گوێگرتنی فێرخوازی منداڵ

ده‌توانيت گوێ له‌م بابه‌ته‌ بگريت يان بێيته‌ خواره‌وه‌و به‌رده‌وام بيت له‌ خوێندنه‌وه‌.

له م بابەتەدا به كورتی تیشک  دە خەمە سەر چۆنێتی هەوڵدان بۆ بەرەو پيش بردنی بەهرەى گويگرتن لەلاى فێرخوازی منداڵ کە فێری زمانی ئينگليزی دەبن هە ر وەک زمانێکی نوێ.

 ژماره یه ک لە بیردۆزەکانی فێربوون لەگەل لیستێک لە لێكدانەوە و ئاگاداری و دەست کەوتەکان دیاری دە کەم  کاتێ هەوڵ دەدەم گوێگرتن لەناو پۆلدا زیاتر ئاسان و کاریگەر بێت.

  • سروشتی گوێگرتن.
  • بۆچی پێویستە بەهرەى گوێگرتن بەرەو پێش بەرین؟
  • ئەو بیردۆزانەی ڕەچاوی دەکەم کاتێ دەمەوێ بەهرەى گوێگرتن پەرە پێ بدەم.
  • هەندێک تێرامان بۆ گوێگرتن لەناو پۆلدا.
  • چی بکەم تاکو زیاتر تێبگەن.
  • کۆتایی

سروشتی گوێگرتن

“گوێگرتن کردارێکی چالاکە نەوەک ناچالاک” گارڤی.

لەگەل ئەم بیرۆکەیەدا دەمەوێ جەخت کەمەوە لەسەر سێ شت:

*گرنگی تێگەیشتن لەم چەمکەی گوێگرتن و ‌هەبونی بەشداریەکی چالاک، بەم جۆرە هزری گوێگر بە چالاکی بە دوای واتاکەدا دە گەرێت.

* گرنگی ئەوەی کە کراشن باسی لێوە دەکات بە (/comprehensible inputتێگەیشتنی خودی) ‘ ئەمەش كاتێك بەدەست دێت کە تێدەگەین لەوەی خەڵک چیمان پێ دەڵێ یاخود بە چ ڕێگەيەك  پەيامەكە دەگەيەنن. بەمەش بەرەو پێش چونی تاک پشت بە شێوازەکانی تاک دەبەستێ لە زمانێکی دیاری کراودا لەکاتێکدا وەرگر هێشتا بەدەستی نەهێناوە، بەلام گەشەکردنی مێشکی ئامادەیە بۆ بە دەست هێنان.’.

  • بەم جۆرە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە ئاستی زمان پەیوەستە بە فێرخوازانەوە ، واتا پێویستە مامۆستا تێبگات لە توانای فێرخوازەکانی.

*کراشن پێی وایە باشترین دەستکەوت کاتێکە کە (ئاستی دڵەراوکێ نزمە و باوەڕبە خۆ بوون بەرزە).

  • -ئەمەش وا دەکات کە دروست کردنی ژینگەی فێرکردن لەناو پۆلدا ئاسای و بێ ترس بێت.

– بۆچی پێویستە بەهرەى گوێگرتن بەرەو پێش بەرین؟

” ئەگەر کەسێک پەیامێکت دەداتێ یاخود ڕایەکت پێ دەڵێ ، بە دلنیایەوە دەبێ لێی تێبگەیت تاکو بتوانی وەڵامی بەیتەوە.” (بریویستر،ئیللیس ،گیرارد) .

بەهرەى گوێگرتن پێوستی بە هەبونی (واتایەکی ڕاستی ژیان هەیە) دۆنالدسۆن دەڵێ، “ئەومندالانەی کە دەتوانن خەلکانی کە بناسنەوەو وەلامیان بدەنەوە پێویستیان بە ئامانج و سەرقال کردن هەیە .”

-ئەمە ئەوە دەگەیەنێ بۆ پراکتیزە کردنى بەهرەى گوێگرتن پێویستە بە وریاییەوە ئە وپێداوستی و ئامانجانە دەست نیشان کەین بۆ ئەمەش پێویستی بە هەبونی واتایەکی ڕاستی هەیە بۆ فێرخوازی منداڵ .

بەکارهێنانی چەاند تیۆریەک بۆ گەشەپێدانی بەهرەى گوێگرتن

   ئەوە لە مێشکدا دەچەسپێنت کە گوێگرتن کردارێکی چالاکە (بریویستر،ئیللیس ،گیرارد) باس لەوە دەکەن داواکردن لە مندالان بۆ “گوێگرتن و بیر هێنانەوە” وا لە مندالان دەکات کە قەلەق بن ، فشارێکی زۆر لەسەرهزريان دروست دەبێت کە ئەمەش نابێتە هۆی گەشەکردنی ئەم بەهرەيە.

مامۆستا بە شێوەیەکی کاریگەر دەتوانێ پشتگیری لە تێگەیشتنی منداڵەکان بکات،کاتێ سەرنجی خوێندکارەکانی بە لای بابەتێکی دیاریکراودا رادەکێشێ بە گوێگرتنیان لە چەند چالاکیەک کە ئەمەش دەبێتە هاندانێکی باش’ و تێگەیشتن و ڕێنمای کردنیان بۆ بەشێکی دیاريکراو لە گفتووگۆيەك.

ووێلز دەڵێ گوێگرتنى زۆربەى منداڵان پشت دەبەستێت بە دروست کردنی پەیوەندى لە نێوان ئەوەی کە دەیزانن و ئەوەش کە توانای تێگەیشتنیان هە یە لەو قسانەی کە دەیبیستن’،بەلام بەمە تەنها فێری گوێگرتن نابن بەلکو هاندەريشيانە  بۆ فێر بونی زمانێک کە بتوانن گفتوگۆی پێ بکەن بە بەکار هێنانی سەرچاوەکانی گفتوگۆکردن کە پێشتر هەیان بوە بۆ داواکردنی پێداویستی و ئارەزوەکانیان بەمەش وا دەردەکەوێ لە پەیوەندیدا بن لەگەل تیۆریەکانی دروست بونی کۆمەلگا.’

١.پياجێت باوەڕی وایە تێگەیشتن لەلای خوێنەرە لاوەکان بە پێی کات دروست دەبێت.

٢.ڤيگۆتسكى باوەڕی وابوو کە فێر بوون لە پێش گەشەکردنەوە بووە ئەمەش بە تێکەڵبوونی زیاتری هەرزەکارەکان و هاو تەمەنە زەیرەکەکان ڕوویداوە.

٣.برونەر درێژە بە تیۆریەکەی ڤيگۆتسكى دەدات بە پێناسە کردنی ڕۆڵی ئەو کەسانەی کە زانیاریان زۆرە و هەروەها کەسانی کەش، هەروەک کەسێک کە چالاکانە بەشدارە لە پرۆسەی فێربوندا بە پڕکردنەوەی ئەو بۆشیایانەی کە لە نێوان بەشە تێگەیشتن و تێگەیشتنی تەواودا دروست دەبێ. ئەمە ناونرابوو کەرەستەکانی بنیادنان.

هەندێ لێکۆلینەوە بۆ گوێگرتنی ناو پۆل

ئەمانەش هەندێ لەو ڕێگایانەن کە ڕەچاوی دەکەم لە کاتێكدا دەمەوێ گوێگرتنی خوێندکارەکانم زیاتر گەشە پێ بدەم

٠١ دروستكردنى بڕوا بەخۆبوون بۆ مندالەکان.نابێ هەمیشە چاوەرێی ئەوەیان لێ بکەین کە هەموو شتێک تێدەگەن   و پێویستە  هەموو شتێک بزانن.

٠٢ ڕوونی بکەرەوە بۆ مندالەکان کە بۆچی پێویستە گوێبگرن، دڵنیا بەرەوە لەوەی کە خوێندکارەکان لایان روونە کە بۆچی پێويستە گوێبگرن و ئامانجی سەرەکی و مەبەست لە چالاکیەکە چیە.

٠٣ بەرەو پێشبردنی چەند ستراتیجیەکی دیاریکراوی گوێگرتن بۆ زیاتر یارمەتی دانی خوێندکار. گرنگترین ستراتیجی کە مامۆستا پێويستە بەکاری بێنێ بریتیە لە(زیرەکی و مەتەڵ) کە تەنها زانیاری خۆیان بەکار دەهێنن بۆ دۆزینەوەی وەلامێکی ڕاست بۆ ئەو شتەی کە لێی دلنیا نین.

٠٤ ڕێکخستنی بەشەکانی گوێگرتن بۆ سێ قۆناغ ( پێش گوێگرتن،لەکاتی گوێگرتندا، پاش گوێگرتن) وە هەبوونی ڕاهێنان بۆ هەر سێ قۆناغەکە.

٠٥مەبەست لە گوێگرتن زیاتر پەیوەست نیە بە بوونی کاسێت یاخود ریکۆرد کردنی بابەتەکان بەڵکو زیاتر گوێگرتنە لە قسەکانی مامۆستا.

چی بکەم تاکو زیاتر تێبگەن؟

هەندێ رێگا تاکو تێگەیشتن لێم زیاتر ئاسان بێ

١.دروست کردنی ڕستەی کورت، هەروەها سادە لە ڕووی ڕێزمانیەوە.

٢.بەکارهێنانی دەنگی بەرز بۆ جڵەو گیرکردنی سەرنجی خوێندکار.

٣. دووبارە کردنەوەی ووشە گرنگەکان.

٤.سنوردار کردنی بابەتەکەو بەستنەوەی بە و شتانەی کە خوێندکار پێی ئاشنایە.

٥.دووبارە کردنەوە و دارشتنەوەی بابەتەکە.

کۆتایی

گوێگرتن کردارێکی چالاکە و مێشک سەرقاڵ دەکات بە دروست کردنی واتاوە.

بۆیە وەک مامۆستا ئەرکی ئێمە ئەوەیە لەڕوونی بابەتەکەو تێگەیشتنی خوێندکارەکانمان دلنیا بین. هەروەها گوێگرتن کارێکی قورسە ! دەشکرێ ببێتە فشاری دەروونی!کەواتە بۆ زیاد کردنی دەستکەوتە شاراوەکانی زمان لە پرۆسەکەدا پێويستە لە  نەبوونی فشاری دەروونی خوێندکارەکانمان دلنیا بین .

[divider style=”solid” top=”20″ bottom=”20″

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

[divider style=”solid” top=”20″ bottom=”20″

وەرگێڕ : تاژان آ‌‌‌حمد محمد

هەلەچن: دابان بەهمەن أحمد

ده‌نگ: چرا به ختیار

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Tazhan Ahmed

تاژان ﺃحمد مامۆستای زمانی ئینگلیزییە. دەچووی بەشی زمانی ئینگلیزیە (کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت) زانکۆی سلێمانی، وە بروانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لەو بوارەدا. تاژان ﺃحمد توانیویەتی ئەرکی خۆی بە سەرکەوتووی ئەنجام بدات وەک مامۆستا لە قوتابخانەی پرێستیژی نێودەلەتی و کۆرسەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە خوێندنگەی هاوینەی ئایدل. لە ئێستادا لە قوتابخانەیەکی تایبەت وەک مامۆستای پۆل کار دەکات و سەرقالی زانیاری بەخشینە بە خوێندکارەکانی. وانەکانی ( زانست،ئینگلیزی،بیرکاری و فۆنیکس) بە زمانی ئینگلیزی دەلێتەوە.

لێرەش بگەڕێ

چۆن قوتابییە سەرەتاییەکانمان فێری سەلامەتی ئینتەرنێت بکەین

وانەیەکی داڕیژراو کە یارمەتی قوتابیەکان و منداڵانی باخچەی ساوایان بدات بۆئەوەی فێرببن کەچۆن سەلامەتبن لەسەر هێڵی ئینتەرنێت.

Share via
Send this to a friend