تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌هه‌یه به‌گشتی كه بیركردنه‌وه‌كانمان هۆكاری ڕه‌فتاره‌كانمانن. به‌ڵام زۆركات پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه.
هه‌روه‌ك ڕێویه‌كه، خه‌ڵك چیرۆكێك به خۆیان ده‌ڵێن تا پاساو بۆ كرداره‌كانیان بهێننه‌وه. ئه‌وه یارمه‌تیان ده‌دات كه‌پارێزگاری له خۆویستی خۆیان بكه‌ن له‌كاتی ياخود بۆدیاریكردنی ئه‌وه‌ی كه ئایا بۆچی ڕه‌فتارێكی دیاریكراویان كردووه. مامۆستاكان پێویسته خوێندكاره‌كانیان بخه‌نه بارودۆخێكی وا كه تیایدا بتوانن قه‌ناعه‌ت به خۆیان بكه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هاندراون كه به شێوازێكی دیایكراو ڕه‌فتاربكه‌ن یاخود ڕه‌فتارێكی دیاریكراو په‌یڕه‌و بكه‌ن.
(سزادان – پاداشت كردن- خستنه ئه‌ستۆ)
بابه‌تی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پۆل له زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كاندا ئیش پێكردنی مۆدێلی پاداشت و سزایه. پاداشت بریتییه له ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌رێنی ڕه‌فتار و هاوكاریكردن، وهپاشهكهوتی ناوپۆل و پاداشته‌كانی تری ناو پۆل. سزادانیش ئه‌و سزایانه ده‌گرێته‌وه وه‌ك دواخستن و هه‌ڵپه‌ساردن و هه‌روه‌ها بێبه‌شكردن له چالاكیه‌كانی دی. مامۆستایان و چاودێرانی تری په‌روه‌رده‌یی پێیان وایه كه ئه‌م پێوه‌رانه یارمه‌تیده‌رن تا كۆنترۆڵی خوێندكاران بكه‌ی. هه‌رچه‌ند ڕازیكردنی خود له‌لایه‌ن خوێندكاره‌كان سودی زیاتربههێزو درێژخایه‌ن تر به‌رهه‌مده‌هێنێت به‌به‌راورد به‌وه‌ی ته‌كنیكه ڕاسته‌وخۆكانی كۆنترۆڵكردن به‌رهه‌میده‌هێنن. خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه وا له خوێندكاره‌كان بكه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌خۆیان بهێنن.
ئامانجی خۆقایلكردن بۆدروستكردنی به‌رهه‌ڵستكردنێكی ده‌روونییه له مێشكی ئه‌و كه‌سه‌ی قایل بووه. به‌رهه‌ڵستی ناوه‌كی “زیهنی” به‌وه ناسراوه كه هه‌ڵگری دووبیركرنهوهی دژبه‌یه‌كه. بۆنموونه : “من كه‌سێكی باشم، به‌ڵام درۆیه‌كم كرد.” ئه‌مه نا ئارامی دروست ده‌كات وه مرۆڤه‌كان په‌ستان ده‌خه‌نه سه‌ر خۆیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی یاخود نه‌هێشتنی به‌رهه‌ڵستی خود ئه‌ویش به‌چیرۆك هێنانه‌وه بۆخۆیان بۆنموونه” مامۆستاكه وایلێكردم درۆبكه‌م.”
سزادان
له ساڵی 1965 جۆناسان فریدمان توێژینه‌وه‌یه‌كی كرد كه تیایدا دیارییه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی پیشانی قوتابیانی باخچه‌ی ساوایان دا كه سه‌رنجراكێش بوو و ویستی ڕاده‌كێشان. دواتر به گروپێكیان ووت كه ده‌ستی لێنه‌ده‌ن ئه‌گه‌رنا به‌توندی سزاده‌درێن. وه به‌گروپه‌كه‌ی تریان وت كه ده‌ست له یارییه‌كه نه‌ده‌ن چون شتێكی هه‌ڵه‌یه. پاشان ژوره‌كه‌یان جێهێشت، قوتابیه‌كان خۆیان دوورگرت له یارییه‌كه. دواتر پرسیاریان لێكرا كه چه‌نده یارییه‌كه‌یان ویستووە. بینرا ئه‌وانه‌ی سزاكه‌یان توند بوو زۆر حه‌زیان لێكردبوو به‌به‌راورد له‌وانه‌ی سزاكه‌یان نه‌رم بوو كه كه‌متر خولیای ببوون.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دواتر فریدمان قوتابیه‌كانی یه‌ك به یه‌ك هێناو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی وێنه‌كێشانی پێكردن، كاتێك چاوی به وێنه‌كانیاندا ده‌خشاند ڕێگه‌ی پێدان یاری به هه‌ر شتێك بكه‌ن ده‌یانه‌وێت. ئه‌و گروپه‌ی كه به‌توندی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرابوو 77% یارییان به یارییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه كرد، له كاتێكدا ته‌نها 33% ئه‌و گروپه‌ی كه به‌نه‌رمی ئاگاداركرانه‌وه یارییان پێكرد. ئه‌م گروپه‌ی دواتر ده‌بوایه پاساو بۆخۆیان بهێننه‌وه كه بۆچی نه‌یانویست یاری به یارییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هانده‌ره ده‌ره‌كیه‌كه له ئاستێكی دیاریكراوی سزاداندا بووهه‌رچه‌ند به‌گوێره‌ی پێویست به‌هێز نه‌بوو. له‌به‌رئه‌وه به‌وه قه‌ناعه‌تیان به خۆیان هێنا كه یارییه‌كه زۆر سه‌رنج ڕاكێش نه‌بوو.
توێژینه‌وه نوێیه‌كان پیشانیده‌ده‌ن كه به‌كارهێنانی ترس له‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی كه قورسن ده‌بێته كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌یی بۆتاقیكردنهوهكه.
پاداشته‌كان
هه‌ندێ پرۆگرامی وه‌ك ئێكۆنۆمى ناوپۆل وادیاره سه‌ركه‌تووبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێ خه‌ڵاتی لاوه‌كی ناوپۆل هاندانێكی كاتی ده‌سته‌به‌رده‌كات. مارك لیپهرودهیڤید گرین دۆزیویانه‌ته‌وه كه ئه‌وكه‌سانه‌ی پاداشتیان ده‌درێتێ وایان لێدێت خێراتر كاره‌كان بكه‌ن، به‌ڵام دواتر خاوده‌بنه‌وه له كاركردن له‌سه‌ر ڕاهێنانه‌كان. هاندانی لاوه‌كی دۆزراوه‌ته‌وه له دوای توێژینه‌وه ئامارییه هه‌مه‌جۆره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاریگه‌رییه‌كی كورت خایه‌ن.
ڕازیكردن
ئامانج لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ڕازی بكه‌ی به شتێك به‌ڵام له ڕێگه‌ی بڕیارێكی خۆیانه‌وه. به‌گوێره‌ی شه‌ش ڕێساكه‌ی كاریگه‌ری دانانی ڕۆبه‌رت سالدینی كاتێك كه شتێك هه‌ڵده‌بژێرین وه دڵنیاده‌بینه‌وه له بڕیاره‌كانمان ئه‌وه ڕوبه‌ڕووی په‌ستانێكی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ده‌بینه‌وه تاكو به به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌و دانپیانانه ڕه‌فتار ده‌كه‌ین.
سزا‌و پاداشت شوێنی خۆیان هه‌یه له بارودۆخه دیاریكراوه‌كاندا. به‌ڵام پێوێسته پشت به‌و ڕێگایانه نه‌به‌ستین بۆ قایلكردنی پۆله‌كه بۆ گوێڕایه‌ڵی كردنی داواكارییه‌كان. له بری ئه‌وه پۆله‌كه ده‌بێت به ڕازێكردنی خۆیان به‌ڕێوه‌بچێت.
7 نموونه‌ی خۆقایلكردن
دوو ڕیز
دان پینك له شانۆیی” كۆنترۆڵی قه‌ره‌باڵغی” وای له خه‌ڵكه‌كه كرد كه بۆستن له‌وه‌ی جبسهكانیان دووجاربكهنه ناو گواكامۆل(جۆره خواردنێكه)ئه‌ویش به دانانی دوو قاپی جیاواز ئه‌ویش یه‌كیان بۆ ئه‌وانه‌ی دووجار ده‌یخه‌نه ناو خواردنه‌كه‌و ئه‌وی تریش ئه‌وانه‌ی یه‌كجار نوقمی ده‌كه‌ن له‌ناوی. پێش وانه‌كه دوو ڕیز دروست بكه ناویان بنێ “ئاماده‌بوون بۆفێربوون” وه ” ڕه‌فتاری خراپ نواندن” دواتر پێیان بڵێ ئه‌و ڕیزه هه‌ڵبژێرن كه ده‌یانه‌وێت.
پله‌داركردنی پرسیاره‌كان
له كتێبی كاریگه‌ری به‌رده‌وامی د.مایكڵ پانتاڵۆن وه‌سفی هه‌ندێ ڕێگه‌ی ناژیرانه ده‌كات كه خه‌ڵك خۆیانی پێ قایل ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌مجار پرسیار بكه له خوێندكاره‌كان ” پله داركردنی یه‌ك بۆ بۆ ده، ئێوه ئاماده‌ن بۆ….؟دواتر بپرسه: بۆچی ژماره‌كانی سه‌ره‌تاتان هه‌ڵنه‌بژارد؟
بۆنموونه چه‌ندی پێده‌ده‌ی له 1 بۆ 10: تاچه‌نێك ئه‌ركه‌كانت ئامادهدهكهی ئه‌مشه‌و؟ ئه‌م شێوازی پرسیاركردنه وه‌ك كلیلێكه بۆ قه‌ناعه‌ت هێنان به خۆیان كه ده‌بێت ئه‌ركه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
لاپه‌ره‌ی ئامانج
فۆڕمێكی ساده كه له هه‌ر وانه‌یه‌ك پڕكرێته‌وه واده‌كات خوێندكاره‌كان ئاماده‌بن بۆ فێربوون هه‌ر له‌سه‌ره‌تای وانه‌كه‌وه، وە دواتریش وه‌ك پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ئاماده‌بوونه له كۆتای وانه‌كه.
یاسای دروستكراوی خوێندكاره‌كان
لێگه‌ڕێ خوێندكاره‌كان خۆیان یاساكان دابنێن، شكاندنی هه‌ر یاسایه‌ك ده‌بێته دروستبوونی دژایه‌تیكردنی ناوه‌كی ده‌روونی.
ئاشكراكردنی ئامانجه‌كان
ئه‌گه‌ر خوێندكاره‌كان ئامانجه‌كانیان ئاشكرا كرد ئه‌وه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر خۆیان و چوارده‌وریشیان. هیچ كه‌س نایه‌وێت وه‌ك كه‌سێكی دووڕوو ته‌ماشا بكرێت. له‌به‌رئه‌وه ئێمه خۆمان بەوە قایل ده‌كه‌ین كه ده‌بێت دانپیانانهكانمان به‌رز بنرخێنرێن ئه‌گه‌ر نا هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین.
وه‌بیرهێنانه‌وه به پرسیاركردن
ئه‌گه‌ر به خوێندكاره‌كان بڵێیت كه پێویسته چیبكه‌ن،له‌وانه‌یه ببێته‌هۆی دژایه‌تی ده‌رونی و كاردانه‌وه‌یه‌كی ڕقاوی كه به ڕووبه‌ڕوو یان دركپێكردن ئه‌وه‌ی كه ئازادی و بیروڕای كه‌سی كه‌مكراوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێبكه‌ی كه پێویسته ئێستا چیبكه‌ن ئه‌وه ئازادی هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له باشترین ته‌كنیكێكی قایلكه‌ر كه‌تا ئێستا دۆزرابێته‌وه.
كارتی دانپیانان
ئه‌مه یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه تیمی تۆپی پێی دواناوه‌ندی (دێ لا سال) هه‌ڵگری نازناوی بردنه‌وه‌یه بۆ درێژترین خول. هه‌مویان كارتی دانپیانان پڕه‌كه‌نه‌وه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك هه‌ریه‌كیان له‌لایه‌ن هاوڕێكه‌ی به‌رپرسیار ده‌كرێت له‌سه‌ری.
له كۆتایدا، خۆقایلكردن ئارامی ده‌وێت و وه پێویستی به بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه. به‌ڵام كاتێك مانگى 5 و پۆله‌كه‌ی ته‌نیشتت هێشتا هاننه‌دراون به به‌كارهێنانی پاداشت و سزا وه پۆله‌كه‌ی تۆش داوای شتی زیاتر ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت: ئيره ببينه
سه‌رچاوه‌ی وێنه: ئيره ببينه
وه‌رگێڕ: كانی عبدالله
هه‌ڵه‌چن: دابان بەهمەن أحمد
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا