تا دێت زیاتر و زیاتر پۆلەکانی خوێندن توانای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایان زیاتر دەبێت کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لەگەڵ خوێندکارەکان. جا ئەگەر خەریکی وانەیەکی جیبەجێ کاریت یاخود دروستکردنی شوێنێك یاخود کار لە پۆلێکی یەک نەفەری دا دەکەیت، کەرەستە خەیاڵیەکان دەتوانن مامەڵەکردن و بەشداری کردن خوێندکار زیاد بکەن لەکاتێکدا دەستکەوتی ئەکادیمی زیاد دەبیت.
لەم وتارەدا کۆمەڵێک بەرنامە بۆ ئایپاد لەگەڵ هەندێ ڕێنمای ئامادە کراوە کە دەتوانیت وانەی ڕۆژانەت بگۆرێت و بێگومان شایەنی سەریکردنە.
ڕێسای بنچینەیی ١٠ خشتەک
بەرنامەی (Number Pieces) کە بەواتای (ژمارەی پارچەکان ) دێت، بەرنامەیەکی نایابی فریە کە ڕێێگە دەدات بە هەموو خوێندکارێک و ئایپادیک، نا کۆتا ژمارە لە ڕیسای بنچینەی ١٠ خشتەک لەبەردەستیاندا بێت. جا ئەگەر فێری شوێنە بەها سادەکان دەبن یان چۆنیەتی کۆکردنەوەی ژمارە دەیەکان، یاخود دۆزینەوەی جا ئەگەر خوێندکارەکان سەرەتایەک فێربوبن لە بەهای نرخی ژمارە یاخود بەرجەستەکردنی چۆنیەتی کۆکردنەوەی ژمارە دەیەکان یاخود دۆزینەوەی هێما فراون کراوەکان، ئەم بەرنامەیە شایەنی ئەوەیە سەیرێکی بکرێت و بەکاربهێنرێت. منداڵەکان دەتوانن بە درێژای هەموو شاشەی ئایپادەکە بنوسن و شێوازی کارکردنی بیرۆکەکانیان بخەنە ڕوو لەکاتی دەستکاریکردنێکی ڕاستەقینە لە ڕێسای بنچینەی ١٠ خشتەکی.
گۆشە پێو (Protractor)
تەنانەت لەسەر ئایپادیش، گۆشە پێو دەتوانرێت وەک کەرەستەیەک بۆ پێوانەی گۆشەکان بەکاربهێنرێت. منداڵەکان زۆر بە ئاسانی دەتوانن ڕاهێنان لەسەر دروستکردنی گۆشەی تیژ و گۆشەی کراوە بکەن بە جوڵاندنی هێڵەکە لەسەر شاشەکە ( مەبەست لە هێڵی گۆشە دروستکردنە)، یاخود دەتوانن پێوانەی سوچەکانی ئەو ئامراز و شتانە بکەن کە لەسەر شاشەی ئایپادەکە دادەنرێن. هەوڵبدە پارچە نەخشە کۆنەکان یاخود وەرەقەی براو لە بەشی سەرەوەی ئایپادەکە دابنێ. تەنانەت هەندێ بەرنامە هەیە لەسەر ئایپاد و ئایپۆد بە بەکارهێنانی کامێرا دەتوانیت پێوانەی گۆشەکان بکەیت.
وەرەقەی وێنەی بەیان یاخود (Graph Paper)
بەرنامەی (ڕایەخی ئەندازەی ) یاخود (Geometry Pad)، ڕێگە بە منداڵەکان دەدات هێڵەکان و شێوەکان لەسەر (وێنەی بەیانیەکە) بکێشن. دەتوانن خاڵ بکێشن لەسەر هێڵەکانی پۆتان و تەنانەت دەتوانن نوسین بۆ سەر شاشەکە زیاد بکەن. ئەم بەرنامەیە ئاسانە بۆ بەکارهێنان و کۆمەڵێک ئامراز لە خۆدەگرێت بۆ تاقیکردنەوەیان. هەروەها بەرنامەی (Educreation) ڕێگە بە خویندکارەکان دەدات باکگراوەندی شاشەکەیان بگۆڕن بۆ وێنەی بەیانیەکە پێش ئەوەی دەست بکەن بە نوسین.
بۆردی ئەندازەی یاخود (Geoboard)
ماڵئاوای لە لاستیکی پارە بکە. ئەم کەرەستە ڕاستەقینەیە زۆر نایابە بۆ پۆلەکانی قوتابخانە سەرەتای و ناوەندیەکان. مندالەکان بە ئاسانی دەتوانن چەندلاکان دروست بکەن لەسەر بۆردە ئەندازەییەکانی خۆیان بۆ خۆبادان بە چوارلاو سێگۆشەکانیان. هەروەها دەتوانن چێوە و ڕووبەری هەموو شێوەیەک بدۆزنەوە.
ڕاستە یاخود (Ruler)
ڕاستە بەرنامەیەکی زۆر نایابە بۆ بەکارهێنای لەسەر ئایپادەکەت، زۆر با ئاسانی شاشەکەت دەکات بە ڕاستە. خوێندکارەکان دەتوانن پێوانەی ئەو ئامرازانە بکەن کەلەسەر شاشەکانیان دانراوە بە سانتیمەتر و ئینچ، دەتوانن پرسیارەکانی تایبەت بە دۆزینەوەی چێوە و ڕووبەر شیکار بکەن بەهۆی ئەو زانیاریانەی لە ڕێ ئەم کەرەستە نایابە دەستیان دەکەوێت. بەرنامەی تریش هەیە کە هاوکاری منداڵەکان دەکات بۆ فێربوونی چۆنیەتی بەکارهێنانی راستە بە گونجاوی.
شێوە نەخشێنراوەکان یاخود (Pattern Shapes)
جێگراوەیەکی باش بۆ خشتە نەخشێنەرەکانی پێشوو بریتیە لە ( Pattern Shapes)، کە لەلایەن سەنتەری فێربوونی بیرکاری دروست کراوە ( مەبەست لە ناوەندی فێربوونی بیرکارییە)ە و پێویستە بوونی هەبێت لە ئایپادەکانی تایبەت بە پۆلی بیرکاری. هەروەها بە جوڵاندنی هەر پارچەیەک لەسەر شاشەکە، منداڵەکان دەتوانن بە درێژای شاشەکە وێنە بکێشن بۆ پیشاندانی کارەکانیان. ناکۆتا یەدەگ لە خشتە نەخشێنراوەکان لەبەردەستدا دەتوانریت هاوکاری ئەو خوێندکارانە بکات کە پێوسیتیان بە پالپشتیە یان تەدەخولکردنێکی ستراتیژی.
کاتژمێر یاخود (Clock)
جا ئەگەر شێوازی تێپەڕ بوونی کات فێردەکەیت یاخود تەنها هاوکاری کردنی خوێندکاران بۆ چاودێریکی کردنی کارەکانیان، کات دیاریکەر لە ناو کاتژمێرەکدا بوونی هەیە کە لەگەڵ ئایپادە کەدا هەیە( یاخود یەکێ لەو هەڵبژاردنانەی تر) کە زیادەیەکی باشە بۆ پۆلەکەت. زۆر نایابە بۆ ئەو مامۆستایانەی کە خاوەنی یەک ئایپادن یاخود بۆ ئەو منداڵانەی کە لە گروپی بچوکدا کاردەکەن، کە دەتوان لەوساتەدا بزان چەن کات تێپەر بوو یاخود خویندنەوەی کاتژمیر بەهۆی ئەو کەرەستە ئەلکترۆنییە.
فەرهەنگۆک یاخود دەستەواژەکان یاخود (Glossary)
دڵنیا کردنەوە لەسەر پێوەرە باوەکان گرنگی بەکارهێنانی دەستەواژە بیرکاریەکان لە باسکردنی بیرکردنەوەکانیان لە ڕێی قسەکردن و نوسین لەلایەن منداڵەوە دەکات. بەرنامەی فەرهەنگۆکی زاراوە بیرکاریەکان واتە (Math Terms Glossary) دەتوانێت هاوکاری خوێندکارەکان بکات پێناسەی وشە جیاوازەکان فێربن لە پێناو بەکارهێنانیان بە باشی. سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە پۆلە یەک کەسیەکاندان و تەنانەت زاراوەی داخڵکراوی بە زمانی بێگانە لە خۆدەگریت.
بژمێر یاخود (Calculator)
زۆر جۆر بژمێر هەن کە دەتوانریت دابەزێنریت بۆ ئایپاد کە هەڵگری چەندین خاسیەت وئامرازی زانیستین. دووان لەو بژمێرانەی بەدڵمن خاسیەتی ناسینەوەی خەتی دەست تێدایە بۆئەوەی خوێندکارەکان بتوانن پەنجەکایان یاخود قەڵەمێک بۆ نوسینی پرسیارێک بەکار بهێن و وەڵامە ڕاستەکە ببینن. بەرنامەی (MyScript Calculator) واتە (بژمێری نوسینەکەم) و بەرنامەی (My Script MathPad) کەرەستەی نایابن بۆ بەردەست بوون بۆ خوێندکارەکان کە دەیانەوێت دڵنیابنەوە لە کارەکەیان.
دەتەوێت زیاتر فێربیت؟ فەرموون ئەمەش سایتێکە بە ناوی ( Webcast) کە لە (APPitic)، کە سایتیکە لە لایەن فێرکارانی ئەپڵەوە دانراوە کە جەخت لەسەر بەکارهێنانی ئایپاد دەکات بۆ فێرکردنی بیرکاری بە شێوەی هاوبەشی.
سەرچاوەی وتار: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه
ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي
وەرگێڕ: جودی شاهۆ حسێن
هەڵەچن: خەبات رەفیق محمد
دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا