێک هاتبوون لە کەسانی بەناوبانگ لە جیهانی قۆناغی منداڵی: دێبۆرا فیلیپس لە زانکۆی جۆرجتاون، مارک .و. لیپسی لە زانکۆی ڤاندەربیڵت، کێنیت دۆج لە زانکۆی دیوک، ڕۆن هاسکینس لە زانکۆی بروکینس و چەندانی دیکە.

لەم ڕاپۆرتەدا دۆخی هەنووکەیی پەروەردەی قۆناغی پێش قوتابخانە لە ئەمریکا ڕوونکراواتەوە و ئەوەی کە توێژەرەوەکان پێمان دەڵێن دەربارەی ئەوەی چی کاریگەری هەیە و چی کاریگەری نییە.

لەنێو دۆزراوەکانیاندا، ئەمانە هەن:

  • سەرەڕای ئەوەی  هەموو منداڵان سودمەند دەبن لە قۆناغی پێش قوتابخانە، بەزۆری منداڵانی هەژار و دەست کورت دەستکەوتەکانیان زیاتر دەبێت، ” ئەو توێژەرەوانەی کە لێکۆڵینەوە لەسەر پەروەردەی قۆناغی پێش قوتابخانە دەکەن ئەوەیان بۆ دەردەکەوێت کە ئەو  .”منداڵانەی زووتر ئەزموونی کەم دەرامەتی و نائاسایشییان کردووە، لە هاوڕێ خۆشگوزەرانەکانیان دەستکەوتیان زیاتر دەبێت
  •  ئەو منداڵانەی کە دوو زمان دەزانن “بەشێوەیەکی ڕێژەیی زیاتر لە قۆناغی پێش قوتابخانە سودمەند دەبن” لەهەردوو ئاستی لێهاتوویی زمانی ئینگلیزی و ئاستە ئەکادیمییەکانی دیکەدا. ئەوانەی دوو زمان دەزانن بەگشتی دەستکەوتەکانیان کەمە، منداڵانی ئیسپانی بەشێوەیەکی بەرچاو لەڕووی فێربوونی خوێندەواری و بیرکارییەوە درەنگتر بەرەوپێش دەچن، بەڵام ” بەڵگەی هەست پێکراو ئێستا ئەوەیە کە لەبەرئەوەی ئەوان لە یەک کاتدا دوو زمان فێر دەبن سوڕی مێشکیان بەهێزترە، کە ئەمەش یارمەتی ڕێکخستنی خودییان دەدات” ئەوەش لەوانەیە ڕوونی بکاتەوە کە بۆچی قۆناغی پێش قوتابخانە دەتوانێت یارمەتییان بدات خێراتر بەرەوپێش بچن: ” “.تواناکانیان بۆ یەکخستنەوەی زانیاری و گۆڕێنی ئاگاییان لە ئەرکێکەوە بۆ سەر ئەرکێکی تر، ئەمانە ئەو کارامەییانەن کە ئەوا هەیانە
  •  لەگەڵ ئەوەشدا توێژەرەوان دەڵێن ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئامانجی قۆناغی پێش قوتابخانە تەنها بۆ منداڵانی هەژار و کەم دەرامەت بێت(بەشێکە لە سودەکانی قۆناغی پێش قوتابخانە)، بۆ منداڵە هەژارەکان و ئەوانەی فێری ئینگلیزی دەبن شتێکی بەنرخە کە لەناو کۆمەڵێک هاوپۆلی جیاوازدا بن.
  •  هەموو پڕۆگرامەکانی پێش قوتابخانە وەکو یەک نین، ئەو نیشانانەی کە ڕێگایەکن بۆ سەرکەوتن بریتین لە :  ئامرازی باش،   بەرنامەیەکی لەسەر بەڵگە داڕێژراو و جەخت کردنەوە لەسەر ئاست و بەردەوام مەشق کردنی مامۆستایانی قۆناغی پێش قوتابخانە. توێژەران گەشتوون بە ئەو دەرەنجامەی کە هێشتا کۆمەڵێک توێژینەوەی زۆر هەن پێویستە ئەنجام بدرێن، ” بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەی تەواو و باشتر لەسەر کاریگەری هۆکارەکان.”

 لەم دواییانەدا حکومەتی فیدڕاڵی و ٤٢ ویلایەتی دیکە و هەرێمی کۆڵۆمبیا ساڵانە ٣٧ بلیۆن دۆلار لە پڕۆگرامی پێش قوتابخانەدا خەرج دەکەن کە بەزۆری  ئامانجیان منداڵانی هەژاری تەمەن ٣ بۆ ٥ ساڵانە.

 کاتێک دێتە سەر باسی ئەوەی کە پێویستە لە قۆناغی پێش قوتابخانەدا چی فێر بکرێن، توێژەران پرسیارێکی گرنگ دەکەن لەو بوارەدا: ئایا دەبێت قۆناغی پێش قوتابخانە جەخت بخاتە سەر بەرەوپێشچونی لایەنی کۆمەڵایەتی و سۆزداری منداڵەکان یان دەبێت جەخت بخاتە سەر ئەوەی کە توێژەران پێی دەڵێن ” ئاستی سنورداری پەیڕەو و پڕۆگرامەکە،” وەک ژمارەکان و خوێندنەوە؟

 توێژەرەوان بە ڕوونی ئەوە دەڵێن کێشە نییە کە ئایا ” ئەوەی دەیزانین ئەوەیە کە  منداڵان ئەزموونێکی زۆری پێ بەدەست بهێنن لە هەردوو خاڵە لاواز و بەهێزەکانیاندا”، ” هەندێک لە منداڵان پێویستیان بە پشتیوانی زیاترە لەچاو هەندێکی تریاندا، هەندێکیشیان کۆمەڵێک زانیاری و کارامەیی زۆر پیشان دەدەن”.

کواڵێتی کام بەرنامەی چاودێری یارمەتیدەرە بۆ سەرکەوتنی باوان و منداڵان

وانەکان لەسەر بنەمای ئاستی کۆمەڵایەتی و سۆزداری و یاری و بوکەڵە و هونەر و میوزیک و جوڵە بنیاد نراون، مەشقەکان بەڕوونی جەخت دەخەنە سەر هەندێ شتی وەک: فێربوونی ژماردن و ناسینەوەی پیتەکان و دەنگەکانیان لە ووشەدا، ئەمەش سودی دەبێت لە ئامادەکردنی منداڵ بۆ قوتابخانە.

بەلای توێژەرانەوە پرسیارە گرنگەکە ئێستا ئەوەیە کە:  دەبێت پڕۆگرامی قۆناغی پێش قوتابخانە بۆ نەوەی داهاتوو چۆن بێت؟ پیویستە چی تر  هەبێت لە قۆناغی پێش قوتابخانە و دواتردا تاکو کاریگەرییەکی درێژخایەنی هەبێت؟ ئێمە چۆن هەموو خاڵەکانی نێوان سەرەتای کاروانی فێربوونی منداڵ بە قۆناغی پێش قوتابخانەوە ببەستینەوە؟

ئەمەش ئەرکێکی ئاسان نییە بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە نیوەی مەودای ئامادەباشی بۆ ئامادەبوون لە قوتابخانە لە نێوان منداڵانی هەژار و دەوڵەمەنددا لە تەمەنی دوو ساڵییەوە دەردەکەوێت، پێش ئەوەی منداڵان بچنە قۆناغی پێش قوتابخانە.

یەکێکی تر لە کۆسپە گەورەکان بریتییە لە نەبوونی پەیوەندی لەنێوان پڕۆگرامی قۆناغی پێش قوتابخانە و قۆناغی سەرەتایی. توێژەران بۆیان دەرکەوتوە کە لەجیاتی بنیات نانی ئەو توانا و بەهرانەی کە منداڵان لە قۆناغی پێش قوتابخانە پێی گەیشتوون، مامۆستایانی قۆناغی سەرەتایی بەڕێژەیەکی بەرچاو زۆرێک لەو شتانە دووبارە دەکەنەوە کە مامۆستایانی قۆناغی پێش قوتابخانە کردوویانن. توێژەران بەم ئەنجامە دەڵێن ” ناوچە مردووەکان” کە دەستکەوتە درەنگ بەدەست هاتووەکان بەفیڕۆ دەدات.

“بەو پێیە ئێمە ناتوانین سەرکەوتن ڕابگەیەنین،” پێویستە ئێمە وەک وێستگەیەک بۆ نوێ کردنەوە تەماشای قۆناغی سەرەتایی بکەین.

ئەمڕۆ پڕۆگرامەکانی قۆناغی پێش قوتابخانە دەتوانن کارێکی باشتر ئەنجام بدەن بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان بە چارەسەر کردنی دڵەڕاوکێ و کێشە دەروونییەکان.

توێژەران دەڵێن “دواجار لانە دەتوانێت بناغەیەکی بەهێز یان شکستخواردووت پێ ببەخشێت”

ئێمە دەزانین کە هەژاری و ئاستەنگی چارەسەری گەشەی مێشک دەکەن، هەروەها تەنانەت ئەگەر پڕۆگرامێکی زۆر ئاست بەرزیش چارەسەری منداڵانی کەم دەرامەت نەکات ئەوا دەتوانێت ئەو کاریگەرییانە هێواش بکاتەوە.

بەدڵنیاییەوە ئەوە بنچینەو بناغەی پەروەردەی قۆناغی پێش قوتابخانەیە.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي 

وەرگێڕان: ئاڵا فرج

هەڵەچن: خەبات رەفیق محمد

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Ala Faraj

ئاڵا فرج حسین دەرچوی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتییە لە زانکۆی سلێمانی. پیشەی مامۆستایە. ئەو هەم زمانی ئینگلیزی و هەم پیشەکەی زۆر خۆشدەوێت، چونکە باوەڕی وایە بناغەی کۆمەڵگایەکی تەندروست بەندە لەسەر پەروەردەیەکی تەندروست. ئامانجی ئاڵا گەیاندنی خزمەتە بە کۆمەڵگاکەی بەگشتی و چینی مامۆستا بەتایبەتی لە بواری پەروەردەدا، وە دڵنیاشە کە لەگەڵ گروپی فێرۆپیدیادا زووتر بەو ئامانجەی دەگات.

لێرەش بگەڕێ

ووتنەوەی ئینگلیزی بە فێرخوازانی خاوەن پێداویستی پەروەردەیی تایبەت – ئەفسانەکان و ڕاستییەکان

لەم ووتارەدا، ماری دیلانی لە هەندیک لەو ئەفسانانە دەکۆڵێتەوە کە دەربارەی فێرخوازانی خاوەن پێداویستی پەروەردەیی …

Share via
Send this to a friend