كاتێك پرسيار له مامۆستايان ده‌كه‌ين گه‌وره‌ترين كێشه‌يان چى يه، يه‌ك كێشه ده‌دۆزنه‌وه به شێوه‌يه‌كى ڕێك و بنچينه‌يى “هاندانى خوێندكاران”. ده‌توانيت به زۆربه‌ى خوێندكاره‌كانت بگه‌يت، به‌ڵام خوێندكاره‌كانى تر ناتوانيت پێيان بگه‌يت. كێشه نى يه چ هه‌وڵێك ده‌ده‌يت، هيچ حه‌زێكيان بۆ فێربوون نى يه. هيچ حه‌زێكيان بۆ ئه‌نجامدانى كارى باش نيه تۆش ده‌سته‌وسان ماويت.
بؤ ماوه‌يه‌كى درێژ هيچ چاره‌سه‌رێكم نه‌بوو، كێشه‌كه زۆر ئاڵۆز بوو. خوێندكارى سستم هه‌بووه، هه‌رگيز چاره‌يه‌كى سيحراويم نه‌بووه بۆيان و تا ئێستاش كێشه‌كه به‌رده‌وامه بۆ خوێندكاره‌كانم.
بۆيه بڕيارم دا هه‌ندێك لێكۆڵينەوە بكه‌م، بۆ هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى بزانم توێژينه‌وه نوێيه‌كان چى ده‌ڵێن له‌سه‌ر هاندانى خوێندكاران. ئه‌مانه‌م دۆزييه‌وه:
- خوێندكاران ئه‌كاديميانه‌تر هانده‌درێن كاتێك په‌يوه‌نديه‌كى باشيان له‌گه‌ڵ مامۆستاكاندا هه‌يه.
- هه‌ڵبژاردن هانده‌رێكى به‌هێزه له زۆربه‌ى بوارە په‌روه‌رده‌ييه‌كاندا.
- بۆ ئەو ئەركە ئاڵۆزانەى پێويستيان به به‌رده‌وامى و داهێنه‌رى هه‌يه. پاداشت و سزا له ڕاستيدا ته‌گه‌ره‌ن له‌به‌رده‌م هانداندا.
- بۆ ئه‌وه‌ى به هاندراوى بمێننه‌وه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر هه‌ر كارێك، ده‌بێت خوێندكاران باوه‌ڕيان وابێت ده‌توانن باشتر ببن له‌م كاره‌دا.
- خوێندكاران هاندراون كه فێرى شتانێك ببن كه په‌يوه‌نديان به ژيانى ڕاسته‌قينه‌وه هه‌يه.
ڕۆڵى مامۆستا له هاندانى خوێندكاردا:
دۆزينه‌وه‌ى توێژينه‌وه‌يەك له‌سه‌ر هاندان گران نه‌بوو، وادياره ئه‌گه‌ر هه‌ر مامۆستايه‌ك له‌گه‌ڵ ئينته‌رنێته‌كه‌ى كاتژمێرێك يان دوو كاتژمێر به‌سه‌ر ببات ده‌توانێت هه‌موو شت فێربێت كه پێويسته بيزانێت له‌باره‌ى بابه‌ته‌كه.
كه‌واته لێكترازانه‌كه له كوێدايه؟ ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك گروپێكى هه‌ره‌وه‌زى له په‌روه‌رده‌كاران بزانين چى كارده‌كات بۆ هاندانى خوێندكاران و بۆچى هێشتا ژماره‌يه‌كى زۆر له خوێندكاران سستن؟ كاتێك گفتوگۆ ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ مامۆستايان له‌باره‌ى كێشه‌كه، زۆر نابيستم له‌باره‌ى توێژينه‌وه‌كانه‌وه.
له جياتى ئه‌وه لۆمه‌ى ته‌كنه‌لۆژيا ده‌كه‌ين ” خوێندكاران زۆر سه‌رقاڵن به مۆبايله‌كانيانه‌وه “، يان لۆمه‌ى دايكان و باوكان ده‌كه‌ين. باوانه‌كان نايانه‌وێت بێزار بكرێن “يان” نايانه‌وێت منداڵه‌كانيان بكه‌ون، هه‌ره‌س بهێنن يان به‌رپرسياريتى وه‌ربگرن. ياخود گشتگيريه‌كى فراوان ده‌كه‌ين ” منداڵان له ئه‌مڕۆدا وه‌ك ئه‌وه نين كه ده‌بێت ببن زۆر به ده‌سه‌ڵات ڕه‌فتار ده‌كه‌ن.”
ئايا ئێمه لۆمه‌كه له‌سه‌ر خۆمان لاده‌به‌ين ؟ به دڵنيايى ئاسانتره لۆمه‌ى هێزى ده‌ره‌وه بكه‌ين، له‌وه‌ى كه گۆڕانكارييه‌كى گه‌وره بكه‌ين له ڕێگاكانى وانه‌وتنه‌وه‌ماندا. به داخه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌موو ئه‌و وتانه‌ى سه‌ره‌وه ڕاستن. ناتوانين هيچ بكه‌ين له‌باره‌ى ئه‌و شتانه‌وه. تاكه به‌ش كه ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌يه به‌سه‌ريدا ئه‌وه‌يه چى ده‌گوزه‌رێت له‌ناو پۆله‌كانى ئێمه‌دا.
كه‌واته با بڕوانينه كاره‌كانى خۆمان. كاتێك هه‌موو هۆكاره ده‌ره‌كيه‌كان وه‌لا ده‌نێين ته‌نها جه‌خت له‌سه‌ر كاتى خۆمان ده‌كه‌ين له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كاندا. چۆن ئه‌نجامى ده‌ده‌ين ؟ چه‌ند ڕاستى هه‌يه له نێوان گۆڕانكارى له وانه‌كاندا و توێژينه‌وه‌كان له‌سه‌ر هاندانى خوێندكاران؟
پێنج پرسيارم پێكه‌وه گرێ داوه، ده‌توانين له‌خۆمانى بكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى ببينين ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ين به ڕاستى هه‌موو شتێكه كه ده‌توانين بۆ پشتگيرى له هاندانى خوێندكاران. بۆ خۆپاراستن له پێدانى ئامۆژگارى زۆر و وتاردان. هه‌ندێك ڕاهێنانتان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌م، به‌يادى ئه‌و ساڵانه‌ى كه مامۆستاى پۆل بووم له‌گه‌ڵ خوێندكارانى ناوه‌ندى.
با ده‌ستپێبكه‌ين:
پرسياره‌كان
به‌ڕاستى، په‌يوه‌نديت له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانت چۆنه؟
توێژينه‌وه جياوازه‌كان په‌يوه‌نديه‌كى گرنگيان ده‌رخستووه له نێوان هاندانى خوێندكار و ئاستى په‌يوه‌ندى مامۆستا و خوێندكاردا. په‌يوه‌ندييه‌كى باشى نێوان مامۆستا و خوێندكار هه‌ستكردن به جێگيرى و دڵنيايى به خوێندكاران ده‌به‌خشێت. كه قۆناغێك دێنێته ئاراوه بۆ لابردنى مه‌ترسى زياتر به‌شێوه‌يه‌كى ئه‌كاديميانه. كه‌واته چ جۆره په‌يوه‌نديه‌كت هه‌يه له‌گه‌ڵ خوێندكاره سستەكانت ؟ چه‌ند به باشى ده‌يان ناسيت؟ ئايا گفتوگۆت كردووه له‌گه‌ڵيان سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ى گرنگى پێده‌ده‌ن ؟ ياخود كه‌م تا زۆر هيوات له‌ده‌ست داوه به‌رامبه‌ريان؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ى من:
له سه‌ره‌تادا وامده‌زانى زۆر باشم كردووه له‌م لايه‌نه‌وه. هونه‌رى زمانى ئينگليزيم ده‌وته‌وه و خوێندكاره‌كانم گۆڤاريان ده‌رده‌كرد. بۆيه به‌باشى ده‌مناسين. به‌ڵام كاتێك بيرم له خوێندكاره سستەكانم كرده‌وه دڵنيانيم بتوانم هه‌مان شت بڵێم. ئه‌و په‌يوه‌نديه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ندرێ هه‌مبوو، خوێندكارێكم بوو له پۆلى حه‌وت هه‌ميشه سه‌رزه‌نشتم ده‌كردبه‌وه‌ى كارى نه‌شياو ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌وه هه‌موو شت بوو باسمان لێوه ده‌كرد كاره نه‌شياوه‌كان. بۆچى باشنه‌بوو؟ ئه‌مه چه‌ند گرنگ بوو بۆ داهاتووى؟ كاتێك ئه‌ندرێ منى ده‌بينى ده‌هاتم، ده‌شێت ته‌نها هه‌ورێكى ڕه‌شى گه‌وره‌ى بۆڵه بۆڵكه‌رى بينيبێت. هه‌رگيز له‌سه‌ر ئه‌و‌شتانه گفتوگۆمان نه‌كرد كه‌به ڕاستى كێشه‌بوون بۆ ئه‌و.
چۆن ده‌توانين باشتر ئه‌نجام بده‌ين؟
ته‌نها زياتر ئاگاداربوون له به‌هاى په‌يوه‌ندييه‌كه گرنگترين هه‌نگاوه، له‌مه‌وه يه‌كێك له‌م سه‌رچاوانه به‌كار بهێنه.
- كتێبه‌كه‌ى جيم ستێرتيڤانت (you ‘ve Gotta Connect ) پڕه له ستراتيجى دياريكراو بۆ بنياتنانى په‌يوه‌ندى به‌هێزتر له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانت.
- سمۆكى و ئيليه‌ن دانيه‌ڵ ( The Best – kept teaching secrets) باسى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن گفتوگۆى ڕۆژنامه يارمه‌تيمان ده‌ده‌ن بۆ باشتر ناسينى خوێندكاره‌كانمان له‌لايه‌نى كه‌سێتى و ئه‌كادميه‌وه.
- ئه‌گه‌ر شتێكى خێراترت ده‌وێت، سه‌يرێكى ( 2×10 strategy) بكه كه بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لايه‌ن ئه‌نگێلا واتسين كه مامۆستاى تێدايه دوو ده‌قيقه له ڕۆژێكدا به‌كاردێنێت بۆ ماوه‌ى 10 ڕۆژ به شێوه‌يه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى گفتوگۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه لاوازن.
بيرتبێت په‌يوه‌ندى خوێندكاره‌كان له نێوان خۆيان‌دا كێشه‌يه، هه‌ڵبژاردنێكى باشترى يه‌كترناسين ( Classroom ice-breaker ) ده‌توانێت ده‌ستپێكێك بێت بۆ بنياتنانى هه‌ستكردن به پێكه‌وه بوون له پۆله‌كه‌تدا.
سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: خه‌بات ره‌فيق محمد
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
ده‌نگ: Dunya Soran
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا