https://www.usnews.com/dims4/USNEWS/c085033/2147483647/thumbnail/970x647/

با به‌ ڕاست کردنەوەی هەڵەكاندا بچينه‌وه‌

هانی مەشقپێکراوەکان دەدرێت کە چۆن بە چەند ڕێگەیەکی جیاواز مامەڵە لەگەڵ هەڵەکاندا بکەن لەم خاڵانەی خوارەوەدا کە لە فێربونی وانەوتنەوە لەلایەن سکنیڤنەر وەرگیراوە(2011: 285-290):

١. دیاری کردنی ئەو هەڵانەی کە کراوە.

٢. پوختە کردنی وەڵامە ڕاستەکە لە ڕێگەی پرسیارەوە.

٣. ڕاستکردنەوە لەڕێگەی پەنجەی دەست.

٤. دووبارە کردنەوە.

٥. باسکردنی هەڵەکان بۆ سەرجه‌م پۆلەکە.

لەگەڵ ئەوەشدا کە چەند پێشنیارو تەکنیکێک هەیە کە بە شێوەیەکی بنەڕەتی  بە دوو ڕێگەی جیاواز دەردەکەون بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵەکاندا:

١.ڕاستکردنەوەی هەڵەکان ڕاستەوخۆ.

٢. دواخستنی ڕاستکردنەوەی هەڵەکان.

ڕاستکردنەوەی هەڵەکان ڕاستەوخۆ:

زۆربەی بۆچوونەکان لە کتێبی ڕێگاکانی وانە وتنەوە بونیان هەیە و مامەڵە لەگەڵ هەڵەکان بە شێوەیەکی تایبەت جەخت دەکاتە سەر ڕێگای یەکەم : ڕاستکردنەوەی هەڵەکان ڕاستەوخۆ. مامۆستاکان تەکنیکی ڕاستکردنەوەی هەڵە بە ورده‌کاریەکانیەوە دەڵێن چونکە بە شێوەیەکی ئاسايی هەڵەکان ڕاست دەکەنەوە کە ئەمە کاردانەوەیەکی سروشتیە . ئەم جۆرە ڕێگەیەش وا دەر دەکەوێت کە جۆرە مەشق کردنێکی لاواز بێت چونکە نابێتە دروست بونی هیچ هۆکارێک بۆ فێربون.”چەند زیاتر خوێندکار بیر لە ڕاستکردنەوەی هەڵەکان بکات ، زیاتریش بیر لە زمانەکە دەکاتەوە… ( ئێج ١٩٨٩:٢٧)  بۆیە پێویستە تەکنیکی روون بدرێت بە مامۆستاکان لەسەر راستکردنەوەی هەڵە بەخویندکارەکانى خۆیان .بۆیە خوێندکار زیاتر “ووریان” و “تێبینی ” هەڵەکان دەکەن. (سکریڤنر) (٢٠١١: ٢٨٥) .

دواخستنی ڕاستکردنەوەی هەڵەکان:

ڕێگەی دووەم بە هەمان شێوە هەڵوێستی جەخت كردنە سەر خوێندکار دەگرێتەخۆ، کە هانی خوێندکار دەدات بۆ “دۆزینەوە” ی هەڵەکانیان بە خودی خۆیان ،بە هیوای ئەوەی کە باشتر زمانەکەیان “بیرکەوێتەوە”. (سکریڤنر ٢٠١١:٢٨٥) هەروەها چەند ڕێگەیەکی جیاواز هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە، کە هەمان بنەمايان هەيە: بۆ کۆکردنەوەی نمونەی هەڵەکانی فێرخوازەکان دوای ئەوە فیدباکیان بکە وەک مەشقێک.

کێشەکانی دواخستنی ڕاستکردنەوەی هەڵەکان:

 ئەو بیررۆکەیەی کە لەپشت یەم بابەتەوەیە سادەو جوانە : ئەویش بە هێنانی هەڵەی خوێندکارەکان لەگەڵ خوێندکارەکان پێیان بڵێیت کە لەچ شوێنێکدا هەڵەیان کردوە . تاکە کێشە ئەوەیە کە هەر ساڵیکی فێرکردن تێدەپەڕێت،زیاتر وا دەردەکەوێت کە ئەم تەکنیکە کاریگەریەکی ئەوتۆی نەبێت.

لەسەرەتاوە: ئەگەرهەڵەكە تەنيا زمانەوانى بوو،ئەو  فێرخوازەی کە هەڵەکە دەکات بە دڵنیایەوە نازانێت کە هەڵە دەکات . ئەمە وا لە فێرخوازەکە دەکات کە بە شێوەیەکی باش هەڵەکان ڕاست بکاتەوە. لەمەوە چی بە دەست دە‌هێنین؟ زۆر نا: فێرخوازە باشەکان ئەو هەڵانە ڕاست دەکەنەوە کە بە دڵنیایيەوە هەڵەی زۆر تیا ناکەن،بەڵام فێرخوازە لاوازەکان سەرکەوتو نابن لە بەدەست هێنانی زمانەکە لە ڕێگەی درک پێکردنەوە کە ئەمەش وا دەکات هەمان هەڵە دووباره‌ بکاتەوە.

ڕێگاکانی فێرکردن

دووەم: زۆرێک لە هەڵەکان لە دەرەوەی بابەتەکەی خۆی هیچ مانەیەکی نیە بۆ نموونە: مریشکەکەو بردە دەرەوە؟ ئەگەر ئەم ڕستەیە لە بابەتێکدا ڕاست بێت ئەوە لە لایەنی شێوازی پرسیار کردنیەوەهەڵەیە، لەو بابەتەی کە “دایکەکە داوای لە کوڕەکەی کردبوو کە مریشکەکە لە سەلاجەکە دەربهێنێت” کوڕەکە بیریمابێت و کردبێتی ئەوە لە لایەنی ڕێزمانیەوە ڕاستە و مانادارە،یان کاتێک مامۆستا لەسەر تەختەکە دەنوسێت ئەو هەرگیز یاری( ڕەگبی) نەکردوە پێویست ناکات مامۆستاکە ڕونکردنەوە بدات کە ئەو یاری نەکردوە؟ تا ئێستا نەیکردوە؟ بڵێی جارێکی کە ئەو یاریە نەكات؟ بەم پێيە ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتانە کات بەفیڕۆدانێکی ڕوونە، ڕاست کردنەوەی ئەم ‌هەڵانە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بێت باشترە.

لە کۆتایدا: کاتێک کە سەیری پێوانەی (CEFR) دەکەیت، زۆربەی هەرە زۆری فێرخوازەکان بیر لەوە دەکەنەوە کە تۆ دەیڵێت، دەینوسیت، ئەنجامی دەدەیت کە ئەمە گرنگە بۆ فێرخوازەکان و بەرەو بارودۆخێک دەڕوات کە چەند جارێک بینیومە،گوێگرتن بۆ فێرخوازەکان لە کاتی کردنی ئەرکێکدا،کە  لەم کاتەدا مامۆستا هەڵەکانیان وەردەگرێت، لەو کاتەی کە فێرخوازەکان خەریکی ئەرکەکەن دەوەستن بۆ ئەوەی جەخت بخەنەسەر ئەو بابەتەی کە مامۆستاکە دەینوسێت لەسەرتەختەکە ،ئەمە لە کاتێکدا دەبێت کە فێرخوازێك مامۆستا وەک (زانا) دەبینێت و ئەمە وا لە بارو دۆخەکە دەکات کە بە دوربێت لە هەموو ڕێگەکانی وانەوتنەوە، کە فێرخوازەکان دەستدەکەن بە راستکردنەوەی هەڵەکان راستەوخۆ، چی زیاتر هەیە؟ کاتێک کە یەکێکیان هاوار دەکات بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکە، فێرخوازەکانی تریش دەوەستن بۆ ئەوەی بزانن کە چی بکەن بۆ بەشداری کردن .

بۆ بێتاقەت دەبیت؟

ثورنبیری(ئۆنلاین) دەڵێت کە زۆرێک لە هەڵەکان پێیدەزانرێت وەک زیاد کردنی مۆرفیمی (S)ی کەسی سێیەم حاڵەتێكە هەر دەبێت ببێت لە فیربونی زماندا، هەڵە کێشەیەک نیە پەیوەندی بە زمانی یەکەمەوە هەبێت، بەڵکو هەنگاوێکە بۆ فێربونی هەر زمانێک،هه‌روەها دەبێت بە بنەمای بەشی وەرگیراوی زمان و بە نەگۆڕاوی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی فێرخواز تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى زمان بەدەست دەهێنێت.

هەموو پێشنیارەکانی ڕاست کردنەوەی هەڵە دەبێت بەیەکەوە بێت،هەرچەندە ڕەنگە کاریگەری نێگەتیڤی بۆسەر فێرخوازەکان هەبێت،پێشبینی کردن : فێرخواز دەیەوێت و چاوەڕێی ڕاستکردنەوەی هەڵە دەکات،لەوانەیە هەست بە (گۆڕانکاریەکی کەم ) بکەن ئەگەر هیچ فیدباکێک بۆ ڕاست کردنەوەی هەڵە لە مامۆستاکەوە وەر نەگرن.(پینارد ئۆنلاین)

چارەسەر:

ئەگەر ڕاستکردنەوەی هەڵەکان لەگەڵ پێشبینیەکانی فێرخوازەکانیشدا بێت هێشتا هەر گاریگەری نابێت لە قەدە‌غەکردنی هەڵە،بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە کە هەڵەکە لە کاتی خۆیدا ڕاست بکرێتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە تەگەرە لەکاتی جێبەجێکردندا(هەردوو لایەنی زمانەوانی و لایەنی پیشکەش کردن) .

زۆرێک لە وانەکان هەنگاوی مەشق کردنی هەیە،ئەگەر تۆ وانەی PPP   وەردەگریت،ئەم قۆناغە P دووەمە، بۆ وانەی TTT   ئەمە بەشێک دەبێت لە قۆناغی دووەم ،لە ماوەی ئەم قۆناغەدا سودی ڕاستکردنەوەی هەڵە دەخەینە ڕوو لەم هۆکارانەی خوارەوەدا:

فێرخواز جه‌خت دەکات (تەرکیز )

فێرخواز جەخت دەکاتە سەر زمانی مەبەست.

فێرخواز دەست دەکات بە بەکارهینانی ئەو زانیاریانەی کە هەیەتی بۆ  تاقی کردنەوە(یاریکردن).

لەگەڵ زمانی دووەم

لەم قۆناغەدا فێرخواز %١٠٠ چاوەڕێی ڕاستکردنەوەی مامۆستایە بۆ هەڵەکانی

فێرخواز بە شێوەیەکی ئیدراکی وریايە  بۆ زمانی دووەم.

بە درێژای ئەم قۆناغە زۆرترین جەخت لەسەر رێکی دەبێت. زۆرێک لە زاناکان وەک سکریڤنر(٢٠١١) هارمر (١٩٨٩)  قۆناغەکانی جەختکردنەوەی ڕێکی دەناسێنیت کە لەم کاتەدا ڕاستکردنەوەی هەڵە یەکێکە لە بابەتە کاریگەرەکان کاتێک کە وانەکە دەچێتە قۆناغی بەرهەمی کۆتايی یان قۆناغی ئەرکی دووەم ،ئەمە زۆرگرنگە بۆ مامۆستا کە هەنگاوێک بچێتەوە دواو بۆ ئەوەی خوێندکارەکان خۆیان ئەرکه‌کانيان ئه‌نجام بده‌ن،هەروەها ئەو هەڵانەی دەیکەن هەر دەبێت بکرێت بەشێکی بنەڕەتیە لە پرۆسەی فێرکردندا.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێر: زاگرۆس ئازاد، شیراز احمد

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Shiraz Ahmad

شیراز احمد مامۆستای زمانی ئینگلیزیه، ده‌رجوی به‌شی ئینگلیزی / كۆلیزی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تیه‌. بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌یه‌ له‌ بواره‌كه‌یدا. ئه‌و شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مامۆستایه‌ و كه‌سێك له‌وه‌وه‌ فێربێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زای له‌ زۆر شوێن كاری كردوه‌ وه‌ك باخجه‌ی ساوایان و خولی هاوینه‌ و كۆرس زمانی ئینگلیزی وه‌ ئێستا له‌ قوتابخانه‌ی وایز مامۆستایه‌ . بڕوای وایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زمونی زیاتر جه‌ند هه‌وڵ بده‌ی كه‌مه‌.

لێرەش بگەڕێ

خوێندکاران لە سەرنەکەوتنیان دەیانەوێت چی بە بیر ئێمە بهێننەوە

قوتابخانەکانمان لە ئەمەریکا شایەنی ڕێزلێنانە: قوتابیەکان نمرە بەدەست دەهێنن بەپێی بەدەستهێنانەکانیان و دواتر دەکرێن بە …

Share via
Send this to a friend